بانگەواز بۆ هەڵسوڕاوانی کرێکاریی و کۆمۆنیست و چه‌پ
Tuesday, 08/03/2011, 12:00
هاوڕێیان! وا جارێکی تریش هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵگا ده‌روازه‌ی به‌ڕووی چینی کرێکار‌و سته‌مکێشاندا ئاواڵا کردوه بۆ گه‌یشتن به ئازادی و خۆشبه‌ختی. ڕاپەرین و شۆڕشی ئازادی و نان و ئیرادەگێرانەوە بۆ جه‌ماوه‌ر، لە ئاستی ناوچه‌که‌دا، بووه هانده‌ری ئەوەی کە توڕەیی و ناڕەزایەتی دوو دەهەی خەڵکی کوردستان، لەدەسەڵاتی سته‌مکارو تاڵانچی‌و میلیشیایی بزوتنەوەی کوردایەتی، بێتە سەر شەقامەکانی کوردستان و خۆپێشاندان و ڕاپەرین دەستپێبکات.
هاوڕێیان! ئەمه هەلومەرجێکی تازەیە و ئیلهامی لە دۆخێكی شۆڕشگێرانە وەرگرتووە. ئه‌مه ڕه‌وه‌ندێکه لە خوارەوە دەستی پێکردووە بۆ ڕامالێنی دەسەڵاته سته‌مکاره‌کان. ئه‌م دۆخە به پێچه‌وانه‌ی دۆخه‌کانی ده‌یان ساڵی ڕابردوو، بەرهەمی جەنگی کۆنه‌په‌رستانه یان کێشمەکێشی بلۆکە بۆرژوازیه‌کانی دنیا نییە. بۆیە هەلومەرجێکی بە تەواوی مانا شۆڕشگێڕانەیە. دەسەڵات توانای وەڵامدانەوەی داواکانی خەڵکی لەدەستداوەو خوارەوەش، واته چینی کرێکار‌و خەڵکی زەحمەتکیش بەگشتی تەحەمولیان نەماوە. بۆیە شۆڕش و ڕاپەڕین دەستی پێکردووە. ئەمە فرسەتێكی گه‌وره‌یه بۆ به‌شه‌ریه‌تی چه‌وساوه‌و ئازادیخواز، نەک هەموو ڕۆژێک، تەنانەت هەر دە ساڵ جارێکیش دوباره نابێته‌وه. لەوانەیە لە ژیانی چه‌ند نه‌وه‌دا جارێک ده‌رفه‌تی وا بڕه‌خسێ، کە بوار بە دەوری خەڵک‌و ئیمە کۆمۆنیستەکان بکاته‌وه تا نەخشی بەرجەستەو کاریگەری تیا بگێڕین.
ئەم دۆخە تازەیە به ده‌نگی به‌رز بانگه‌وازی ئێمە کۆمۆنیستەکان، ڕابەران و هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنەوەی کریكاریی و جەماوەری، و هەموو که‌سانی چه‌پ و ئازادیخواز، ده‌کات که له به‌رزترین ئاستدا ئامادەی نەبەردەکانی ئێستا بین. بانگه‌وازمان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ر نرخێک بووه، ئه‌م ده‌وره‌یه ژیانی خۆمان تەرخان بکه‌ین بۆ ئەم فرسەتەی به‌ڕوماندا کراوەتەوە.
لەو ڕوانگەیەوە بانگه‌وازتان ده‌که‌ین بۆ ئاماده‌یی په‌یداکردن له مه‌یدانی سیاسی عێراق و کوردستان و په‌یوه‌سبونی به‌کرده‌وه به‌ڕیزی ڕابه‌ران‌و هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌م خرۆشانه جه‌ماوه‌رییه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی ڕابەری بزوتنەوەو ناڕەزایەتی و ڕاپەرین و شۆڕش، زامن بکەین و ڕەوتی داوا‌و داخوازیەکانی خەڵکی کرێکار‌و زەحمەتکێش بگەیەنێنە مەنزڵ و ڕێگەبگرین لەوەی لەسەرەوە سات و سەودا بە دەنگی ناڕازیانی کۆمەڵگا، بە داوا‌و داخوازیەکانیان، بکرێت و جارێکی تر خۆپیشاندان و ڕاپەرینی خەڵک لە بار ببرێت. لەدەست دانی ئەم فرسەتە بە دەیان ساڵ قەرەبوو ناکرێتەوە.
هاوکات گومان له‌وه‌دا نییه که لایه‌نێکی هه‌ره گرنگ و بنه‌ڕه‌تی له‌و ئاماده‌ییه‌ی باس کرا، ڕێکخراوبوون و یه‌کگرتووکردنی ڕیزه‌کانمانه له حزبی سه‌ربه‌خۆی کۆمۆنیستیدا. مێژوو نیشانیداوه که به‌بێ حزب، خه‌بات و تێکۆشانی کۆمۆنیسته‌کان و چینی کرێکار‌و ئازادیخوازان ناتوانێ به مه‌نزڵ بگات. ئه‌مڕۆ کاتی دابه‌شبوون به‌سه‌ر ده‌سته و گروپ و مه‌حافلی بچوک و لێکدابڕانی ڕیزی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاریی و کۆمۆنیستی نییه به‌ڵکو کاتی یه‌کڕیزییه. هه‌ست به به‌رپرسیارێتی چینایه‌تی و هوشیاری کۆمۆنیستی، بانگه‌وازمان ده‌کات بۆ وه‌لانانی ناکۆکی و جیاوازی لاوه‌کی و یه‌کگرتوو بوون له ده‌وری ئامانج و پلاتفۆرمی کۆمۆنیستی له حزبێکی یه‌کپارچه‌ی سیاسی و به‌هێزدا. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی له‌و ڕوانگه‌یه‌وه بانگه‌وازتان ده‌کات و باوه‌شتان بۆ ده‌کاته‌وه، بۆ یه‌کڕیزی و ڕێکخراوبوون و یه‌کگرتن له ده‌وری ئاڵای کۆمۆنیزمی مارکس و چینی کرێکار.
هەر سەرکەوتوبن
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان 7/3/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست