کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارك اللە بە راگەیاندن

Thursday, 24/09/2009, 12:00


لە وڵاتی ئێمە تەنها پشتت هەبێت هەموو شتێكت لە ناو مەهزەلەى ژیانی ئیمڕۆدا بۆ مەیسەرە ئیدى خۆ ئەوانەى دۆستی چیایی بن هەموو پۆست و پلەكانی حكومی و حزبی و رێكخراوە بە ناو كۆمەڵگە مەدەنییەكان قۆرخ دەكەن زۆریش بە وەفان تاوەكو ئاوارە ئێرانییەكان وەستا بن و ئەوانەى خۆیان دەیان دەكەن بە ئاوارەى ئێرانی مامەڵەى تا ماڵ وەستابێ مزگەوت حەرامە پیادە دەكەن . ئەو دواى ئەوانەى لە شار ماونەتەوە جگە لە جاش و موستەشار و خۆفرۆش و سیخوڕەكان ئەوانەى دڵسۆز بوون بە چیا و كەسێكیان یاخود جگەرگۆشەیەكیان برایەكیان نزیكێكیان لە سێدارە درابێت یان بۆخۆیان لە رێكخستنەكانی ناو شار ژیانیان لە موهاتەراتدا بووبێت جگە لەوەى حیسابی 1991 یان بۆ ناكەن پێم وابێت پێان دەڵێن چاویان دەردەهات ، ئەم دەستەیە لە لایەن رژێم و شۆڕشەوە چەوسێنراونەتەوە خوا هەڵناگرێ رەنگە كەسانی دیكە هەبووبن لە چیا بوون بە هۆى بێ پشتییەوە خزێنراونەتە نێو ئەم دەستەیەوە و لە رێكخراوى (t.r.o _تڕۆ) دانرون .
راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان قسەوباس زۆر هەڵدەگرێت ئاخر راگەیاندنێك عەقڵی بە سەگكردنی كۆمەلگا بەرێوەى ببات دەبێ چۆن راگەیاندنێك بێ ؟ خۆ سەنتەلایتی كوردستان حالی لە راگەیاندنەكە باشتر نییە جەنابی بەرێوەبەرى گشتی لە نوسینگەكان سیخور دادەنێت یان وەك ئەوەى سلێمانی چونكە كۆنە هینی یەكدین لە چیا ، پێویستە بەرپرسی نوسینگە بێت .
خوا هەڵناگرێ و نابێ ناشوكریش بكرێت كە برپرسانی باڵاى ئەم پارتە متمانەیان بە هەر كەسێك دا پۆست و پلەیەكیان پێدا ئیدى لێی ناپرسنەوە ئەویش بە عاقڵانەو حەكیمانە هەم بۆ گیرفان و هەم بۆ ئەحبابان كار دەكات ، جا هەر كێشەیەك هەبێت بە نەخیر كێشە نییەى ئەم متمانە پێدراوە هەموو شتێ كۆتایی پێدێت ، و كێشەكەیش پشتگوێ دەخرێت دواتر دەقومێت .
دیسانەوە وەك نوسینگەكەى سلێمانی ئەرێ نازانم رۆژێ لە رۆژان یەكێك پرسی رۆژى 20 / 5 / 2009 بەر پرسی نوسینگەكە بۆچی لە لایەن رەگەزێكی مێینەوە داركارى كراوە ، ئاى كە ناخۆشە بەرپرسی دایرەیەك بیت و رەگەزى مێینە داركاریت بكات و نوقەت لێوە نەیەت ، ئاخر بۆ ؟ چونكە حەیا نەماوە كە تكایش هەڵناگیرێتەوە . ئەگەر راگەیاندنی پارتی لەم كێشەى بكۆڵیایەتەوە ئەوا رۆژى 3 / 9 / 2009 جارێكی دیكە بەرپرسی نوسینگەى سلێمانی دارككارى نەدەكرا ، ئەمجارەیان دەموچاوى كراوە بە قۆخ ، و تا نووسینی ئەم باسە كە سێ رۆژ زیاترە نەچۆتەوە ماڵی خۆى رۆژى شەرمێیەتی دەك هەر خۆت بە خۆت بیت محەمەدرەنجاو و ئەوانەى پشتتن كە دواتر ئاشكرا دەبن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە