بیره‌وه‌ریه‌کی تال: ده‌سه‌لاتی کوردی کوشتنی منال
Monday, 26/08/2013, 12:00
3342 بینراوە
وا ده‌زانم دوێنی بوو ، که چه‌کداره‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی به سه‌رکردایه‌تی " شه‌هید ریباز" ،منالیکی وه‌کو "کوردستان"یان کوشت و "له‌یلا"ی دایکی "کوردستان" یشیان ئازار و ئه‌شکه‌نجه دا.له 26 ئابی 1992 من دکتۆری موقیم بووم له نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتن ، که به‌شی فریاکه‌وتن ئه‌وکات به‌شیک بوو له نه‌خۆشخانه‌ی کۆماری له شاری هه‌ولیر.من زۆر هه‌ولم دا که ئه‌و رۆژه کار نه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم به‌شداری له خۆپیشاندانه‌که‌ی شاری هه‌ولیر، که بۆ پشتیوانی کردن له په‌که‌که ئه‌نجام ده‌درا ، بکه‌م. به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سیک نبوو له شوینه‌که‌م کار بکات نه‌متوانی به‌شداری خۆپیشاندانه‌که بکه‌م.
ئه‌وه بوو کاتژمیر 8 ی به‌یانی له به‌شی ژنان له نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتن ده‌ستم به شفته‌که‌م کرد.له کاتی کارکردن‌دا زۆر سه‌غله‌ت بووم ، ته‌نانه‌ت زۆریک له په‌رستیاره‌کان لییان ده‌پرسیم که بۆجی وا ناره‌حه‌ت دیاری. نازانم بۆ ناره‌حه‌ت بووم به‌لام وه‌ک بلێی هه‌ستم ده‌کرد که شتیک روده‌دات . جه‌ند کاتژمیریکی که‌م دوای ده‌ست به‌کارکردن گویم له ده‌ست ریژی گوله بوو و ته‌قه‌یه‌کی زۆر کرا. من ده‌ستبه‌جی زانیم که ته‌قه له خۆپیشاندانه‌که کراوه.
له نه‌خۆشخانه‌ی کۆماری به‌شی فریاکه‌وتن ، به‌شی ژنان و پیاوان هه‌بوو ، ئه‌و رۆژه من دکتۆری ئیشکگر بووم له به‌شی ژنان ، ئه‌وه بوو منالیکیان هینا که ته‌مه‌نی 5-6 سالان ده‌بوو که گوله به سه‌ری که‌وتبوو و هۆشی له خۆی نه‌بوو ،مناله‌که ناوی "کوردستان' بوو که ئافره‌تیکی له‌گه‌ل دابوو به ناوی "له‌یلا" که دایکی بوو. له ریگای "له‌یلا" ، زانیمان که خه‌لکی کوردستانی باکوورن و به‌شداربوانی خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌رده‌م پاریزگای هه‌ولیرن . که دیاربوو له لایه‌ن جه‌کداره‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی ته‌قه‌یان لیکرابوو. له‌یلا زۆر شپرزه بوو وه له‌به‌ر گریان قسه‌ی بۆ نه‌ده‌کرا.
ئه‌وه‌بوو ئه‌وه‌ی له توانا‌مان دا بوو بۆ مناله‌که کردمان. مناله‌که کانیوله‌ی بۆ دانرا و ئاوی سه‌لاینی بۆ هه‌لواسرا و ئۆکسجینی خرایه سه‌ر ده‌م و لوتی . من گومانم له‌وه نه‌بوو که مناله‌که ده‌مریت به‌لام لانی که‌م هه‌ولم دا که مردنه‌که‌ی به ئازاره‌وه نه‌بیت.
زۆری نه‌خایاند ، چه‌کداریکی زۆری به‌ره‌ی کوردستانی به سه‌رکردایه‌تی "ریباز:گه‌یشتنه ناو نه‌خۆشخانه . ئه‌وه بوویه‌کسه‌ر هاتن بۆ به‌شی هۆبه‌ی ژنان و گوتیان "ئه‌و به‌عسیانه له کوین". منیش گوتم فه‌رموون من دکتۆری به‌رپرسم له‌م به‌شه گه‌ر شتیکتان هه‌یه ده‌توانن قسه له‌گه‌ل مندا بکه‌ن. جه‌کداره‌کان 'له‌یلا'یان ناسیه‌وه که له ته‌ک قه‌رویله‌ی مناله‌که‌ی بوو. چه‌کداره‌کان و ریباز گوتیان" سه‌گباوک نی یه ئه‌و برینداره عیلاج بکات" ،" ئه‌وانه به‌عسی و تابوری پینجه‌من". من زۆر هه‌ولم دا ریگریان لیبکه‌م به‌لام به حوکمی ئه‌وه‌ی ئه‌وان چه‌کدار بوون وژماره‌یان زۆر بوو نه‌متوانی . له‌هه‌مان کاتدا چه‌نده‌ها جنیوی بازاریان به من دا و ته‌نانه‌ت ده‌ستیشیان لیم به‌رزکرده‌وه ، من هیجم بۆ نه‌کرا. ئه‌وه بوو کانیولا یه‌که‌یان له ده‌ستی "کوردستان" ده‌رکرد و ئۆکسجینی سه‌رده‌میان فری دا و دوای جه‌ند هه‌ناسه‌یه‌کی قول و دوای چه‌ند خوله‌کیکی که‌م "کوردستان" دوا هه‌ناسه‌ی مه‌رگی دا.
دایکی زۆر هه‌ولی دا به‌لام نه‌یتوانی ریگایان لیبکات ، هه‌ر له‌به‌ر چاوی نه‌خۆشه‌کان و په‌رستیاره‌کان ده‌ستیان کرد به ئازار وئه‌شکه‌نجه دانی "له‌یلا"، جگه له‌وه‌ی که ده‌یه‌ها جنیوی بازاریان پیی دا. دواتر بردیان بۆ بنکه‌ی پۆلیسی به‌شی فریاکه‌وتنی نه‌خۆشخانه. که بنکه‌یه‌کی بجوک بوو و هه‌ر له ناو یاردی نه‌خۆشخانه‌که بوو. گویمان له قیژه و هات و هاواری "له‌یلا" بوو هه‌م به هۆی مردنی جگه‌رگۆشه‌که‌ی و هه‌م له ده‌ست ئازاری ئه‌شکه‌نجه‌دانی له لایه‌ن جه‌کداره‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی.
دواتر مه‌فره‌زه‌که‌ی به‌ره‌ی کوردستانی"له‌یلا" یان برد . چه‌ند مانگیک دوای ئه‌و روداوه ، من و دکتۆر ریباز مه‌جید وه‌ک لیژنه‌یه‌کی پزیشکی جوین بۆ سجنی محه‌ته . هه‌ر مانگیک و 2 دکتۆر به لیژنه ده‌جون بۆ سه‌ردانی سجنی محه‌ته بۆ جاره‌سه‌ری کیشه‌ی ته‌ندروستی به‌ندکراوه‌کان. کاتیک چوم بۆ سجنی محه‌ته ، "لایلا" م بینیه‌وه و ئه‌ویش منی ناسیه‌وه. "له‌یلا" پیی وتم که له ژیر ئازار و ئه‌شکه‌نجه ی ناو بنکه‌ی پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتن ، ده‌ستی راسته‌ی شکیندرا بوو . وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عیلاج نه‌کرابوو ناوه‌راستی باسکی له شوینی شکانه‌که وه‌ک جومگه‌یه‌کی لیهاتبوو .
به‌لی ئه‌وروداوه جگه‌ربڕه له 26 ئابی سالی 1992 دا له‌به‌ر چاوخۆم ڕویدا .ئه‌م کاره‌ساته ، کاره‌ساتی کوشتنی منالیک ، منالیک که به گوله‌ی پیاوه‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی بریندار کرابوو و بی هۆش بوو وه دواتر له کاتی وه‌رگرتنی جاره‌سه‌ری له نه‌خۆشخانه ، له‌به‌ر جاوی دایکی و کارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه و نه‌خۆشه‌کانی تر ، وه به‌ده‌ستی که‌سانیک که شه‌رعیه‌تی شۆرشگیری تا ئیستاش به‌سه‌ر ئیمه‌دا ده‌فرۆشنه‌وه، رویدا . ئه‌وا 21 ساڵه به به‌رده‌وامی بیر له و کاره‌ساته ده‌که‌مه‌وه وه هه‌رجاریک بیری لیده‌که‌مه‌وه ، یه‌ک پرسیار لام دروست ده‌بیت" جۆن مرۆڤانیک له ده‌ستیان دیت مرۆڤ به گشتی و منال به‌تایبه‌تی بکوژن ". له‌به‌ر ئه‌وه شه‌هید کردنی منالیکی وه‌کوو گه‌رمیان له کاتی روداوه‌کانی 17 شوبات به‌لای منه‌وه شتکی نائاسایی و سه‌یر و سه‌مه‌ره نه‌بوو، جونکه من 19 سال پیشوتر منال کوشتنم به‌ده‌ستی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌وه بینیبوو .
هه‌زاره‌ها سلاو له گیانی پاک و بیگه‌ردی "کوردستان"
مردن و سه‌رشۆری بۆ ده‌سه‌لات مرۆڤ کوژ و جه‌ته‌کانی