((نازانم بۆ كەس خۆى ناكات بە ساحیبی ئەم خوێندكارانە))
Wednesday, 11/09/2013, 12:00
2803 بینراوە
خوێندکارێک
پرسیاری وەزاری بابەتی ژمێریاری كۆمپانیاكان بۆ پۆلی (12)ى بازرگانى
پرسیاری سێیەم بابەتی كۆمپانیا نەخوێندراوە لە پۆلەكانى دوو خوێندنگا بە هووى مامۆستاكانیانەوە بۆیە بۆتە كێشە ناو خوێندكاران
پرسیاری یەكەمی بابەتی تایبەتمەند بە هەڵە هاتووە ئەمەش گەورەترین كێشە بوو بو خوێندكاران
المهم لە كاتی پەیوەندی كردنمان بە لیژنەى تاقیكردنەوەكان لە وەزارەتی پەروەردە كەس ئامادەنەبوو خۆی بكات بە خاوەنی مەسەلەكەوە
بو زانیاری زیاتر كەسیان پسپوری وانەكە نەبوون وشارەزاییان نیە
واتە (50) نمرە بە فیروو چوو لە بەر خاتری سەرپەرشتیاری بەریز و بەریوەیەری ئەزمونەكان و ماموستایانی پشكنینی دەفتەرەكانى پۆلی (12) ى بازرگانى كە بە داخەوە هیچ زانستیكیان نیە لەگەڵ رێزدا
بۆ زانیاری زوربەی خوێندكارەكانمان بەم هاوینە گەرمەوە بەڕۆژوو بوون لە رەمەزان سەعی یان كردووە
و كەم دەرامەتن و هەندیكیان لە ماڵی باپیرە و خاڵ و مام ئەژین جونكە بێ دایك و باوكن و مەێرەفیان قورسە نازانم بۆ بونەتە گالتە جاری ئەو مامۆستایانە كە هەر بیر لە پڕ كردنەوەى گیرفانیان بە وانەى تایبەتی نازانم چۆن خەویان لێ ئەكەوی نازانم چون ماڵ ومناڵیان بە خێو ئەكەن بە رەنج و ماندوو بونی باوك ودایكی هەژار....