هەڵمەتوو قوربانی لە نێوان بێکەس و شەکیلاو جەژندا کامیان هەڵدەبژێرێت
Tuesday, 06/08/2013, 12:00
دوایی ئەو هەواڵە دڵتەزێنەی کەوا ڕووی لە کوردستان کرد ، بەهۆی کۆچی دوایی کەسایەتی و شاعیری گەورەی گەلەکەمان کە ئێستا سەرتاپایی کوردستان ڕەش پۆشە بۆئەم زاتە بەرێزە .
هەموو لایەك لەناخی دڵ یەوە خەفەتبارە بۆ کۆجی دوایی بێکەس هاوڕێ و نوسەران و ڕۆشنبیرو کاسبکارانی کوردساتن هەرکەسەو بە شێوازی جیاواز دڵتەنگی خۆیان دەردەبڕن لە
ئاست ئەم کارەستە گەورەیەدا، بۆنموونە نوسەرێك بە نوکی قەڵەمەکەی باس لە بیکەس دەکات، شاعیرێکی هاوڕێی بێکەس بیرەوەریەکانی دەکات بە چیرۆك بۆ نەوەکانی دوایمان،
کاسب کارێك خێری ئەم هەفتەیە دابەش دەکات بەسەر هەژاراندا بۆخێر تا خواوەند شێرکۆ بەئارامی لە ئامیزی خۆیدا ڕابگرێت، هەندێک لە نوسەرەکانیش قڵەمەکانیان لەسەر مێزەکانیان
داناوە چونکە کارەستەکە ئەوەندە گەوریە کە زۆر بەمانی توشی شۆك کردوە. چونکە لەدەستانی شاعیرێکی گەورەیی وەك بیکەس بۆ شایەکی گەورە دروست دەکات لە ئەدەبیاتی کوردیدا.
هەواڵەکەیی بێکەس لە کاتێک دایە شارەکەی کە هەڵمەتوو قوربانیە سەرقاڵی خۆڕازاندنەوەن بۆ چەژنی ڕەمەزان و پێشوازی لە شەکیلا و هونەرمەند بۆ ئەوەی خۆیان بێبەش نەکەن
لەو ئاهەنگانانەی کە هونەرمەندانی بەناوباگ دەیگێڕن، وە لەهەمان کاتدا تەرمی شاعیری گەورەی گەلەکەمان دەگاتەوە مەنزڵی خۆی و لەوێ بۆ هەمیشەیی چاوەکانی و قەڵەمە پڕلە بەهرەکەی لە ئامێزی یەکدا دەنوون .
ئەوی کەوا من دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە کەوا شاری سلێمانی کام لەم سێ پێشهاتە دەکات بە پێشەکی خۆیی کە وا هەریەك لەو ئاهەنگ و چەژن و ماتەمینە کامیان دەبیتە قوربانی ئەوی تریان.
بۆیە وەڵامی ئەم پرسیارە بەجی دەهێڵین بۆ خە ڵکی شاری سلێمانی یان بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کەوا خۆیان بڕیاربدەن لەسەر ئەم پێشهاتانە کەوا باسمان کرد.
دوایی کۆچی دوایی(وەفایی ، نالی، پیرەمیرد،قانع ، مەولەیی و شیرکۆ بێکەس) ئێستا نیشتیمان چاوەڕوانی بەدەرکەوتنی کەڵە پیاویکی وەك ئەم نوسەرە گەورانیە بۆ ئەوەیی ئەدابیاتی کوردی لە گەشەسەندنی خۆیی بەردەوام بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست