سنگ و به‌رۆکی بڵێسه‌کان له ده‌ستی یه‌کێک له عودهییهکان ڕزگاری بوو
Sunday, 18/03/2012, 12:00
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له درۆ و ده‌له‌سه‌کانی بڵێسەی کچی جه‌بار فه‌رمان و سه‌رتاپا مێدیا درۆزنه‌کان تێبگەیت، ئه‌وا پێویست ده‌کات تەماشای کاتژمێر و سه‌ردانی که‌ناڵی ئاسمانی هه‌واڵه‌کان بکەیت بۆ نمونە (العالم، یان هه‌ر که‌ناڵێکی دیکه‌ی ئاسمانی سه‌ر به گروپی شیعه‌کان، پاشانیش بچۆره سه‌ر که‌ناڵی ئه‌لعربیه، یا کەناڵی ئاسمانی ئه‌لجه‌زیره) ده‌بینیت، که‌ناڵی ئه‌لجزیره و العربیه، به ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه، له ئاسمانه‌وه فڕۆکه‌ی جه‌نگی، له ده‌ریاوه که‌شتی جه‌نگی، له‌سه‌ر زه‌ویشه‌وه، زرێپۆش و تانک به ئاگر و ئاسن به‌ربوونه گیانی خه‌ڵکی سڤیل و ڕۆژانه‌ش به‌لانی که‌مه‌وه 50 که‌سی سڤیل ده‌کوژرێت. ڕژێمه‌که‌ی به‌شار و هاوتاکانی بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان سڵ له به‌کارهێنانی هیچ جۆره چه‌کێک ناکه‌نه‌وه. له هه‌مانکاتدا بچۆره سه‌ر که‌ناڵی خودی سوریا، یان ئه‌لعاله‌می ئێران، ده‌بینیت سه‌راپای سووریه‌کان له چایخانه‌کاندا، سه‌رگه‌رمی شیشه‌و کاری ڕۆژانه‌ی خۆیانن، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی له سوریا ڕوو دەدات، ئه‌سڵ و فه‌سڵی نییه. ته‌نانات جانهوهرهکهی لوبنان گوتی: ئه‌و ته‌ق و تۆقه‌ی سوریا، هیچ نییه، تەنها ته‌ق تۆقی پچڕ، پچڕه.
ئه‌گه‌ر بێت و تهنیککارێکی پسپۆڕ‌و شاره‌زا، بچێته گه‌وڕه‌که‌ی ماڵی ئامۆژنم (دایکی غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی، غه‌ریب عبدولقادر1)، ئه‌وسا ده‌توانم بیسەلمێنم، که (دی ئێن ئای، واتا ترشی ئه‌تۆمی یا ناوک گه‌رده‌کان) سه‌دان شۆڕگێر، له‌و گهوڕهدا ده‌دۆزرێته‌وه. خزمێکی نزیکم، پاش ئه‌وه‌ی ووڵاخهکانی ده‌کاته ده‌ره‌وه، بۆ ناو گاگهلهکان و ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌بینێت، به‌درێژایی ڕێگا ڕێچکه خوێنێک ده‌بینێت، تا ده‌گاته به‌رده‌رگای ماڵی ئامۆژنم. خزمه نزیکه‌که‌م له ئامۆژنم ده‌پرسێت و واده‌زانێت که گایان کردۆته قوربانی، ئامۆژنم ئه‌ڵێ: هه‌ش دنیات به‌سه‌ر، گای چی!؟ به‌خوا زه‌لامێکیان پارچه پارچه کرد، حه‌مه زلله له چاویدا شیره خۆره‌یه. (حه‌مه زلله، که‌سێکی دانێشتووی هه‌ڵه‌دنی بوو، به‌هیز به توانابوو، به پێی گێڕانه‌وه‌ی خه‌ڵکی گونده‌که به‌رمیله نه‌وتی له دوکانه‌وه به‌شان گه‌یاندۆته هه‌ڵه‌دن، په‌نجه‌کانی هێنده‌ی چوار په‌نجه‌ی خه‌ڵکی ئێستا بته و قهویبوون).
زۆربه‌ی هه‌ره زۆرینه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی، له‌و گهوڕهدا گیانیان له ده‌ستداوه، سه‌راپایان که‌سانی قاره‌مان و شۆڕشگێڕ و جه‌ربه‌زه‌کانی گه‌له‌که‌مان بوون، باسی ئه‌و ڕێچکه خوێنه کاتێکه هێشتا (شه‌هید ووریا) له ژیاندا بوو ئه‌و هێشتا به ته‌وره‌که‌ی جه‌بار فه‌رمان شه‌هید نه‌کرابوو. له‌وانه (شه‌هید ووریا)، که تاوانی هه‌ر هێندهبوو، که به فه‌رمانی خودی جه‌بار فه‌رمان، له شاری سلێمانی که‌سێک ده‌کوژێت به‌ناوی (مه‌لا عومه‌ر) شیمانه‌ی ئه‌وه هه‌یه، که مه‌لا عومه‌ر سه‌ر به بنه‌ماڵی بارزانی بێت، پاشان هه‌رخۆیان، له ڕادیۆ درۆزنه‌که‌ی شاخه‌وه، ده‌یکه‌نه هه‌را گوایه به‌عس مه‌لا عومه‌ری تیرۆر کردووه. شه‌هید ووریاش، ئه‌ڵی: بابه وه‌ڵا درۆ ده‌که‌ن، من مه‌لا عومه‌رم كوشتووه، ده‌چمه شاخ و به‌ڵگه‌ی فه‌رمانی جه‌بار فه‌رمانیش ئاشکرا ده‌که‌م، که خۆیان پێیان وتووم، بچم مه‌لا عومه‌ر بکوژم، چونکه بە قسەی خۆیان سه‌ر به موخابه‌راتی ڕژێمی به‌عسه.
نموونه‌ی دووه‌م، شه‌هید ئازاده سوور، ئازاد هه‌ڵه‌دنی (ئازاد دێوانه) له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یه‌کی دیکه، له نزیک ماڵی شێخ جەعفەری پاریزگاری سلێمانی ئەوسا خۆیان مه‌لاس ده‌ده‌ن، بە ڕێده‌که‌وێت، سەیارەیەکی سوپەر دێت، لەمان وایە ئەوە خۆیەتیی، بۆیە ئازاده سوور و هاوڕێکه‌ی په‌لامار ده‌ده‌ن و به‌خۆی و سۆپهرهکهیهوه دەیڕفێنن به‌ره‌و کانی به‌ردینه، پاشان به‌ره‌و دۆڵه‌ڕووت، تا ئه‌و جێگایه‌یی، که سەیارەکە ده‌توانێت بڕوات. پاشان هه‌ردوو پێشمه‌رگه‌که داده‌به‌زن له‌گه‌ڵ دیله‌کاندا ئازاده سوور له هاوڕی پێشهرگهکهی ده‌پرسێت، که چی‌یان لێبکه‌ن؟
هاوڕێکه‌ی (ئازاد هه‌ڵه‌دنی) ئه‌ڵێ: ده‌یبه‌ین ڕاده‌ستی سه‌رکردایه‌تی ده‌که‌ین، ڕەنگه دیل به دییلیان پێبکرێت، سه‌دان هاوڕێمان له زیندادایه، شه‌هید ئازده سوور به هاوڕێ پێشمه‌رگه‌که‌ی ئه‌ڵی: کوره ئه‌وه تۆ ئه‌ڵیی چی، به‌خوا مامه ئه‌یفرۆشیت، به 100 دۆلار.
هاوڕێ پێشمه‌رگه‌که‌ی شه‌هید ئازاد هه‌ڵه‌دنی، ئه‌ڵێ: وه‌ڵا ڕاست ده‌که‌یت، ئه‌ی چاره چییە، چی‌یان لێبکەین؟ ئازاد هه‌ڵه‌دنی ده‌ستبه‌جێ، ده‌ست ده‌داته کڵاشینکۆفه‌که‌ی، هەردوو دیلەکە دەکوژێت، کە پێی وایە یەکێک لەوانە شێخ جەعفەری پاریزگایە، پاشان پێشنیار ده‌کات، که هه‌ردووکیان بڵێن شێخ جه‌عفه‌ر له ده‌ستیان ڕای‌کرد، ناچار دوای ئه‌وه‌ی خه‌ریک بووه، لێیان بزربێت، کوشتویانه. پاشتر ده‌رکه‌وت ئه‌وه‌ی که کوشتوویانە ، شێخ ئەو نەبووە، ئه‌وه‌ی کوژراوه خزمێکی بووە.
پاشان له‌و کاته‌ی (ی ن ک) له‌گه‌ڵ به‌عس ڕێکده‌که‌ون، که په‌لاماری (حشع) بده‌ن، پاش ئه‌وه دانووساندن بکه‌ن، ئه‌وه‌بوو، له قڕناخهوه پشت ئاشان گۆمی خوێنیان هه‌ڵستاند، پێشمه‌رگه‌کانی (حشع) ی قڕناخه و پشت ئاشان زۆربه‌یان، بێچه‌ک و به‌ساڵاچوو زیاتریش ئافره‌تی تازه ڕاکردوو و بێ ئه‌زموون بوون ، که زۆربه‌یان هێشتا تفه‌نگی به‌ده‌سته‌وه نه‌گرتبوو، پاشان ئه‌وه‌ش ی ن ک دانوساندنی له‌گه‌ڵ به‌عس ڕێکخست و چوونه شار. خۆیان ده‌یان گووت بۆ پشوو ده‌چینه شار، زۆر ماندووین. هه‌ر هه‌فته‌یه‌ک ڕۆژێک پاش چوونه ناو شاری ی ن ک، ڕۆژێک کۆمه‌ڵیک چه‌کدار ئه‌چین به شوێن (شه‌هید ئازاد ههڵهدنییدا) ئه‌و کاته تازه ئازاد هه‌ڵه‌دنی له خۆشتن دێته ده‌ره‌وه له حەمام، ماڵه‌کەی خۆیان له کانێسکان دەبێت له به‌رانبه‌ر کۆڵانه ته‌سکه‌که که ده‌چێته سه‌ر پاسکیل خانه‌که‌ی عومه‌ری مینا، ده‌سبه‌جی ئازاد هه‌ڵه‌دنی، که ته‌نها ده‌مانچه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه چه‌کداره به بێ یه‌ک و دوو به‌ڕێ ده‌که‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه دواجاری چوونه ده‌ره‌وه و هاتنه‌وه‌ی ئازاد هه‌ڵه‌دنی بووە، تا ئێستاش نه‌هاته‌وه. پاش دوومانگ ته‌رمه‌که‌ی له (کانی که‌وه) ده‌دۆزرێته‌وه. خوشکی ئامۆژنه خونچه‌م، پوره حه‌بێ دایكی (شه‌هید تۆفیق هه‌ڵه‌دنی) پێشمه‌رگه‌ی (حسک) ئه‌و چه‌کدارانه‌ی، که شه‌هید ئازاد له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن ده‌ناسێت، چونکه پوره حهبێم دانیشتووی گوندی هه‌ڵه‌دنه بووە، زۆربه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی، که کاتی خۆی له‌گه‌ڵ شه‌هید ئازاد هه‌ڵه‌دنی چۆته ماڵی پوره‌که‌ی خۆی، هه‌موویانی دیوه و ناوه‌کانیشیان ده‌زانێت و به‌فه‌رمی پوره حه‌بێ باسی کردووه و ناوی هه‌موویانی هێناوه. له دروێنه‌ی ئه‌م باسه‌دا ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، که شه‌هید ئازاد هه‌ڵه‌دنی تا نزیکه‌ی 3 مانگ ئهشکهنجهدراوە و هه‌موو نینۆکه‌کانی لەگەڵ ددانی دەرهێنراوە پاشانیش به تێزاب لاشەکەیان سووتاندووە.
له‌بیریشمان نه‌چێت، زۆرێک له ئێمه ده‌زانین، که مسته‌فا چاوڕه‌ش، پاش ئه‌وه‌ی ده‌رمانخواردکرا، به‌هۆی ڕزگارکردنی که‌سوکاری په‌یوه‌ندی به‌ستوه به پیاوه‌کانی ڕژێمه‌وه و ناسنامه‌ی تایبه‌تی له ملیوانی کرسهکهیدا بووه، مسته‌فا چاوڕه‌ش ده‌سته جلی تایبه‌تی له‌به‌ر کردوه تا هێلیکۆپته‌ره‌کانی به‌عس بیناسنه‌وه، پاشانیش زۆربه‌مان ده‌زانین که هاوسه‌ره‌که‌ی جه‌باری عه‌لی عهویز، مسته‌فا چاوڕه‌شی ده‌رمانخوارد کرد، جه‌باری عه‌لی حه‌وێز ئاگاداری هیچ نه‌بوو، کە بۆچی جه‌باریان کوشت، له‌کاتێکشدا به‌ڵگه‌ی ئاشکرا له به‌رده‌ستدا بوو، که هاوسه‌ری جه‌باری عه‌لی حه‌وێز ئه‌وی ده‌رمان خوارد کرد، ئه‌ی چۆن هاوسه‌رەکەی ڕزگاری بوو و گه‌یشته‌وه لای ده‌سه‌ڵات؟ دوباره بۆ جه‌بار فه‌رمان که‌سێکی قاره‌مان و نه‌به‌ردی خۆیان به‌ته‌ور بکوژێت، له‌کاتیكدا به‌فه‌رمانی خودی جه‌بار فه‌رمان، به‌و کاره‌ی هه‌ستاوه؟
حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمودی گوڵه‌خانه، له بیره‌وه‌ریه‌کانیدا ده‌نووسێت، 6 عهزیزناومان کوشت، هێشتا ئه‌و عه‌زیزه‌ی مه‌به‌ستمانه، نەماندۆزییهوه. ئیتر گه‌نجێکی وه‌کوو (به‌یار سه‌روه‌ر) له‌نێو ئه‌و خولگه و بازنه‌دا گه‌وره بووبێت، ده‌بێت بکوژێت، ته‌نها فێری کوشتنی کورده قاره‌مان و جهسوورهکانی گهلهکهمانبن وه‌ک جه‌بار فه‌رمانی باوکی بڵێسه.
دڵنیام که تانانه‌ت عوده‌ی و قوسهیش ئه‌گه‌ر له داینگایهکی (بودی) دا گهورهبونایه، که بودیه‌کان باوه‌ڕییان وایه، که نابێت مێشووله‌ش بکوژرێت، چونکه بودای باوه‌ڕی وایه، مێشوله به ڕوحیانه‌تی که‌سێک ده‌جوڵێته‌وه و ده‌گه‌ڕێت، ئه‌وان وای ده‌بینن، ته‌نانه‌ت مێشووله به ڕوحیانه‌تی ڕه‌نگه، که‌سوکاری نزیک یا دووری ئێمه‌بن، بۆیه بودایی هه‌رگیز نایه‌وێت پێبنێت به مێرووله‌شدا و له‌کاتی ڕۆشتینیشدا ئه‌و دابه په‌یڕه‌و ده‌که‌ن و به ئه‌سپایی پێدهنێنن به‌سه‌ر زه‌ویدا، بۆیه قوسه‌ی چ عوده‌ی چ به‌یار قوربانی ده‌ستی ئه‌و قوتابخانه نه‌گریسه‌ن، که تاڵه‌بانی و بارزانی، ده‌یبات به‌ڕێوه.
کێ له ئیمه هه‌یه، نه‌زانێت، کوڕه‌که‌ی مه‌لا به‌ختیار دوکتۆری خه‌سته‌خانه‌ی داوهتهبهرشهق، به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆشی بزانانێت، بۆ شه‌ق له دکتۆرێک هه‌ڵده‌دات؟ کێ له ئێمه هه‌یه نه‌زانێت، مه‌لا به‌ختیار، به‌هۆی به‌کارهێنانی پۆسته‌که‌یه‌وه، وه‌ک سه‌دام حسێن ژنی داگیرکردووە، هەڕەسەی لە پیاوەکەی کردووە، کە واز لە ژنەکەی بهێنێت؟ کاتی خۆی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستام ناونا خه‌لیفه‌کانی به‌عس، من هه‌ڵه‌م نه‌کردوه، به‌ڵکوو که‌مم گووتوه.
شابه‌نده‌ر یه‌كیک بوو له پیاوه باوه‌ڕپێکراوه‌کانی سه‌دام، به‌ڵام کاتێک سه‌دام هاوسه‌ری شابه‌نده‌ر ده‌بینێ، به شابه‌نده‌ر ئه‌ڵێ: بی مه‌رج دەبێت ده‌ستبه‌جێ سه‌میره‌ی هاوسه‌رت ته‌ڵاق بدەیت. هێشتا سه‌دام شه‌ریف تر و به‌ویژدان تره، له مه‌لا بەختیار و فازڵ موتنی، بەتایبەتیی فازیل موتنی مێردی ژنەکەشی کوشت، به‌ڵام سه‌دام وه‌ک مێردی که‌سی نه‌کوشت، گەرچی هه‌مووی تاوانه، به‌ڵام سه‌دام گوتی: بە بێده‌نگ بڕۆ ته‌ڵاقی بده.
http://www.aljewar.org/news-37536.aspxئێمه خه‌ڵکی مه‌ریخ نین که نه‌زانین له وێرانستانهکهمان چی ڕووده‌دات، چ قودهرهتێک ده‌توانێت، به‌کوڕه به‌رپرسێک بڵێ، برۆ به پشتی چاوهتهوهیه، که‌ی سبه‌ینێ جه‌لال و مه‌سعود چاره‌نوسیان گه‌یشت به چاره‌نووسی سه‌دام، ئه‌وسا ده‌زانین، وه‌ک باڵه‌خانه‌ی ئۆلۆپیهکهی عوده‌ی و قوسه‌ی که ته‌رمی سه‌دان کیژۆڵه ده‌دۆزرێته‌وه، ئه‌وسا ده‌توانین ته‌رمی سه‌دان بڵێسه له دارودیوارهکهی ئۆلۆپیهکهی مه‌لا بەختیاردا بدۆزینه‌وه. پێشینان ئامانجیان باش پێکاوه کاتێک ئه‌ڵێن حه‌یا قه‌تره‌یه‌که که تکا دەتکێت. ئه‌گه‌ر بڵێسه‌ی کچی جه‌بار فه‌رمان هێنده‌ی گه‌ردێک حه‌یایی هه‌بوایه، تاوانه‌که‌ی نه‌ده‌خسته سه‌ر ئه‌و مامۆستا ئه‌مه‌ریکییه، چونکه به‌پێی خودی (ئیسلامه ئیخباریهکان) هه‌موو سه‌عاتێک 667 که‌سی موسڵمان ئاینی خۆی له موسوڵمانێتیه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ مەسیحی، واتە هه‌موو ڕۆژێک16000 موسڵمان ئاینی خۆی به خواستی خۆی ده‌گۆڕێت، ئەمە چەندی راستە، ئەو بەدواداچوونە لیدەگەڕێن بۆ ئەوانەی کە لەو بوارەدا کار دەکەن، به‌ڵام که‌سیش نه‌کوژراوه.
خانمی بڵێسه جه‌بار فه‌رمان......
من بۆچوونه‌کانتم باش خوێنده‌وه، نازانم ئەو قسەیەت لە کوێوە هێناوە، ئایا پێیان وتوویت ئەوە بڵییت، یان فریودراوی، هەرچۆنێک بێت ئه‌وه ماهیه‌تی تۆیه، لێ ئه‌گه‌ر بمزانیایه فریودراوی، به ڕاستی لۆمه‌م نه‌ده‌کردی، به‌ڵام دڵنیابووم که تۆش بە مەبەست وەکو سەرکردەیەکی نیو مەکتەبی سیاسیی ده‌ته‌وێ تاکی کورد له خشته‌به‌ری، بۆیه به‌و زه‌قیه باس له‌بابه‌ته‌که ده‌که‌م، کاتێک یەکێتیی و ده‌زگای سیخوڕی تورکه فاشسته‌کان ڕێک ده‌که‌ون که سه‌رکردایه‌تی په‌که‌که ده‌رمانخوارد بکه‌ن و ڕاده‌ستی تورکه فاشسته‌کانی بکه‌ن له په‌یمانگای (هادسنی ئه‌مه‌ریکی) کۆده‌بنه‌وه ، قوباد تالەبانی له هادسن ده‌ڵێت: به‌ڵێ بڕیارماندا که سه‌رکردایه‌تی په‌که‌که به هێلیکۆپته‌ر ڕاده‌ستی تورکه فاشسته‌کان بکه‌ینه‌وه، به‌ڵام تورکه‌کان خۆیان نه‌یان ویست، ئه‌مه ئه‌وکاته ڕوویدا که هێشتا قوباد تالەبانی فێری فرت‌و فێڵی باوکی خۆی نه‌بوو بوو، ئه‌گینا هه‌مان کات مامۆستا سه‌یفه‌دین لە وەڵامی ئەوەدا کە کوردستانپۆست هەوالەکەی بۆ یەکەمینجار بڵاوکردەوە، ئه‌ڵێ: نا ئه‌و کۆپته‌ره‌ی که گیرا وانه‌بوو، به‌ڵکوو پارچهییهدهکی تایبه‌تمه‌ندی شێخ محه‌مدی که‌س نه‌زان بوو.
(سێسه‌ر میلان) که‌سێکی پسپۆره، له بواری راهێنان و به‌خێو کردنی سه‌گ، ده‌بینت که چۆن سه‌رشێت تین و دڕننده ترین سه‌گ، ده‌کاته فریشته، واتا هه‌موو کاره‌ساته‌کان په‌یوه‌سته به شێوه‌ی پهروهردهکردنهکهوه، کلیکی ئەو فلیمە بکە:
کاتێکیش جه‌بار فه‌رمان هاو سه‌نگه‌ره‌که‌ی خۆی به‌ته‌ور پارچه پارچه ده‌کات، ده‌بێت ببپرسین ئه‌و هه‌موو ڕق کینه و بوغزه بۆ؟ خۆ ئه‌و که‌سه‌ی که جه‌بار فه‌رمان به ته‌ور له‌ت وپه‌تی ده‌کات وه‌ک جه‌سته‌ی گایه‌کی قوربانی ده‌بێت، بۆیە دەبێت له بڵێسه‌ی کچیشی تێبگه‌ین، که بۆداکۆکی له به‌یار ده‌کات.
ئیڤان پاڤلۆڤ، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، له بواری پرۆگرامکردنی مرۆڤ، ده‌ستبه‌جێ جۆزێف ستالین چووه‌لای و پێی گووت: ئایا ده‌توانێت که خه‌ڵکی سۆڤێتی وه‌ک سه‌گاکان لێبکات، پاڤلۆڤ گووتی به‌ڵێ، به‌ڵام من ئه‌و کاره ناکه‌م، چونکه گه‌لانی سۆڤێتی سه‌گ نین و مرۆڤن.
پاڤلۆڤ پاش چه‌ند تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک، کاتێک که خواردن ده‌بات، بۆ سه‌گه‌که‌ی،ده‌ستبه‌جێش زنگێک لێددات، ئه‌وکاره‌ی پاڤلۆ دووباره و سێباره ده‌کاته‌وه، ئه‌وکاته پاڤلۆڤ ده‌بینێت، که هه‌ر کاتێک سه‌گه‌که‌ی گوێی له زه‌نگه‌که ده‌بێت، ده‌ستبه‌جێ لیک به لێوانیدا دێته‌خواره‌وه. پاش ئه‌وه، چه‌ند جارێک زه‌نگ لێده‌دات، به‌ڵام خواردن نادات بهسهگهکه. بۆیه دوای دووسێجار ئیتر سه‌گه‌که به لێدانی زه‌نگه‌که، لیک به لێوانیدا نایه‌ته خواره‌وه.
کلیکی ئەو لینکە بکە:
http://sv.wikipedia.org/wiki/Ivan_Pavlovبه‌داخه‌وه، ئێمه‌ی مرۆڤ به‌و شێوه‌یه‌ن که فێری لاسایی کردنه‌وه بووین، بۆیه (ئێج سێ ئه‌نده‌رشۆن نوسه‌ری به‌ناوبانگی دانیمارکی، ده‌ڵێ که قه‌یسه‌ر ڕووت و قووته، که‌چی هه‌ر هه‌موو خەڵک ده‌ڵێن: ئای که جله‌کانی قه‌یسه‌ر جوان، هێنده جوانه، به‌لام مرۆڤی نه‌زان، نابیبینێ. له‌ڕاستیدا ئه‌و جامبازانه‌ی که ده‌سته‌جلی نایاب بۆ قه‌یسه‌ر ده‌درون، هیچ ناکه‌ن به‌ڵکوو له‌خۆیانه‌وه، به هه‌وادا ده‌ست باده‌ده‌ن و ئه‌ڵێن ئه‌م ده‌سته جلهنایابهی ئێمه بۆ قه‌یسه‌ری ده‌دروین، که‌سانی گه‌مژه نایبینن، به‌س که‌سانی ژیر و ووشیار ده‌یبینن، خه‌ڵکه‌که‌ش هه‌موو له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌چنه خانه‌ی گه‌مژه‌کانه‌وه، له‌خۆیانه‌وه ئه‌ڵین که ده‌سته جله‌که‌ی قهیاسهر نایاب و جوانه!
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=3dce89edخوێنه‌ری ئازیز ده‌توانیت له‌و لینکه‌ی سه‌ره‌وه‌دا زیاتر ده‌رباره‌ی جله‌کانی قه‌یسه‌ر بخوێنیته‌وه. که مرۆڤ به‌داخه‌وه ئالوده‌ی لاسایی کردنه‌وه‌یه، ئێستاش ئه‌وه‌ی هه‌مانه زۆرینه‌ی نۆرمهکانمان لاسای کردنه‌وه، دیمه‌نه‌کانی سینه‌ماو تێڤیهکانه، ئێستاش ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌یت ده‌بینیت، که له کاتی توڕه‌بوندا لاسایی دارامه‌نده‌ر و بۆبسێنسهر یا عه‌سابه لاته‌کان ده‌که‌ینه‌وه. زۆربه‌ی ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا هێندراون، له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌مان نه‌بووه، هه‌رگیز هه‌ر بۆ نموونه کاره‌ساته‌که‌ی هه‌کاری، (هانس دووبه) دۆستێکی نزیکی گه‌له‌که‌مان، که کۆمهڵیهکی له شاری مالمۆی سوید دامه‌زراند به‌ناوی (سه‌فه‌ر مه‌که بۆ تورکیا)، هه‌ر کرۆنێکی سویدی، کە تۆ له تورکیا خه‌رجی ده‌که‌یت، تورکیا به‌و کرۆنه‌ی تۆ گولله ده‌کڕێت و ده‌ینێت به‌سنگی لاوانی کورده‌وه. له ده‌روبه‌ری شاری مالمۆ نزیکه‌ی 30000 کورد هه‌یه، زۆرێک له‌و کوردانه ئه‌و گروپه سویدییهیان دیوه. (هانس دووبه) به به‌شداری ده‌یان کوردی دیکه‌وه، ئه‌وه‌ی ئاشکراکردوه، که بارزانی و تالابانی هه‌موو سه‌ری سه‌عاتێک په‌یوه‌ندییان به‌یه‌که‌وه هه‌بووه، له‌هه‌مانکاتدا به سه‌نته‌ری ژووری چالاکی سه‌ربازی تورکیاوه، هانس وێنه‌ی له خودی تانسۆ چیله‌ر، مه سعود یه‌لماز، خودی سلێمان دیمیرێل وه‌رگرتووه،که جامانه سوور وه‌ک ڕانه مه‌ڕ ڕاگیردراون و وێنه‌یانیان گرتوون، هه‌مووی به‌یه‌ک کاتژمێر، پێش هێرشه‌که بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه بێئاگاکانی هه‌ردوو لایه‌نه‌که، که بۆسه‌یان بۆ نراوه‌ته‌وه، تا شۆڕشی نوێ له خهڵفهوه، یا له چهکهرهوه بنبڕ بکه‌ن، پێشتر باسی ئه‌و وێنانه‌م کردوه، که ئه‌و وێننانه سامانی نهتهوهییهمانه، ده‌بێت هه‌ر هه‌موومان هه‌وڵبده‌ین له کادری یه‌کێتی (نزار حه‌مه چاو جوانی بستێنینه‌وه، که‌کاتی خۆی کادر و به‌رپرسی ی ن ک بوو، له باشووری سوید).
له‌دوا ووتهمدا ئه‌ڵێم و زۆربه‌شمان ئاگادارین، چه‌کداره ئسلامیهکانیش ههردهستکردی جه‌لالی و مه‌لاین، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د بانیخێڵانی له بیره‌وه‌ریه‌کاندا ئه‌ڵێ: له‌ده‌وروبه‌ی باتوفه و باکوفه، نزیکه‌ی 4 یا 5 مانگ خه‌ریکی دروستکردنی بنکه بووین، له‌پڕ ئه‌م (ئه‌دهه‌م بارزانی)ه هات، گووتی: جا‌و الحق و زه‌ق الباتڵ، مامۆستا ئه‌ڵی: ئه‌دهه‌م بارزانی حزبۆکهیهکی به‌یارمه‌تی سوپای پاسدران دروست کرد، به‌ناوی حزبوڵای کوردستان، به ئێمه‌یان گووت،ئێره بهجێبهێڵن. ته‌نانه‌ت سه‌راپای چه‌کداره ئیسلامیه‌کانیش، له ئه‌نجامی برسێتی دروستکراوی ده‌ستی جه‌لال و مه‌سعود دروست بوون، هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی جه‌لالی و مه‌لایی، وه‌ک هه‌ر هه‌موومان ده‌زانین، کوردستانیان به‌ئاستی برسیکرد، خه‌ڵک به ناچاری به‌گژ و گیا خواردن، ژیانی خۆی به‌ڕیوه دەبرد، کاتێکیش مشه‌خۆره ئیسلامه‌یه‌کان، ئه‌و ڕه‌وشه‌یان دی، که لێشاو دۆلاری ئیبراهیم خه‌لیل وگومرگهکانی ده‌چێته گیرفانی مه‌سعود و جه‌لاله‌وه، ئیسلامیه‌کان، ئەم هه‌له‌یان قۆسته‌وه، به‌یارمه‌تی دۆلاری سعودیه و ئێران به‌مه‌رجی سهرپۆشکردنه سه‌ر، یارمه‌تی خه‌ڵکی بێده‌ره‌تانیان ده‌دا. ئه‌گینا هه‌گیز گه‌لی کورد، توند ڕه‌وی هیچ ئاینێکی نهپهرژاندوه، به ئێستاشه‌وه، خۆشبه‌خاتانه تونڕه‌ویی ئاینیمان نه‌بووه .
دوو به‌دبه‌ختی قوربانی وه‌ک به‌یار سه‌روه‌ر، که کۆمه‌ڵگا قۆناغ به قۆناغ به ئاستێک توڕهکات، وه‌ک ده‌بینن له سوریا هه‌تا ده‌سه‌ڵات خوێن‌ڕێژ تر و هیسترییای خوێنخوری کوێری ده‌کات، ڕقی گه‌ل ئه‌ستوور تر و ئه‌ستوورتر ده‌بێت.
(1) زۆربه‌ی زۆری ههڵهدنیهکان وه‌کوو هه‌موو گوندێکی کوردستان خزم و که‌سی یه‌کترین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ته‌نها هاوینان ههڵدهنم دیوه، جگه له‌سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تی، واتا خهلهکهکهی زۆر باش ناناسم، واتا دانیشتووی ئه‌وێ نه‌بووم، هه‌میشه به دایکی غه‌ریب ههڵدنیم گووتوه، ئامۆژن، به‌ڵام ڕاستی له چۆنێتی زمایهتیهکه باش نازانم. هه‌روه‌ها سه‌راپای گوندی هه‌ڵه‌دن، ئه‌و ڕاستیه ده‌زانن، که عه‌بدولقادری باوکی غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی، به ئاشکرا، سیخوڕی بۆ به‌عس ده‌کرد.
http://www.google.se
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست