ئۆجه‌لان: باڵا ده‌ستێتی زوڵمه و ده‌سه‌ڵاتدارێتیش دڕنده‌ییه
Saturday, 12/09/2009, 12:00
رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولا ئۆجه‌لان رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو چاوی به پارێزه‌رانی که‌وت به‌م شێوه‌یه باسی له نه‌خشه رێیه‌که‌ی کرد که ئێستا له‌به‌رده‌ست گه‌وره به‌رپه‌رسانی ده‌وله‌تی تورک دایه و ووتی:
نه‌خشه‌ی رێ به له به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌ل و چۆنیه‌تی بهکردهییکردنیان ئاماده‌کراوه،
بۆیه بروام وایه که ببێته چه‌ترێک و نه‌خشه‌یه‌ک بۆ په‌ره‌سه‌ندنی دیمۆکراسی و بێواتاکردنی چه‌مکه رووته بێناوهرۆکهکان . له نه‌خشه‌که‌دا هیچ هه‌ڵوێستێک و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی مارکسیزمی باو یان سۆسیالیزمی کلاسیکی به‌دی ناکرێت،بۆیه ده‌شێ که به ئاسانی لێی تێنه‌گه‌ن، هه‌رچه‌نده من له نه‌خشه‌ی رێدا ته‌نیا باس له مافه‌کانی تاکم کردووه و مافه هاوبه‌شه‌کانم له‌به‌رچاو نه‌گرتووه ، به‌ڵام ناشێ ئه‌و دوو جۆره مافانه له یه‌کتر جیابکرێنه‌وه،
چونکه وه‌کو یه‌که‌یه‌کی یه‌کگرتوو به یه‌که‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه و دوو دیوی هه‌مان سکه‌یه..
ده‌رباره‌ی چه‌مکی تێگه‌یشتنی ولاتی هاوبه‌شیش ئۆجه‌لان گوتی:
ئه‌گه‌ر وڵات بکرێته باچخه‌ی گه‌لان ، ئه‌و ولاته خۆش و پڕ واتا ده‌بێت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر یه‌ک ئه‌تنیک یان یان نه‌ته‌وه باڵاده‌ست بێت، ئه‌و کاته کاره‌سات و شهر و پێکادان روو ده‌ده‌ن، ئه‌و جۆره هه‌ڵوێسته‌ش له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵوێستێکی شۆڤینیستی و ره‌گه‌زپه‌رستانه‌یه، ده‌شێ کوردستان ببێته ولاتی 5 نه‌ته‌وه ، ئه‌مه هیچ زیانێکی به دواوه نیه،ئه‌و بنه‌مایانه‌ی که باسیان لێوه ده‌که‌م بنه‌مای دیمۆکراتین.
گوتیشی:به هیچ شێوه‌یه‌ک بۆچونه‌کانم ناسه‌پێنم، به‌ڵام کۆمه‌ڵگا پێشوازی و پشتگیری له بۆچوونه‌کانم ده‌کات، چونکه پێویستی به دیمۆکراسی هه‌یه و گوتی:
من باش ده‌زانم که رێبازه‌کانی نادیمۆکراسی چه‌نده کێشه و گرفته‌کان قورس و ئالۆز ده‌که‌ن، من هه‌رگیز پێشنیاری دابڕانی کوردستان له تورکیا ناکه‌م ، داوای ده‌وله‌تێکی جیا ناکه‌م ،شێوه‌ی ده‌وله‌تی فهدرالیش ناخوازم ، ئێمه په‌ره‌سه‌ندنی دیمۆکراسی ده‌خوازین، ده‌مانه‌وێ له تورکیادا دیۆکراسی نێوان کورددان و تورکاندا گه‌شه بکات، ئێمه ئاشتبوونه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌لایه‌تی ده‌خوازین، ئیسرائیل ده‌یه‌وێ له‌گه‌ل رێکخراوی رزگاریخوازیی فه‌له‌ستینی په‌رێشان، رێککه‌وێت، کارزای ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ تالیبان و رێکخراوی ئه‌لقاعیده رێککه‌وێ، ئێمه‌ی ئاشتیخواز و لایه‌نگری دیمۆکراسی که ئاماده‌ین فیداکاریش بکه‌ین، بۆچی دانوسانمان له‌گه‌ڵ ساز ناکه‌ن؟!
ئێمه جگه له دیمۆکراسی هیچ شتێکی دیکه ناخوازین،پێویسته چه‌مکی دیمۆکراسی له نێو کۆمه‌لگادا جێگیر بکرێت، له گروپه بچوکه‌کانه‌وه بگره تا ده‌گاته گروپه گه‌وره‌کان پێویسته پرنسیپه‌کانی دیمۆکراسی له هه‌موو رێکخستنێکدا پیاده بکرێن،
له پیاوانی ئایینی خاوه‌ن لایه‌نگر و گروپ بگره تا ده‌گاته ئایینپه‌روه‌ران و خواناسانیش، پیوێسته هه‌موو که‌سێک به‌گه‌رمی پێشوازی له رێساکانی دیمۆکراسی بکات و له باوه‌ش بگرن.
له به‌شێکی دیکه‌ی لێدوانه‌که‌یدا،ئۆجه‌لان سه‌رنجی دایه سه‌ر ئه‌و تێگه‌یشتنه که پێویسته کورد ته‌نیا له‌گه‌ل کوردا بژین و گوتی:
پێویسته کورد له‌گه‌ڵ هه‌موو که‌سێک، له گه‌ڵ هه‌موو گه‌لێک یان له گه‌ڵ هه‌موو جیهان بژین.
به پێی بۆچوونی ئۆجه‌لان هه‌ندێ لایه‌ن و ده‌وروبه‌ر ده‌یانه‌وێ بارزانی و تاله‌بانی بکه‌نه گه‌وره‌ی کوردان و به‌و جۆره کورد وابهستیان بن و که‌ی ئه‌و لایانانه ویستیان ده‌توانن کورده‌کان به‌رده‌نه گیانی یه‌کدی.
ئۆجه‌لان گوتی: به‌و جۆره ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌لاتداران و ئه‌وانه‌ی خزمه‌تی سه‌رمایه‌داری ده‌که‌ن له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بپارێزرێن.
به پێی بۆچوونی ئۆجه‌لان ، ئه‌و نه‌ته‌وه ده‌وله‌ته‌ی که خۆی ده‌سپێرێته خاک و نه‌ژاد ،کێشه‌کان قولتر و ئالۆزتر ده‌کات، به‌رامبه‌ر به‌مه‌ش رۆڵی کوردان له دیمۆکراتیزه‌کردنی رۆژهه‌لاتی ناویندا ده‌بێته مۆدێلێک و ئامێرێک بۆ سازکردنی دیمۆکراتی له‌و هه‌رێمه‌دا.
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، تیشکی خسته‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌رته‌شی تورک به‌ئامانجی له‌ناوبردن و کوژرانی سه‌ربازانی تورک و، ووشیاریی دا که، ئه‌گه‌ر هێرش بکه‌نه سه‌ر گه‌ریلا، بێگومان ئه‌وانیش خۆیان ده‌پارێزن و بانگی له‌سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ئه‌ردۆغان کرد وتی:
تکا ده‌که‌م، با ئۆپه‌راسیۆنه‌کان ڕاگیرێن، ئێوه ده‌توانن ئه‌و کاره بکه‌ن و له پیناوی چاره‌سه‌ری دا پێویسته هه‌نگاوی بورانه بنین.
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد له تهوهێکی دیکه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا باسی له‌کوژرانی 8 سه‌ربازی تورک له چیای چراڤی سێرت کرد و ووتی:
کوشتنه‌کان له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا، به‌بێ جیاوازی له‌نێوان گه‌ریلا و سه‌ربازاندا، من غه‌مگین ده‌که‌ن، به‌ڵام کاتێک هێرش بکه‌نه سه‌ر گه‌ریلا، ئه‌وانیش خۆیان ده‌پارێزن و رایگه‌یاند:
ئێمه و گه‌له‌که‌مان، لایه‌نگری چاره‌سه‌رین. ئێمهدهمانهوێ، ئاست و پێوانه‌کانی دێموکراسی، زیادتر و به‌هێزتر ببن. با ئیدی ئێش و ئازار نه‌مێنی. من تکا له به‌رێز سه‌رۆک وه‌زیر ده‌که‌م که ئیدی هێزی سه‌ربازی نه‌نێرێ بۆ سه‌ر گه‌ریلا و، ئۆپه‌راسیۆن به‌رپا نه‌که‌ن. ئه‌وان ده‌توانن ئه‌وه پێک بێنن. ئه‌گه‌ر سه‌ربازان ڕه‌وانه‌ی هێرشی سه‌ر گه‌ریلا نه‌کات، ئه‌وا شه‌ڕیش ناقه‌ومێ.
له‌سه‌ر بابه‌ته‌که ڕێبه‌ری گه‌لی کورد ڕایگه‌یاند، ئه‌و هه‌روها ووته‌کانی ئه‌ردۆغان که دوای شه‌ڕو پێکدانانه‌کان ووتبووی: ئه‌و ڕووداوه کاریگه‌ری له‌سه‌ر قۆناغه‌که ناکات، گرنگ ده‌بینێ.
ئۆجه‌لان ڕایگه‌یاند که، بێگومان ده‌بێ ئه‌و ڕووداوه نه‌بێته ته‌گه‌ر له به‌رده‌م قۆناغه‌که و به‌م شێوه‌یه درێژه‌ی به قسه‌کانی دا:
ده‌بێ به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیر بوێر بێ. ئه‌وه پرسێکی ئاسان نییه، مه‌ترسی و ڕیسکی خۆی هه‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به بڕیار بن، ئه‌وان سه‌رده‌که‌ون. ئێمه له پێناو چاره‌سه‌ریی پرسی کورد به‌ڕێگه‌ی دێموکراتی، هیوامان به‌بڕیاریی به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیره. ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریی پێک نه‌یه‌ت، له‌ماوه‌ی 3 مانگدا، سه‌رۆک وه‌زیر له‌ناوده‌به‌ن . ده‌توانن وه‌کوو تورگوت ئۆزال، له‌ناویشی به‌رن. خۆ له‌دۆزی ئه‌رگه‌نه‌کۆندا ئاشکرابوو که، له‌دژی ئه‌و پلان کراوه.
ئهرگهنهکۆنهکانی نێو زیندان، به‌شێکی زۆر که‌م له‌وانن. زۆرینه‌ی ئه‌وان له‌ده‌ره‌وه‌ن. ئه‌وان له‌ده‌وڵه‌ت توڕه‌بوون، له‌دژی ده‌وڵه‌ت له سهرههڵدانێکدان، ده‌توانن هه‌موو شتێکیش بکه‌ن. موزه‌ففه‌ر ته‌کین ده‌ڵێ، ده‌وڵه‌ت نه‌بێ، ئێمه ناتوانین بژین. خۆی وه‌کوو ده‌وڵه‌ت ده‌بینێ. سه‌رنجڕاکێشه: له‌پێناو ده‌وڵه‌تدا، دژایه‌تی ده‌وڵه‌ت ده‌کات. ده‌ڵێ من پێشکهوتووخوازم. خۆی به‌خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت ده‌بینێ. به‌ڵام له‌لایه‌نی ده‌وڵه‌ته‌وه، دادگایی ده‌کرێ. ئه‌وانه په‌یوه‌ندیان به ئێرانیشه‌وه هه‌یه. له‌سه‌رده‌می ڕابردوودا، سکرتێری پێشووی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی تورک مه‌گه‌که تونجه‌ر کلنج، له‌لێدوانێکدا ووتبووی: ده‌بێ ئێمه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بکهوینههاوکاریی. ئێستا له‌دۆزی ئه‌رگه‌نه‌کۆندا دادگایی ده‌کرێ. هوکاری دادگایی‌کردنی تونجه‌ر کلنج ئه‌مه‌یه. واته له‌به‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران و ڕووسیایه. له به‌ر ئه‌مه بوو ئامریکا ڕێی له‌به‌رده‌م ئه‌و دادگاییکردنه‌دا کرده‌وه.
ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی کرد کهحزبووڵڵاش، به‌کار هێنراوه و، تیشکی خسته‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی حیزبوڵڵا له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.
ئۆجه‌لان ڕایگه‌یاند که تورکیا له‌و باره‌وه سازشی له‌گه‌ل ئیران کرد ،هۆکاری سازشهکهش ئه‌وه بوو 5 تا 10 هه‌زار کوردی تر بکوژرێن. هه‌روه‌ها ئه‌و سازشانه، ڕێیان له‌به‌رده‌م کوشتنی هه‌ندێ ڕۆشنبیری که‌مالیستی وه‌کوو ئوغور مومجو کرده‌وه. ئه‌وانه‌ی ئه‌و کارانه‌یان ده‌کرد، له‌ژێر ناوی که‌مالیزم دا ده‌یانکرد.
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد ووشیاریهکی به‌و شێوه‌یه‌ی دا:
ئه‌وانه له هه‌رێمه‌که دیسان که‌وتوونه‌ته جموجۆڵه‌وه. له باتمان ژنانی به چارشێو لێدوانیان داوه. ئه‌وانه ده‌توانن جارێکی تر له هه‌رێمه‌که ده‌ست به‌کوشتنی نوێ بکه‌ن. ده‌زانرێ که‌ئه‌وان له‌ساڵانی 90دا، فارقینیان تێک‌و پێک دا.. ئه‌وانه فاشیست و بکوژن. ئه‌وانه مرۆڤه‌کان له‌پشتی سه‌ره‌وه ده‌کوژن. ده‌بێ گه‌لی ئێمه له دژی ئه‌وانه ووشیار بن و، به‌شێوه‌یه‌کی چالاک خۆی رێکبخات . گاففار ئۆکانیش ئه‌وان کوشتیان. من ئه‌و کاتیش پێشبینی ئه‌وه‌م کردبوو. هێرشیان کرده‌سه‌ر حیزبوڵڵا، به‌ڵام حیزبوڵڵا هێزی ئه‌وه‌ی نییه، که سه‌ربه‌خۆ کارێکی وه‌ها ئه‌نجام بدات. ئه‌و کاره ژیته‌م کردی و، ئه‌وانیشیان به‌کار هێنا. وه‌کوو ده‌یبینن، له‌ڤه‌نت ئه‌رسۆز و ئه‌وانی تر، که له دۆزی ئه‌رگه‌نه‌کۆندا دادگایی ده‌کرێن، ئه‌و که‌سانه‌یان ریکخستبوو. به‌ڕێوه‌به‌ران و په‌یوه‌ندیه‌کانیان له تورکیا، به‌ڵکوو له ده‌ره‌وه‌ش هه‌ن.
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕایگه‌یاند که، سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ئه‌ردۆغانیش ده‌توانێ باوه‌ڕ به ئامریکا بکات، به‌ڵام تا ئێستاش بازرگانیی ئه‌و هێزانه له‌گه‌ڵ ئامریکادا به‌رده‌وامه و به‌و شێوهیهبهردهوام بوو:
ئه‌گه‌ر ئامریکا له گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ڕێککه‌ون، ئیسرائیلیش پشتیوانی بکات، ئه‌و کات ئاکه‌په بێکاریگه‌ر ده‌مێنێ. من تکا له‌سه‌رۆک وه‌زیر ده‌که‌م، له‌پێناو چاره‌سه‌ریی ئاشتیانه‌ی پرسی کورددا، ده‌بێ به‌بڕیار بێ و بوێرانه هه‌نگاو بنێ.
ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانیکرد که، تورکیا ئێستا 2 ڕێگه‌ی له‌پێشه و ده‌بێ بڕیار بدات: یان ده‌بێته ووڵاتێکی دێموکراتی، یان ده‌یدۆڕێنێ.
ئۆجه‌لان له‌دیداره‌که‌یدا هه‌روها باسی گرنگیی کۆنگره‌یه‌کی ئاشتی و یه‌کێتیی له‌نێوان کوردان‌دا کرد و، بۆچوونه‌کانی خۆی له‌و باره‌وه به‌م شیویه ده‌ربڕی:
من پێشتریش ووتبووم، پێنج پره‌نسیب و چوار پێشنیاری من له بواری کرداریدا، پێویسته له کۆنگره‌که‌دا به‌باشی و به ووردی تاووتوێ بکرێن. بۆیه ده‌بێ کوردان زانیاریان به‌رنه سه‌ره‌وه و، به‌و پێیه هه‌ڵوێستی خۆیان نیشان بده‌ن. کۆنگره ده‌توانێ له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێش بکه‌وێ. له‌پارتیه سیاسیه کوردیه‌کانه‌وه بگرههتا، خێڵ و گرووپی تر ده‌توانن به‌شدار بن. بارزانی و تاڵه‌بانی، هه‌تا په‌که‌که‌ش ناتوانن سه‌ربوخۆ نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو کوردان بکه‌ن. ده‌بێ پێکهاته‌یه‌کی هاوبه‌ش که نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو کوردان ده‌کات دامه‌زرێت، ئه‌وه زۆر گرنگه و پێویستیه‌که. ده‌بێ ئه‌و دیپلۆماسیه‌ی که په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ گه‌لانی درواسێدا درووست ده‌کات، پێک بێ.
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی کرد که فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و دژ به‌چه‌مکی باڵاده‌ستیه.
ئۆجه‌لان رایگه‌یاند: نه‌فره‌ت له باڵاده‌ستی ده‌کات و حه‌زی به سیسته‌می سه‌رمایه‌داری نایه‌ت.
رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان گووتی:فه‌لسه‌فه‌ی من دژ به‌چه‌مکی باڵادهستێتییه....
ده‌ستنیشانیشی کرد که باڵا ده‌ستێتی زوڵمه و ده‌سه‌ڵاتدارێتیش دڕنده‌ییه....
ئۆجه‌لان گووتی: بۆیه‌من نه‌فره‌ت له باڵا ده‌ستێتی ده‌که‌م و به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بوو: ئه‌م چه‌مکه؛ به‌واتای وروژاندنی نه‌ژادپه‌رستی دێت. من دژی دهسهڵاتدارێتیم. چه‌مکی من بونیادنانی کۆمه‌ڵگای دیموکراتییه، به‌ده‌زگاییکردنی میکانیزمی دیموکراتییه له‌ناو کۆمه‌ڵگادا. چه‌مکی نه‌ته‌وه- ده‌وڵه‌ت و باڵاده‌ستێتی و پیلانی ئینگلیزه‌کانه. ئه‌وان ئه‌و چه‌مکه‌یان به‌هه‌موو دونیادا بڵاوکردۆته‌وه. ئه‌و چه‌مکانه وه‌ک زبڵێک به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا ده‌پڕژێنن.ئه‌وانه باش ده‌زانن که چۆن ئه‌و کارانه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. له‌م ڕووه‌وه زۆر شاره‌زا بووون. ئینگلیز به‌سیاسه‌تی نه‌ته‌وه- ده‌وڵه‌ت هه‌موو ئیمپراتۆرییه‌کانی رووخاند، ئیمپراتۆریه‌کانی نه‌مسا - مه‌جه‌رستان، فڕه‌نسا،ئیسپانیا، له‌دواییشدا عوسمانییان رووخاند. بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و سیاستهبهردهوام ده‌بن و له رۆژهه‌ڵاتی ناوین و زۆر شوێنی‌تردا ئه‌و چه‌مکه‌ی خۆیان باڵاده‌ست ده‌که‌ن.
ئۆجه‌لان ئه‌وه‌شی دیار کرد که‌ئه‌و نایه‌وێت خزمه‌تی سه‌رمایه‌داری بکات و گووتی: من له‌دژی سه‌رده‌ستی سهرمایهدارییم. من مۆدێرنیته‌ی ئه‌وان په‌سند ناکه‌م و وه‌ها به‌رده‌وام بوو: ئێمه رێگا ناده‌ین له‌کوردستاندا باڵاده‌ستێتی سهرمایهبێتهدی. چه‌مکی باڵاده‌ستێتی سه‌رمایه‌داری 500 ساڵ پێش ئێستا پێشکه‌وتنی مه‌زنی به‌خۆیه‌وه بینی و له‌جیهاندا بڵاوبووه‌وه.
هێشتا ئه‌ندوستریالیزم واته پیشه‌سازگه‌رایی، باڵاده‌ستێتی خۆی له‌سه‌ر جیهان به‌رده‌وام ده‌کات. بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری به‌واتای ده‌وڵه‌مه‌ندێتی ئینگلیزه‌کان دێت. له له‌نده‌ن و نیۆیۆرکدا ده‌مێننه‌وه، له‌و هه‌رێمانه‌ی ده‌مێننه‌وه به ترلیۆنان دۆلار به‌ده‌ستده‌خه‌ن. لهمهتێناگهن. ئه‌مه‌یه باڵاده‌ستێتی کاپیتالیزم. ته‌نانه‌ت وه‌به‌رهێنانی کاپیتاڵ له‌قه‌یرانی ئه‌م دواییه‌یدا 600 ترلیۆن دۆلاری به‌ده‌ست خستووه. فه‌رموون بڕوانن کاپیتاڵ وه‌ها مرۆڤه‌کان تاڵان ده‌کات. پاره بۆ من بابه‌تێکی گرنگ نییه، ئه‌وه‌ی گرنگه ئازادی و دیموکراتیزه‌بوونی کۆمه‌ڵگایه. پێویستهکۆمهڵگا نه‌بێته کۆیله‌ی هیچ که‌س و هێزێک. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من له‌دژی ئه‌و باڵاده‌ستیه راوه‌ستام. منیان هێنایه ئێره .
ئۆجه‌لان له کۆتای چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا وتی: من راده‌ستی سیسته‌می کاپیتالیست نه‌بووم، ئه‌مه‌م له بهرگرینامهکانمدا باسم کردوه. پێویسته ئه‌م بابهتهباش گفتوگۆی له‌سه‌ر بکرێ و مایه‌ی تێگه‌یشتن بن. پێویسته هێزی تیۆری باش پێشبکه‌وێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌بێ ئه‌وا تێگه‌یشتنێکی باشی بۆ نابێت و هۆکاری ئه‌مه‌ش ناناسرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست