تیریژ: به‌رهه‌می نوێم سه‌ری ساڵ بڵاو ده‌بێته‌وه ئه‌و كات هه‌ركه‌س ئه‌زانێت تیرژ بۆ له‌م 3 ساڵه بێده‌نگ بوه
Tuesday, 08/12/2009, 12:00
له‌ژیانی هونه‌ریمدا له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆم كه‌سێكی تر یارمه‌تی نه‌داوم
له‌دوای جه‌ژنی نه‌وروز له ئه‌وروپا و له چه‌ند ووڵاتێك به‌رنامه‌و پرۆگرامم ده‌بێت
ئالان عومه‌ر/ نوچه.نێت
www.nwche.net
تیرێژ هونه‌رمه‌ندێكی گه‌نج و به‌توانای كورده. ئه‌و له‌ساڵی 2000 ه‌وه له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئه‌لبومی گۆرانی توانی به‌هه‌مومان بڵێت توانا‌و لێهاتوی و حه‌ماسه‌تێكی تر بۆ خزمه‌تی هونه‌ری كوردی بونی هه‌یه. كه ئه‌ویش له هزرو توانا‌و خه‌یاڵه‌كانی كه‌سێكدایه به‌ناوی تیرێژ، له‌وكاته‌وه ئه‌وانه‌ی گۆێ رادێرن بۆ هونه‌ری كوردی به‌م ناوه ئاشنان. بۆیه له‌ماڵپه‌ڕی نوچه.نێت پێویست بوو لامان وه‌ك به‌سه‌ركردنه‌وه‌و بۆ گه‌یاندنی قسه‌و تێڕوانینه‌كانی له‌سه‌ر هونه‌ره‌كه‌ی خۆی و چه‌ند پرسێكی هه‌نوكه‌یی هونه‌ری چه‌ند پرسیارێكی روبه‌ڕوبكه‌ینه‌وه، ئه‌و له‌سه‌ره‌تای وه‌ڵامه‌كانی وه‌ك خۆ ناساندێكی زیاتر ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی وت "من تیرژ ناسراوم به تیرژ ئورمیه‌یی له‌شاری ئورمیه له‌دایك بووم كه وایه من تیرژم و تیرژ منم".
ئه‌گه‌رچی به‌یه‌كه‌م ئه‌لبومی توانی تواناكانی خۆی بسه‌لمێنێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ باسكردنی سه‌ره‌تای حه‌زوكاری هونه‌ری و یه‌كه‌م ئه‌لبومی ئاشكرای ده‌كات له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی هیچ كه‌س هاوكاری نه‌كردووه‌و وتی"سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریم ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی چواره‌می سه‌ره‌تای له قوتابخانه كه یه‌كه‌م جار له قوتابخانه‌دا من ده‌ستم به ووتنی گۆرانی كرد. وه له‌سالێ 1997 وه ده‌ستم به‌نوسینی شیعر‌و تێكستی گۆرانی كردوه له‌ساڵی 2000 ه‌وه له‌سه‌ر میوزیكی گۆرانی كار ئه‌كه‌م. له‌ساڵی 2005 ه وه سیدی "ئه‌ز كێ مه " م تۆماركردله دهۆك، ئه‌توانم بڵیم یارمه‌تی ده‌ری تیریژ هه‌ر تیرژ بوه و له‌ژیانی هونه‌ریمدا له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆم كه‌سێكی تر یارمه‌تی نه‌داوم". له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ش كه بۆچی له‌یه‌كه‌م ئه‌لبومی و له‌زۆربه‌ی كلیپه‌كانی جیاواز له هونه‌رمه‌نده گه‌نجه‌كانی ئێستا به‌جلوبه‌رگی كوردیه‌وه ده‌رده‌كه‌وت وتی له‌سه‌ر كلیپه‌كانی رابردووم مه‌به‌ستم ئه‌وه‌بوه كه به‌دنیای ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بلێم كه من كوردم و شانازی به جل‌و به‌رگ و فه‌رهه‌نگی كورد‌و كوردستان‌م ده‌كه‌م.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌روی ئاوازه‌وه تا ئێستا پشتی به خۆی به‌ستووه بۆ گۆرانیه‌كانی، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت هه‌ر له‌دوای یه‌كه‌م ئه‌لبومیه‌وه به‌به‌ڵێنیكه‌وه چاوی له ئاینده‌بووه و بۆ دواین ئه‌لبومیشی كه به‌نیازه له‌سه‌ری ساڵی داهاتودا بڵاوی بكاته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كاری كردووه وه‌ڵامی سێ ساڵ بێده‌نگی خۆی به‌خه‌ڵك بگه‌یه‌نێت" له‌دوای به‌رهه‌می ئه‌ز كی مه به‌ڵێنمدا كه یان كاری هونه‌ری نه‌كه‌م یان كاری باش و رێك و پێك بكه‌م كه بتوانم له‌دنیای میوزیك وگۆرانیدا جێگه‌یه‌ك بۆ تیرژ ده‌ست نیشان بكه‌م، ئێستا به‌رهه‌می نوێم ته‌واو بوه ئیشه‌لڵا تا سه‌ری ساڵ بڵاو ده‌بێته‌وه ئه‌و كاته‌ش هه‌ركه‌س ئه‌زانێت كه تیرژ بۆ له‌م 3 ساڵه بێده‌نگ بوه"
زۆرێك له هونه‌رمه‌ندانی كورد به‌نیگه‌رانی و گله‌ییه‌وه له راگه‌یاندنه كوردیه‌كان و تایبه‌ت له له ته‌له‌فزیۆنه‌كان ئه‌دوێن، به‌ڵام له‌وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی نوچه.نێت تیریژ جیاواز له‌هه‌موویان سوپاس گوزاره بۆراگه‌یاندن و گه‌شبینیشه به‌هاوكاریه‌كانیان و وتی"له‌سه‌ر راگه‌یاندن من له‌و بڕوایه‌دام كه هه‌ر "tv" یان هه‌ر ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن له‌كاتی خۆیدا زۆر یارمه‌تی منیان داوه له‌و بروایه‌دام كه ته‌واوی تی ڤیه‌كان و راگه‌یاندنی كوردی به گشتی بۆ به‌رهه‌می نوێم وه‌ك هاوكاری ئه‌وه‌ی كه له‌ده‌ستیان بێت درێغی نه‌كه‌ن و لێره‌وه سوپاسی هه‌ر هه‌موویان ده‌كه‌م".
زۆركه‌س پێیان وایه په‌نابردن بۆ شێوه‌زاری جیا له ئه‌سڵی شێوه‌زاری خودی هونه‌رمه‌ندانی گۆرانی بێژ شێواوی هونه‌ری هونه‌رمه‌نده‌كه ده‌سه‌لمێنێت، به‌ڵام له‌م روه‌شه‌وه تیریژ جیاوازتر له‌وان ئه‌و كاره به‌خزمه‌ت و تێكه‌ڵاوی شێوه‌زاره‌كان ناو ده‌بات و وه‌ك په‌یام و خزمه‌تی هونه‌رمه‌نده‌كه به‌ده‌ڤه‌ری جیاواز له‌ده‌ڤه‌ری خۆی ئه‌و كارانه ده‌ناسێنێت و ده‌ڵێت"له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی گۆرانی ووتن به زاراوه‌ی سۆرانی من له‌و بروایه‌دام ده‌بیت هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك هه‌ر گۆرانی بێژێك، هه‌ر رۆشنبیرێك ،هه‌ر به‌رپرسیاریه‌ك، هه‌ر نوسه‌رێك، هه‌ر كه‌ساییه‌تیه‌ك، كه خۆی به‌كورد نیشانی دونیا ئه‌دات دلسۆزی و فیداكاری به ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆی بزانێت ده‌بێت به پێی حه‌زو توانای خۆی گه‌لی كورد له چوار پارچه‌ی كوردستان به ده‌نگی خۆی به قه‌ڵه‌می خۆی به هزرو بیری خۆی نزیكی یه‌كتر بكات، مه‌سه‌له ئه‌وه‌نیه كه ئایا گۆرانی بێژێك له ده‌ڤه‌ری سۆران كه به زاراوه‌ی كرمانجی گۆرانی ئه‌ڵێ ئه‌توانێت چه‌ند له فۆنه‌تیكی ئه‌م له‌هجه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت. یاخود گۆرانی بێژێك كه كرمانجه به‌ڵام له سی دیه‌كه‌ی خۆیدا گۆرانی سۆرانی ئه‌ڵێت سه‌ركه‌وتوه له فۆنه‌تیكی سۆرانی‌دا یان نا له‌لای من ئه‌وه گرنگه ئه‌و كاته كه‌من گۆرانی به زاراوه‌ی سۆرانی ئه‌لێم من رێز له‌هه‌رچی كوردی سۆرانه ئه‌گرم و ئه‌و كاته كه من به زاراوه‌ی سۆرانی گۆرانی ئه‌ڵێم من خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆم ئه‌كه‌م له‌ده‌ڤه‌ری سۆران من خۆشه‌ویستی خۆم به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌م له ده‌ڤه‌ری سۆران ده‌ر ده‌برم ئه‌و گرنگترین شته. من بروام وایه ئه‌و گۆرانی بێژانه كه به‌شێوه‌زاری جیا له ئه‌سڵی زاراوه‌ی خۆی گۆرانی وتبێت و بڵێت سه‌ركه‌وتوبوه و هه‌ر سه‌ركه‌وتوش ئه‌بێت، به‌ڵام له‌لایه‌نی ته‌كنیكی و هونه‌رییه‌وه گرنگه كه هه‌ر گۆرانی بێژێك بییه‌وێت به زاراوه‌ی سۆرانی گۆرانی بڵێت یان به پێچه‌وانه‌وه پێشتر له‌سه‌ر ئه‌م گۆرانیانه ته‌مرین بكات تا بتوانێت ئه‌م گۆرانییه له فۆنه‌تیك و له‌هجه دروست بیڵێت".
وه‌كو دواین كار و پرۆژه‌ش له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی واده‌ی بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌لبومه‌كه‌ی تیریژورمیه‌یی ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نێت كه چه‌ند پرۆگرامێكی دیكه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه وتی"ئێستا به‌رهه‌می نوێم ته‌واو بوه سه‌ری ساڵ بڵاو ده‌بێته‌وه له‌دوای ئه‌م به‌رهه‌مه چه‌ند كلیپ و به‌رنامه‌ی تایبه‌تم هه‌یه، له‌وه زیاتر زنجیره كۆنسرێتێكم هه‌یه كه ئیشه‌ڵا له‌دوای جه‌ژنی نه‌وروز له ئه‌وروپا و له چه‌ند ووڵاتێك به‌رنامه‌و پرۆگرامم ده‌بێت".
ناوی ماڵپه‌ڕی نوچه.نێت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوكاری ئه‌م سایته‌یه بۆ زیاتر ناساندنی نوچه به خوێنه‌رانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست