ڕۆژنامهنووسێکی تریش زیندانی کرا
Monday, 02/02/2009, 12:00
2049 بینراوە
ڕۆژنامە نووس و ئەندامی ناوەندی چاك كاوە گەرمیانی پۆلیسی كەلار 2 سەعات لە ژوری ئینفرادی زیندانیان كردووە دادوەری دادگای كەلاریش بە یاساكۆنكە مامەڵەی لە گەڵ كردووە
ئەم ئیوارەیە برادەرێكی ئەندامی ناوەندی چاك تەلەفۆنی بۆ كردم ئاگاداری كردمەوە كە ڕۆژنامە نوس كاوە گەرمیانی كە ڕاپۆرتێكی لەبارەی پۆلیسی نەخۆشخانەی كەلار نوسیووە ، دادوەر نەوزاد دادوەری دادگای كەلار بەگیورەی یاسای 433 سزادانی عیراقی كە یاسا كۆنەكەیە مامەڵەی لە گەڵ ڕۆژنامە نوسەكە كردووە ماوەی چەند ڕۆژێكە ناو براو لە زینداندایە .، پۆلیسی كەلار كاتێك كاوە گەرمیانیان دەستگیر كردووە كەلەپچەیان لە دەستی داوە بە ناو بازاڕی شارەكەدا بردویانە بۆ ئەوەی سومعەی ڕۆژنامەنوسان بشكێنن خەڵكیشی پێ چاوترسێن بكەن ، هەروەها دەست بەجێش ناوبراو 2 كاتژمێر كراوەتە زیندانی تاكە كەسیەوە ، كاتێكیش بردویانە بۆلای دادوەر كەلەپچەیان لە دەستی كردووە وەكوو بڵێ ڕۆژنامە نوسان سەروەتی ئەم نیشتمانە بێ خاوەنەی بردبێ ، دوابەدوای ئەوەش ئاگاداركرامەوە دەست بەجێ ت لەفۆنم كرد بۆ بەڕیوەبەری پۆلیسی كەلار ڕائید لوقمان پێم ڕاگەیاند ئەو كارەی كردوتانە قابیلی قبوڵ نیە لە لایەن ئێمەی ڕۆژنامە نوسانەوە هەندێك ڕونكردنەوەشم بۆدا ئەو هەر دەیگوت نابێ لە تەلەفۆن قسە بكەین سبەینی وەرە لە خزمەتدام ، دوابەدوای ئەوەش تە لە فۆنم كەرد بۆ ئارێز عبدواللە ئەندام پەرلەمانی كوردستان لێم پرسی ئایە یاسای كاری ڕۆژنامەوانی زیندانی كردنی تێدایە لە وەڵامدا وەتی بە هیچ شێوەیەك زیندانی كردنی تێدا نیە ، دوابەدوای ئەوەش تە لە فۆنم كرد بۆ وەزیری داد فاروق جەمیل لێم پرسی یاسای ڕۆژنامە گەری كە سەروەكی هەرێم ئیمزای كردووە كەی ئەبێ جێبەجێبكرێ ئایە ئەو یاسایەتان ناردووە بۆ دادگاكان ، ئەویش جەختی كردوە كە كاتێك یاسایەك سەروەكی هەریم ئیمزای دەكات ئەبێ لەو ساتەوە جێبەجی بكرێ ، سەبارەت بەوەی ئایە یاساكە تا چ ڕادەیەك ڕێگای داوە ڕۆژنامە نوس زیندانی بكرێ، وەزیری داد ووتی: دادوەری لێكۆڵینەوە بۆی هەیە توقیفی بكات ، زۆر بە سادیەوە وەڵامی پرسیارەكەنمانی دایەوە ، دوابەدوای ئەوش تەلەفۆنی دادوەر نەوزادم لە برادەرێكی ڕۆژنامەنوسم وەرگرت كە لە شاری كەلارە ، تەلەفۆنم بۆ دادوەر نەوزاد كرد كاتێك قسەم بۆی دەكرد وتی خودا حاڤیز من بەتەلەفۆن قسەناكەم وتم بۆستە با قسەت بۆ بكەم وەتی تۆ تەدەخول لە عائیلەی من كەیت چۆن لەخۆتەوە تەلەفۆن دەكەی من دادوەرم منیش وەتم تۆ سەقافەتت نیە خۆ خودا نیت بۆ ئەوەندە لە خۆت ڕازیت من لەگەڵ وەزیری داد قسەم كرد ئیستا زۆر بە وەردی گوێ لیم گرت و وەڵامی دایەوە سەیرە تۆ ئەوەندە لە خۆت ڕزیت ،هەندیەك قسەی ترشیش كرد ئەگەر بینوسمەوە توشی كێشەی گەورەدەبێ، ئەنجا موبایلەكەی داخست، دواتر تەلەفۆنم بۆ ئارێز عەبدواللە كردەوە وەتم ڕاستە دەتوانرێ ڕۆژنامەنوس لەسەر نوسین زیندانی بكرێ وتی : بە هیچ شێوەیەك شتی وانیە ، پەیوەندیشم كرد بە وەزیری ناوخۆوە بەڵێنی دا بەدواداچون لەسەر كێشەكە بكات ،جگە لەوەش پەیوەندیم بە مەلا تەحسین بەرپرسی نوسینگەی ڕۆژنامەنوسانی كوردستانەوە كرد لە كەلار و ڕژنامەنوسێكی سەربەخۆش لە شارەكە بۆ ئەوەی بێدەنگ نەبین لە ئاست ئەو سوكایەتییەی پۆلیسی كەلار و تەنانەت ئەو لە خۆبایبونەی دادوەری دادگای كەلار كە خۆی پێی شتە خەڵكیشی پێ گەمژەیە .
بەڕاستی ماڵ ئیورانیە لەم وەڵاتەدا دادوەریەك ئاستی هوشیاری ئەوەندە نزم بێ بەوشیوەیە قسەبكات ، هەروەها ئەو كردە نامرۆڤانەی پۆلیسی كەلار كە سوكایەتیان بەو ڕژنامەنوسەكردووە ، بۆیە ئەبێ نوسەرانی كورد ڕۆشنبیران بەوەڵام بێن بێدەنگ نەبن ئەمە ی ڕوی داوە دەسەڵاتی فاشستی بەعسمان بەبیردێنێتەوە كە ڕۆڵەكانی ئێمەیان لە سێدارەدەدا چەند دادوەرێكی وەك ئەم دادوەرە بەبێ هیچ بەڵگەیك حوكمی لە سێدرەدانیان دەردەكرد بۆ گەنجەكانمان دوریش نیە ئەم دادوەرە یەكێك نەبێ لەو دادوەرانەی كە ئەو كارەیان دەكرد لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا ، من ئەمەوێ ئەوە بەو دادوەرە بڵێم ئەگەر ڕۆژێك بێ یاسا لەم وەڵاتەدا سەروەربێ ئەبێ یەكەم كەس ئەم دادوەرە بێ دادگای بكرێ چۆنكە لەئاست ئەو هەموو ناهەقیەی بەرپرسانی گەندەڵ چاوی نوقاندوە بۆ تەنها جارێك هەڕەشەی دەست لەكاركێشانەوەی نەكردووە لە بەرانبەر نادادی جێبەجێ كردنی یاسا لەم وەڵاتەدا ، ئەو كاتە ئەبێ لە زینداندا سەربنێتەوە ئەم دادوەرە ئەو دادوەرانەشی هاوشێوەی ئەمە ڕەفتاردەكەن ، ئەبێ ئەو پۆلیسانەی ئەو كارەیان ئەنجام داوە داوای ێبوردن بكەن لەو ڕۆژنامەنوسە ئەو بەڕیەوەبەرەش سزای خۆی وەربگرێ، بەڕاستی ئەمە وەڵات نیە ئێمەی تێداین كەس ئاگای لەكەس نیە خەڵك خۆی حوكمی خۆی دەكات ، یاساش بوەتە پاسەوانی بەرپرسانی گەندەڵ ، بوەتە دوژمنی ڕۆژنامەنوسانی بوێر، دیارە لە بری فڕۆكەوانەكە ، كاوەگەرمیانی كەلەپچەكراوە، فەرمون ئەوش وینە بەبەڵگەوە سەیركەن خۆتان دادوەربن و بڕیار بدەن