ئامانجه‌کانی ئۆپۆزسیۆن دوورن له داخوازی یه‌کانی شه‌قام بۆئازادی
Thursday, 14/07/2011, 12:00
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که ڕۆژی 15 ی ته‌موز دووباره خۆپیشاندان ده‌کرێت بۆ شکاندنی ئهوبێدهنگی یه‌ی که له 19 ی نیساندا به‌هیزی چه‌ک ده‌سه‌ڵات سه‌پاندی بهسهرمهیدانهکانی ئازادی کوردستاندا....!!
دیاره قسه‌ی من له‌سه‌ر ئه‌وه نی یه که خۆپیشاندان بکرێت یان نا له‌م کاته‌دا...!؟ به‌ڵکو قسه‌ی من له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که کێ ئه‌م جاره له‌پشت ئه‌م خۆپیشاندانهوهیهو، له‌م ڕێگایه‌وه به‌نیازن به چ ئامانجێک بگه‌ن!!؟؟
خۆپیشاندان مافێکی سه‌ره‌تایی هه‌موو مرۆڤێکه له ووڵاته دیموکراتی یه‌کاندا که تاکه‌کانی مرۆڤ ئازادن و به کۆمه‌ڵ و گرۆپ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن خۆپیشاندان بکه‌ن بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان له‌دژی ده‌سه‌ڵات..!
له کوردستان 17 ی شوبات ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندان ڕوویدا وبینیمان چۆن ئۆپۆزسیۆنه‌کان و به‌تایبه‌ت سه‌رانی لیستی گۆڕان به گێره‌شێوێن خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیویان له قه‌ڵه‌م دا و پاشان به‌پلان بۆمه‌به‌ستی خۆیان خه‌ڵکانی خۆیان تێکهڵاوئهنجومهنی سه‌رای ئازادی کرد...تا ڕێڕهووئامانجی خۆپیشاندانه‌کان بگۆڕن به قازانجی خۆیان و ده‌سه‌ڵات....!! چونکه سه‌رانی گۆڕان له گه‌رمه‌ی خۆپیشاندانه‌کاندا دانیشتنی نهێنی و ئاشکرایان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا کرد و که‌سیش نه‌یزانی له دانیشتنه‌کانیاندا باسی چی یان کردووه؟
له کاتێکدا شه‌قام باسی له نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی و بنه‌ماڵه‌یی ده‌کرد له کوردستاندا...!!
ئۆپۆزسیۆن له‌وکاته‌دا شه‌قامیان کۆنترۆڵ ده‌کرد له ڕێگای نوێنه‌ره‌کانی خۆیانه‌وه و پاشان له‌ژێره‌وه له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ڕێکه‌وتن که کۆتایی به خۆپیشاندانه‌کان بهێنن وه‌ک مه‌رجی دانیشتنی پێنج قۆڵی یان، ههموولایان له سه‌ر ئه‌وخاڵه کۆک بوون بۆیه یه‌کسه‌ر پاش لێدانی شه‌قام له 19 ی نیساندا گفتووگۆکانی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن ده‌ستی پێ‌کرد، بێ نوێنه‌رانی شه‌قام...!!
وه‌ک دکتۆر فایه‌ق محه‌مه‌د گۆڵپی ئه‌وڕاستی یه‌ی لهنووسینێک دا ئه‌مڕۆ درکاند که ده‌سه‌ڵات ڕازی بووه که نوێنه‌رانی شه‌قام واته ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی چاودێری دانیشتنه‌کانیان بکات به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن پێ ی باش نه‌بووه و ڕازی نه‌بووه...!!
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئۆپۆزسیۆن به‌سه بۆئه‌وه‌ی له‌وڕاستی یه تێبگه‌ین که ئه‌وان له‌گه‌ڵ شه‌قام و داخوازی ونوێنه‌ره‌کانیان نه‌بوون و نین بۆیه نوێنهرهرهکانیان پشتگۆێ خستن و وه‌لایان نان...!
ئیستاش وه‌ک چاوه‌ڕوان ده‌کرا...گفتوگۆکانیان هیچ ئه‌نجامێکی نی یهودهسهڵات یاری یان پێده‌کات تا کات به‌رێته‌وه و خۆی به‌هێز بکاته‌وه، ئۆپۆزسیۆن له‌وڕاستی یه تێگه‌یشت که ده‌سه‌ڵات ئه‌وانی بچوک کرده‌وه کاتێک له جهماوهروداخوازی یه‌کانی خۆپیشانده‌ران دوورکه‌وتونه‌ته‌وه...!!
ئێستاش پاش شکستی گفتوگۆکانیان ویاریپێکردنهکانی ده‌سه‌ڵات پێیان، ئۆپۆزسیۆن هه‌وڵ ئه‌دات له‌ژێر ناوی جۆربه‌جۆردا شه‌قام بۆ قازانجی خۆی بخرۆشێنێتهوه بێ ئه‌وه‌ی دیسانه‌وه به ئاشکرا خۆیان بکه‌نه‌وه به خاوه‌نی شه‌قام و داخوازی یه‌کانیان...!!
ئه‌م گه‌مه‌یه‌ی ئۆپۆزسیۆن زۆر ترسناکتره له سه‌رکوتکردنه‌که‌ی ده‌سه‌ڵات، چونکه شه‌قام پڕه له ده‌سه‌ڵات و ئهوبێمافی وتاوانانه‌ی که ده‌یکه‌ن بهرامبهربهخهڵکی ناڕازی کوردستان، به‌ڵام شه‌قام دڵنیا
نی یه کاتێک له ده‌سه‌ڵات هاته‌وه ده‌نگ و خۆپیشاندانی کرد....هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن به ئاشکرا چی ده‌بێت و ئه‌مجاره چۆن شه‌قام و داخوازی یه ڕه‌واکانی به‌کارده‌هێننه‌وه بۆ قازانجی خۆیان...!!!
ئۆپۆزسیۆن گه‌رڕاست ده‌که‌ن هه‌ڵوێستتان به ئاشکرا بخه‌نه ڕوو تا خه‌ڵکی کوردستان لێتان دڵنیابێت و چیتر ڕۆڵه‌کانیان نه‌بنه سووته‌مه‌نی سیاسه‌تی نادیاروژێربهژێری ئێوه و ده‌سه‌ڵات و داگیرکه‌ران...!!!
ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه ئهوهێزانهن که به‌ئاشکرا سیاسه‌ت ده‌که‌ن و هه‌ڵوێستیان ئاشکرایه ونایشارنهوه، وه‌ک ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی کوردستان...!
خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان...ووریابن خۆتان و ئامانجه‌کانتان نه‌بنه قوربانی سیاسه‌ت وهه‌ڵوێستی شاراوه‌ی ئۆپۆزسیۆن، چونکه ئه‌وان له خۆپیشاندانه‌کانی پێشوودا له‌میدیاکانیانه‌وه هه‌ڵوێستێکی تریان ده‌فرۆشته‌وه به‌خه‌ڵک و له‌ژێریشه‌وه ده‌رکه‌وت که له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و کۆماری ئیسلامی دا وعێراق دا ڕیک که‌وتوون تا شه‌قام و خۆپیشاندانه‌کان خامۆش بکه‌نه‌وه، به‌ووته‌ی خۆیان ڕێک که‌وتوون له‌سه‌ر" پاراستنی ئارامی هه‌رێمی کوردستان" ! ئه‌مه مانای ئه‌وه‌بوو که له 19 نیساندا بینیمان به‌کردار، که ئۆپۆزسیۆن نهنهێنی ڕازی بوون به سه‌رکوتی شه‌قام و نوێنه‌ره‌کانیان ...!!!
خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی یه‌کان ده‌ستپێده‌کاته‌وه چونکه خه‌ڵک تاسهربه سه‌رکوت و چه‌وسانده‌وه و بێمافی ڕازی نابن له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان تیووی ئازادی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی یه وبێزارن له ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی بۆیه خوازیاری سیستمێکی دیموکراتی وشارستانین که تیادا یاسا و ده‌ستوور سه‌روه‌ربن نه‌ک ده‌سه‌ڵاتی بنهماڵهودیکتاتۆرهکان ....!
خه‌ڵک بێزاره له ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری ههردووبنهماڵه و دیکتاتۆری ئۆپۆزسیۆن...!!!!!
خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان پێویسته ئاگاداری گه‌مه سیاسی یه‌کانی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن بن و نه‌خه‌ڵه‌تێن پێ یان، هه‌روه‌ها بۆده‌ربازبوون و خۆڕزگارکردن لێ ی ده‌توانن خۆیان نوێنهروئهنجومهنی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌ڵبژێرن له مه‌یدانه‌کانی ئازادی کوردستان بۆ ڕێکخستنی خۆپیشاندان و به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی داخوازی یه‌کانیان به شێوازێکی مۆدێرن و شارستانی یانه...!
ئهونوێنهروئهنجومهنانهش ده‌بێت به شێوازێکی ئاشکراو ده‌نگدانی گشتی بێت و شه‌قام بڕیارده‌ری بێت و گومانیان له‌هه‌رکه‌سێک کرد شه‌قام ئه‌ندامێتی لێ بسه‌نێته‌وه، تا ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه به‌ده‌ردی ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی نه‌برێت کاتێک ئۆپۆزسیۆن له‌ڕێگای ئه‌ندامانی خۆیه‌وه بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دا ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه چه‌ند ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌ن هه‌رزوو هه‌ستیان به‌م گه‌مه‌یه‌ی ئۆپۆزسیۆن کرد بۆیه کاروچالاکی یه‌کانی ئه‌نجومه‌نیان سڕنهکرد و پاشان ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی کوردستانیان پێکهێنا و نه‌بوونه ده‌سکه‌لای ده‌ستی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات ...!!!!
سه‌رکه‌وتن ههربۆخهڵکی ئازادیخوازوناڕازی کوردستانه گهرپشت به هێزی خۆی ببه‌ستێت بۆ گه‌یشتن به ئامانج و داخوازی یه‌کانی شه‌قام....!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست