زیندانیانی سیاسی کوردستان
Monday, 20/07/2009, 12:00
زۆر به‌ڕێز کاك نه‌وشیروان مسته‌فا غاند یه‌که‌ی کوردستان سه‌رۆکی لیستی گۆڕان لێره‌دا ده‌مه‌وێت هه‌ڵێستی خۆتان ده‌رباره‌ی زیندانیانی سیاسی کوردستان ڕوونبکه‌نه‌وه بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان به گشتی و زیندانیانی سیاسی به تایبه‌تی.
هه‌رچه‌نده لێره‌دا من مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆمم نی یه، به‌ڵام زۆر له زیندانیانی سیاسی کوردستان بۆیان ڕوون نی یه به‌رنامه‌ی به‌ڕێزتان چی یه و چۆنه ده‌رباره‌ی مافه‌کانیان. چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا له 16.07.2009 هه‌ر له هه‌مان سایتی کوردستان پۆستی خۆشه‌ویست ڕه‌خنه‌یه‌کی تووندم نووسی ده‌رباره‌ی مامه‌ڵه کردنی ڕه‌شید تاهیر له ژێرناوی سوکایه‌تی کردن به میلله‌ت. زۆر تکایه له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن بۆ خه‌ڵکی به‌رنامه‌ی خۆتان ڕوون بکه‌نه‌وه ده‌رباره‌ی مافی زیندانیانی سیاسی.
سه‌رکه‌وتن پیروزبێت له‌هه‌موو گۆڕانخوازان.
هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بێ هێزی له‌بن نه‌هاتووی جه‌ماوه‌ری گۆڕان.
کۆنه پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان/ که‌رتی ڕێکخستنی شه‌قلاوه.
کۆنە پێشمەرگەیەك
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست