کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


یەكێتیی و پارتى یا تۆم و جیرى ؟ " زەیتوونى ئاوا خراپە " علوج

Monday, 27/04/2009, 12:00

1752 بینراوە


ماوەیەكە خۆم ناناسمەوە ، كەناڵ و رۆژنامەكانم لێ تێكەڵ بوون و لەیەكتریان جیاناكەمەوە ئەڵێی ئەفلام كارتۆنى تۆم و جیرى ئەبینم دواى شەڕێكى زۆر ئەو بە چەتاڵ و ئەمیان بەكەوچك شیر و پەنیر بەدەمى یەكتریەوە ئەكەن ، لە تى ڤى كوردستان ئازاد جوندیانى و پیاوەكانى بەشان و باڵى پارتى و بە لیستى گۆڕان ئەوەڕن ، لە تى ڤى گەلى كوردستان سەرۆ قادر و سیخوڕو گێر گۆڕەكان شاباش بەسەر یەكێتیی دا هەڵئەدەن و لیستى گۆڕان بە ئاژەوەچى ناو ئەبەن ، سایت و رۆژنامەى چاوگێرە ئەنتى كوردەكەى مەلا، وێنە و قسە حەلەق و مەلەقەكانى ئازە خوێڕیەكەى حەسیب قەراخى و سەرۆ نامەردو جنێو فرۆشەكە و پاڵەوانى قسە سوكەكانى شەڕى ناوخۆ بڵاوئەكاتەوە ! خاوەنى زەیتوونى ئاوا لە سەر دیوارى یەكێ لە خانوەكانى سەرجادەكەى بازاڕچكۆلەى شارى سلێمانى وەك پڕوپاگەندەیەك بۆ زەیتوونەكەیان نوسیویانە (زەیتوونى ئاوا خراپە ... علوج) مەبەستیانە بڵێن كابرایەكى درۆزن وائەڵێ واتە پێچەوانەكەى راستە و زەیتونەكەمان باشە . محمد سعید ێحاف كە بە علوج ناسراوە لە چاو سەرۆقادرى ئەڵقە لەگوێ و دزودرۆزن ، بە سەد ئاو شۆراوەتەوە ، سەرۆ قادر خەڵك باش ئەیناسێت و جگە لە جاشولكەیەكى خوێرى ناو تەوێلەكەى بارزانى هیچى ترى تیا بەسەنیە ، ئەم سەرۆ قادرە كەئێستا لاى جەلالى و پیاوەكانى مەلا و ئازادە بودەڵەكەى یەكێتیی بۆتە نێرەكەر و دژى لستەكەى كاك نەوشیروان مستەفا دەستى كردوە بە گو خواردن ، رۆژانێ بوو مەلا بەخ بەخ ئەیووت لە برى زمانە بڕاوەكەى شەهید كەریم عوسمان ئەبێ زمانى سەرۆ قادر ببڕم كەچى ئێستا لە مێنبەرەكەى كاكە مەلا بەخ بەخەوە خەریكە زمانى یەكێتییەكانى تریش ئەبڕێ !شەرم و شورەیی نیە لەناو ماڵەكەى خۆتانەوە و لە پاڵ خۆتاندا ئەو سەرۆ قادرە بۆ خودى بنەماڵە بێ ئەخلاقەكەى بارزانى بە لستى گۆڕان و كاك نەوشیروان بڵێ ئاژاوەچى ؟ بێ ئەخلاقیتان گەیشتۆتە ئەو ڕادەیە بە رێبەر و سەركردەیەكى هەرە دڵسۆزى یەكێتیی و گەلەكەتان بڵێن ئاژاوەچى و ئەزموونەكەمان ئەخاتە مەترسیوە و ئێوەش شاباشى بكەن ؟ چ سەروەریەكە ئەنفالچى و فایلدارەكان رێزدارو رێزلێگیراوبن وسیخوڕو پیاوكوژن و ژن كوژەكان و بەهەدەردانى سەروەت و سامانى نیشتمانى مەترسی نەبن بۆ سەر ئەزوومەنەكەمان بەڵام لستى گۆڕن و كاك نەوشیروان مەترسین ؟ بێ شەرمیتان گەیشتۆتە ئەو جێگایەى تەنها بۆ پڕوپاگەندەى پاراستنى بنەماڵە كورد كوژەكان و كاسە لێسى خۆتان یەخەى پیاوێكى ئاوا مەرد و دەست و داوێن پاك بگرن ؟ جێی شانازیە بۆ لستى گۆڕان سەرۆ علوجى دزو درۆزن بلێ ئەو لستە ئاژاوە گێرن ، چونكە ئێستا لە جاران باشتر ئەزانن كە پێچەوانەكەى راستە و وەك قسەكەى علوج بەرامبەر زەیتونى ئاوا وایە ، رۆژێ دێ شەڕواڵەكانیان بەدەست مناڵە وردكەى هەولێر و سلێمانیەوە ببینین !




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)