ئەمجارەیان سەرۆك چی ترى ووت؟ خەمە گەورەكانى میلەت لەبەردەم وەڵامە بچوكەكانى سەرۆكێكدا!
Friday, 21/01/2011, 12:00
ڕێكەوتى 19/ 1 / 2011 مەسعود بارزانى سەرۆكى هەرێم لەگەڵ كۆمەڵێك مامۆستا و خوێندكارى هەندێ لە زانكۆ و پەیمانگاكان دا كۆبووەوە, كۆبونەوەكە لەڕووى هونەرو چۆنیەتیەوە دەكرێ وەك كۆبونەوەكانى تر ڕۆتیناتێكى گەورەى پێوەدیاربێت و مەبەستى ئەو لایەنەى كە لەپشتەوەى بانگهێشكەران و ڕێكخەرانى كۆبونەوەكە وەبووە كە دەوروبەرى سەرۆك ویستویانە و داڕشتن و جۆرى یرسیارەكان كە زۆربەیان كێشەى ئیدارى بون و پشتەوەى هۆكارەكان وەك پرسیارێكى حەقیقى نەدەخرانە ڕوو(جگە لەچەند پرسیارێكیان) ئەگینا وەك هەمان چالاكى و دەستكەوت بپشاندران كە ڕۆژانە لەكەناڵێى فەرمى پارتەكەیان و میدیاى سێبەرەوە دەیبینین و دەیبیستین نیەتیان دیارە, بەدەر لەو خاڵە دەكرێت وەك توێژەرێ قسە لەسەر مەبەستەكانى سەرۆك بكەین لە ژێر ڕۆشنایى تەوقیتى كۆبونەوەى لەمجۆرە وچۆنیەتیەوە كە تا ئێستا بەشێوەیەكى ڕاستەوخۆ لەو كاتەوەى بووەتە سەرۆكى هەرێم ڕوینەداوە كۆبێتەوە جگە لەموناسەبەتە حزبى و كاتى هەڵبژاردنەكان بەتایبەت لەگەڵ چینى گەنجان و خوێندكاران دا.دەبێت حیكمەت چى بێت لەو دانیشتنە لەكاتێكدا ئەو كاتێك چووە پەرلەمانى كوردستان قسەو لیدوانەكانى جۆرێك لەهەڕەشەى بۆ سەر ئازادیەكان تیادا بوو بەتایبەت بۆ سەر ڕۆژنامە و نوسەرە ئازادەكان و خەڵكانى ڕەخنەگر هەندێك لەو هەڕەشانەش هەنگاویان بۆ نرا بەڵام بەهۆى هۆشیارى میلەت و تیگەیشتنى دونیا لەو هەنگاوانە سەرۆك و حزبەكەى هەنگاوێكى عاقڵانەیان ناو كەمێك پاشەكشەیان لەو گرژییەیان كرد بەرامبەر میدیا و قەڵەمى ئازاد.
سەرۆك بۆ ئێستا؟
لەوەڵامى پرسێاریكدا سەرۆك ووتى " ئەوەى ڕاستى بێت كۆبونەوەكە هەندێ شتى تازەى پێیوتم" ئەمە ئاماژەیەكە بۆ ئەوەى سەرۆك تەنیا گوێ لەكەسانێك دەگرێت دەتوانن وەك خۆیان بیربكەنەوە یان بەشێوازێك قسە بۆ سەرۆك بكەن دڵى گەرد نەگرێت(كوردستان ئاوەدانە , ئازادى هەیە , ناحەزان دەیانەوێ قسەو قسەلۆك بكەن بەڵام ئێمە ڕێكەیان نادەین, جگە لەچەند كەس و ڕۆژنامەیەك كە دوژمنمانن ڕەخنە دەگرن ئیتر خەڵك هەمووى سەرۆكى بەدڵە, هەڵبژاردن تەزویرى تیا نەكراوە و نانى كەس نەبڕاوە و گەنج و ژنان و پیران و تیكۆشەران و خانەوادەى شەهیدەكان لەوپەڕى خۆشگوزەرانیدا دەژین, پەرلەمان هیچ نیە و تەنیا بیست و پێنج كەسى ناڕازى هەیە و لەدەرەوە خەڵكى ناڕازى نیە , ڕۆژنامە ئەهلیەكان تەشهیر دەكەن و بەهەموو شتێ دەڵێن ڕەش................تد) دەركەوت سەرۆك بەدەر لەم حیكایەتانە بڕواى بەهیچى تر نیە تەنانەت ئامادەش نیە جوڵەى شەقام ببینێت و بەڵكو ڕێگە دەدات دەوروبەرەكەى و باشكاتبەكانى بە بەخەڵكى خۆپیشاندەر بڵێن حەرامزاد.
" من بۆیە ویستم لەڕێگەى خەڵكەوە هەڵبژێرێم, دەسەڵاتم هەبێت هەرێم بكەمە موئەسەساتى و چاكسازى بكەم" لە شوێنێكى تردا ووتى " ئۆپۆزسیۆن وا دەزانن چاكسازى هەروا ئاسانە ئایا ئەوان دەسەڵات بگرنە دەست ئامادەن ئەو بەرنامانەى كە بۆ چاكسازى هەیانە ئەنجامى بدەن" وتیشى " لەدەسەڵات بیت شتێكى ترەوە لەدەرەوەى دەسەڵات شتێكى ترە"
كەواتەئەو قسانەى كردنى زۆربەیان جۆرێك لە دژیەكبوونى تیادا بوو و تەنیا مەبەستى ئەوە بوو وەڵامێكى هەبێت و لەپشتەوەى ئەو دانیشتنەشى بەحیساب توڕەى خەڵك لەو بارودۆخەى كە ئێستا بەهۆى دەسەڵاتدارێتى و خراپى حوكمى یەكێتى و پارتیەوە دروست بووە خەڵك ساردەبێتەوە و وینە ناشیرنەكانى كە بەردەوام بەرچاون و دوبارەدەبنەوە بیر بچنەوە.
سەرۆك و یاساى خۆپیشاندان
لەخالێكدا سەرۆك ووتى " باسى تونس و جەزائیر و.....تد دەكرێ, ئەوان بە دەبابە چون بۆ سەرحوكم و ئێمە بەهەڵبژاردن" هەروەها ووتیشى ساڵى حەفتاو شەش ویستمان دژبەسەفارەتى عێراق لە ئەمەریكا خۆپیشاندان بكەیەن ڕێگەیان نەداین".
سەرۆك تاڵەبانى و بارزانى بە فیلتەرێكدا ڕۆیشتون سودیان لە شۆڕشى ڕزگاریخوازى نەتەوەى كورد وەرگرتووە , ئەگەر ئەوان ڕۆژانێك ڕەمزى شۆڕش و پەیامى شۆڕش بوبێتن و بۆ ئازادى خەڵك بوبێتنە سەرۆك ئێستا پێچەوانەكەیەتى ئەمە نەتەشهیرەو نە ڕەشبینینى شتەكانە, بادور نەڕۆین و سەیرى كارەساتەكانى شەڕى ناوخۆ نەكەین لەساڵانى هەفتاكانەوە كە دەستپێكردوە, باسەیر ئەو دەبابانە نەكەین كە سى و یەكى ئاب پەرلەمانیان داگیر كرد, باسەیرى كارەساتەكانى شەڕى ناوخۆش نەكەین, هەرچەندە ئەمەیان مەحاڵە و میلەتى زیندوو و هۆشیارى وەك كورد ئەمەى قەبوڵ نیە چونكە بەجۆرێك كاریگەرى و شوێنەوارەكانى ماون وەك ئەوە وابێت شەڕ بەردەوامە بەڵام لە فۆرمى تردا, با دواى ڕوخانى سەدام سەیربكەین و ئێوە هەڵسەنگنێن, دڵنیابن ئەگەر ئەوەى پێتان بڵێت بەڕاست ئێوە سەرۆكێكن و هەڵگرى بەرنامەى میلەتەكەتانن ئەوا ڕاستان لەگەڵ ناكات, بەڵكو ئەوەى ووتى ئێوە دوو بەڵا و نەگبەتى بوون بۆ كورد ئەوكات ڕێز لە بۆچونەكەى بگرن و ئەوە ڕاستدەكات حەقیقەتتان پێدەڵیت.
ئێمە دەپرسین سەرۆك تۆ باسى ساڵى حەفتاو شەش دەكەى كە ڕێگەیان پێتاننەداوە خۆپیشاندان بكەن, ئەمەش كارەساتێكى ترە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى بەردەوام ئێوە واتێگەیشتون بەڕابردوو دەژین و وزە وەردەگرن و خەڵكیش متمانەتان پێدەكات, ئەگەر ڕابردویەك ئایندەیەكى ڕۆحى و فیكرى و ڕۆشن دروست نەكات تاریكى نیە؟ كەواتە پێویستە ئێوە لە دەوروبەر و ڕاوێژكارەكانتان بپرسن تا بۆتان دەربكەوێ ئەوان داتا و زانیارى هەڵەتان پێدەدەن تا خۆیان بەردەوام لەسەر نیعمەتەكە قەڵەو بن, چى مەنتقیە سەرۆكێك یاسایەكى ساڵى حەفتاكانى وڵاتێكى پێشكەوتو بكاتە پێوەر بۆ خنكاندنى ئازادى لە ئێستادا؟ ئایا سەرۆك زانیوتە لەو ساڵەوە ئەو وڵاتەى كە باسى دەكەى چەند یاسا و چەند سەرۆكى گۆڕیوە چەند دەوڵەت رَوخان و دروستبون؟ ئایا دیوارى بەرلین كەى ڕوخا؟ پێش روخانى ئەڵمانیاى ئەوكات وەك ئێستا پێشكەوتوو بوو؟ ئایا بلۆكى چەپ كەى هەرەسى هێنا دونیا وەك ئێستا تاك جەمسەر بوو و پێشكەوتوو بو یاساكان هەمان یاسان ؟ ئایا عەولەمە هەموو تەوازنێكى رۆحى مرۆڤە دۆگماكان و یاسا دۆگماكانى تێكنەشكان؟ ئێستا سەردەمى ویكلیكسە یان دانانى یاسایەك كە هەموو بیانوەكەتان ئەوە بووە ساڵى حەفتاكان ڕێگەیان پێتنەداوە خۆپیشاندان بكەن بۆیەشە ئێستا ئێوە ڕێگە دەگرن ئازادى خەڵك بخنكێنن؟ ئایا ئەو دەوڵەتەى ئێوە دەتانویستت خۆپیشاندانى لەدژبكەن نەڕوخاوە؟ بۆیە دژى دەوەستان بە یاسا پۆلیسیەكانى وەك پرۆژەى یاساى ئاسایش و پاراستنى هەرێم و یاساى خۆپیشاندان كەخۆت ئیمزات كرد حوكمى دەكرد بۆیە هەزارەها وەك جەنابت ئامادەبوو خۆپیشاندانى لەدژ بكات, ئێباشە ئەوە نەما! گۆڕبەگۆڕى نیو میژوو بوو, بۆچى بەپێوەرى وڵاتێكى پێشكەوتوو یاساكان دانەنرێن بۆ ئەوەى كاتێك سەرۆك یاساكەى ئیمزا كرد خەڵك ببێتە خاوەنى نەك كەمینەیەك بۆپاراستنى كورسیەكانیان.
حیزب و سەرۆك, یان سەرۆكى حیزب
ئەو پرسیارانەى كەجیدى بون و سەرۆك وەڵامى ئەوتۆى بڕواپێكەرى نەدایەوە چونكە تازە واقیعەكە لێیوە بوە و سەرۆك ناتوانێت وابكات خەڵك شت نەبینێت كاتێكیشیش شتەكان دەبێنێت سەرۆك مافى ئەوەى نیە بەخەڵك بڵێت شتەكان ڕەش دەبێنێت ڕەنگە بتوانێ بە كارەكانى ئۆپۆزسیۆن وابڵێت تەنانەت بێبەشیان بكات لەئیستحیقاقاتى نەتەوەى و ئینتیخابى , هەر بونمونە كاتێك كچە باوك ئەنفالێك دەچێت بۆ لاى بەڕێوەبەرێكى گشتى بۆ داكۆكیكردن لە مافەكەى كە خوراوە, پێتدەڵێت یەكەمین پێوەر داتاننابوو بۆ باوك ئەنفالەكان بوو ئایا هۆى چییە ئەوە منى نەگرتۆتەوە, ئەویش پێدەڵیت ئایا تۆش ئەنفالكراوى, وامانزانى تۆشمان ئەنفال كردوە! سەرۆكى هەرێم چۆن سەیرى سەدەها ڕوداوى لەمجۆرە دەكات كە بەهۆى ڕێگەوتنامەى پۆستپارێزییەوە ڕۆژانە ڕودەدەن پارتەكەى خۆى و هاوپەیمانەكەى هۆكارى یەكەمن.سەرۆك چۆن دەتوانێ بەو هاوڵاتیە بڵێت شتەكان ڕەشدەبینێ؟ یان كاتێك پێشمەرگەیەكى ماندوى ڕۆژانى خەباتى ڕزگارى نەتەوەكەى لەبەر بیروڕاى جیاواز نانبڕاو سزاى دەدەن و ئەویش ڕەخنە دەگرێ و حاڵى خۆى باس دەكات, ئایا سەرۆك زەمینەى نەڕەخساندوە بۆ ڕەشكردنى دونیا لەلاى؟ یان فەرمانبەر و مامۆستایەك, دەرچوویەكى زانكۆ و كرێكارێكى ناو بازاڕ, خاوەن كارێك و بێكارێك دەبێنێت جیاوازى لەنێوانیان دا دەكرێت و كەسى نەخوێندەوار و بێكەڵك, بگرە نیشتمانفرۆش و جاش و بێدەربەست بە بەها ئینسانى و نیشتمانیەكان, فەرزدەكرێت بەسەریانەوە یان دەكرێتە بەڕێوەبەریان یان ئیمتازاتێكى دەدەێ بێ ئەوەى حەقى خۆى بێت, ئەم مرۆڤانە چۆن دونیا سپى ببینین لەكاتێكدا تەنیا ماڵەكەى سەرۆك و دەستوپێوەندو دەوروبەرەكەى ڕوناكە, ئەمانە و دەیان كارەساتى مرۆیى تر كێ بەپرسن لێى؟
سەرۆك لەوڵامى پرسیارێكدا بەجۆرێك لە جۆرەكان شەرعیەتى دا بە حزبایەتیكردن لەناو زانكۆكاندا, ووتى هەموو حزبێك ئازادە تەنزیماتى خۆى بكات, ڕەنگە تا ئێستا نەیویستبێت لەوەزیاتر لەو كارەساتانە تێبگات كە بەهۆى دەتستیوەردانى حزبەوە لەناو زانگۆكاندا هەیە, ئەو حزبایەتیەش كە ئەو بەشەرعیەتى دەزانێت جگە لە وێرانە هیچى ترى بینانەكردوە, ڕاستە جۆرێك لەپێشكەوتن هەیە, بەڵام بەراورد ناكرێ بەسەردەم و ئیرادى ئەم وڵاتە, چوونى حزب بۆ ناو زانكۆ و دەزگاكانى حكومەت ئایا بەهۆى تێورى فیكرى و دیراسەتكردنى بەرنامە و تێپەڕاندنى نەستیەنەى حزبە بۆ ناو دەروونى خوێندكاران و حەرەمى زانكۆكان و دەزگاكانى یان بەهۆى ئایدۆلۆژیایەكى پۆلیسى و سەپاندنى هەیمەنەو و ترساندنەوە یە؟ دواتریش كەسى ناشیاو فرسەتى بۆ برەخسێ چى بیەوێ لەپۆست و بڕوانامە بیكات و بێى واسیتەكانیش هەرچەندە بلیمەت بن مافیان پێنەدرێ, ئایا سەرۆك ئەوە بەهەند وەرناگرێ دەزگاى ئاسایشەكەتان بە د. كامەران مەنتك ووتى خۆ دكتۆرا گاڵتە نیە تا پارتى نەبیت وەریبگرێ؟ ئەمە فەرقى چیە لەگەڵ بارودۆخى حكومڕانى لە تونس دا.
لێدوانەكانى ئەم دواییەى سەرۆك لەو كۆبونەوەیەدا زۆر شتى لەو لێدوانە كۆتاییە دەچوو كە بن عەلیى بۆ گەلى تونس داى, چەند ڕۆژێك پێشئەوە بن عەلى بە خۆپیشاندەرانى ووت ئیرهابى بەڵام دواتر داواى لیبۆردنى كرد و جاڕى ئازادى و بەختەوەرى بۆ مرۆڤى تونسى دا, بەڵام سودى نەبوو, سەرۆكیش بەو كەسانە یان نوێنەرەكانیان لەپەرلەمان كە خاوەن كارەساتى گەورەن بەهۆى دەسەڵاتدارێتى یەكێتى و پارتیەوە دەڵێت شتەكان ڕەش دەبینن.
پێموایە سەرۆك بەو لێدوانانە فریاى بارودۆخە ناكەوێ ئەگەر بڕیار نەبێت بەخۆداچونەوەیەكى جیدى بكرێت.دڵنیاشین بەڕێزى باش دەزانێت لەكوێوە دەستپێبكات, نەك چاوەڕێى بكات تا كۆمەڵێك لەدژە خواستەكانى میلەت یاساییەكى پۆلیسى بۆ ئامادەن بكەن بۆ ئەوەى هەناسە و جوڵە و ڕەفتارەكانى تاكى كوردى بەناوى پاراستنى ئاسایشەوە ئیمزا بكات, هەقوایە لەنیەتى یاساكە و ئامادەكارانى تێبگا و لەوە زیاتر خەڵكانى هەلپەرستن نەتوانن هەم ئەویش ئیحراج بكەن لەبەرچاوى میلەت و دابڕان دروستبكەن لەنیوانیان دا و نەیەڵن سەرۆكى گشتى بێت نەك سەرۆكى حزب و دوو كوتلەى پارلەمانى, ئەگەریش سەرۆك خۆى بڕیارى دابێت كە هەندێ كارى واپیشاندەدات سەرۆكى هەموو میلەت نەبێت, ئەوا میلەت لە هەموو سەرۆكێك گەورەترە و توڕەبونیشى لە هەموو چەك و فیشەك و میلیشایەك كاریگەرترە.
کوردستانپۆست: لهم نووسینهدا وشهی سهرۆک زۆر بهکارهاتووه ، بۆ رێزگرتن له برای نووسهر ئهم وشانهمان هێڵایهوه ، چونکه بهراستی تهنها ناوێک که پڕاوپڕی مهسعوده ئهویش خائینزاده و جاشزادهیه . بۆیه داوای لێبوردن له خوینهرانمان دهکهین که ئهگهر وشهی سهرۆک ویژدانی ئازار دابن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست