کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئایا نێچێرڤان لجۆ له‌ئه‌مریکا وه‌رئه‌گرێ؟

Sunday, 24/01/2010, 12:00


یه‌کێ له‌و هۆکارانه‌ی مه‌سعود بانگراوه‌ بۆ ئه‌مریکا کێشه‌ی به‌ناو نێچیرڤانه‌. له‌و کاته‌ی سه‌رۆکی ته‌زوویر بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانی کوردستان وئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی به‌غدا و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان، به‌ بڕیارێکی یه‌كلایه‌نه‌ بڕیاری دا چه‌ند کورسیه‌کی کورد بکاته‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌نده‌ تابیه‌تی وبنه‌ماڵه‌ییه‌که‌ی. ئه‌وه‌بوو کورد زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌مین بوو له‌و هاوکێشه‌ نوێیه‌ی له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی 3 ی داهاتوو دێته‌ کایه‌وه‌.

ئه‌ڵبه‌ته‌ بۆئه‌مه‌ش مه‌سعود بیری له‌وه‌ کردوه‌ که‌ چۆن شه‌پیلکێکی توند ئاڕاسته‌ی نێچیرڤان بکا، کاتێ ئه‌و باس له‌و گۆڕانکاری وچاکسازیانه‌ی له‌ چه‌ند لایه‌که‌وه‌ ئاشکرا کرد که‌ پێوسته‌ پارتیش بیکات به‌به‌رنامه‌ی خۆی. دیاره‌ ئه‌م جۆره‌ هه‌وڵانه‌ش له‌ناو پارتیدا وه‌ك هێڵی سوره‌و سه‌ری ساحێبه‌کای ئه‌خوا. بۆیه‌ دواتر ئه‌مه‌ له‌لایه‌ن مه‌سعوده‌ قبوڵ نه‌کراو هه‌وڵه‌کانی نێچیریش به‌ بنبه‌ست گه‌یشتن.

بانگکردنی مه‌سعود بۆ ئه‌مریکا خه‌ڵاتی ئه‌و سه‌رشۆڕییه‌ی پێ ئه‌درێ ودوور نیه‌ به‌ته‌واوی گره‌نتی ئه‌وه‌ به‌مه‌سعود بده‌ن ، که‌ئه‌مریکا پشتیوانی خۆی بۆ کاره‌کانی مسۆگه‌ر بکا و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی نێچیریش بۆ چاکسازی هیچ کات به‌و شێوازه‌ نابێ که‌خودی نێچیر به‌تامابوو بیان کات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە