هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره شه‌ڕی نێوان ئه‌نفالچیان و جه‌ماوه‌ره.
Wednesday, 29/04/2009, 12:00
له‌وه ناخۆشتر نیه مرۆڤ گه‌مژه‌و نه‌زان بێت یاخود ده‌روێشێکی بێ ئیراده بێت، ڕاسته ژێر ده‌سته‌یی ده‌ردێکی کوشنده‌یه به‌ڵام به ڕای من ژێر ده‌سته‌یی له ژێر چنگی دوژمنان ئازاره‌که‌ی زۆر سوکترو ئارامتره تاکو له ژێر دروشمی دیموکراسی و پاراستنی ئه‌زمونی هه‌رێمدا چهواشهوگهمژهت بکه‌ن و ئیراده‌ت سه‌لب بکه‌ن به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر خۆت به‌ده‌ستی خۆت بێ ئیراده بکه‌یت وببیته ده‌روێشێك ته‌نها گوێ ڕایه‌ڵی کوێرانه بزانیت. ڕژێمی به‌عس وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌رده‌ست ده‌یچه‌وساندینه‌وه وه‌هه‌روه‌ها جینۆسایدی جه‌سته‌یی وئه‌نفالی ده‌کردین به‌ڵام جه‌ماوه‌ر وریا بوو و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و ووڵاتپارێزی له ناخی تاکی کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا له لووتکه‌دا بوو ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی به‌هاری 1991 زیندووترین نمونه‌ی خه‌بات و به‌رخودان بوو دژی داگیرکه‌ری به‌عس. که‌چی ئه‌گه‌ر سه‌یر بکه‌ین دوای ڕاپه‌ڕین و گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن هه‌ردووحیزبی بنه‌ماڵه‌وه ئه‌و هه‌سته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی یه له ناو دڵی جه‌ماوه‌ری کورددا نه‌ما و سڕایه‌وه هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆهه‌ردوو پارتی بنه‌ماڵه که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیان نه‌بووه‌و هه‌موو هیواو ئاواتێکیان ئه‌وه بووه ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست و ده‌ست به‌سه‌ر ژێر خانی ئابووری ئه‌م جه‌ماوه‌رو هه‌رێمه‌دا بگرن و ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی خۆیانیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن.
چه‌ندین کاره‌ساتی شه‌رم ئامێزیان به‌سه‌ر ئه‌م میلله‌ته‌دا هێناوه که ئازاره‌کانی له ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه زیاتر‌و کاریگه‌رتره به بۆچوونی من ئه‌نفا لێکی تر بکراینایه نه‌وه‌ك کاره‌ساتی 31ی ئابی خیانه‌تکار ڕوویبدایه یاخود ههڵهبجهیهکیتر ڕووی بدایه نه‌وه‌ك و له‌شکر کێشی تورکیا‌و ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان بکرابایه. ئه‌گه‌ر گهندهڵیهسیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه باس بکه‌ین ده‌بێت به کتێبێك بینوسین ئه‌گینا به ووتار نایه‌نه ژماردن. که‌چی به جۆرێك جه‌ماوه‌ریان چه‌واشه کردووه هێشتا دوای ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی وکاره دزێوانه‌یان واز له‌ده‌سه‌ڵات ناهێنن و ناهێڵن پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به دیموکراسیانه به‌ڕێوه بچێت.
جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌و کۆیله‌ی ده‌ستی هه‌ردوو بنه‌ماڵه، به خه‌باتی خه‌ڵکانی دڵسۆز‌و ڕۆشنبیره بوێره‌کان که‌ش و هه‌وایه‌کی ئازادی ڕاده‌ربڕین هاتۆته کایه‌وه ئه‌گه‌ر بێت و له ده‌ستی بده‌ن تاوان‌و ئۆباڵی هه‌ر کاره‌ساتێك که ده سهڵاتی کوردی به‌سه‌رتانا بهێنێت خۆتان به‌رپرسیارن و ههرخۆیشتان باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن . ئه‌مڕۆ ههرههمووتانگیرۆدهن به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و خێڵه‌کی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌وه به‌ڵام پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی تر ئه‌توانن دوا بزماری خۆتان له تابووتی ئه‌و دوو حیزبه بنه‌ماڵه‌یی یه بده‌ن و بیانکه‌ن به به‌شێك له ڕابووردوو.
ئه‌وه‌ش بزانن شه‌ڕی ئه‌مجاره شه‌ڕی نێوان (جاش و پێشمه‌رگه پارتیزانه‌کانه شه‌ڕی نێوان ئه‌نفالچی و ووڵاتپارێزانه شه‌ڕی نێوان دایکی شه‌هیدوو به‌رپرسه دزه‌کانه، شه‌ڕی نێوان جوتیارو کێڵگهوموستهشارو دیواخانه، شه‌ڕی نێوان کۆیله‌کان و سه‌رۆك عه‌شیره‌ت وخێڵهکانه، شه‌ڕی نێوان ڕۆشنبیره ویژدان زیندوو و جاش قه‌ڵه‌مه‌کانه شه‌ڕی نێوان عومه‌ر خاوهروئازاد که‌ری فڕۆکه‌وان تاریق ڕه‌مه‌زانه، شه‌ڕی نێوان که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کان وداڵدهدهری عه‌باس باڵوڵ ئاغاکانه،شه‌ڕی نێوان دایکی سۆرانی مامه حه‌مه‌و سه‌رۆ قادرهکانه، شه‌ڕی نێوان خه‌ڵکی ته‌کنۆقرات و ئه‌ندام به‌رله‌مانه خهوتوهکانه، شه‌ڕی نێوان دیموکراسی ومافی مرۆڤ ودکتاتۆری و زیندانه تاریکهکانه، شه‌ڕی نێوان بێوه‌ژنه هه‌تیوباره‌کان و سه‌رکرده داوێن پیسه‌کانه، شه‌ڕی نێوان خه‌ڵکی
لادێ و پێشمه‌رگه کۆنه بێ ئهمهکهکانه،شه‌ڕی نێوان ماڵی دارودهرگای له‌وح و ڤێلای مه‌ڕمه‌ڕی به‌رپرسه دزه‌کانه).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست