کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاندیدەكانى یەكێتى و پارتى لەسنورى گەرمیان فاشلن و نوێنەرى خەڵكى گەرمیان نین

Monday, 25/05/2009, 12:00


گەرەترین كێشە ئەوەیە كەپارتی و یەكێتى هیچ حسابێك بۆ هەست و دیدى جەماوەر ناكەن و بەڵكو ملهوڕانەو دیكتاتۆرانە درێژە بەكارى سیاسى خۆیان دەدەن ،هەرئەمەش هۆكارى سەرەكى لاوازبوون و تڕۆبوونى یەكێتى و پارتیە،ئاخر مەزهەلەى دیموكراسى و سیاسى لەوێ وە دەست پێ دەكات كە هەرئەندام مەكتەب سیاسییەك پشكى هەبێت بۆ كاندید كردنى خەڵك بۆ پەرلەمان ،ئیتر جارى واهەیە ئەندام مەكتەب سسیاسیەك زەوقى سەلیمى وادەخووازێت كە(كچێكى نەرم ونۆڵ و خڕوخەپان)بكات بە ئەندامى پەرلەمان چونكە دڵنیایە لەوەى ئەم كچە مولتەزیمە بەهەموو قەراراتێك!!!!درێژەى نەدەینێ بفەرموون بە ناسینى ئەم دووكاندیدەى یەكێتى و پارتى لەگەرمیانى ڕەش پۆش و خاوەن ئەنفال /
1- سالار محمود /ئەم سالار محمودە پێش هەرشتێك فۆرمى خۆراكى خانەقینەو بەگوێرەى مەرجەكانى كۆمیسوێنى باڵاى هەڵبژاردنەكان بەهیچ شێوەیەك مافى خۆ كاندید كردنى نى یە،سالار خۆى دەڵێت ڕاستە فۆرمى خۆراكم خانەقینە بەڵام ناویشم لەناوفۆرمى ماڵ باوكم هەیە لەكەلار،كەوابێ سالار تەزویراتى كردووەو دوو فۆرمى خۆراكى هەیە،پێویستە لەجیاتى ئەوەى بكرێت بە ئەندامى پەرلەمان دادگاى بكرێت چونكە قاچاخ چى و تەزویر بازە ،هەروەها ئەم سالارە كاتى خۆى پارچەیەك زەوى بەناوى سەنتەرى ئەنفالەوە وەرگرت و ڕێك وجوان بۆ خۆى حەپە لوشى كردو خواردى ، قەبر قوڵە دەڵێن كاتى خۆى مامە گیان مەجموعەیەك دۆلارى باشى پێ داوە بۆ نۆژەن كردنەوەى خوێندنگایەك دیسان ئەویشى حەپەلوش كرد ،كەواتە قوڕتان بەسەر كەس و كارى ئەنفال كراوەكان و ژنە ڕەش پۆشەكانى گەرمیان جەردەیەكى باش نوێنەرایەتیتان دەكات لە پەرلەمان ،شتى تریش لەسەر ئەم(سالەى خولەى مرالیە) دەزانین بەتایبەتى خاتوو(؟)خانەقین ،ئەوەبابمێنێ بۆ ئەوكاتەى دەست بەرز دەكاتەوەو لەپەرلەمان قسەدەكات ئێمەش دەنگ بەرز دەكەینەوەو باسى دەكەین0
2- دەڵێن كاندیدى پارتى بۆ هەموو گەرمیان (ئەڤین عمر)ناوێكە كە لەدوواى 31 ى ئابەوە بەسەردانى چەند ڕۆژە نەبێت گەرمیانى نەبینیووە ،پرسیارم لەدەیان كۆنە پارتى و تازە پارتى ئەو گەرمیانە كرد هەرهەمویان ووتیان ئەم خانمە بەڕێزەمان لە ژیانماندا نەبینیووە،ئەم خانمە خەڵكى كفرییە و پێش ئەوەى كاندید بكرێت بۆ ئەندامى پەرلەمان فەرمانبەر بووە لە پەرلەمان ،لەپارتییەكم پرسى چۆن بووە بەئەندامى پەرلەمان ووتى (وەڵاهى نەدەى ناسم و نەناویشم بیستووە بەڵام دیارە گوێڕایەل و سپى و سۆڵەو عەیب نەبێت ئەندام مەكتەب سسیاسیەك لە پشتێوە بووە،
بۆیە كەس وكارى سەربەرزى ئەنفال كراوەكان ئائەوە ڕاستیتان بۆ ڕون بووەوە ،ئەوە حەقیقەتى یەكێتى و پارتى یە كەئەنفال و كیمیاباران تەنها بۆ موزایەدەو دروشم بەكاردەهێنێت ،ئایا لاى یەكێتى و پارتى لەو گەرمیانە لەو شارەزوورو هەڵیجەى شەهیدە كەسێكیان نەبوو كە پاشماوەى ئەنفال بێت و بیكەن بە ئەندامى پەرلەمان ،كەسێكیان نەبوو كە پاشماوەى كیمیاباران بێت و بیكەن بە ئەندام پەرلەمان .بۆیە داواكارین لەبەر ئاسوودەى خوێنى ئەنفال گراوەكان و شەهیدان دەنگ بە لیستى كوردستانى مەدەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە