پارتى پیلانێكى یەكێتى ، بۆ شەڕى مالیكى و گۆڕان ئاشكرا دەكات ، كۆسرەت ڕەسوڵ بۆ چووە بۆ لاى مالیكى !!
Sunday, 01/05/2011, 12:00
ڕێكەوتنامەى ستراتیجى نێوان پارتى و یەكێتى تەنها بۆ دابەشكردنى پۆستەكان و داهاتە ئەگینا تاسەرئێسقان دژى یەكترن لەبەغداش تەنها خەریكى پیلان و دزین وەك بەرپرسێكى لیستەكەى ئوسمانجێفى لەم شەوانە لەكەناڵى ڕافدین بەتەلەفۆن پەیوەندى كرد دەیووت سەركردەكانى پارتى و یەكێتى بەرپرسانى حكومەتى بەغداشیان فێرى گەندەڵى و فرۆشتنى تەندەر و شەریك بوون لەگەڵ كۆمپانیاكان كردوە ، دیارە یەكێك لەو وەزارەتانەى بەغدا كەتێوەگلاوە لەدزى و گەندەڵى وەزارەتى بازرگانیە، ئەو وەزارەتەى پارتى و یەكێتى لەهەوڵى بێ ووچان دابوون تا بزوتنەوەى گۆڕان وەریبگرێت ، ئێستا ئەم وەزارەتە بۆتە ئى یەكێتى و جەلالیەك وەزیرى ئەم وەزارەتەیە، ئەم وەزیرە بەشێك لەدۆسییەى گەندەڵیەكانى وەزیرەكەى پێش خۆى كەسەر بەحزبى دەعوەى مالیكیە ئاشكرا كردووە بەم هۆیەوە ناكۆكى كەوتۆتە نێوان یەكێتى و مالیكى .
كۆسرەت ڕەسوڵ بۆ چۆتە بەغدا ؟
لەناوەڕاستى مانگى ڕابردوو كۆسرەت ڕەسوڵ چوو بۆ بەغدا لەڕاگەیاندنەكان وا بڵاوكرایەوە كەكۆسرەت سەبارەت بەبارودۆخى ئێستاى سلێمانى و یەكێتى چووە و دوا هەڵوێستى خۆى ڕائەگەیەنێ لەمبارەوە یان میدیا چەواشەكارەكەى خۆیان ئەیووت بۆ كێشەى كەركوك و مادەى 140 و كێشەكانى حكومەتى عێراقى چووە ؟ بەپێچەوانەى هەموو ئەو بۆچوونانەوە كۆسرەت ڕەسوڵ سەبارەت بەمەسەلەى دۆسیەیى گەندەڵیەكانى وەزارەتى بازرگانى چووە بۆ بەغدا بۆ لاى مالیكى ، چونكە دوایى ئەوەى ئەو وەزیرەى یەكێتى دۆسیەیى گەندەڵیەكانى فەلاح سوودانى هەڵداوەتەوە بەرپرسانى حزبى دەعوەش هەڕەشەى ئەوەیان كردووە كەئەوانیش دۆسیەكانى ڕابردووى ئەو وەزارەتە هەڵدەدەنەوە كەسەردەمێك ئەم وەزارەتە لاى یەكێتى بووەو كۆسرەت ڕەسوڵ كەسێكى زۆر نزیك لەخۆى و باڵەكەى داناوە بۆ ئەم وەزارەتە دەڵێن ئەوكاتەى ئەم پارێزەر و پیاوەى كۆسرەت ڕەسوڵ وەزیر بووە بەسەدان سەیارەى لەسەر حسابى وەزارەتى بازرگانى بۆ كۆسرەت ڕەسوڵ ناردووە بۆ سلێمانى ، كۆسرەتیش بەئارەزووى خۆى دابەشى كردووە بەسەر فەرماندە سەربازیەكان و سەرۆك خێڵ و شێخ و ئاغا و پیاوەكانى خۆى ، هەروەها گرێ بەستى هێنانى كەلوپەلى خۆراك و بایەعى كاتى خۆى داوە بەیەكێك لەكوڕەكانى كۆسرەت ڕەسوڵ و بەو هۆیەوە مەزندە دەكرێ سەدان ملیۆن دۆلاریان دزى بێ ، بۆیە كۆسرەت ڕەسوڵ بۆ خۆى چووە بۆ بەغدا و تەكلیف و داواى لێ بوردنى لەمالیكى كردووە كەئەوان خۆیان ئاگادارى ئەم وەزیرە دەكەنەوە و سسزاى حزبى دەدەن لەمبارەوە ، هەروەها دەڵێن كۆسرەت ڕەسوڵ تەكلیفى لە عەمار حەكیمیش كردوە كەنێوانیان بكات لەمبارەوە لەگەڵ مالیكى ئەوەى ئەوان كردوویانە مالیكى نەیكات ...
بەڕێزان ئێستا دەركەوتووە هەموو پێداگرى پارتى و یەكێتى بەتایبەت خوودى جەلال تاڵەبانیش بۆ ئەوە بووە كەبزوتنەوەى گۆڕان ئەم وەزارەتە ئاڵۆزە پڕ دزى و گەندەڵیە وەربگرێ تائێستا هەموو ئەو پیلان و تەڵانەیان بەبزوتنەوەى گۆڕان تەقاندبایە و لەمیدیا چەواشەكارەكانیانەوە ڕایان گەیاندبایە بزوتنەوەى گۆڕان كورد و مالیكى كردووە بەگژیەكدا لەولاشەوە باڵەكەى جەلال لەناوخۆ كۆسرەت ڕەسوڵیان دژى گۆڕان هاندایە .
بەڕێزان دەمێكە كوردستانپۆست و نووسەرەكانى فەرموویانە ئەمانە تەنها خەریكى دزى و بردنى سەروەت و سامانى ئەم گەلەن ئەوەى بیریان نەبێ لەبەغدا كورد و كوردستان و میللەتە ماڵوێرانەكەیە ، خوا دەزانێ چەندان و چەندان پیلان و بەرنامەى تریان دژى ئەم مییللەتە و خەڵكى كوردستان ئەنجامداوە ئێستا ئاشكرا نەبوون ؟.
_ ئەم هەواڵەى خوارەوەش هەر پەیوەندى بەهەمان بابەتەوە هەیە كەلەمیدیایەكى سێبەرى پارتى بڵاوكراوەتەوە .
وەزیرێكی یەكێتی كێشە لە نێوان حزبەكەی مالیكی دروست دەكات 29 / 4 / 2011
شوان بەرزنجی ـ رووبهر بەهۆی خستنەڕووی گەندەڵی بەرپرسانی حزبی دەعوە لە راگەیاندنەكان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كێشە دەكەوێتە نێوان مالیكی و یەكێتی. ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیش رایدەگەیەنێت نابێت ئاشكراكردنی گەندەڵی ببێتە هۆی كێشە. ئاماژە بەوەشدەدات ئەوان پەیوەندی باشیان لەگەڵ حزبەكەی مالیكی هەیە. دوابەدوای ئەوەی د. خەیروڵڵا بابەكر وەزیری بازرگانی عێراق كە سەر بە یەكێتییە، چەند گەندەڵییەكی گرێبەستی وەزیری پێش خۆی ئاشكرا كرد، كە لەلایەن بەرپرسانی حزبەكەی نوری مالیكی ئەنجامدراون، بەپێی زانیارییەكانی رووبەر نوری مالیكی سەرۆكی حزبی دەعوە دڵگرانی خۆی بە بەرپرسانی یەكێتی راگەیاندووە. بەپێی زانیارییەكان وێڕای ئاشكراكردنی هەندێك لە گرێبەستەكانی پێشووی فەلاح سودانی وەزیری پێشووی بازرگانی، د.خەیروڵڵا گرێبەستێكی(57) ملیۆن دۆلاری هێنانی خۆراكی بەسەرچووی ئاشكراكردووە كە لەوێشدا بەرپرسێكی نزیك لە مالیكی تێوە گلاوە. وەزیرەكەی یەكێتی لە دەزگاكانی راگەیاندن و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەو بابەتەی زۆر زەقكردووەتەوە. هاوكات رۆژی 19/4/2011 كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی سەردانی بەغدای كرد لەو میانەشدا سەردانی مالیكی كرد. زانیارییەكانیش ئەوە دەخەنەڕوو مالیكی نیگەرانی خۆی بەو بەرپرسەی یەكێتی راگەیاندووە. لەلای خۆشیەوە بەها ئەلئەعرەجی سەركردە لە كوتلەی سەدر پاڵپشت بە قسەكانی وەزیرەكەی یەكێتی ئەوەی راگەیاندووە كە حزبەكەی مالیكی لە گەندەڵییەكی گەورەی وەزارەتی بازرگانی تێوە گلاوە، بۆ ئەم مەبەستەش پەنجەی تۆمەتی بۆ راوێژكارێكی مالیكی درێژكردووە. لەمبارەیەوە فریاد رواندزی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و بەرپرسی پەیوەندییە عێراقیەكانی یەكێتی بە رووبەری راگەیاند ئاشكراكردنی ئەو گەندەڵیانە لە لای وەزیرەكەی یەكێتی نەبووەتە هۆی كێشە دروستكردن لە نێوان ئەوان و مالیكیدا. وتیشی "یەكێتی لە بەغدا باشترین پەیوەندی لەگەڵ حزبەكەی مالیكی هەیە، ئەوەشی وەزیری بازرگانی ئاشكرایكردووە پەیوەستە بە گەندەڵی و داواشیكردووە ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەی بۆ پێكبهێنێت و ئەوانەشی لەو گەندەڵیانە تێوەگلاون بدرێنە دادگا". فریاد رواندزی ئاماژەی بەوەش دا ئەگەر هەندێك لە بەرپرسانی حزبەكەی مالیكی لە گەندەڵیەكان تێوەگلابن پێویست بە نیگەرانی ناكات، وتیشی "نابێت كەس لە سەر ئاشكراكردنی گەندەڵی نیگەران بێت، چونكە ئەم مەسەلەیە پەیوەندی بە ژیان و تەندروستی خەڵكی عێراق هەیە"، ئەو بەرپرسەی یەكێتی رەتیكردەوە سەردانی جێگری سكرتێری گشتی بۆ بەغدا و بەتایبەت لای مالیكی پەیوەست بێت بە هەبوونی كێشە لە نێوان یەكێتی و مالیكی. لە لای خۆشیەوە بورهان محەمەد فەرەج پەرلەمانتاری یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پشتڕاستی ئاشكراكردنی گەندەڵیەكانی بەرپرسانی حزبەكەی مالیكی كردەوە و بە رووبەری راگەیاند ئەوەندەی ئەو ئاگادار بێت نەیزانیوە ئەو مەسەلەیە ئاڵۆزی لە پەیوەندییەكانی یەكێتی و حزبەكەی مالیكی دروست كردبێت. بورهان محەمەد فەرەج ئەوەشی خستەڕوو ئەوان پێیان باش نییە لەسەر ئەم مەسەلەیە كێشەیان لەگەڵ مالیكی بۆ دروستبێت، چونكە پەیوەندییان باشە و متمانەیان بە حكومەتەكەی مالیكی داوە، وتیشی "هیوادارین هیچ كەس پشتگیری لە گەندەڵكاران نەكات، پشتگیری لە گەندەڵی نە بۆ مالیكی باشە نە بۆ ئێمەش، دەبێت هەموومان دژی گەندەڵی بوەستینەوە". ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق روونیشیكردەوە كە حزبە گەورەكانی عێراق حەز ناكەن گەندەڵی هەندێك بەرپرس و وەزیریان ئاشكرا بكرێت و لە راگەیاندنەكان باس بكرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست