کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دارا دوو دارى دى

Wednesday, 25/03/2009, 12:00

3083 بینراوە


مام جەلال هاتەو ە , مام جەلال ڕۆیشتەوە , ئەمە ئەو دێڕەیە كە بەردەوام هەموومان دەیڵێینەوە , ئەشزانین هەمووجارێك هاتنەوەكەى هیچ سودێكى نیە بۆ یەكێتى و ناشتوانێ خاڵێك بخاتە سەر چارەسەر كردنى كێشەكانى یەكێتى , دوو شت هەیە یان ئەوەتا تاڵەبانى نایەوێت ئەم كێشانە چارەسەر بكات یان ئەوەتا وەزعەكە وا تێك چوە لە دەسەڵاتى ئەمیشدا نەماوە , هەر چەندە بە ڕایى زۆربەى زۆرى سیاسەتمەداران ئەوەى یەكەمیان زیاترە چونكە تاڵەبانى نایەوێت دڵى كەس لە خۆى زیز بكات , چارەسەریش كوێچكەى هەندێكى تیا ئەبڕێت بۆیە نایەوێت گوێچكەى كەسیان ببڕێت بۆ ئەوەى دڕ نەبن , چونكە بەم حاڵەتەى یەكێتى تەنها سود مەند تاڵەبانى و بنەماڵەكەى و هەندێ لە پیاوەكانێتى ,نمونەیەكى كرد هەرچەندە خۆى نەیوێرا بیكات بە كۆسرەت و بەرهەمى كرد گۆڕینەكەى عومەر فەتاح بوو كەچى عومەر تۆرا تائێستاش نەیتوانیوە عومەریش ڕازى بكات و بیگێڕێتەوە بۆ ناو مەكتەبى سیاسى , ئەوەتا هێرۆش لە ڕقى كۆسرەت و بەرهەم پشتیوانى عومەر ئەكات , تاڵەبانى دێتەوە بۆ سلێمانى , دەڕوات بۆ تاران , دەڕوات بۆ توركیا و دێتەوە و جارێكى تر ئەڕواتەوە بۆ بغداد و لەوانەیە بێتەوە چەندبن جارى تر ئەم یارى مشك و پشیلەیە بكات , تاڵەبانى ئەیەوێت بە نامەیەك كێشەكان چارەسەر بكات , كاك نەوشیروان نەیوتبوو تاڵەبانى دێتە ئێرە , قسە دەكەین , پێدەكەنین , نانیش دەخۆین بەڵام باسى هیچ ناكەین , كەواتە تاڵەبانى هیچ مەبەستێكى نیە بۆ باش كردنى یەكێتى , نازانم تاڵەبانى و مەكتەبى سیاسیەكەى ئیشیان چیە لە ناو ئەو هەموو خەڵكەدا نامە بە دلێرى سەید مەجیدا ئەنێرێ , كوا پرۆژەكەى تاڵەبانى , كوا ڕاپۆرتى لیژنەكانى مەكتەبى سیاسى , كوا یانزە خاڵەكەى كۆسرەت و بەرهەم , ئەى بۆ ئەمانەى نەكردوە ماوەیەك دەنگ گەرم بوو بۆ چاكسازى كەچى بە هۆى سەفەرەكانى تاڵەبانیەوە ئەوانیش منار بونەوە ,خەڵكینە دڵنیابن ئەم پیاوە پیس خەڵەفاوە , ئەوەتا كەسە نزیكەكانى خۆشى گەیشتونەتە ئەو بڕوایەى مام جەلال پیاوێكى خەڵەفاوە , دوایى ئەوەى كە ووتى دەوڵەتى كوردى خەونى شاعیرانەیە كاك حەمەى فەرەج یاریدەدەرى مام جەلال بۆ كاروبارى كۆمەڵایەتى لەو ناو ماڵًەكەى خۆیدا لەبەر چاوى هەندێك میواندا ووتى ئەم مام جەلالە خەڵەفاوە مادام كاكە حەمە گەیشتۆتە ئەو بڕوایە ئیتر دیارە ئەو پیاوە پیس خەڵەفاوە و بەكەڵكى هیچ نەماوە , بڕوا بكەن تازە مام جەلال ئەو پیرە پیاوەیە خەریكە بە بێ ئەقڵیەكانى خۆى ناوچەكە تێك دەدات , تەنها مەگەر بێ ئەقڵێكى وەكو شێخ جەعفەرى وەزیرى بە ناو پێشمەرگە بڵێ مام جەلال دەم و چاوێكى نێو دەوڵەتى و ئیقلیمیە و ئەگەر ئەو نەبێت ئیشەكان ناڕوات , سەیر كەن تاڵەبانیەك ئامادە نەبێت هیچ كاتێكى خۆى بۆ ئەم یەكێتیە تەرخان بكات , تازە یەكێتى وا ترشاوە بە سەر یەكدا چاك بونى مەحاڵە بۆیە هەڵوەشاندنەوەى یەكێتى لە سەر دەستى ئەم ستافەى ئێستا بۆتە شتێكى حەتمى و ئەبێت ئەم یەكێتیە لەبەر یەك هەلوەشێت چونكە نە تاڵەبانى و نەمەكتەبى سیاسیەكەى ئامادە نین یەكێتى چاك بكەن , بۆیە هەموو هاتن و چونەكەى تاڵەبانى هیچ ئەنجامێكى نیە , ئەوەندەى خۆى بۆ عبداللە گویل هیلاك كرد با ئەوەندەش خۆى بۆ حیزبەكەى تەرخان بكات , دڵنیا بن یەكێتى واى لێ هاتوە بەم ماددەیەى ئێستا بەكەس چارەسەر ناكرێ ئەوانەى ئێستا هەن دوژمنى یەكێتین نەك تیمار كەر بۆیە باش وایە هەرچى خەم خۆرانى یەكێتیە لێى بێنە دەرەوە بۆ ئەوەى لەت وپەت بونى ئەم یەكێتیە ئۆباڵەكەى نەیەتە ملیان .. كەسیش بە تەماى چاك سازى نەبێت لە لاى تاڵەبانیەوە 0



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)