کاتی ئەوە هاتوە "مەسعود بارزانی" هاو شێوەکەی خۆی بۆ موسڵ بنێرێت
Thursday, 12/06/2014, 12:00
1869 بینراوە
کەدەڵێم هاو شێوەکەی مەسعود لاتان سەیر نەبێت ، چونکە کاتێک هیچ ڕووی نەدابوو هێزی دجلە لەدووری کەرکوک بوو مەسعود بارزانی بەڕەتڵێک ئۆتۆمۆبێلی خاکییەوە چووە دەوروبەری کەرکوک و خوار شاری هەولێر، لەوێ لەگەڵ کوڕە ناسک و نازدارەکەیدا خۆیان فش کردەوە و هەندێک وێنەیان گرت و مێدیاکانیش ووتیان مەسعود خۆی و کوڕەکەی چون بۆ بەرەکانی شەڕ، لەکاتێکدا گوللەیەک لەو شەڕەدا نەتەقی بوو ، لەڕاستیدا نە شەڕ نەبوو، نە خۆ ئامادەکردنیش بوو بۆ شەڕ، کەچی قسەکەرەکەی مەسعود بارزانی ووتی کاک مەسعود لەئۆتۆمۆبیلەکەدا ووتبووی ئەم چوونەی ئێمە بۆ ئەم دەشتە " شەڕی ساردی" بیر هێناومەتەوە، بەختیار عەلی نووسەری دەرباری دەسەڵاتیش، لەو کاتانەدا فریا کەوت و عەقڵی خوێنەر و خوێنەر بەلای سۆزی دەسەڵاتدا برد، ئەم خۆفشکردنەوەیەی مەسعود بارزانی بە شەڕێکی پیرۆز و پێویست زانی.
بۆ ئەو رووداوە بەندە ووتارێکی لەو بارەیەوە نووسی.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=fe6812f4ئەوە ماوەی پێنج ڕۆژە تیرۆریستانی بەعسی کۆن و ئەنفالچییەکان بەناوی گروپێکی ئیسلامییەوە کە ناوی خۆیان ناوە داعش هاتونەتە سنوری نیشتمان خەریکی داگیرکرنی شار بەشاری داگیرکراومانن ، سەمەرە لەوەدایە سەرۆکی هەرێم دوو سێ هەفتەیە کوردستانی بەجێ هێشتووە و چۆتە سویسرە و لە خانووە قەشەنگەیەیدا خۆی مەڵاس داوە، تەنها بە تەلەفون قسە دەکات و فەرمان دەردەکات. هەڵبەتە ئەم ماستە موویەکی تێدایە، و دەیزانی کەوا داعش ئەم هێرشەیان بەدەستەوەیە، لە رێگای تورکیا و سعودییە و قەتەر و هاوپەیمانەکانی خۆیانەوە ئەم کارەیان بەدەستەوەیە، ئەمە یەکەمجار نییە لە کاتی ئاوادا ئەم سەرۆکە ترسنۆکە کوردستان جێ دەهێڵێت، ئەمڕۆ ڕێک لەو کاتانە دەچێت کە تورکیای فاشی خەریکی هێرش کردن بوو بۆ سنورەکان و سەرۆکی هەرێم کە مەسعود بارزانی یە خۆی وونکرد و دوای ووتی کاتی دانهەڵکێشانی بووە لای دکتۆر . مەسعودو کوڕە قارەمانەکانی لەم ڕۆژانەدا هیچ دەر ناکەون و بەڵام کاتێک خۆشی دێت لەپێشەوەن بەتاقم و تفەنگەوە دێن و وێنەیان دەگرن.، کاک مەسعودە هەر جارێک قسە دەکات هەمیشە باسی پێشمەرگایەتیمان بۆ دەکات . دەگێڕنەوە جارێک کاک مەسعود لای شنۆ کە دەیەوێت بچێت بۆ وێنە گرتن بۆ لای خواکورک، تۆپباران دەست پێدەکات کاک مەسعود دەڵێ : هەڤالان گەر خوێن زەرد بێت ، ئەوە من برینار بووم .ئەوە هەموو پێشمەرگایەتییەکەی کاک مەسعود بووە کە لە ماوەی ٥٠ ساڵ پێشمەرگایەتی پێفرۆشتینەوە .
ئەرێ ئەمڕۆ پێشمەرگە لەناو خەڵکدا نەبێت ،ئەی کەی دێت و خۆت نمایش دەکەیت ، تەنانەت مەسعود ئازایەتی ئەوەشی نییە هاوشێوەکەی خۆشی بنێرێت بەرەو موسڵ ، چونکە هەر زوو ووتی "کورد تەماحی لەموسڵ نییە " .
سبەینێ کە هەموو شتێک هێمن بوەوە ئەوە مەسعود دێتەوەو دەست دەکاتە بە هەڕەشەکردن و فشە هەڵوێست، دەنا ئەوەتانێ سوپاسالارەکەی پارتی بەبەرد بارانی خەڵکی ناوچەکەی چۆڵ کرد، با مەسعود بارزانی پاڵی لێنەداتەوە چونکە مێژوو بۆمان دەگێڕێتەوە کە کۆیلەکان هێندە درێژە بەژیان دەدەن تا بێدەنگن. بەهیوام کورد لە باشور بڵێت بوەستە سەرۆکی ماوەبەسەرچوو تۆش وەک باوکت لەلێقەوماندا بۆ خۆت ون دەکەیت و رادەکەیت؟