نامه‌یه‌کی کراوه بۆ حیزبی دیموکرات و کادره به‌ته‌مه‌نه‌کانیان
Wednesday, 04/08/2010, 12:00
رۆژی 18.7.2010 که‌سێک به ناوی (پێشمه‌رگه‌یه‌کی کۆن) وتارێکی له کوردستانپۆستدا بڵاوکرده‌وه له ژێر ناونیشانی
(40 ساڵ چه‌واشه‌کاری راستیه‌کان، دوکتۆر عه‌بدوڕه‌حمان قاسملو نیشتیمانپه‌روه‌ر بوو، یان خه‌یانه‌تکار؟).ژماره‌یه‌ک له هه‌وادارانی حیزبه‌که‌تان به‌رگرییان له قاسملو کرد، ئه‌ویش به وه‌سفکردن و پیاهه‌ڵدان، بێ ئه‌وه‌ی که‌سێکیان به لای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی باسه‌که‌دا بچێت، که ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه وروژاندبووی، به‌ڵام تا ئیستا لایه‌نێکی په‌یوه‌ندیدار روونکردنه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌داوه، چونکه ئه‌و بابه‌ته کۆمه‌ڵێک پرسیاری لێکه‌وته‌وه، له‌وانه: ئایا ئه‌و ئه‌و قسانه‌ی له‌و وتاره‌دا کراون راستن یان درۆ؟
حیزبی دیموکرات و هه‌موو ئه‌و کادرانه‌ی، که له نزیکه‌وه ئاگایان له‌م رووداوانه‌یه ئه‌رکی سه‌رشانیانه پێیان خۆش بێت یان نا، روونکردنه‌وه له‌م باره‌یه‌وه بده‌ن. بۆیه تکامان وایه که وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری کورد له راستیی ئه‌و رووداوانه ئاگاداربن.
ئێمه له خواره‌وه به‌شێک له نموونه‌ی قسه‌کان ده‌نووسینه‌وه، هه‌روه‌ها لینکی وتاره‌که‌ش ده‌خه‌ینه به‌ر چاو بۆ خوێندنه‌وه‌ی گشت وتاره‌که.
نووسه‌ر ده‌نووسێت:
(
له ساڵی 1964 دا کۆنگره‌ی دووه‌می حیزبی دێمو‌کڕاتی کوردستان له گوندی سونێی سه‌ر به شاری قه‌لادزێ گیرا، که تێیدا ئه‌حمه‌د تۆفیق به سکرتێری گشتی هه‌ڵبژێردرا. هه‌ر له‌م کۆنگره دا ڕه‌حمان قاسملو به‌تاوانی هاوکاری ساواک وخه‌یانه‌ت به شۆڕشی نه‌ته‌وه‌ی کورد له حیزبی دێموکڕات ده‌رکرا. غه‌نی بلوریان و عه‌زیز یوسفی که له ناوبه‌ندیخانه‌کانی ساواک دا قاره‌مانه‌تیان ده‌نواند، وه‌ک ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێمو‌کڕاتی کوردستان هه‌ڵبژێردرانه‌وه).
هه‌روه‌ها ده‌نووسێت:
(
پێش به‌ستنی کۆنگره‌ی دووه‌می حیزبی دێمو‌کڕاتی کوردستان، سه‌لاح موهته‌دی که ئه‌ندامی حیزب بوو، له حیزبی دێمو‌کڕاتی کوردستان جیا بۆوه و حیزبێکی به‌ناوی حیزبی ڕزگاری کوردستان دامه‌زراند که زۆرینه ئاغاکانی ناوچه‌ی مو‌کریانی له‌گه‌ڵدا بوو. به‌ڵام پاشان ئاشکرا بوو که سه‌لاح موهته‌دی جاسوسی ساواک بووه، هه‌ر بۆیه‌ش بوو که گه‌ڕایه‌وه باوه‌شی ساواک، و ئه‌م جاره‌یان بوو به سه‌رۆک جاشی ناوچه‌ی موکریان).
نووسه‌ر ده‌نووسێت:
(
پاش ئاش به‌تاڵی مه‌لامسته‌فا بارزانی له ساڵی 1975 دا، ئه‌ندامانی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی حیزبی دێمو‌کڕاتی کوردستان که هاوڕێیانی ئه‌حمه‌د تۆفیق بوون، له‌لایه‌ن ژاندرمه‌ی ئێران و عه‌سکه‌ری ئێڕاقه‌وه گه‌مارۆدران، و له ناچاری بڕیاریان دا که داوای مافی په‌نابه‌ری سیاسی له حکوومه‌تی ئێڕاق بکه‌ن. له ئاکام دا 55 که‌س له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی حیزبی دێمو‌کڕاتی کوردستان له قه‌ندیل هاتنه خوار وله شارۆچکه‌ی سه‌نگه‌سه‌ری باشوری کوردستان، به هاوکاری بایزی هه‌باساغای سه‌رکه‌پکان، که سه‌رۆک خێڵێکی ئه‌و ناچه‌یه بوو، داوای مافی په‌نابه‌ری سیاسیان له حکوومه‌تی ئێڕاق کرد. ئه‌و 55 که‌سه بۆ ماوه‌ی 9 ڕۆژ له شاری ڕانیه ڕاگیران، پاشان حکوومه‌تی ئێڕاق بڕیاری دا که مافی په‌نابه‌ری سیاسیان بداتێ و کوێ‌یان پێخۆش بێت له‌وێ نێشته‌جێ بن، به‌ڵام به‌دوای تێپه‌ڕبوونی دوو ڕۆژ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری سیاسی بۆ ئه‌و 55 که‌سه، دوو خائین و جاشی کورد به ناوه‌کانی "که‌ریم حه‌داد" و "حه‌مه‌ده‌مین سیڕاجی" که له جه‌ماعه‌تی قاسملو بوون، به‌جل و به‌رگی سه‌ربازی ئێڕاقی(مغاویری) و چه‌ند ترومبێلی گه‌وره‌ی سه‌ربازی (زیل عه‌سکه‌ری) و عه‌سکه‌رێکی زۆره‌وه هاتنه شاری ڕانیه و ئه‌و 55 که‌سه‌یان خسته ناو ترومبێله‌کانیان و به‌ره‌و که‌رکوک و خانه‌قین و پاشان له هه‌مان ڕۆژدا له ڕێگه‌ی سنوری خوسره‌ویه‌وه ته‌سلیمی ژاندرمه‌ری ئێرانیان کردن. به‌م شێوه‌یه پلانی هاوبه‌شی داڕێژراوی قاسملو و که‌ریم حیسامی، به‌هاوکاری سه‌ددام حوسێن و حکوومه‌تی به‌عس، گه‌یشته ئه‌نجام).
له کۆتاییدا هیوادارین روونکردنه‌وه‌ی خۆتان له‌و باره‌یه‌وه بده‌ن
کوردستانپۆست
04 / 08 / 2010
لینکی وتاره‌که:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=9f98aabf تێبینی: تکایه کرته له‌سه‌ر ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ش بکه‌ن، که له‌و کتێبه‌شدا به‌شێکی ئه‌و باسه ده‌مڕاست کراوه‌ته‌وه: لاپه‌ڕه 105 تا 125
کوردستان ناسنامه‌ی من (هاوڕێ قه‌ندیل)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست