کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئامۆژنە هێرۆ ووتوویەتى لە سلێمانى بدۆڕێم خۆم دەكوژم

Tuesday, 16/02/2010, 12:00


هاش و هوشى جەلالیەكان ,بەوەى گۆڕان نەما ,یەكێًتى پلینیۆمى كردوە و خۆى ڕێكخستۆتەوە , بوە وێردى سەر زمانى سەرجەم ئەوانەى هەتا ئێستاش دواى درۆى لێپرسراوە بچوك و گەورەكانى یەكێتى كەوتون , دواى هەڵبژاردن شەوى وابوو بە هەزاران كەسیان نیشان ئەداین كە گوایە ئەمانە كادرى هەڵسوِڕاوى گۆڕانن و هاتونەتەوە ڕیزى نیشتمانى , بەڵام وا دەركەوت ئەو كەسانەى ئەم ئیشانەیان كردوە تەنها بۆ وەرگرتنى بەرتیل بوە , ئەو لێپرسراوى كۆمیتانەى جارى پێشوو یەكێتیان توشى گەورەترین شكست كرد وا ئەم جارەش توشى هەمان ڕیسواى و شكستیان كردوە , ماوەى چەند مانگێكە ئەو لێپرسراوى كۆمیتانە درۆ بۆ هێرۆ ى خانمە دۆڕاوەكەى عێراق دەكەن , كە تەواو گۆڕان نەما , كۆتاییان هات , كەچى لەگەڵ دەست پێً كردنى بانگەشەى ئەمجارەدا ئەو درۆیەى كە لێپرسراوەكانى یەكێتى خۆیان پێوە با دەدا بوە بڵقى سەر ئاوو ئەوانەى ووتبویان گۆڕان نەما درۆیان عەرزى هێرۆ خان كردوە , 12/2 سەلماندى گۆڕان ئەو هێزەیە كە بە هیچ كۆتایى نایەت , ئەو شەوەى بانگەشە دەستى پێ كردەوە گۆڕان خوازەكان سلێمانیان شین كردوە , بەیانى كە هێرۆ ى خەڵەفاو وەكو مێردەكەى چوە بۆ دەوام بۆمەڵبەندى سلێمانى , لە گردى دەباشانى داگیر كراوەوە هەتا بە ردەمى مەڵبەند بە ژێر ڕوناكى مۆمەكەى گۆڕاندا ڕۆیشتوە , هەموو سلێمانى بێجگە لە شین هیچى ترى پێوە نەبوە , بۆیە كەئەم هەموو شینەى بینیوە , فرە بێ تاقەت بوە , بە پەلە كۆبونەوەیەكى ئەنجومەنى مەڵبەندى كردوە , هەموو لێپرسراوى كۆمیتەكانى بانگ كردوە و پێى ووتون ((ئێوە درۆزنن , ساختەچین ,بە منتان ووتوە گۆڕان نەماوە , كەچى هەموو سلێمانى شین كراوە , بۆیە لێتان قبوڵ ناكەم , ئێوە ئەوەندەترسنۆكن , سەیارەى یەكێتیتان پێیە كەچى ناوێرن ئاڵاى یەكێتى پێوە بكەن , ئەبێت هەر ئەمشەو هەموو سلێمانى سەوز بكەن و ئاڵاكانى گۆڕان بدڕێنن و ئەو سەیارانەى ئێوەش , خۆتان و كارگێڕەكانتان ئاڵاى یەكێتى پێوە نەبێت ئەتان سوتێنم , من بەرزان نیم قسە نەكەم)) بۆ شەوى دواى هەموو ئەو ئاڵایانەى گۆڕان كە شەوى پێشوو سلێمانى تەنیبوو دڕانیانن و ئەو سەوزەیان هەڵواسى كە خەڵك بێزى لێ دەكاتەوە ,هەموو كۆمیتەیەك سەیارەیەكیان بە كرێ گرتبوو بۆ لێكردنەوە ودڕاندنى ئاڵا و لۆگۆكانى گۆڕان و هەڵواسینى ئاڵا سەوزەكە , ئێستا پێچەوانە بۆتەوە ئاسمانى سلێمانى سەوزە , بەڵام دڵ و خوێن و بیركردنەوەمان شینە , ڕوناكیمان مۆمەكەیە , دنیا سەرەو ژێر بوە , جاران زەوى سەوز بوو ئاسمان شین , كەچى ئێستا ئاسمان سەوزى درۆینە و زەویش شینى ڕاستەقینە , ئەو لێپرسراوى كۆمیتانە , پیاوە مل ئەستورەكانى بەرزانى ئەحە سمێڵ ئەمجارەش سەرى هێرۆ بە تاشین ئەدەن , یەكێتى لە ئێستاوە دۆڕاوە , تاڵەبانیش بڕیارى داوە ئەگەر ئەمجارە هێرۆ سلێمانى بدۆڕێنێ ئەویش تڕۆ ئەكات و خۆى دەبێت بە لێپرسراوى مەڵبەندى سلێمانى , جا سەیر بكەن , هێرۆ سلێمانى و تاڵەبانى كەركوك و شانازیش لەندەن ئەدۆڕێنێ ئیتر وەزعەكە خۆش دەبێت , هێرۆ ووتویەتى لە سلێمانى بدۆڕێم خۆم دكوژم , بۆیە ئاوا لە لێپرسراوى كۆمیتەكان توڕە بوو , بۆ ئاگاداریتان بەس بۆ هێرۆ و مام جەلال 100 ملێۆن دۆلار تەرخان كراوە بۆ بردنەوەى هەڵبژادردن , بەڵام هەردوكیان ئەدۆڕێن , بەڵام چۆن دۆڕاندنێك , ئەو دۆڕاندنەى بۆ هەتا هەتایى جارێكى تر لە ڕویان نەیەت سەر بەرز بكەنەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە