گۆڕان له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ر وتاقمێكدا
Sunday, 04/04/2010, 12:00
هه‌موو ئه‌و ئازار و به‌ش مه‌ینه‌تییه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌سته‌ڵات و خه‌ونه‌کانی ره‌شو ڕووتی ووڵاته‌که‌م ،وه‌کو کۆکراوه‌ی بوورکانێکی تووڕه ، ومژده‌یه‌کی گۆڕان به‌ڕێوه‌یه، وا خه‌ریکه ده‌بێته گرێبه‌ستییه‌کی تاقمێك، که‌له‌ژێره‌وه هه‌ر زوو مه‌به‌سته گڵاوه‌کانیان هه‌ست پێده‌کرا. زۆرجاران ئه‌م تاقمه بازرگانه، به‌گۆڕان وماندوبوونی خه‌ڵك له‌هه‌ڵمه‌ته‌کانی گۆڕانکاری و ڕو به‌ڕووبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات ، گوێچکه‌ی کاك نه‌وشیروان وگرده‌که‌یان ده‌چڕی، که‌ئه‌وان خاوه‌نی ئیراده‌ی خه‌لك وهه‌ڵقوڵاوی مه‌عانات وبه‌شمه‌ینه‌تییه‌کانی ئه‌م ووڵاته‌ن، که‌چی واش نه‌بوون .ئه‌وان ته‌نها خاوه‌ن گه‌ڕان به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان وته‌که‌تولن، درۆ دروستکردن و تۆمه‌ت وناو و ناتۆره کاری ئه‌وان بووه. هه‌ر ئه‌وان بوون که‌چه‌ندین ساڵه ده‌ستی باڵایان هه‌بووه له‌دزین و کۆکردنه‌وه‌ی پاره و سامان به‌ناوی منداڵ وگه‌نج وپیری کوردستان، هه‌رئه‌وان بوون له‌فڕۆکه‌خانه‌کان له‌چاوه‌ڕوانی کاك فڵان و سه‌یدا فڵان به‌چه‌ندین کات ژمێر چاوڕوانیان ده‌کرد، هه‌ر ئه‌وان هۆکاری لێكترازانی کۆمه‌ڵگای کوردی بوون، ڕه‌وه‌ندی کوردیان له‌م ووڵاته به‌چه‌ندین ئاقار دا برد.هه‌ر ئه‌م که‌سانه‌ن ئێستا بوون به خه‌ڵکی باش و ڕۆشن فیکر‌و، ڕاستگۆ، خوێنه‌وار، و زمان‌زان، و خاوه‌ن ماسته‌ر ،ودکتۆران، به‌س ئه‌وان ده‌توانن خاوه‌نی ئه‌م شتانه بن.ئێمه‌ش بووین به نه‌زانه‌کان ،پاراستنه‌کان، زانیارییه‌کان، نه‌خوێنده‌واره‌کان ،هه‌رچی شتی خراپه لای ئێوه ئه‌وه‌ین.تێناگه‌م بۆ ده‌بێت ئه‌و که‌سانه‌ی دوێنێ ،و شانۆکاره‌کانی ئه‌مڕۆ، ته‌نیا له ده‌ره‌وه خۆیان گۆڕیوه له ناوه‌ڕۆکدا هه‌ر هه‌مان که‌سن، کاک نه‌وشیروانیش له‌چوارچێوه‌یه‌کی داخراودا به‌س ده‌بێت ئه‌وانی قبوڵ بێت ،ئه‌وان ڕاوێژکاری وقسه‌که‌ری وهتد...........ی ئه‌و بن. پێمان بڵێن بزانین گۆڕان به‌ته‌مای چییه له‌گه‌ڵ سایکلۆجییه‌تی ئه‌م خه‌ڵکه؟ بۆ ده‌بێت به‌قه‌د ڕه‌وتی سه‌در ئازایانه ڕێزێك بۆ جه‌ماوه‌ره‌که‌ی دانه‌نێت ، له‌هه‌ڵبژاردن وهه‌ڵوێستی گه‌وره‌دا چاوێك به‌ئه‌وهه‌مووخه‌ڵکه‌ی که‌ده‌نگیان به‌گۆڕان داوه بخشێنیت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست