هۆکاره شاراوه‌کانی بهکۆمپیوتهرکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستان-وه
Sunday, 06/10/2013, 12:00
1958 بینراوە
به‌شی دووه‌م
تێبینی ١: به پێی گشت پێوه‌ره‌کان؛ پێوه‌ری مێژوویی، به‌ڵگه وێنه‌ییه‌کان، به‌ڵگه ژماره‌ییه‌کان، گه‌نده‌ڵیی بێ‌سنوور، بێویژدانی و پیاوخراپیی، به‌پێی هه‌چ پێوه‌رێک که مرۆڤێکی ڕۆشنبیر و موتتهزین به خهیاڵیدابێ، ئه‌مڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان جه‌ماوه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی نه‌ماوه. ئه‌و لایه‌نانه‌ی که پارتی نین و نه له‌دوور، نه له‌نزیک، هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به پارتییه‌وه نییه، به‌ڵام هێشتا له‌و خهیاڵهدان و پێیوانوایه پارتی، به‌بێ ساخته‌کاریی گه‌وره (لانیکه‌م ساخته‌کردنی ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ هه‌زار ده‌نگ)، سه‌رکه‌وت، یه‌که‌م بوو له هه‌ڵبژاردنه‌کان، ئه‌وا ئه‌و لایه‌نانه یان خۆشباوه‌ڕن، توانای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ و مێژووی هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیان نییه، نه له کوردستان، نه له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، یانیش "موسته‌فیدن" له پاکانه‌کردن بۆ پارتی. ئه‌و گرافه بیردۆزهییهی که‌له‌گه‌ڵ ئه‌م نووسینه‌دا دانراوه، بۆ خوێنه‌ری چاوکراوه و ڕۆشنبیره، خوێنه‌ری، بێلایه‌نی ویژدان زیندوو.
تێبینی ٢: له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا که ته‌نانه‌ت ناو و لینکی بازاڕی کڕینی ئه‌و ئامێره چیینییه ههرزانهمان له کوردستانپۆسته‌وه بڵاوکرده‌وه، تا ئه‌م ساته، هیچکام له ده‌زگای ڕاگهێندنهکانی هه‌رێمی کوردستان، به هه‌ردوو ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئه‌وانه‌ش که خۆیان به سه‌ربه‌خۆ و ئازاد له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، نه‌یانپرسیوه له کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان، بۆچی ئامێرێکی هه‌رزانی ٥٠ دۆلاریی به‌کاربردرا له هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ژێر ناوی درۆ و چه‌واشه‌کاریی مۆری ئه‌لیکترۆنیدا؟
له به‌شی یه‌که‌می ئه‌م نووسینه‌دا، هۆکاری ئه‌و فشارانهمان باسکرد، که ئه‌مڕۆ زۆریان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان هێناوه، بۆ گۆڕینی شێواز و میتۆدی هه‌ڵبژاردنه‌کان. گه‌ر بێت و پارتی بیه‌وێ له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه و به‌و شێوه گاڵتهچاڕیی و ئابڕووبه‌ره، هه‌موو پۆست و ده‌سه‌ڵاته‌کان به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی بارزانییدا ببه‌شێته‌وه، ته‌نها ڕێگا بۆ به‌رده‌وامبوون له‌و جۆره ده‌سه‌ڵاته، ساخته‌کارییه له هه‌ڵبژاردنه‌کان. ده‌نا له هه‌ڵبژاردنێکی ڕاسته‌قینه‌دا، هه‌روه‌ک پێشتر باسمانکرد، مه‌حاڵه پارتی دووه‌میش بێ، چ جای یه‌که‌م. له ساڵه‌کانی ڕابردوودا، پێش سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، پارتی هێشتا جه‌ماوه‌رێکی وای مابوو که پێویستیی به ساخته‌کاریی ٥٠ هه‌زار ده‌نگیی و به‌رزتر نه‌بێ. به‌ڵام ئه‌مڕۆ، چیدی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی نه‌ماوه و ئه‌گه‌ر ڕێگه‌یه‌ک نه‌بێ بۆ ساخته‌کردنی ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ هه‌زار ده‌نگ له یه‌ککاتدا، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌کی ئابڕووبه‌رانه ده‌کرێته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و حوکمڕانیی. ته‌نها و ته‌نها چاره‌ی ئه‌م کێشه‌یه بۆ پارتی، هه‌روه‌ک له به‌شی یه‌که‌می ئه‌م نووسینه‌دا باسمانکرد، به کۆمپیوته‌رکردن و دواجار، ساخته‌کاریی سیسته‌ماتیکییه له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا. به هه‌مان ئه‌و شێوه و میتۆده‌ی که مافیاکانی پوتین و کرێملین-ی ڕووسیای هێشتۆتهو له ده‌سه‌ڵات.
جگه له کێشه‌ی یاسایی و سیاسیی، بۆ نموونه ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان له په‌رله‌مانه‌کاندا، هه‌موو هه‌ڵبژاردنێک ڕووبه‌ڕووی سێ کێشه‌ی کارگێڕیی گشتیی ده‌بێته‌وه:
١- دڵنیابوون له ناسنامه‌ی ده‌نگده‌ر؛ به‌راوردکرنی ناوی ده‌نگده‌ر له‌گه‌ڵ لیستی ئه‌و ناوانه‌ی که مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
٢- دڵنیابوون له‌وه‌ی که جارێکی تر ده‌نگده‌ر نه‌توانێ ده‌نگ بداته‌وه؛ له‌و وڵاتانه‌ی که هێشتا هیچ ڕێکخراوێک، ده‌زگایه‌ک، یاخود لایه‌نێکی سیڤیل و جێیباوهڕیان نییه، ئه‌م کێشه‌یه له ڕێگه‌ی ڕه‌نگکردنی په‌نجه‌وه، به مه‌ره‌که‌بێکی تایبه‌ت، چارهدهکرێ.
٣- دڵنیابوون له‌وه‌ی ده‌نگی ساخته خوێ نهدزێته نێو ده‌نگه یاساییه‌کان؛ به‌کاربردنی یه‌کجۆر سندوق، داخستن و مۆرکردنیان به کۆد و ژماره‌ی تایبه‌ت تا کاتی جیاکردنه‌وه و ژمێرکردن.
ئه‌و سێ کێشه‌یه‌ی سه‌ره‌وه، گشتیین، ده‌نا ده‌یه‌ها کێشه‌ی لاوه‌کیش، نموونه‌ی دابینکردنی کارمه‌ند، ناسنامه‌ی کارمه‌ند، هه‌ڵه له جیاکردنه‌وه و ژمێردن و چه‌نده‌ها کێشه‌ی تر، ڕووبه‌رووی هه‌موو جۆره هه‌ڵبژاردنێک ده‌بێته‌وه. به‌ڵام ئه‌و سێ کێشه‌یه‌ی سه‌ره‌وه، سه‌ره‌کییترین کێشه‌ن و هه‌رسێکیان قابیلی ساختهکاریین. له ئێراق و هه‌رێمی کوردستان، ئه‌و سێ خاڵه‌ی سه‌ره‌وه، کت‌وپڕ و به ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م، له‌لایه‌ن ڕێکخراوێکه‌وه دابین و جێبه‌جێش ده‌کرێن، که ناوی لێنراوه کۆمیسیۆنی (باڵای) سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان. کۆمیسیۆن واته گروپێکی ڕێگه‌پێدراو، ئه‌کرێ له‌لایه‌ن دادگای باڵاوه ده‌سه‌ڵاتی پێدرابێ، به‌پێی یاسایه‌ک یان زیاتری په‌رله‌مان، ئه‌شکرێ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌روو خۆی ڕاسپێردرابێ، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌رکێک یان زیاتر. لێره‌دا ئه‌و ئه‌رکه، دابینکردنی هه‌موو پێداویستییه‌که بۆ، و دواجار سه‌رپه‌رشتییکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان-ه. به‌ڵام له سه‌رتاپای ئێراقدا، حکومه‌ت، دادگاکان، به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌کان، دادوه‌ره‌کان، هه‌موو ئه‌مانه، به پێی ده‌سه‌ڵات و ژماره‌ی میلیشیا، له نێو حیزب و ده‌سه‌ڵاته ناوچه‌یی و تایهفییهکاندا، دابه‌شکراون. بۆ نموونه، پارتی دیموکراتی کوردستان، خاوه‌نی زیاتر له ٥٠ هه‌زار میلیشیایه، له‌وانه پیشمه‌رگه‌ی پارتی، پاسه‌وانانی سنووری پارتی، پۆلیسی پارتی و ئاسایشی پارتی، هه‌روه‌ها، جگه له ده‌سه‌ڵاتی چه‌کی قورس و مۆنۆپۆلکردنی بازاڕه‌کانی کوردستان، هه‌موو داهاتی نه‌وت و و زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و داهاته‌شی له‌ژێر ده‌سته که له ئێراقه‌وه ده‌درێ به کوردستان. ئه‌مه‌ش دیاره که که‌م نییه بۆ به‌رکه‌وتنی پشکێکی ئێجگار گه‌وره له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕاده‌سپێرن، بۆ سه‌رپه‌رشتییکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان. ئه‌مه له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی تر، کڕینی کۆمیسیۆنێک که‌له لایه‌ن یه‌کیک له گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی جیهانه‌وه ڕاسپێردرابێ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کان، هیچ گران نییه بۆ پارتی. که‌واته زۆر پێویسته پرسیارێک بکه‌ین لێره‌دا، ئایا ئه‌م ڕێکخراوه بنه‌ماڵه‌ییه که‌له ژێر ناوی پارتی دیموکراتی کوردستاندا خۆی ده‌ناسێنێ، به‌و هه‌موو داهات و ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئه‌کرێ ڕێگه بدا به ده‌نگی یاسایی و ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک بۆ قڕکردنی خۆی؟ ئه‌و پرسیاره ئاشکرایه جێدێلین بۆ خوێنه‌ر. هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ پێکهێنانی په‌رله‌مانه و یه‌کێک له کێشه‌کانی سیسته‌می په‌رله‌مانییش ئه‌وه‌یه که، ئه‌گه‌ر ده‌ستوورێکی سیڤیل و مۆدێرن نه‌بێ بۆ چه‌سپاندنی مافه بنه‌ڕه‌تیی و مرۆییه‌کانی تاک له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو یاسایه‌ک، ئایا ڕێگرێک هه‌یه له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانێکی بێ ده‌ستوور، بۆ ده‌رکردنی یاسای نامرۆیی و به‌ربه‌ریی؟ کامه‌یه ئه‌و ڕێگره؟! یه‌کێک له به‌نده سه‌یر و سه‌مه‌ره‌کانی ئه‌و ده‌ستووره‌ی که پارتی ئه‌یه‌وێ به ساخته‌کاریی (له ٣٨%ی ده‌نگه‌کان) تێیپهڕینێ، ته‌نانه‌ت "مافی ژیانی" خستۆته ژێر ڕه‌حمه‌تی "به یاسایه‌ک ڕێکبخرێت". ئه‌گه‌ر مافی ژیان به یاسا ڕێکبخرێت، ئه‌ی ده‌ستوورمان بۆ چییه؟ مافی ژیان بنه‌ڕه‌تییه و ناکرێ به یاسا ڕێکبخرێ، به‌ڵکو ده‌بێ له سه‌روو هه‌موو یاسایه‌که‌وه بێ.
که‌واته به‌ده‌ر له‌وه‌ی که هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به بێ ده‌ستوور، شتێکی زۆر سه‌یر و کهربازاڕییه، کۆمیسیۆنه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کان، له ئێراق و هه‌رێمی کوردستاندا، نه‌ک هه‌ر سه‌ربه‌خۆ نیین، به‌ڵکو ناشتوانن سه‌ربه‌خۆ بن، چونکه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆبوونیان نییه! ئه‌م کۆمیسیۆنه به‌ناو سه‌ربه‌خۆیانه، یه‌کێکن له کێشه سه‌ره‌کییه‌کان، که بێ هیچ گومانێک، سهربهولایهنانهن که ده‌سه‌ڵاتی میلیشیا و ده‌سه‌ڵاتی دارایی گه‌وره‌یان هه‌یه. ئه‌مڕۆ له کوردساتان، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته پارتییه. ئه‌وه پارتی-ه که بڕیار ده‌دا، مۆری ئه‌لیکترۆنی به‌کار ببرێ. چونکه ئه‌مڕۆ پارتی پێویستیی به زیاتر له ٢٠٠ هه‌زار ده‌نگی ساخته هه‌یه و ئه‌و ساخته‌کارییه ناکرێ له‌ڕێگه‌ی دووباره و سێباره ده‌نگدانه‌وه بهدهسبهێنرێ. مۆری ئه‌لیکترۆنی جۆرێ بوو له دڵنیاکردنه‌وه‌ی پارت و لایه‌نه سیاسییه به‌شداربووه‌کان له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنه‌که‌ی پارتییه‌وه، له‌وه‌ی که، کاتی گواستنه‌وه‌یان، ده‌نگه‌کان ئاڵ‌وگۆڕیان پێناکرێ، چونکه ده‌نگه‌کان، "مۆری ئه‌لیکترۆنیان" پێوه‌یه! به‌داخه‌وه توانییان خۆڵ بکه‌نه چاوی هه‌موو پارت و لایه‌نه‌کان، له پێش هه‌موویان، ژووره نوستنه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان. بۆ خوێندنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر مۆری ئه‌لیکترۆنی، تکایه سه‌یری نووسینێکی پێشووتری نووسه‌ر بکه.
بۆچی ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که کۆمیسیۆنه‌که‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان، چیدی مۆری ئه‌لیکترۆنی به‌کار نه‌با له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا؟ هه‌روه‌ک وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌مان له نووسینێکی پێشتردا به وردی دایه‌وه، ئامێری ئه‌و به‌ناو مۆره ئه‌لیکترۆنییه، جۆرێک له قردێله‌ی مرهکهباوی (حیبراوی) به‌کارده‌با و، له‌گه‌ڵ کارتی ده‌نگه‌کاندا، زانیاری کات و شوێن له‌سه‌ر خۆیشی تۆمارده‌کا، ئه‌مه‌ش که ده‌کرێ وه‌ک به‌ڵگه دژبه ساخته‌کاریی بهکارببری، گه‌ر بێت‌و، به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان، ئه‌و قردێلانه بکهونهدهس ڕێکخراوێکی بێلایه‌ن، له ده‌ره‌وه‌ی کۆمیسیۆنه‌که‌ی پارتی. ئه‌م ئه‌گه‌ره جددی و مه‌ترسییداره بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان. چاره چییه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو؟ وه‌ڵام، سیسته‌می کۆمپیوته‌ر و کارتی زیره‌ک! ئه‌وه‌ی که ده‌زانرێ سه‌باره‌ت به به‌کاربردنی ئه‌م کارته بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو، ته‌نها ئه‌وه‌یه که، به قسه‌ی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارتی، نێزیک ٥٠ ملیۆن دۆلاریان پێدراوه بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و سیسته‌مه و نیازی به‌کاربردنی په‌نجه‌مۆریان هه‌یه. له پاراگرافه‌کانی دادێی خواره‌وه‌ی ئه‌م نووسینه‌دا، هه‌وڵده‌ده‌ین شێوازه سه‌ره‌کییه‌کانی به‌کاربردنی ئه‌م سیسته‌مه لێکبده‌ینه‌وه و باسیان بکه‌ین. پێشه‌کیی، هه‌ندێک زانیاری سه‌باره‌ت به کارتی زیره‌ک.
کارتی زیره‌ک، یاخود، سمارت کارت Smart Card چییه و چۆن کارده‌کا؟
ئێمه لێره‌دا زۆر له‌سه‌ر پێکهاته ئه‌لیکترۆنییه، کۆمپیوته‌رییه‌کانی ئه‌و سیسته‌مانه نادوێین که ئه‌م جۆره کارته به‌کار ده‌به‌ن، به‌ڵام پێویسته چه‌ند زانیارییه‌کی گشتیی سه‌باره‌ت به چۆنێتی کارکردن و به‌کارهێنانه‌کانیان باسکرێن، تا بتوانین دواتر باسی ئه‌و ساخته‌کارییانه بکه‌ین که‌له ڕێگه‌یانه‌وه ده‌کرێ ئه‌نجامبدرێن. کارتی زیره‌ک پێناسێکی ئه‌لیکترۆنییه، بۆ پێدانی مافی به‌کاربردنی سیسته‌مێک. ئه‌و کارته کۆمه‌ڵێك زانیاریی له‌نێو تۆمارده‌کرێ، سه‌باره‌ت به به‌کاربه‌رێکی مرۆڤ که مافی به‌کاربردنی سیسته‌مێکی پێدرابێ. ئه‌و سیسته‌مانه‌ی که کارتی زیره‌ک به‌کارده‌به‌ن، پێکهاتوون له دوو به‌ش: سیسته‌می وه‌رگر یاخود ڕاژه‌کار، له‌گه‌ڵ یه‌که‌ی به‌کاربه‌ر. سیسته‌می ڕاژه‌کار به‌رپرسه له پێشکه‌شکردنی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی که سیسته‌مه‌که له پێناویان‌دا پێکهێنراوه. یه‌که‌ی به‌کاربه‌ریش پێکهاتووه له کارتی زیره‌ک، که هه‌ڵگره‌که‌ی مرۆڤێکه. سیسته‌می ڕاژهکاریش ده‌کرێ دابه‌شبکرێ بۆ سێ به‌شی سه‌ره‌کیی؛ به‌شی ئه‌و ئامێره‌ی که کارتی زیره‌کی لێده‌درێ بۆ خوێندنه‌وه‌ی زانیاریی نێو کارته‌که، به‌شی سیسته‌می داته‌به‌یس، بۆ هه‌ڵگرتنی زانیاریی نوێ و گه‌ڕان به‌دوای زانیاری تۆمارکراودا، هه‌روه‌ها به‌شی سێهه‌م پێکهاتووه له پرۆگرامی بڕیارده‌ر. پرۆگرامی بڕیارده‌ر پێکهاتووه له کۆمه‌ڵێک فه‌رمان و یه‌که‌ی بڕیاردانی کۆمپیوته‌ریی بۆ لێکدانه‌وه و به‌راوردکردنی ئه‌و زانیارییانه‌ی که‌له کارته زیره‌که‌که‌وه وه‌رده‌گیردرێ، له‌گه‌ڵ زانیاری نێو داتهبهیسهکه. که‌واته، سیسته‌می ڕاژه‌کار ده‌بێ جێی متمانه‌ی ته‌واوی به‌کاربه‌ر بێ. پاش که‌مێکی تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ گرنگیی متمانه.
نموونه‌یه‌کی دیاری ئه‌م سیسته‌مه، ئه‌و مه‌کینه‌ی بانکانه‌ن، که‌له ڕێگه‌ی کارتی زیره‌که‌وه پاره‌ی کاش ده‌ده‌نه خه‌ڵک. ئه‌و مه‌کینانه زیاتر ناسراون به کورتکراوه‌ی "ئه‌یتیئێم ATM" یاخود Automated Teller Machine که‌به‌کوردی ده‌بیته "مه‌کینه‌ی پاره‌ی کاشدهری ئۆتۆماتیکی". لێره‌دا، مه‌کینه‌که ڕۆڵی به‌شی سیسته‌می وه‌رگر یاخود ڕاژه‌کار ده‌بینێ و کارته زیره‌که‌که، که ده‌درێ له‌م مه‌کینانه بۆ ڕاکێشانی پاره‌ی کاش، ڕۆڵی به‌کاربه‌ری ئه‌و سیسته‌مه ده‌بینێ. نموونه‌یه‌کی تر، سیمکارتی ته‌له‌فۆنه ده‌ستییه‌کانه، که‌له هه‌رێم زیاتر ناسراوه به "هاند". ئه‌و سیمکارته‌ی که‌له‌نێو ئه‌و ته‌له‌فۆنانه و هه‌ندێک سیسته‌می ئینته‌رنێتیشدا له هه‌رێم به‌کاردێ، پێموابێ وه‌ک ڕێبه‌ر کویک، ئه‌مانه‌ش کارتی زیره‌کن. دیاره به‌کارهێنانه‌کانی کارتی زیره‌ک بێکۆتاییه و ناکرێ هه‌مویان ناوبهێنرێن له‌م نووسینه‌دا.
ناوه‌وه‌ی کارتی زیره‌ک پێکهاتووه له ئه‌قڵێکی کۆمپیوته‌ر، به‌شێکی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵگرتنی زانیاریی و چه‌ند به‌شێک بۆ ڕێگه‌نه‌دان به کۆپیکردن و دزینی ئه‌و زانیاریه. هه‌موو ئه‌م به‌شه ئه‌لیکترۆنییانه به‌سراونه‌ته‌وه به چه‌ند پارچه پلێتێکی ڕه‌نگزه‌ردی بچوکه‌وه که توانای گه‌یاندنی وزه‌ی کاره‌بایان هه‌یه. دوو پلێتیان بۆ سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی (-/+) کارته‌که به‌کاردێ و ئه‌وانی تر بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری دیجیتاڵ له‌گه‌ڵ سیسته‌می ڕاژهکارهکهدا، وه‌ک مه‌کینه‌ی کاشدهری ئۆتۆماتیکی بانکه‌کان و بورجی ته‌له‌فۆنه ده‌ستییه‌کان. سیمکارتی نێو ته‌له‌فۆنه‌کان پێوستییان به‌وه نییه بدرێن یاخود بخرێنه نێو بورجه ڕاژهکارهکانهوه، به‌ڵکو له‌ڕێگه‌ی شه‌پۆلی ڕادیۆیی ته‌له‌فۆنه‌کانه‌وه په‌یوه‌ندی دیجیتاڵی له‌گه‌ڵ ئه‌و بورجانه ده‌به‌ستن.
کاتێک که بانکێک مه‌کینه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکیی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ ڕاکێشانی پاره‌ی کاش، ئه‌و مه‌کینه‌یه پێویستیی به ڕێگه‌یه‌که که دڵنیابێ له شوناسی ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌یه‌وێ پاره‌ی کاش ڕابکێشێ. ئایا ئه‌و که‌سه کێیه؟ پاره‌ی کاشی هه‌یه له بانک؟ متمانه‌ی هه‌یه بۆ پاره‌ی کاش وه‌ک قه‌رز؟ له‌نێو خودی بانکه‌کاندا، ئه‌م زانیاریانه ئاسنه به‌ده‌ستهێنانیان له‌لایه‌ن کارمه‌ندێک یاخود فه‌رمانبه‌رێکی نێو ئه‌و بانکه‌وه، به‌ڵام چۆن بتوانین هه‌مان متمانه بده‌ین به مه‌کینه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکیی؟ پێش کارتی زیره‌ک، کارتی موگناتیزیی زیاتر به‌کارده‌برا. لایه‌کی ئه‌م کارتانه به چینێکی تایبه‌ت داپۆشرابوو که توانای هه‌ڵگرتنی زانیاری‌یان هه‌بوو له‌ڕێگه‌ی ماگنێتیزهکردنهوه، هه‌روه‌ک شریتی ته‌جیلی جاران بۆ تۆمارکردنی زانیاریی ده‌نگ. به‌ڵام ئه‌م جۆره کارته کێشه‌ی زۆری هه‌بوو و ورده ورده کارتی زیره‌ک شوێنی گرته‌وه (هه‌رچه‌نده هێشتا له‌چه‌ند وڵاتێک‌دا به‌کاردێ). کارتی زیره‌ک، هه‌روه‌ک که‌مێک پێشتر باسمانکرد، کۆمپیوته‌رێکی بچووککراوه‌یه (به پڵێته گهێنهرهکانییهوه، ده‌ورربه‌ری سانتیمێک دوجایه)، هه‌روه‌ک ئه‌و کۆمپیوته‌ره‌ی که بۆ نووسین و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نووسینه به‌کار ده‌برێ، به‌ڵام به توانایه‌کی سنووردارتر و بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌رکێکی بچکۆله‌تر و تایبه‌تتر.
به‌پێی جۆر و پێویستیی، کارتی زیره‌ک توانای تۆمارکردن و هڵگرتنی چه‌ند زانیارییه‌کی که‌می هه‌یه، به‌ڵام له‌پاڵ ناو، ئه‌درێس و زانیاری تری وه‌ک په‌نجه‌مۆری دیجیتاڵکراو، هه‌ندێکیان توانای هه‌ڵگرتنی زانیاریی به قه‌باره‌ی وێنه‌ی بهکاربهرێکیشیان هه‌یه. زانیارییه‌کانی نێو ئه‌م کارتانه هه‌موو شاردراونه‌ته‌وه له ڕێگه‌ی بهکۆدکردنهوه (ته‌شفیر). ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ نموونه‌ی بانکێکی ئۆتۆماتیکی، کاتێک ئه‌و کارته زیره‌که ده‌رێ له مه‌کینه‌که، به‌شی خوێنه‌ره‌وه‌ی ئه‌و مه‌کینه‌یه هه‌ڵده‌سێ به ئه‌نجامدانی گفتوگۆیه‌کی کۆمپیوته‌ریی له‌گه‌ڵ کارته‌که‌دا. پاش دڵنیابوون له زانیارییه‌کانی نێو کارته‌که، که پێی ده‌ڵێن Authentication، مه‌کینه‌ی کاشدهرهکه به‌پێی ئه‌و زانایرییانه، خزمه‌تگوزاریی پێشکه‌شی به‌کاربه‌ر ده‌کا. دیاره هه‌نگاوه‌کانی "دڵنیابوون" له زانیاریی نێو کارته‌که زۆر ئاڵۆزن و گرنگیش نیین بۆ ئه‌م نووسینه، هه‌ربۆیه باسناکرێن. ئه‌و خاڵه‌ی که گرنگه لێره‌دا هه‌مدیسان دووپاتبکرێته‌وه، (متمانه)یه. متمانه‌ی نێوان هه‌ڵگری کارته زیره‌که‌که و نێوان ئه‌و بانکه‌ی به‌رپرسه له‌و مه‌کینانه، یاخود هه‌چ سیسته‌مێکی ڕاژه‌کاری تر. هه‌ڵگری کارته‌که مرۆڤێکه که ده‌کرێ خاوه‌نی پاره و سامانی تربێ له‌و بانکه‌دا، ئه‌گه‌ر متمانه نه‌بی، هیچ دڵنییاییهک بوونی نابێ بۆ له‌ده‌ستنه‌دانی ئه‌و پاره و سامانه. که‌واته، به‌کاربه‌ری سسیته‌مێکی وا، ده‌بێ متمانه‌ی ته‌واوی به‌و سیسته‌مه هه‌بێ به‌شێوه‌یه‌ک که، ئه‌گه‌ر ١٠٠٠ دیناری ڕاکێشا، مه‌کینه‌که نه‌یکاته ٥٠٠٠ دینار! یان پێی بڵێ تۆ پاره‌ت نییه و ناتوانی پاره ڕابکێشی! ئه‌مه له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی تر، بانکه‌کانیش ده‌بێ سیسته‌مێکی وا له‌نێو ئه‌و مه‌کینانه دابنێن، که زیره‌ک بێ و کارتێک که سه‌ربه‌و بانکه نه‌بێ، ڕه‌تی بکاته‌وه. هه‌روه‌ها پارێزگاریی ته‌واوی ئه‌و زانیارییانه بکا که‌له خه‌ڵکه‌وه کۆیان ده‌کاته‌وه. که‌وابێ، ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه باسی ئه‌و بژاردانه بکه‌ین که کۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌به‌رده‌ستیانه بۆ به‌کارهێنانی کارتی زیره‌ک.
ڕێگه‌کانی به‌کاربردنی کارتی زیره‌ک بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان
پێشتر باسی سێ کێشه‌ی سه‌ره‌کیی هه‌موو هه‌ڵبژاردنێکمان کرد. کێشه‌ی یه‌که‌م دڵنیابوون بوو له ناسنامه‌ی ده‌نگده‌ر. ئه‌کرێ کۆمیسیۆنه‌که‌ی پارتی، له‌بری پێناسه‌ی مه‌عموولی، کارتی زیره‌ک بداته ده‌نگده‌ران. هه‌روه‌ک بیستمان، وابڕیاریانداوه، په‌نجه‌مۆری هه‌ر ١٠ په‌نجه‌ی ده‌سته‌کانی ده‌نگده‌ر وه‌رگرن و تۆماری بکه‌نه نێو ئه‌م کارتانه‌وه. پێش باسکردنی گه‌مژه‌یی و نه‌فامیی ئه‌م کۆمیسیۆنه بۆ ئه‌و ڕاستییه‌ی که ئه‌و زانیارییه هیچ له ئه‌گه‌ری ساخته‌کاریی که‌مناکاته‌وه، به‌ڵکو زیاتری ده‌کا، پێوسته هۆشدارییه‌کی جددیش بده‌ینه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریی په‌نجه‌مۆری ده‌سته‌کان و گۆڕینی ئه‌و زانیارییه بۆ شێوه‌ی دیجیتاڵ و هه‌ڵگرتنی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکه‌وه. زانیاریی په‌نجه‌مۆر زۆر ترسانکه، چونکه ده‌کرێ به‌کارببرێ بۆ هه‌موو جۆره کار و تاوانێکی تر. له‌لایه‌ک، ئێستا ئامێره ته‌کنه‌لۆجییه‌کان، ورده ورده، زانیاریی په‌نجه‌مۆر وک وشه‌ی نهێنی به‌کارده‌به‌ن و ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و کۆمیسیۆنه ئه‌و زانیارییانه‌ی لێدزرا، یان خۆی فرۆشتنی به لایه‌نێکی تر، یان ده‌سه‌ڵات خۆی ده‌ستی به‌سه‌ریاندا گرت، ئه‌وا کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ئه‌بێ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و جۆره ته‌کنه‌لۆجیایانه بن و به‌کاریان نه‌هێنن. له‌لایه‌کی تر، ئه‌توانرێ ئه‌و په‌نجه‌مۆرانه بۆ ئه‌نجامدانی تاوان و کۆنترۆڵکردنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌کارببرێ. له وڵاتێکی به‌ربه‌ریی وه‌ک ئێراق و هه‌رێمی کوردستاندا، هه‌موو جۆره بێویژدانیی و تاوانێک ئه‌نجامده‌درێ و ئه‌گه‌ر کۆمیسیۆنه‌که‌ی پارتی فشار بۆ خه‌ڵک بێنێ بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانایریی په‌نجه‌مۆر، ئه‌وا ئه‌وه‌ش خۆی له‌خۆیدا تاوانێکی گه‌وره‌یه دژبه مرۆڤایه‌تیی.
زانیاریی په‌نجه‌مۆر، له ڕێگه‌ی ئامێرکهوه که پێیده‌وترێ Fingerprint sensor/scanner کۆده‌کرێته‌وه و ده‌کرێته ژماره‌یه‌ک. ئه‌و ژماره‌یه ده‌کرێ له‌نێو کارتی زیره‌کدا، له‌گه‌ڵ زانیاری تری وه‌ک ناو، ئه‌درێس، ژماره‌ی بنکه‌ی ده‌نگدان، هتد. تۆماربکرێ. تۆمارمردنی ئه‌م زانیاریانه، له ڕێگه‌ی ئامێرێکه‌وه ئه‌نجامده‌درێ که پێیده‌ڵێن Smart card reader/writer ، واته ئامێری خوێندنه‌وه و تۆمارکردنی کارتی زیره‌ک. ئه‌م ئامێره‌ش ده‌كرێ به‌شێک بێ له سیسته‌مێکی گه‌وره‌تر، که ئه‌رکی سیسته‌مێکی ڕاژه‌کار ببینێ، وه‌ک مه‌کینه‌ی پاره‌ی کاشدهری ئۆتۆماتیکی. ئه‌گه‌ر به‌شێک نه‌بێ له سیسته‌مێکی گه‌وره‌تر، ئه‌وا ده‌بێ ببه‌سرێ له سیسته‌مێکی کۆمپیوته‌ریی، وه‌ک کۆمپیوته‌رێکی لاپ‌تۆپ یان دێسکتۆپ. له‌م کاته‌دا، هه‌ردوو ئامێری تۆمارکردنه‌که و کۆمپیوته‌ره‌که، له ڕێگه‌ی پرۆگرامێکی بڕیارده‌ره‌وه، ده‌بنه سیسته‌مێکی ته‌واوی ڕاژه‌کار. ئه‌گه‌رێکی گه‌وره هه‌یه، کۆمیسیۆن ئه‌م جۆره سیسته‌مه به‌کاربێنێ، واته تۆمارکه‌ر و کۆمپیوته‌رێکی لاپ‌تۆپ.
ڕێگاکانی به‌کارهێنانی ئه‌م سیسته‌مه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان، دوو جۆری سه‌ره‌کیین: جۆرێکیان، به‌کاربردنی کارتی زیره‌که له‌بری به‌راوردکردنی ناوی ده‌نگده‌ر له‌گه‌ڵ لیستی ناوه‌کان و له‌بری مه‌ره‌که‌بی په‌نجه. واته ئه‌م سیسته‌مه ته‌نها به‌کارده‌برێ بۆ دڵنیابوون له ناسنامه‌ی ده‌نگده‌ر و له‌وه‌ی که جارێکی تر نه‌توانێ ده‌نگ بداته‌وه. له‌م کاته‌دا، ده‌نگده‌ر، به ماوه‌یه‌کی دیاریکراو پێشدهنگدان، بانگده‌کرێ بۆ بنکه‌یه‌ک که تێیدا زانیاری پێویستی لێ وه‌رده‌گیردرێ و له ڕێگه‌ی سیسته‌مێکی ڕاژه‌کاره‌وه، که هه‌روه‌ک باسمانکرد، ده‌کرێ له لاپتۆپێک و تۆمارکه‌رێکی کارتی زیره‌ک پێکهاتبێ، زانیارییه‌کانی تۆماردهکهنه نێو کارتێکی زیره‌که‌وه و پاشان کارته‌که‌ی پێده‌درێ بۆ به‌کارهێنانی له ڕۆژی ده‌نگدان. هه‌مان ئه‌و زانیارییانه‌ی که تۆماردهکرێته نێو کارته‌که‌وه، ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان تۆماریشبکرێته نێو سیسته‌می ڕاژه‌کاره‌که، که‌لێره‌دا وامان داناوه لاپتۆپێک بێ. ڕۆژی ده‌نگدان، هه‌مان سیسته‌می ڕاژه‌کار، له بنکه‌ی ده‌نگدانه‌کان جێگیرده‌کرێ و ده‌نگده‌ره‌کان، له بری به‌راوردکردنی ناوه‌کانیان له‌گه‌ڵ لیستی ناوه‌کان، به کارتی زیره‌ک ناسنامه‌ی خۆیان ده‌سه‌لمێنن و پاشان ده‌نگ ده‌ده‌ن به شێوه‌ی مه‌عموولی، واته کارتی کاغه‌زی ده‌نگدان پڕده‌که‌نه‌وه. سیسته‌می ڕاژهکاریش، ئۆتۆماتیکیی و له ڕێگه‌ی پرۆگرامی بڕیارده‌ره‌وه له نێو لاپتۆپه‌که‌دا، هێمایه‌کی دیاریکراو ده‌دا له ناوه‌کانیان، له نێو داتابه‌یسی ناوه‌کان. به‌و شێوه، ئه‌گه‌ر جارێکی تر هه‌مان ده‌نگده‌ر، به هه‌مان کارتی زیره‌که‌وه ویستی ده‌نگبداته‌وه، سیسته‌می ڕاژه‌کار له تروکهیهکی چاودا، ناوه‌که‌ی ڕه‌تده‌کاته‌وه.
جۆری دووه‌م، ده‌کرێ سیسته‌مه‌که به‌کارببرێ بۆ ده‌نگدانیش له ڕیگه‌ی شاشه یاخود مۆنیتۆری کۆمپیوته‌ره‌وه. ئه‌م ڕیگه‌یه له وڵاتی ئێستۆنیا Estonia به‌کارده‌برا (ئه‌مڕۆش؟). له‌م کاته‌دا، هه‌ر بنکه‌یه‌کی ده‌نگدان یه‌ک یان زیاتر مۆنیتۆری کۆمپیوته‌ری تێدادهنرێ و ئه‌و مۆنیتۆرانهش ده‌به‌سرێنه‌وه به سیسته‌می ڕاژهکارهکانهوه. پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ر کارته زیره‌که‌که‌ی ده‌خوێنرێته‌وه و سیسته‌مه‌که ڕێگه‌ی پێده‌دا دهنگبدا، ده‌نگده‌ر له‌ڕێگه‌ی ئه‌و مۆنیتۆرانهوه ده‌توانێ ده‌نگ بدا. پاشان سیسته‌مه‌که ئۆتۆماتیکی و له تروکه‌ی چاوێکدا، ده‌نگدانه‌که‌ی ده‌خاته پاڵ ده‌نگه‌کانی ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌نگی بۆ داوه و له‌هه‌مان کاتدا، ئه‌و هێمایه‌ش ده‌دا له‌ناوه‌که‌ی که جارێکی تر نه‌توانێ ده‌نگ بداته‌وه. له‌م جۆره سیسته‌مه‌دا، به‌ئاسانی ده‌توانرێ بزانرێ ده‌نگده‌ر ده‌نگی به‌کێ داوه.
هه‌روه‌ک ده‌بینرێ، به هه‌چ ڕێگه‌یه‌ک کارتی زیره‌ک به‌کار ببرێ، ناتوانرێ چه‌مکی "متمانه" له هاوکێشه‌که ده‌ربکرێ و ژمێر نه‌کرێ. کارتی زیره‌ک پێویستیی به سیسته‌مێکی ڕاژه‌کار هه‌یه بۆ خوێندنه‌وه‌ی زانیارییه‌کانی ناو کارته‌که. هه‌روه‌ها سیسته‌می ڕاژهکارهکهش پێویستیی به‌وه هه‌یه که پێشتر زانیاریی ته‌واوی له‌سه‌ر هه‌ڵگری کارته‌که هه‌بێ له‌ناو داتابه‌یسێک یان زیاتر، تا بتوانێ به‌راوردیان بکا له‌گه‌ڵ زانیاری نێو کارته‌که. دواجار، پێوسته متمانه‌یه‌کی ته‌واو له‌نێو هه‌ڵگری کارتی زیره‌ک و سیسته‌می ڕاژهکارهکهدا هه‌بێ، ده‌نا هه‌ڵگری ئه‌و کارته ناتوانێ دڵنیابێ له‌وه‌ی که دوای وه‌رگرتنی زانیاریی، ئه‌و سیسته‌مه چی له‌و زانیارییه ده‌کا که له کارته‌که‌یه‌وه وه‌رگیردراوه؟ بۆ ده‌نگدان، کۆنترۆڵی ته‌واوه‌تیی سیسته‌می ڕاژه‌کاره‌که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌بێ. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که تۆمارکردنی زانایریی سه‌باره‌ت به ده‌نگده‌ریش، هه‌مان کۆمیسیۆن سه‌رپه‌رشتی ده‌کا و هه‌مان کۆمیسیۆن تۆماری ده‌کا له‌نێو داتابه‌یسه‌کانی خۆی.
ڕێگاکانی ساخته‌کاریی له رێگه‌ی کارتی زیره‌که‌وه:
به کۆمپیوته‌رکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان، سیسته‌مه‌که ئاڵۆز ده‌کا. ئاڵۆزیی هه‌چ سیسته‌مێک، ده‌بێته هۆی زیادبوونی ژماره‌ی ڕێگاکانی ساختهکارییکردن له‌و سیسته‌مه. به‌مانایه‌کی تر، تا سیسته‌مێکی ده‌نگدان ئاڵۆزتر بێ، ساخته‌کاریی تێیدا ئاسانتره. دیاره کۆمیسیۆن ئه‌و ڕاستییه باش ده‌زانێ، هه‌ربۆیه تابێ، سیسته‌می ده‌نگدان ئاڵۆزتر و ئاڵۆزتر ده‌که‌ن له‌به‌رژه‌وه‌ندیی پارتی. له ئه‌گه‌ری به‌کاربردنی کارتی زیره‌کدا، ڕێگاکانی ساخته‌کاریی، به به‌راورد له‌گه‌ڵ سیسته‌می مه‌عموولی پێش مۆری ئه‌لیکترۆنی، چه‌ندجار زیاتر ده‌کا. کۆمیسیۆنه‌که‌ی پارتی ده‌توانێ پرۆگرامی بڕیاردانی نێو سیسته‌می ڕاژه‌کاره‌کان وادابنێ، که به شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکیی و به پێی ژماره و شوێنی بنکه‌که، هێما نه‌دا له‌ناوی هه‌ندێک و هه‌ندێکی تر، ناوه‌کانیان ڕه‌تبکاته‌وه. زێدتر له‌وه، هه‌روه‌ک چۆن بانکێک ده‌توانێ مه‌كینه‌ی پاره‌ی کاشدهره ئۆتۆماتییهکانی وا پرۆگرام بکا، که ڕاکێشانی ١٠٠٠ دینار به ٥٠٠٠ ژمێربکا، ئاواش بۆ ده‌نگدان، هه‌مان سیسته‌م، هه‌مان میتۆد ده‌توانرێ په‌یڕه‌وبکرێ و که‌سیش پێی نه‌زانێ. ده‌رگاکانی ساخته‌کاریی له سیسته‌مێکی وادا، هه‌موو کراوه و بێ سنوور ده‌بن! ساخته‌کردنی ٢٠٠ هه‌زار ده‌نگ، به‌شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکیی و سیستهماتییک، هه‌روه‌ها به ژمێرکردنی ئه‌و ڕاستییه‌ی که پارتی ناتوانێ له ٤٠%ی ده‌نگه‌کان زیاتر بدا به‌خۆی، به حوکمی ئه‌وه‌ی پارتی و لایه‌نی تریش هه‌ن و پێویسته بێدهنگکرێن به پێدانی دنگی پێویست پێیان، نه‌ک هه‌ر زۆر ئاسانتر ده‌بێ، به‌ڵکو گاره‌نتی ئه‌وه ده‌دا که پارتی، بێ جه‌ماوه‌ر، هه‌میشه له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه.
به‌شی یه‌که‌م
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=22d01461