کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیسان ماڵى هادى پونگینەى كۆنە چاش وە عادلیات بۆ رەمەزان پێشكەش بە سەرۆكى هەرێم دەكەرێت بەمەبەستى وەرگرتنى كاتێكى خۆش بۆ بەربانگ!!!

Monday, 15/08/2011, 12:00


جەنابى سەرۆك و هێژاى موحتەرم دوایى ئەوەى ئەم نوسینەى ئێمەت خوێندەوە ئەنجا بۆ خۆت بۆ كات بەسەر بردن یەك بە یەك ئەم لیناكانەى خوارەوە دا گرەو سەیریان بكەو بزانە تۆ كورە ئەمەكدارەكەى باوكە بارزانى یاخود كورە لاسارەكەى ئەوى؟!وە ئیستاش بچۆرا(دادگاى بەرایى هەولێر/1)و تەماشاى دۆسیەیى بەرایى ژمارە(230/ب1/2011)بكە بزانە دادگا بریارى باش ملەى داوە ئەو داوایە بزانن سەبارەت بە چیە لەسەر ژن و منداڵە بى غیرەتەكانى هادى اغاى پونگینە؟!ئەوجا لە هەموو باسێك دەگەى؟!سەیرى ناوى ژنەكانیان بكە لە خۆشیان لەسەر فایلى دۆسیەكان بریقەیان دێت ئەمەش بە نانى ماڵە پێشمەرگە سورو سپى بوونە؟!!!
بەرێزان خوێنەران سەرۆكى هەرێم
دوایى ئەوەى لەسەر ئەو زوڵمەى كورەكانى هادى پونگینەى كۆنە چاش ئەنجامیاندا لە گوندى باخچە دەر هەق بە جووتیارەكان وا دیار بوو هەر چاوپۆشى لێكرا وە سەرۆكى هەرێمیش سەرقالى مەراسیمى فاتیحەى دایكى رحمەتى بوو بۆیە ئەو بابەتەى نەكەوتە بەرچاو ؟!وە خۆتان دەیزانن ئەگەر مەراسیمێكى لە و جۆرە هەبى ئیش و كارى حكومەت رادەوەستێ خۆ سەرۆك نابیتە(100)پارچە بۆ بەرێكردنى ئیشەكان بە هەرحال!؟
باشە سەرۆكى كوردستان تۆ لەو بازگەیەت نەپرسى و پێت نەووتن (ئەى قارەمانەكانى ئاسایش كۆسرەت رەسول على جیگرى سكتێرى یەكێتى بە10 مەنیكاى حرام هاتە هەولێر رێگەتان لێ گرت !ئەى چۆن هێشتتان 25 هەمەر و قۆردى سوپاى عیراق پر چەكدار داخلى هەولێر بێت و بچیتە گوندى باخجە بۆ سەر مالى مام حەسەنى جووتیار)!!!!
باشە وەزیرى ناوخۆ وەكالەتى داوەتە بەرێوەبەرى پۆلیسى هەولێر بۆ پاراستنى شار ئەى پۆلیسى هەولێر بۆ قسە ناكاتن!؟
من ئەم قسەیەم لە زارى جووتیاران و فەرمانگەى كشتوكال و ناحیەى كەسنەزان وەرگرتووە وە پەیمانیش دەدەم وە خۆشتان برۆن پرسیار بكەن بزانن ئەگەر هەریەك لە (عادل ابوشوارب و مقدم/حماد فازل لە سوپاى عیراق و رائد/فەرمان فازل ساحب ملاهى و لیالى كە ئێستا بەریوەبەرى پۆلیسى عینكاوەیە)ئەگەر یەك مشت زەویان لەم گوندە هەبێت و وەیان یەك مشتیان بەناو بێت؟!كەچى بەریوەبەرى پۆلیسى هەولێر بۆ لە دەست نەچوونى داوەتى ساڵانەى كە بە كج و خواردنەوە بۆى رێك دەخرێت لەلایەن(رائد/فەرمان)دەلێت ئەو زەویانە مولكى (عادل ابوشوارب و فەرمانە)؟!ئافەرین بۆ خۆت و كۆنترۆل كردنى شارت؟!!!!
جەنابى سەرۆك ئەوەى چوو چوو زۆربەى خەڵك لەم سایتە بە بەڵگەو دۆكۆمێنت ساڵەكانى(1962)بیرخستیەوە تاكو هەتك كردنى كجە بارزانیەكان لەلایەن (خولەى هادى پونگینەوە ،عادل ابو شوارب)،كەچى تۆ لە هەموو لەو شتانە خۆش بووى وە خەڵكى هەولێر هەموو شاهیدى ئەم رەفتارانەن وە ئیستاش بنەمالەى هادى اغا بە پاڵاوانیەتى باسى ئەم كارە قێزەونانەى خۆیان دەكەن بە شانازیانەوە؟!
بەڵام ئەم جارەیان تۆ باسى چاكسازى و سەروەرى یاسا و ......هتر كا بۆ بچوكترین كێشە ئەمەیە بۆ سزاى دادپەروەرانەت لەسەریان نەچەسپاند؟!
من كرێنتیت پى دەدەم بنەمالەى هادى اغا و(خولەو عادل و رائد/فەرمان و مقدم/حماد)بى غیرەترین مرۆڤ بۆ مێژوو پێتى دەڵێم،وە هیچ تەماى ئەو ماعەتت نەبێ كە پشتگیرى لە پارتى بكەن وە خۆشیان هەموو خانەوادەكەیان برۆ ئێستا فشاریان بخەسەر(10)دەنگیان بۆ پارتى پێ دروست ناكرێتن ،كەچى بەو پلەو نجمانەى كە تۆ پێت بە خشیوون پیاوەكانى فەرمانگاو بنكەكانى پۆلیسیان هێناوە بۆسەر مام حەسەن نەوەكوو خزم و پشتى خۆیان،كەچى عادل ابوشوارب لە مقابلەكەى دەلێت (خزمان لە مخمور و سلێمانى هاتبوو بۆ پشتیوانى كردنم)!من رووى پرسیار لە عادل دەكەم ئایا كام خزمت لە سلێمانى هاتبوو مەبەستت لە (خزمە یەكێتیەكانت بوو)!!!!!!!!!،یاخود پورە هینەكەت و كورە پورە كۆنە هینەكەت كە ئێستا زمان حاڵى مەڵبەندى(3)ى هەولێرە لە قەرەچوغ بۆت دابەزیبوون؟!!!
بە هەر حاڵ دوو شوێنى باسكردن زەرەى بوو.
رووى پرسیارمان ئاراستەى سەرۆكى هەرێم و راى گشتى و چاڵاكوانەكان و جەماوەر دەكەین ئەویش ئەوەیە ((ئەوتە چاكسازى جەنابى سەرۆك كە هیچ یاسایەكى بۆ ئەم بنەمالە چاشەى بەسەریان جێ بەجێ نەكرد وە بەردەوامیش دەچنە ناو جووتیاران بە هێز و چەك توانج لە جووتیاران دەدەن و لەم سنورە دەسوڕێنەوە كەس پیان ناڵێت بەسە زولم بۆ وادەكەن؟!وە بەردەوامیش خانوو دەكەن و دەیفرۆشن كەچى جووتیارەكان ئیستا هیچ یەكەكیان ناوێرێت خانوو بكاتن!مەیە عادلەتى چاكسازیت،خوێن رێژوو ئەوانەى دەستیان بە خوێنى پێشمەرگە سوور بووە ئەمرۆ وا لەسایەى سەرى سەرۆكایەتى هەرێم و خوێنى شەهیدان لەو پەرى خۆشى دادەژین وە ئەگەر راست دەكەن چاكسازى دەكەن بە ئاشكرا و لەبەر چاوى خەڵك بۆ ئەوەى خەلك لە چاكسازیت بێ ئومێد نەبێت ئەو كۆنە چاشانەى مندالى هادى پونگینە دادگاى بكەوە وە سەیرێك بكە بزانن ئەوانەى خانوویان لەم شوێنە كردوە كامەیان موڵكیان هەیە لەو شوێنە وە ئایا ئەم شوێنەى خانووى لێ دەكرێت مۆڵك و تاپۆیە؟نەخێر نە مۆلكى جووتیارە وە نەمولكى دەرەبەگەكانە ئەمە مولكى گشتی و حكومەتە،وە ئیستا دەستیان بەسەر بیرى ئاوى خواردنەوە داگرتووە ئەمە كەى رەوایە سەرۆكى هەرێم چ ویژدانێكت هەیە ،ئەى تۆ بەچ خێرێك قوربانى بۆ گۆرە پڕ نورو خەبات و سەروەریەكەى دایك و باوكت دەكەى ؟سەرۆكى هەرێم قوربانى كردن تەنها بە ئاژەڵ و پارە نیە قوربانى كردن و خێر دەرباز كردنى هەژارانە لە دەست ئەو درندانە كە ناوى توو و كاك مەسرور بەكار دەهێنن بۆ چەوساندنەوەى خەڵك))
لە كۆتایى دا ئەم لینكانەى خوارەوە هاوارى زۆربەى خەڵكە لە دژى بنەمالەى (عادل ابوشوارب و خولەى هادى و مقدم/حماد فازل لە سوپاى عیراق و رائد/فەرمان فازل ساحب ملاهى و لیالى كە ئێستا بەریوەبەرى پۆلیسى عینكاوەیە)وە داخى مام حەسەنى باخجەى كە لە دایك بووى ئەو گوندەیە ئەوەیە كەس نەهاتووە سەردانى بكات و پى بڵێت تێهەڵدانەكەت نۆشبێ؟!

لەگێرانەى مام حەسەنى داماو
هەولێر/كسنەزان/گوندى باخجە

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=05aadcab

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=3c3df54c

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=1394b064

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=9a8af584

http://rudaw.net/kurdish/index.php/komelayeti/7567.html

http://rudaw.net/kurdish/index.php/news/7358.html

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە