بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له رێگای ده‌زگای پاراستنه‌وه، بۆ ئاماده‌بوونی پرسه‌ی حه‌مایل، هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵکی ده‌کات
Thursday, 28/07/2011, 12:00
په‌یامنێری کوردستانپۆست/ هه‌ولێر
پاش ئه‌وه‌ی حه‌مایلی دایکی مه‌سعود له خه‌سته‌خانه‌یه‌کی به به‌های نه‌مسا چاره‌سه‌ری ده‌کرا و له‌وێشدا مرد ،بڕیاره رێوره‌سمی پرسه‌که‌ی له هه‌موو شاره‌کاندا له‌سه‌ر بوودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌ڕێوه بچێت.
بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود باش ده‌زانێت که پرسه‌که‌یان گه‌رم و گوڕ نابێت و خه‌لکی مه‌سعود وه‌ک گه‌وره‌ترین خیانه‌تکار ده‌بینن ، بۆیه ده‌زگای پاراستن هه‌ڵساوه به ناردنی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جددی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئه‌ندام و هه‌واداری پارتی ناونووسکراون و یا مووچه‌ی له ده‌زگاکانی پارتی وه‌رده‌گرن ، ده‌بێ ئاماده‌بن له مه‌راسیمی تازییه‌که‌دا.
بۆ کۆنترۆلکردن و جێبه‌جێکردنی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی پاراستن ، له‌هه‌ر شووێنێک یا مزگه‌وتێکی دیاریکراو کامێرای ڤیدیۆی له ده‌رگای سه‌ره‌کی دانراوه بۆ وێنه‌گرتنی خه‌ڵکی و ناسینه‌وه‌یان بۆ ئه‌وانه‌ی که ئاماده نابن هه‌ڕه‌شه‌ی مووچه‌بڕین و سزادانیان لێکراوه.
به‌م ره‌فتاره‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود، بۆ خه‌ڵکییان دووپاتکرده‌وه که جگه له زمانی هه‌ڕه‌شه و ته‌زویر کردن و هه‌روه‌ها خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له پێناو تالانکردن هیچی دیکه‌یان به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست