کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


برینەى جەستەم

Thursday, 16/04/2009, 12:00

1585 بینراوە



 




لەو ساتەوەى برا كوژیمان كردە
پیشە!!
هەر لەوكاتەى گۆشتى یەكترمان كردە
شیشە..
دوژمن قاقاى پێكەنینى
دەهات!!
دۆستىكوردیش بە گریانى
هیچى لەدەست نەهات!!
جۆشدەرانى ئاگرى براكووژى
سەركردەو شاعیر بوون
رووناكبیر و رۆشەنبیر بوون
وڵاتپارێزو قەڵەم ڕم بوون
كەچى هەریەكێكیان
بەبێ شەرم بێ دودڵى
هەریەك لەسەر كورسیەك دەژى
دواى ئاشتى و ئاشت بووونەوە
دواى رژێم، چەندین كۆبوونەوە
بەیەك زمان و یەك گووتار
بەریز بەندى
لەیەك نزارو یەك قەتار
هەمان سەركردەو شاعیر
هەمان روناكبیرو هەمان هاوبیر
خۆمان و كەركوك و وڵاتمان فرۆشت
زۆر هەرزان و بەیەك قرۆش
ئیتر هەرناڕوانین لەو برینەى
لەجەستەمان
بیرى كەركوك ، وڵات، براكووژى،
هەرنەماوە لەنەستەمان.
25/1/2008
ئەم شیعرەم لەم بەروارەدا نوسیوە كە ئاماژەم پێداوە ، خوێنەرى بەڕێز شێركۆ بێكەسى بێكەس و سفڵەو ناندین دڕ دەمێك بوو لەسەر كەركووكى دەنووسى لە گۆڤارى لڤین منیش ئەم وەڵامەم بۆ نوسیوە هەرچەندە كاتى زۆر درەنگە وەئەوەش هەر باشە ئەو پارچە شیعرەم وەڵامێكە بۆ شێركۆى شاعیرى هەلگیرسێنەرى شەڕى ناوەخۆ كە بەقەڵەمە ژەهراویەكەى هانى هەزاران خەڵكى بێتاوانى دەدا كەشەڕى یەكتر بكەن چەندین رۆڵە بوونە قوربانى وەڵامێكە بۆ ئەو كەسانە كە قەڵەم رمى بوون بۆ دوژمن بەڵام بوونە دوژمنى یەكترو بۆ ئەو رۆشەنبیرو بەناو روناكبیرانەیە كە پاكترین و بەریئترین كەس بوون دواتر بوون بە كلكى حیزب و دەسەڵات و ماستاو چى و پاڵپشتى سەرەكى براكووژى.



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)