کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ مەردان چاوشین ...... ئەخلاقى هاوڕییەتى گرانە ...

Saturday, 05/09/2009, 12:00


مرۆڤ لە ژیاندا هەمیشە بەوە سەر بەرزە ڕێز لە بەرانبەرەكەى بگرێت . هاورێ و هاوسنگەرى خۆى لە بیر نەكات . بەتایبەت هاوریەتیەك كە دەرچووبێت لە قاڵبى هاورییەتى و چووبێتە خانەى برایەتى . لەوەش گرنگتر ئەوەى كە هاوڕێ ى ڕاستە قینە خیانەت نەكات لە هاوڕێ ...
ئەوەى من مەبەستمە چەند وێستگەیەكى ژیانە لە گەڵ لە یەكێك لە كادر و پێشمەرگەكانى یەكێتى كاك مەردان چاوشین ە.
من وەكو پێشمەرگەیەك زیاد لە 25 ساڵە ئەو برادەرە دەناسم ..وەكو خۆى ... بەڵام خەڵك نایاناسێت تەنها پێشمەرگە باش دەیناسێت . ئەو كاك مەردان چاوشینە . كە لەسەرەتاى گەنجێتى دا بوو بەپێشمەرگە . یەكێك لە هاورێكانى كاك عوسمانى حاجى محمود بوو . ئەو كات كاك عوسمان پێشمەرگەیەكى خاكى و ئەندامى كەرتى ڕێكخستن بوو. لە ساڵى هەشتاكان . ئەو مەردانە بەردەوام لە گەڵى كاك عوسمان دوودینارى بووایە لەگەل ئەو بەشى ئەكرد. ئێمەش پێشمەرگە بووین . زۆر نزیك نەبووین لێان لەبەرئەوەى ئەوان زۆر نزیك بوون لە یەكتر.
پێش ڕاپەریِن ئەوە بوو مەردان ئەوكات ویستى ڕەوتیك دروست بكات لە ناو یەكێتى لە گەڵ چەند كەسێكى تر بەڵام بۆى نەكرا . ڕووى كردە هەندەران . ئەوە بوو لە دواى ڕاپەڕین . هاتەوە چەند جارێك سەردانى كوردستانى كرد.بەردەوام لە ماڵى كاك عوسمان بوو . هەر جارێك ئەچووین بۆ ماڵى كاك عوسمان ئەو خاوەن ماڵ بوو .
لە دواى پرۆسەى ئازادیى عیراق هەڤاڵ مەردان بەیكجارى گەڕایەوە كوردستان بەڵام مناڵەكانى مانەوە لەئەوروپا . ئەو بەردەوام لە گەڵ كاك عوسمان بوو . ئەو بوو كاك عوسمان پاترۆلێكى ئەو كات پێدا بەدیارى .. ئەوكات كاك عوسمان لە دووز بوو سەرپەرشتى میحورى ئەو شارەى ئەكرد.
دواى ئەوە كاك عوسمان بوو بەوەزیرى ناوخۆ .چەند پۆلیسێكى بۆ دامەزراند وەكو پاسەوان . ئەو كات مەردان هیچ نەبوو . تەنها پێشمەرگەیەكى كۆن بوو . ماڵیشى نەبوو بەشەو لە ماڵى كاك عوسمان بوو بەڕۆژیش لە وەزارەت بوو . ئەوە بوو كاك عوسمان كردى بە ئەندامى مەكتەبى مافى مرۆڤى (ى ن ك)ئیتر هەر كەس ئیشى حكومەت بووایە ئەچووە لاى مەردان بۆى ئەكرد لە ڕێگەى كاك عوسمانەوە. دەیان كەسى بۆى دامەزراند.
لە هەڵبژاردنى مەڵبەندەكانى یەكێتى دەیان كەس بە كاك عوسمانى ووت ئەو مەردانە كاندید مە كە . بەڵام كاك عوسمان وەكو ئەخلاقێكى هاوڕێیەتى و پێشمەرگانە كاندیدى كرد و بەپاڵپشتى دەیان پێشمەگەرى دێرین و خەڵكى كفرى مەردان بوو مسئوولى مەڵبەندى كفرى .
بەڵام وا دەرنەچوو . بەردەوام لە رێگەى دلێرى سەید مەجید و مەلا بەختیار و چەندین كەسى ترەوە كەوتە وێزەى ڕیفۆرمەكان بۆئەوەى ویژدانینان بكڕێت . وە بووە هۆى شەهید كردنى على سوور. كە بەدەستى یەكێتى شەهید كرا . لە بەرئەوەى پاڵپشتى باڵى ڕیفۆرم بوو پشتگیرى لە مەردان ئەكرد .. كە چى مەردان گۆڕا. ئەوە بوو لە دواى دروست بوونى لیستى گۆڕان و خۆ ساغ كردنەوەى كادرەكان . مەردان زۆر بێشەرمانە دوور لە هەموو بە ها ئەخلاقیەكانى هاوڕییەتى بە رانبەرى هاوڕێ دێرینەكەى وەستایەوە كەو تە دژایەتى كردنى عوسمانى حاجى محمود لە پێناو پارەو تموحى بەر پرسیاریەتى . بەڵام لەو ڕۆژەوە ئەو كارەى كردووە . هیچ مورتاح نیە . وەكو لەو وێنەیە دیارە لەگەڵ مەلا بختیار . كە بەردەوام مەردان جوێنى پێى ئەدا كەچى ئێستا لەو سەنگەرى مە لا بەختیارە . مەردان بەو كارە قێزەونەى نەك تەنها كاك عوسمانى لە دەست دا. بەڵكو كەوتە بەرتانەى هاوڕى َ نزیك و دوورەكانى و خەڵك و دەیان ناو ناتۆرەیان لێنا . بۆیە هاوڕیەتى گرانە هەڤاڵ مەردان ئەوەى تۆ كردد كەس نەیكردووە تاكو ئێستا . بەڵام حەیف .... بۆ هاوڕێەكى وەكو تۆ.. ئە بوو لە ماڵ دابنشتایت زۆر لە م كارەت باشتربوو . چوونكە ئەوەى تۆ كردت بەرامبەر كاك عوسمان كەس نەیكردووە . لەبەرئەوەى ئەوەى ئەو بۆ تۆى كردووە بۆ براكانى خۆى نەیكردووە . بۆمناڵەكانى خۆى نەیكردووە . [لەكانیەك ئاوت خوار بەردى تێمەگرە]..
پێشمەرگەیەكى دێرینى هەشتاكان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە