هاوتا ئەسعەد هونەرمەند بەو شێوەیەش نیە برایان وای بۆ چوون..... تكایە سەیری بابەتەكەم بكەن ئینجا..!.
Thursday, 05/02/2009, 12:00
1747 بینراوە
هونەر پەیامێكە بەهەموو كەسێك توانای هەڵگرتنی ئەو پەیامەو دەربڕینی نیە، هونەرمەند بوونیش كاڵایەكە بە بالای هەموو كەس نابردرێ، هونەری گۆرانی گوتن ئەو پەیامە گەورەییە زۆر لە سنورەكان دەبەزێنێت و دەگاتە ئاستێك جوانی و تەبای و پەیامی خۆی لەكات و ساتی خۆی دا دەگەینێت كە زەمەن و كاتیش بەرگەی ناگرێ.
ئەوەی من دەمەوێ لەچەند دێرێكدا دەری ببڕم دڵنیابن هەستی خۆمە، تكایە خوێنەرە بەرێزەكان ئەگەر كەمو كوریتان تیایدا بەدی كرد، بە گەورەی خۆتان بم بەخشن، چونكە من هونەردۆستێكم لەمێژە گوێ بۆ هونەری گۆرانی و موزیكی كوردی رادەگرم.....
لەم رۆژانە بەدیار چەند كەناڵێكی عەرەبی دانیشتبووم، سەیری چەند هەواڵێك و رووداوێكی رۆژانەی دونیای ئێستام دەكرد، لەپر هەواڵێكم بەرچاو كەوت لە كەناڵی ئاسمانی (ئەلجەزیرە) كە باسی كوردستان و كوردی دەكرد، گوتم ئاخۆ دەبێ چ رووداوێك لەوڵاتەكەم رووی دابێت خوانەخواستە من نەمزانی بێت..؟ یا گوتم لەوانیە خوانە خواستە كارەساتێك روویداوە لە یەكێك لەشارەكانی كوردستان..؟ بەڵام نا شوكور بۆ خوا هیچێك لەمانە نەبوون، كە من خەیاڵم بۆ چوو بوو بەڵكو راپۆرتێك مەیدانی بوو لەسەر كارێكی هونەری هونەرمەندی دەنگ خۆش كە ئەویش (هاوتا ئەسعەد) بوو، كە لەلایەن ئەو كەناڵەوە ئامادە كرابوو بەشێوازكی زۆر جوان باسی لە كورد و هەڵوێستەكانی دەكرد، برواتان هەبێ ئەو كاناڵی (ئەلجەزیرە)یە، باوەرناكەم لەژیانی دا راپۆرتێكی هونەری بۆ هیچ هونەرمەندێكی دونیای ئامادە و پێش كەش كردبێت، بروناكەم لەوەتەی ئەو كەناڵە هەیە گۆرانیەكی پەخش كردبێت جگە لەرووداوە سیاسی و لێكۆڵینەوە سیاسیەكان نەبێت كە هەمووتان باش دەزانن ئەو كەناڵە چۆن كار دەكات، بەڵام دیارە ئەم جارەیان (هاوتا)ی هونەرمەند كارێكی وای كرد، سیاسەتی كاركردنی تەلفزیۆنی (ئەلجەزیرە)شی بەرەو ئاقارێكی دیكە بگۆرێت و پێیان بڵێت ئێمەش میلەتێكێین خاوەن هەڵوێستی مرۆڤانە و خاوەن ویژدانین، ئەو بەهەموو جیهانی گوت كە هیچ كێشەو گرفتێك بەشەڕ نە چارەسەر دەبێت، نە ئەنجامەكەشی باش دەبێت.....
هاوتا ئەسعەد گەورەیەكەی خۆی بەجۆرێك نواند، كە ئێمەی كورد راستە عەرەب بە شۆڤیێنی و دیكتاتۆرانە بیردەكاتەوە، بەڵام كورد هەرگیز نایەوێت شۆڤینی بێت، هەرگیز كورد نایەوێ دیكتاتۆر و بێ ویژدان بێت لە ئاست كوشتنی سەدان مناڵ و ئافرەت و پیر و گەنج، بەڵكو ئەو دەنگی نارەزیی خۆی دەبری بەزمانی هونەرەكەی جارێكی دیكە ئازایانە گوتی نا بۆ شەر بەڵێ بۆ ئاشتی و تەبای و رێزگرتن لەبەها جوانەكانی مرۆڤ...
بەڵێ هاوتای گەورە هونەرمەند ئەم جارەیان بۆ هەموو عەربێكی سەلماند كە گەلی كوردن گەلێكە لە دێرین زەمانەوە وەك مرۆڤ سەیری هەموو نەتەوەكان دەكات بەتایبەتی عەرەب، بۆیە خۆشەویستان من لێرەوە دەستەكانی هاوتا ئەسعەد توند دەگوشم و پیرۆزبای ئەو سەركەوتنە گەورەیەی ئاراستە دەكەم و پێی دەڵێم برالە تكایە ئەو دەنگە پر لەجۆش و پر لە ئازارە چیتر قەتیس مەكە و وەرەوە جارێكی دیكە پەیامی ئازادی راستیمان پێ بڵێ....
هاوتای بێ هاوتا دەزانم لەنێو سنگی گەورە و خەیاڵە پڕ لە سیحریاویەكەت دەیان و سەدان ئاوازی لە شێوەی (شەو راشكا و ئامۆزا و قەڵای دم دم و سمكۆی شكاك و بۆ كورد ساڵ ساڵی جاران) ووووو دەیان گۆرانی و ئاوازی پر لەجۆشت لەلایە ئیدی بۆچی دەریان نابڕی....؟؟ چاوەڕێ ی چی ئەكەی براگیان...؟ بۆچی وەستاوی ..؟
دڵنیابەو منیش لەلای خۆمەوە دڵنیات دەكەمەوە نە وەزارەتە بەناو رۆشنبیركەی وڵاتەكەمان و نە حكومەتەكەشمان پارە نادات بەهونەرمەندێكی وەك تۆ ئازا و بەهەڵوێست....
كاك هاوتائەسعەد ئەو حیزبانە هەرگیز هەڵوێستە جوامێرانەكەی تۆیان بیرنەچۆتەوە، كاتێكی لە شەری براكوژی پێت دەتگوتن (باركەن برۆن شۆرش بەرنەوە هاندەران... گوێتان كەر كەن لە گریانی پرسۆزی دایكی شەهیدان) ئێستاكەش بۆیە یارمەتی و دەفتەرە دۆلارەكانیان ناوێرن بدەن بەتۆ چونكە ئەترسن جارێكی تر پێیان بڵێیتەوە باركەن برۆن، ئیتر برا چۆن یارمەتیت ئەدەن..؟
هاوتا ئەوان ئێستاكە وەك ئەو سەردەمەی تۆ پێت دەگوتن (ئێوە دەڵێن چەك هەڵگری نیشتمانین... ئێوە دەڵێن بۆ گەلی كورد پاسەوانین... نەخێر ئێوە ئەژدیهاكی ژەهراوێژین) ئەترسن جارێكی دیكە سروودی لەو جۆرەیان بەگوێدا هەڵبەی و تووشی شۆكیان بكەیت، بەڵام هاوتای هونەرمەند من دڵنیام هەگبەی تۆ
بەتاڵ نیە و لەبری تۆش پێیان دەڵًێم ئەگەر بارودۆخی حكومەت و وڵاتان بەو شێوەیە بروات، دڵنیاتان دەكەمەوە هاوتا دەیان سروودی وەك (باركەن برۆن و هۆی هاو درۆدەكەن) لەلایەو گەر خۆتان نەگۆرن دڵنیابن هاوتا دەنگ و سەدای پرە و هەر ئەوەندە زەحمەتە تا دێتە مەیدانی هونەر و دەنگ هەڵدەبڕێت....
هاوتا ئەسعەد دڵنیابە تا تۆ و دیاری قەرەداغی و خالید رەشید و نەریمان بابان و لەمیدانی گۆرانی كوردی دا بن، قۆناغی گۆرانی كوردی هەر نرخ و پایە و بەهای خۆی لەلای جەماوەر و گوێگری كوردی هەردەمێنیت و دەسەڵاتی كوردیش هەردەم بەچاوێكی دیكەوە سەیری هونەر و هونەرمەند بوونی ئێوە دەكات، ئەی ئەگەر وانیە یاخوود راست ناكەم هەریەك لەو ناوانەی من ناوم هێنان كامتان تا ئێستا بەئارەزووی خۆتان ئەلبومێك كلیپێك گۆرانییەك كۆنسێرتێكی بۆ كراوە، وەك ئەو گۆرانیبێژانەی كەشەوانە لەسەر مێزی بەپرسەكان گۆرانی دەڵێن و هەر لەسەر مێزەكان دەیان دەفتەر دۆلاری بۆ خەرج دەكرێت و هەموو ساڵێكیش سیدیەكی پر لە گۆرانی كرچ و كاڵ و چەند كلیپێكی بێسەر و بەریان بۆ دەكرێت، كە خۆشیان نازانن چۆن ئەو هەموو پارەیان بەدەست كەوتووە و ناشزانن، لەچی سەرفیان كردووە عەرەب گوتنەی (مالل هوا لل هەوا)...
ئاخر من نازانم رەسەنایەتی ئەم وڵاتە بۆكوێ چوو...؟ چی بەسەرهات ...؟
سەیرە چەند گۆرانیبێژێكی بەناو هونەرمەند لەناو ئەو میلەتە فەقیرە ناز و فیز دەكەن و خۆیان فیستیڤاڵ و ئاهەنگی رێزلێنان بۆخیان رێكدەخەن، چاك ئەزانن مەبەستم كێیە ئەو هونەرمەندەی كە خۆی دەیان پۆستەری بەبراو كەس كارەكەی لەشاری هەولێر هەڵواسی وپاشان خۆی خەڵات و ئاهەنگی بۆ خۆی رێكخست و كۆمەڵێك لپێرسراوی كۆكردبۆوە لەهۆڵی مامۆستا سەعە كە ئەویش زەكەریا عەبدوڵڵایە، من قسە لەخۆمەوە ناكەم دڵنیابن یەكێكم لەگوێكرانی گۆرانیەكانی بەڵام یەكێك لەرێكخەرانی ئەو سەنتەرە بە ئەمانەتەوە كۆمەڵێك بەڵگەو وەسایقی پێداوم كەهەموو كارەكان زەكەربا خۆی ئەنجامی داوەو سەنتەری وا لەناو جەرگەی بەغدا نەك ناتوانێ ئەو كارە بكات بەڵكو هەر بەناو سەنتەرە، كە رەنگە سەنتەری گەنجان و پایتەخت زیاتر توانایان هەبێت، ئەو زەكەربایەی لەبەر چاوی وەزیری رۆشنبیری و دەیان بەرپرسی ئەو وڵاتە (مورد) ناوێكی توركی هێناو لەجێگای هونەرمەندی گەورە (سەید ئەحمەد رەواندزی) دایناو نۆتە توركیەكانی بۆ ئامادەبوون ژەنی، شتێكی زۆر لەوە سەیرتر ئەو زەكەریا عەبدوڵڵایەی بەناو نوێنەرایەتی كوردی كرد لە سوید لەرادیۆیەكی كوردی سویدی لەچاوپێكەوتنێكدا بەدەنگی خۆی بەكوردستانی ئازاد دەڵێت (شیمالی عێراق) كە ئەوەشیان بەدەنگی خودی زەكەریا لەلامە ئەگەر زۆر حاشای لێدەكات، سوێند بە كوردستان بڵاوی دەكەمەوە لەهەموو ماڵپەركان، ئاخر من بە ئێوە دەڵێم ئەو هونەرمەندەی هەموو ساڵێك بەجۆرێك ئەو میلەتەو حكومەتی هەرێم چەواشە دەكات تاكەی لێ ی حاڵی نابن...؟ ئاخر پارساڵیش هەر ئەو زەكەریایە بوو لەچەند رۆژنامەو گۆڤارێك بڵاوی كردەوە، كە گوایە شەشەم بوو لەجیهان لەكاتێكدا هونەری كوردی لەنەخشەی هونەری هەموو دونیا تائێستا پارێزگارێك و نوقتەیەكی رەشی بەرنەكەوتووە، بەڵام من لەداهاتوودا ئەو ریزبەندیە بڵاو دەكەمەوە كە زەكەریا لەجێگای هونەرمەندێكی دیكەی عەرەب ئەو ناوەی خۆی داناوە و ئیدعای بۆخۆی كردووە، دەربارەی ئەو ئاهەنگەی سوێدیش بەڵگەی زۆرباش هەن لەكاتی خۆی بڵاوی دەكەمەوە كە چۆن ئەوە نەفیستیڤاڵ بووە نەهیچ بەڵكو تەنیا ئاهەنگێك كە خۆی لەسەر مەسرەفی خۆی رێكی خستووە بەشایەتی چەند موزیكژەنێك كە لەگەڵ خۆی دا بوون لەو ئاهەنگەی سوێد و عازفی بوون.... چاوەروانبن
بەسەرهاتی ئەو ژن و كچەی زەكریاشتان بۆ ئاشكرا دەكەم كە لە سوێد بەجێی هێشتوون و لەكوردستانیش لەدیمانەكانی دا دەڵێت من جارێ بیرم لێ نەكردۆتەوە.
بەڵام ئێوەی بەناو نووسەری قین لەدڵ هەریەكەتان بە ئارەزووی خۆتان و بە مەرامس تەسكی ئەو حیزبەی دڵتان بۆی لێ دەدات، كەوتونەتە گیانی رەخنە گرتن لە هاوتای هونەرمەند، تو ویژدانتان ئەو كاتانەی هاوتا بە دوو حیزبی زل هێزی كوردستانی گوت (باركەن برۆن شۆرش بەرنەوە هەندەران) یان دەیگوت (دیسان دیسان قات و قڕە) یان بە پێی دەگوتن (ئێوەی خوێن رێژ ئێوەی داڵاش) كەچی لەبەر ئەو سروودانە بوو وڵاتی بەجێ هێشت و كەچی ئێوەش دەڵێن لە هەندەران دەر كرا، ئەی ویژدان پاكینە كەچی دەڵێن لە ئەوروپا دەركراوە و ماڵەكەی تاڵان كراوە، ئەی ئەگەر ئێوە زۆر مێژوو ناسان و ئەو سەردەمەتان لە بیرەو خۆتان لە راستیەكان كوێر ناكەن بۆچی بیرخۆتان ناهێننەوە كاتێك پارتی دیموكرات هێنایەوە بۆ كوردستان لە لایەن مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی ئەو كات و سەرۆكی هەرێمی ئێستا پێشوازیان لێكرد، كە هەموو دەزگا راگەیاندنەكانی پارتی نیشانی خەڵكیان دا، بەڵام ئێوە ئەی بۆچی ناپرسن دوای ئەو سروودانەو هێنانەوەی بۆ كوردستان چەندان توهمەو ریكلامی جۆراو جۆریان بۆكرد، یەكێك لەوانە مەوزوعی هۆزان دەروێشی گۆرانیبێژ بوو كە گوایە لەگەڵ هاوتا كێشەی هەیەو پارەی ئەوی خواردووە، منیش ئەو باوەرەم هەبوو بەڵام سوێند بە كوردستانی گەورە ئەو هەواڵە لەلام زۆر سەرنجی راكێشام و ئیتر هەوڵمدا ژمارەی هۆزان دەروێش دەستەبەر بكەم و خۆم قسەی لەگەڵدا بكەم، دوای ئەوەی ژمارەكەم دەست كەوت و توانیم قسەی لەگەڵدا بكەم، ئیدی دوای ئەوەی چەند پرسیارێكم ئاڕاستە كرد، گوتی :خودێ خودێ ئەڤ هەواڵ وانەبووە، بەڵكو چەند كەسێك هاتنە نێوان ئێمەو ئەو توهمەیان بۆ دروست كردین ئەگینا ئێمە وەك خوشك و برا وابووین هەروەها هۆزان زۆر بە گەورەیی وەسفی هونەر و توانای هاوتای بۆ كردم و گوتی ئەو توانی كۆمەڵێك گۆرانی زۆر چاك بۆمن ئامادە بكات، بەڵام ئێستاكە نەمن و نە هاوتا ئاگاداری یەك نین من خەریكی ژیانی خۆمم لەگەڵ هاوسەرەكەم، ئیدی ئێوە بۆچی لەسەر سروودێك كە بۆ مناڵ و ژنان و پیر و گەنجی غەزەی زوڵم لێكراوی تۆمار كرد، قابیلە جاش و فایلدار بوو..؟ كرا بێ بە ئەندام پەرلەمان خۆ هاوتا ئاغا و شێخ نەبوو بەدەیان ملیۆن دیناری لەسەدام وەرگتبێ و ئێستاش كرابێ بە مەسول و وەزیر لەسەر حیسابی ئەو خاكە، من لەداهاتوودا لەرێگەی ئەو ماڵپەرە ئازیزە سەرجەم سروودەكانی هاوتا ئەسعد تان بۆ دەنێرم بە ووردی سەیری بكەن بزانن ئەو سروودانە لە دژی هەردوو حیزب گوتراوە، یاخوود بۆ تەنیا حیزبێك كە یەكێتی نیشتمانیە بەرای ئێوە گوترابێ، بەڵام دەزگا راگەیاندنەكانی پارتی زووتر ئەو سروودانەی بۆ خۆی قۆرغ كرد و كردی بەماڵی خۆی، باشە ئەگەر هاوتا ئەو هەموو سروودەی بۆ پارتی گوتبێ ئەی كوا پۆست و كاری هاوتا ئێستا لەناو پارتی، سوێند بە كوردستان دەجار سوێدن بەهەموو شتێكی پیرۆز تا ئێستا یەك ووشەم لەنزیكەوە لەگەڵ هاوتا گفتوگۆم نەكردووە برواتان هەبێ بەتەلەفۆنیش قسەم لەگەڵ نەكردووە بەڵام بەسەری هەموو ئەو نووسەرانەی كە بەبێ زانیاری لەسەر هاوتایان نووسیوە و تفەنگیان بە تاریكی ناوە تەنها ئەوە پاڵی پێوەناوم كە ئەو هونەرمەندە زوڵمێكی گەورەی لێكراوە لەلایەن دەسەڵاتی كوردی بۆیە وای ئەو بابەتم لە سەر نووسی و چەند روونكردنەوەیەكم دا بە ئێوە لە داهاتووشدا زانیاری زیاترتان پێ دەدەم، لای ئێوەم خۆش سوپاس بۆ خوێدنەوەتان.
- سلێمانی