کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نوێترین هەواڵ: گەورەترین تەزویرچى گەرمیان لەلایەن مەحمود سەنگاوییەوە داڵدە ئەدرێت

Monday, 06/02/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ پەیامنێرى 12:
پێش چەند رۆژێک لە ڕێگەى كارتێكى تەزویر بۆ وەرگرتنى سوتەمەنی گەورەترین باندى تەزویركردنى بەڵگەنامە و نووسراوەكانى حكومەتى هەرێم و حكومەتى عێراق لە گەرمیان ئاشكرا بوو، سەرچاوەیەك لە بەڕێوبەرایەتى ئاسایشى گەرمیان بە كوردستانپۆستى راگەیاند، کە سەرۆكى باندەكە ناوى (ئاسۆ كەریم ئەحمەد)ە و خزمى مەحمود سەنگاوییە، دادوەر فەرمانى دەستگیركردنى بۆ دەركردووە، ئێستا ناوبراو ڕایكردووە و لە ماڵى "مەحمود سەنگاویی" لە سلێمانى خۆی مەڵاس داوە، چاوەڕێ دەکات، تا مەحمود سەنگاوی لە سوید لەلای گەرمیانی کوڕی بگەڕێتەوە و پینە و پەڕٶ و چارەسەری کێشەکەی بۆ بکات.
سەرچاوەكە ووتیشى: ئاسۆ كەسێك نییە دادوەر داواى بكات و نەتوانرێت دەستگیر بكرێت. ئەو کە خاوەنى كارگەى غازى ڕزگارییە بە داخستنى كارگەكە، خۆى بە دەستەوە ئەدات. لە پەیوەندییەکی نهێنییدا پەیامنێرمان لە سلێمانی لەگەل خزمێكى ئاسۆ ئەو نهێنییەی ئاشکراکرد، کە "مەحمود سەنگاوى" بۆ خۆی شەریكى ئاسۆیە، هەر بازرگانیی و دزیییەک، یان کارێکی نایاسایی بكات، ئەوە مەحمود سەنگاوی دەیزانێت و لە ژێر فەرمایشت و چاودێری ئەودا ئەنجام دەدرێت، چونکە پێکەوە شەریكى یەكترن و وەك یەك تاوانبارن. سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکرد، کە مەحمود سەنگاوى لە سویدە، ئاسۆ بە تەلەفون قسەی لەگەڵدا کردووە. مەحمود سەنگاوی پێی وتووە: بڕۆ بۆ ماڵەکەی من باخەكە لە سلێمانىی خۆت بشارەوە، کە خۆم گەڕامەوە دەربازت ئەكەم و كەس بۆى نییە دەستت بۆ بەرێت و دەستگیرت بکات. دوای ئەوە مەحمود سەنگاوى پەیوەندى بە عەلى حەمەى شاسوار بەڕێوبەرى ئاسایشى گەرمیانەوە كردووە، تا کێشەکەی بۆ پەردەپۆش بكات، عەلى حەمەی شاسواریش لە ڕێگەى مقدم ئومێد (بەڕێوبەرى ئاسایشى خانەقین)ەوە، ڕێگاچارە و درۆنامەیەكیان لە ئیستاوە بۆ هۆنیوەتەوە و ئامادەیان کردووە، تا یارمەتیی ئاسۆی خزمی مەحمود سەنگاوی پێبدەن و کێشەی ئەو باندە تەزویرچییە پەردەپۆش بكەن، لە بەرامبەر ئەم كارەدا ئاسۆ 4 دەفتەر دۆلارى بە عەلى حەمەى شاسوار و مقدم ئومێد داوە.
دیسان ئەو کەسە نزیکەی مەحمود سەنگاوی ووتیشى: هەر لەم ڕۆژانەدا دادگا عەمید نەوافى پاسەوانى مەحمود سەنگاوى بە حەوت ساڵ حوكم دا، بە تاوانى ساختەكردنى پارە، چونکە مەحمود سەنگاوی لە ئێرانەوە ماشێنێکی دۆلار دروستکردنی هێناوە، لە رێگای ئەو خزمانەیەوە، دۆلار چاپ دەکەن و دەیخەنە بازاڕەوە، تا ئیستا نەزانراوە ئەو ماشینی چاپکردنی دۆلارە لە کوێیە، مەسەلەی گرتن و دەرکەوتنی گەندەڵییەکانی مەحمود سەنگاویی و خزمەکانی بووەتە مایەى گومان و ناڕەحەتیی خەڵکی گەرمیان، دەپرسن، کە بۆچی تا ئیستا مەحمود سەنگاویی و کەسە نزیک و پیاوەکانی بە قاچاچێتیی و دزیی و تەزویرەوە دەستیان دەکەوێتە روو و دەگیرێن، کەچی پاش ماوەیەک مەحمود سەنگاوی تێدەکەوێت و بەرەڵایان دەکات؟

لە ڕۆژانى داهاتوودا كوردستانپۆست لە رێگای پەیامنێرەکانمانەوە بە زنجیرە چەند بەشێك لە تەواویى تاوان و گەندەڵییەكانى مەحمود سەنگاوى ئەخاتە ڕوو، وەڵامی کۆمەڵێک لەو پرسیارانەش دەدرێتەوە، کە تا ئیستا هاوڵاتیانی کوردستان بەتایبەتی خەڵکی گەرمیان نایزانن و لایان شاراوەیە، ئەویش لە مەڕ خودی مەحمود سەنگاویى و تەزویر و پەیوەندییەكانیی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە