کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەك بۆ پارێزگاری سلێمانی

Sunday, 24/06/2012, 12:00


ج، كە بو بە پارێزگار یەكەم ئیشی , ئیشێكى زۆر گرنگ بوو كە بە ڕاستى سودێكى زۆر گەورەى بەم میللەتە هەژارە گەیاند , ئەویش دانانى ئیمزاى ئەلكترۆنى بو لە فەرمانگەكانى حكومەت دا، بەم كارەی ئەم هەرێمەى گەیاندە ئاستى وڵاتە پێشكەوتوەكانى دنیا ..بگرە چەند كیلۆمەترێكیش لە وڵاتە هەرە پێشكەوتوەكان پێشتر كەوتین ..
بە داخەوە گێڕی بەگمان تیا نییە، ئەگینا هەق بوو بەگمان دابنایە چەند كیلۆمەترێك بگەڕاینایەتەوە دواوە، با هێندە پێش نەگەوین هەموو گەلانى دنیا جێبهێڵین نەوەك خوانەخواستە گورگ بمان خوات.
بەهرۆزی پارێزگاری سلێمانى وەك لە ئەستێرەیەكى ترەوە هاتبێت ئاگاى لەم هەموو كەم و كوڕی و ناتەواویانە نییە لەم شارەدا هەیە , ئاگاى لەم هەره‌ج و مەرجە نییە سەراپای ژیانى خەڵكى ئەم شارەى گرتۆتەوە , وا ئەزانێ كێشەى كارمەندان ئەوە بووە، كە بە قەڵەم ئیمزایان كردووە، وائەزانێ پێش ئەو, كارمەندان پێش نیوەڕۆ ڕۆیشتونەتەوە و دائرەكانیان چۆڵكردوە .. كێ هەیە لەم شارەدا بە ڕێكەوت لە سەعات دەورو بەرى سێ دا چەند دائرەیەكى نەبینیبێت كە هاتونەتە دەرەوە ..كێ ئەتوانێ شایەتى نەدا، كە لە یەكەم ڕۆژى حكومەتى هەرێمەوە تا ئێستا هیچ كارمەندێك بە بێ مۆڵەت وەرگرتن , لە دائرەكەى نەهاتۆتە دەرەوە ... تەنیا ئەو كارمه‌ندانە نەبێت كە ئیشیان لە دەرەوەیە وەك ئەندازیار و لیژنەى كەشف و لیژنەی كڕین و....كارێكى لەوەش گرنگتر كە بەهرۆزی پارێزگاری سلێمانیه‌ كردى، زیاد كردنى دەوام بۆ سەعاتێك بۆ كارمەندانى قوڕ بەسەر .. ئەڵێن بە كەر ناوێرێ بە كورتان شێرە ...ناوێرێ دەست بۆ مدیرە گەندەڵەكان و دزەكان بەرێت .. كۆت و پێوەندى كارمەندە هەژارەكان قورس ئەكات .. نازانێ زۆربەى دائرەكان نیوەى زیاترى كارمەندەكانى زیادەن و بێ ئیش و كار دانیشتون كارمەندی هەژار ڕۆژی 6 سەعات بێ ئیش دائەنیشێ , ماوەیەكى تر هەمو توشی گرفتی دەرونى ئەبن .. ئەبێ نەخۆشخانەیەكى دەرونىى گەورە لە سلێمانی بكرێتەوە تا زۆربەى كارمەندەكانى تیا بكەوێ ..ژن ئەناسم لە دائیرەیەك , برنج و ڕۆن و گۆشت و فاسۆلیاى بردوە بۆ دائرەكەی , دوو مەنجەڵ چێشتى لێناوە و بردویەتیەوە بۆ ماڵەوە ..ژنێكى تر لە دائرە خەنەى لە سەرى گرتوە ..چی بكەن هێندە بێ ئیش دائەنیشن سودێك لە كاتە بەهەدەر ڕۆیشتوەكەیان ببینن چاكترە.
كەریم قەرەنى كە بو بە پارێزگارى سلێمانى یەكەم ڕۆژ بەڕێوەبەرى كارگێڕی پارێزگاى بانگ كرد پێی وت بنوسە ..(فڵان و فڵان و فڵان و فڵان ..) نەفى بۆ جنوب ..هەموو كارمەندە دزەكانى نەفى كرد .. تۆش یەكەم ئیش شتێكى وات بكردایە
بۆ نەچووى بە لاى دائرەى وەبەرهێنانەوە بزانى لەم قەیرانى نیشتەجێبونەدا چۆن كار ئەكەن , وەبەر هێنان كارى نیشتەجێبونى كرد بۆ ئەوەى نرخى خانو و كرێ دابەزێنێت .. چەند پڕۆژە ئەكرێ نرخ زیاتر بەرز ئەبێتەوە ..چۆن ئەبێت وەبەرهێنان ڤێلا بۆ دەوڵەمەند بكات ! ..ناڵێم دەوڵەمەند لەم میللەتە نییە ..یەكێ سەرمایەى هەبێت چ پێویستى بە وەبەرهێنان و سندوقی نیشتەجێبون و حكومەت هەیە! .یەكێك 40 -50 دەفتەر دۆلارى هەبێت خۆى ئەتوانێ بە دڵی خۆی خانوو بكڕێت. خانو بكات ..وەبەرهێنان ئەبێ تەنیا بۆ كەم دەرامەت و كرێنشین كار بكات , ئاخر تاوان نیە ئەم هەمو زەوی كشت و كاڵی یە ئەكرێت بە خانوى فلات , خەڵكى كەم دەرامەت بە شوقە ڕازیە ..ئەتوانى لە ڕوبەرى 500 مەتر دوجادا بینایەكى 10 نهۆم بكەی جێ ی 40 خێزانى تیا ئەبێتەوە بەڵام بكرێت بە خانو تەنیا جێ ی 2 -3 خانو ئەكات ... پێویستە نرخى ئەو شوقانە تەنیا نرخى تێچونەكەى و لە %20 قازانجى بخرێتە سەر بۆ كومپانیاى وەبەر هێنەر ..نەك هەر شوقەیەك 5 تا 10 دەفتەر دۆلار قازانج بچێتە گیرفانى خاوەن كومپانیا و بەرپرسە شەریكەكەى، بێگومان زۆربەى قانجەكەى بۆ بەرپرسەكەیە ..ئەویش یا هێرۆی دایكتە یا ئەندامێكى مەكتەبی سیاسی یە ... بۆ ناچی بە لای سەرچنارەوە تەنیا هاوینەهەوارى دێرینى ئەم شارە بو كە هەمو كەس سودى لێ ئەبینى بە تایبەت هەژار و كەم دەرامەت ئەوەى ئوتومبێلی نەبوو ڕۆژانى پشو بەپاس ئەچوو هەوایەكى پاكى هەڵ ئەمژى ..ئێستا ئەو هەوایەشمان بە سی سی پێ ئەفرۆشن بۆ ناچى بە لاى هەزاران گەندەڵی كە كتێبێكى وەك شانامەى ئەوێت باسی بكەى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە