یاساکانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی یان سیسته‌می حه‌یوانی و جه‌نگه‌ڵ ؟!
Monday, 28/03/2011, 12:00
هیوا دارم ناونیشان و ناوه‌رۆکی ئه‌م نوسینهبهتهشهیر و سوکایه‌تی وه‌رنه‌گیردرێت، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سه‌رانی ئه‌و دوو بنهماڵهیهشایهنی ئه‌وه‌نه‌بن و جێگای ڕیز لێنان بن به‌ڵکو ته‌نها له‌به‌ر په‌یڕه‌وی ئوسوڵ و ڕه‌وشتی کۆمه‌ڵایه‌تی و بنه‌ماو به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کان. به‌تایبه‌تی دوای تاوانه‌کانیان به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی کوردستان و له‌خوێندا گه‌وزاندنی خۆ پیشانده‌ران ناکرێت سیسته‌م و کرداره‌کانیان به‌شێوازێکی نه‌رم تر ناوبهێنرێت.
وه‌رگرتنی ووشه‌ی ئاژه‌ڵی (حه‌یوانی) له‌سه‌ر بنه‌مای به‌کارهێنانی له‌لایه‌ن فه‌یله‌سوفی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسی سه‌ده‌ی بیست ئیمانۆیل لێڤیناس سودی لێ وه‌رگیردراوه. وه‌کو سه‌رچاوه‌یه‌کی له‌به‌ر ده‌ستدا، چه‌ند کۆپله‌یه‌کم له‌کتێبێکی جولیان فان ئاکێرهوهوهرگێڕاوه.
"سیاسه‌ت له‌ناواخن دا له‌لایه‌ن هێزهژیاریهئاژهڵیهکانهوه خۆراکی ده‌درێت، ژیانی حکومه‌ته‌کان هه‌ر لهسهرهتاوهئاژهڵی دیاری کراوه، بۆیه‌ناکرێت قسه‌له‌سه‌ر مۆڕاڵ بکرێت. په‌یوه‌سته‌ی ئاژه‌ڵی بون بهبونهوهخهمسارده به‌رامبه‌ر هه‌مو ڕه‌وایی کردن و تاوانبار کردنێك"(1)
چه‌ند ساڵێك له‌وه‌و به‌ر بۆ کارێکی بریکاری بۆ فرۆشتنی خانوه‌که‌م که‌بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی له‌سه‌ر یه‌کێك له‌خوشکه‌کانم تاپۆ کردبو له‌هه‌ولێر وه‌کو ههمیشهگهلێك هات و چۆی فهرمانبهریهکانیان پێکردم. دواجار ناردمیان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. له‌به‌ر پرستگای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دا وێنه‌یه‌کی مه‌سعود بارزانیم بینی که‌چۆن وه‌کو هه‌موو هاوڵاتیه‌ك ده‌سته‌کانی به‌رزکردۆته‌وه‌و پۆلیسێکی چه‌کدار گیرفانه‌کانی ده‌پشکنێت، ئه‌ویش به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی شانۆگهریانهوه سه‌یری پۆلیسه‌که ده‌کات. له‌سه‌رو پۆستهرهکهشهوهنوسرابوو (هه‌موان یه‌کسانین له‌ئاستی یاسادا).
زیاتر 2 کاتژمێر چاوه‌ڕوانی تاقه ئیمزایهكم کرد. له‌و دوو کاتژمێری چاوه‌ڕوانیه‌دا وێنه‌که‌ی سه‌رۆکی دادپه‌روه‌ر له‌به‌ر چاوم لانهدهچو. نه‌مده‌توانی خۆم له‌و بۆچونهڕزگار بکه‌م که‌له‌سه‌ر بنه‌مای تێڕوانین بۆ دادوهروهری نیتچه ده‌ڵێت، (له‌پشتی ده‌مامکی دادپهروهریهوهزهردهخهنهی دوو رویی خۆپه‌رستی به‌نهێنی له‌کاردایه). له‌خۆم ده‌پرسی تۆ بڵێی سهرۆكئهمهی ته‌نها بۆ دووڕویی ئه‌نجام دابێت؟ تۆ بڵێیت چاو بهستهلهخهڵکی بکات؟ تۆ بڵێی نیتچهسهرۆکی ناسیبێت؟
هیچی وای نه‌مابو له‌چاوه‌ڕوانی معامهلهکهمدا خه‌وم لێبکه‌وێت. لهپڕچاوم کردهوهدکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ له‌به‌رده‌مما وه‌ستابو، د. مارف ساڵانێکی دورو درێژ له‌به‌لجیکا بوو. یه‌کتریمان لهنزیکهوهدهناسی، کاتێ زانی دوو سهعاتێکهچاوهڕوانم، بهبێزاریهکهوه ووتی له‌جێی خۆتا چاوه‌ڕوان که ئێستا دێمه‌وه، هێنده‌م نه‌زانی به‌قودره‌تی ئیلاهی گوێم له‌ناوی خۆم بوو وهکالهتهکهم به‌مۆر وئیمزایهکی نوێ له‌پاڵ ڕیزێك مۆر و ئیمزاکانی تر وه‌رگرته‌وه. پاشان بهئوتۆمۆبێلهکهی خۆی گهیاندمیهوهبۆ ناو شار. پاش ته‌واو بونی معامهلهکهم هه‌ناسه‌یه‌کی ئاسوده‌ییم هه‌ڵکێشا و بۆ جارێکی تریش. له‌پایته‌ختی وڵاته‌که‌ی خۆمهوهئاخم بۆ به‌لجیکا هه‌ڵکێشایه‌وه که‌کار و ڕاکه‌ڕاکه‌ی ته‌واوی ئه‌و چوار ڕۆژه‌ی وه‌کاله‌تێکی ئێره، له‌وێ بهکاتژمێرێك ئه‌نجام ده‌درێت.
پاش چه‌ند ڕۆژێك گه‌ڕامه‌وه بۆ سلیمانی. له‌و ڕۆژانه‌دا له‌سه‌ردانێکی مه‌سعود بارزانیدا بۆ سلیمانی، منیش وهکوئهندامێکی پارتی و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و خزمه‌م که‌لایان مابومهوهحهزم ده‌کرد لهنزیکهوهگوێ لهدوانهکانی سه‌رۆك بگرم. یه‌که‌م موفاجه‌ئه‌ی تاڵم ئه‌وه‌بوو کهبهگهیشتن بۆ ئه‌و شوێنه‌ی مه‌سعود بارزانی لێ ده‌مایه‌وه، مۆبایله‌که‌م تۆڕی ڕاگه‌یاندنی تیا نه‌ما. پاش که‌مێك بۆم ده‌رکه‌وت پیکابێکی داخراو که‌هه‌ڵگری ئامێری تایبه‌ت به‌ڕاگرتنی تۆڕه‌کانی ته‌له‌فۆن بوو، له‌گه‌ڵ کاروانهبێ کۆتاییه‌که‌ی سه‌رۆك دا ههمیشهلهکاردا بوو. ته‌واوی مۆبایله‌کانی له‌کار ده‌خست و تۆڕه‌کانی ته‌له‌فۆن ڕادهوهستێنران. کاتێك که‌بینیم ئه‌و مافهلهههزاران خه‌ڵکی ئه‌و ناوچهیهسهندرایهوه ئیتر پێویستم بهمقهولهفهلسهفیهکان نه‌ما تاکو به‌نوسینی سه‌ر تابلۆکهبڵێم: نهخێرههرگیزههمومان یه‌کسان نین له‌ئاستی یاسادا! چ یاسایه‌ك ڕێگای داوهبهمهسعود بارزانی مافی دوان له‌هه‌زاران هاوڵاتی بۆ چه‌ندین کاتژمێر به‌بیانوی پاراستی سه‌ری سه‌رۆکه‌وه زه‌وت بکات؟.
پاشان تێگه‌یشتم کهنیتچهمهبهستی له‌و زهردهخهنهیهنیهو مه‌به‌ست له‌یه‌کسانی ڕوکه‌ش نیهبهڵکو مهسهلهکهلهوهئاڵۆزترهو ئهمهدهربهڕینێکی فهلسهفیهبۆ مه‌سه‌له‌یه‌ك که‌په‌یوه‌ندی بهکۆنتراکتی کۆمهڵگاوهههیه، که‌پێی ده‌وترێت یاسا. ڕه‌چاو نه‌کردنی ئه‌و یاسا و کۆنتراکتی کۆمهڵگایهلهلایهن بههێزهکانهوههۆکارهبۆ ئه‌وه‌ی، ئه‌وان چۆنیان بوێت ئاوا ڕه‌فتار بکه‌ن و ئه‌و مهشروعیهتهش لههێزیانهوهوهبگرن وه‌کو هه‌مان مه‌شروعیه‌تی هێزی گورگێك یان ئاژه‌ڵێکی تری دڕندهلهجهنگهڵ دا.
"له‌پشتی ده‌مامکی دادپه‌روه‌ریه‌وه، زه‌رده‌خه‌نه‌ی دوو ڕوویی خۆپه‌رستی به‌نهێنی له‌کاردایه". به‌و مانایه‌ی که‌ته‌واوی دادپه‌روه‌ریه‌کان ئه‌نجامی خۆپه‌رستی مرۆڤه‌کانه.
ئه‌م دهربڕینهله یه‌که‌م تێڕوانیندادهربڕینێکی سه‌یر و دژ به‌یه‌كه! ئایا ده‌کرێت گوڵ له‌سه‌ر پیسایی بڕوێت؟ ئایا ده‌بێت مۆڕال ئه‌نجامی بێ مۆڕالی بێت؟ نیتشهوهڵام ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت ؛ "به‌ڵێ بنه‌ماکانی مۆڕاڵ له‌خۆیاندا چۆنایه‌تی مۆڕاڵیان نیه."
کاتێك گاڵته‌م به‌م دهربڕینهدهکرد و خه‌یاڵ به‌ره‌و دونیایه‌کی فه‌لسه‌فی و ڕابردوی کرداری خۆمی بردبوم. نیتشهبهتوڕهییهوهله خۆم و هاوڕێکانی ڕێکخستنی سه‌ره‌تای ههشتاکانمی ده‌پرسی؛ ئێوه ئه‌و کاتانه‌ی له‌گه‌ڕه‌که‌کانی مه‌ڵکه‌ندی و سهرکارێزدا وه‌کو داڵ و گورگ چاوێکتان کردبووهحهوت چاوو بوبونه جاسوس به‌سه‌ر پیاوانی ڕژێمهوهو ناو و ناونیشان و شوێنی ئه‌و که‌سانه‌تان دهدایهلیژنهکانی ئیغتیالات و له‌خوێنی خۆیدا دهیانگهوزاندن و منداڵه‌کانیان هه‌تیوو سه‌رگه‌ردان ده‌کرا، کارێکی مۆڕاڵیتان ده‌کرد؟ ئێوه مانان ده‌بونه هۆی کوشتنی مرۆڤێك. ئێوه واو ئێوه واو ئێوه وا! .
ئه‌م ڕوبهڕوبونهوهیهوهکوشمشێرێکی دوو سه‌ر وابو که‌هه‌ر سه‌رێکی بگریت بریندارت ده‌کات. ناچار بوم بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌نا ببهمهبهر ئیمانۆیل کانت له‌لایه‌که‌وه‌و جۆن ستوات میل و جێره‌می بێنتهام له‌لایه‌کی تره‌وه‌و بڵێم: به‌ڵێ ڕاسته، مرۆڤ وه‌کو شته‌کانی تر به‌هۆی شتی تر‌و ئه‌نجامی شتی ترهوهبهنرخ نیه، خۆی له‌خۆیدا به‌نرخه، به‌ڵام ... . به‌ڵێ، مرۆڤ نرخی خۆی به‌دوور له‌هه‌موو هۆ و ئه‌نجامێك له‌خۆیدایه، به‌ڵام ... . به‌ڵێ ئه‌زانم، مرۆڤ خۆی له‌خۆیدا ئامانجه‌و ناتوانرێت بکرێت به‌هۆکار و ئامراز به‌ڵام ... . نیتچهکهزانی خۆم داوه‌ته‌پاڵ دوو قوتابخانه‌ی جیاوازه‌وه،بهڕهشبینیهکهوهچاوهڕوان بوو بڵێم، به‌ڵام چی؟. به‌ڵام ئه‌و کاره "نا مۆڕاڵیهم" ، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌ڵێن بۆ پاراستنی خه‌ڵکی بوو، له‌خزمه‌تی زۆربه‌دا بوو، پیاو خراپێكمان ده‌کرده قوربانی ئاسوده‌یی و دڵنیایی دانیشتوانی گه‌ڕه‌کێك و شاره‌که‌مان. نیتچهدوبارهڕوی گرژ کرده‌وه‌و ووتی خه‌ریکی (ئوتولیتاریزم) به‌نرخی مۆراڵ پێ ده‌فرۆشیته‌وه؟ بۆ تۆ نازانی کانتیانیزم هه‌رگیز ڕێگانادات له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی زۆربه‌دا نه‌ك که‌مایه‌تی به‌ڵکو تاقهکهسێکیش مافه‌کانی پێشێل بکرێت؟. بۆ تۆ نازانیت ئوتیلیتارستهکان له‌گه‌ڵ خۆیاندا ڕاست ناکه‌ن؟. ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاو خراپهبرا یان کوڕهخۆشهویستهکهت بوایهله پێناو به‌رژه‌وه‌ندی زۆربه‌دا له خوێنتا دهتانگهوزاند؟ یان ته‌نها ئامۆژگاری باوك و برایانه‌تان ده‌کردن؟. ئه‌گه‌ر زۆر لهخۆبوردوش بونایه چاوه‌ڕوان ده بوون که‌سێکی تر ئه‌و کارهئهنجام بدات، یان ڕهنگهپارێزگاریشتان بکردنایه. کاتێك ئاره‌ق بهناوچهوانما هاتبووهخوارهوهو هه‌مو ڕێگایه‌کی لێ بهستبومهوهنهمدهزانی چی بڵێم له‌وه‌زیاتر کهبهتوڕهییهکی بێدهسهڵاتیهوهبڵێم؛ پێت خۆشه‌یان نا، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانکرد مۆڕاڵی بوبێت یان نا له‌پێناوی دادپه‌روه‌ری دا بوو، بۆ بنیاتنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی داد و له‌پێناو کۆمه‌ڵگایه‌کی یاسا سه‌روه‌ر ی‌دا بوو. ئایا ئامانجێکی ئاوا مۆڕاڵی نیه؟ له‌دڵی خۆمدا له‌وه‌ش ده‌ترسام بهڕیالیزمی ماکیافیلی به‌دناوم بکات! به‌ڵام خۆم بۆ ئه‌وه‌ش ئاماده‌کردبو که‌پێی بڵێم نه‌خێر من ئایدیالیستێکم کهڕیالیزمی به‌رامبه‌ر ناچارم ده‌که‌ن هه‌مان چه‌کی ئه‌وان به‌کار بهێنمه‌وه. ئیمانۆیل کانتیش ئێمه‌ی پێ په‌سه‌نده‌و چاوه‌ڕوانمان لێ ناکات سهرتاپامان ئایدیالیزم بێت.
نیتچهبهقاقای پێکه‌نینه‌وه له‌به‌ر چاوم نه‌ما و تێگه‌یشتم که‌زانی من به‌هه‌مان شێواز بیر ده‌که‌مه‌وه‌و ڕه‌فتارم کردووهکهئهو ووتویه‌تی؛ (بنه‌ماکانی مۆڕاڵ له‌خۆیاندا چۆنایه‌تی مۆڕاڵیان نیه).
منیش وه‌کو سه‌ربازێك له‌ناو هه‌زاران سه‌ربازدا که‌زۆر له‌وان گیانی خۆیان پێشکه‌ش به‌دواڕۆژی گه‌له‌که‌یان کرد و له‌سه‌رده‌مێکدا هه‌موو ڕێگایه‌كی "مۆرالی و نامۆرالی" مان ده‌گرته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی دادپهروهرانهبنیات بنێین و یاسا سه‌روه‌ربێت. ئه‌مڕۆ مافی خۆمانه بپرسین، کوانێ ئه‌و دادپه‌روه‌ریه؟ کوانێ ئه‌و یاسا سه‌روه‌ریه؟
ئه‌مڕۆ زۆر له‌وانه‌ی خۆیان له‌سه‌رده‌مێك دا قوربانی تاوانباران بوون خۆیان چونهتهجێی تاوانباران، ئێستا ئه‌وان لاوازتر له‌خۆیان کردۆتهقوربانیهکانیان. ئه‌گه‌ر ئه‌م قوربانیانه‌ش ئه‌مان له‌سه‌ر کار لابه‌رن دیسانه‌وه هه‌مان سیناریۆ دوبارهدهبێتهوهو ئه‌مان دهبنهتاوانبار و لاوزاتر یان تاوانبارانی ڕابورد و ده‌بنه‌قوربانی نوێ. ئایا ئهمهجگهلهیاسای جه‌نگه‌ڵ ده‌کرێت شتێکی تری ناو بنێین؟.
ئه‌ی چار چیه؟ چۆن کۆمه‌ڵگاکه‌مان له‌بازنه‌ی شه‌یتان بێته‌ده‌ره‌وه. ئێمهسهدان ساڵهئهمهحاڵمانه. ئه‌گه‌رچی ههنژێك سه‌رده‌م له‌هه‌ندێکی تر باشتر یان زۆر باشتر بون به‌ڵام که‌م تا زۆر ئه‌م چه‌رخ و بازنهدزێوهلهسوڕاندایه.
له‌لایه‌کی تریشهوهبا ماف به‌ده‌سه‌ڵاتداران بده‌ین که لێمان بپرسن، ئایا ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌و ده‌سه‌ڵات و سامانه‌ی ئێمه‌تان له‌ده‌ستا بێت له ئێمهباشتر ده‌بن؟ من یه‌که‌م که‌س به‌ناوی خۆمهوهوهڵام ده‌ده‌مه‌وه، نه‌خێر، هه‌رگیز.دوور نیه ئه‌و ده‌سه‌ڵات و سامانه‌ی ئه‌و دوو بنهماڵهیهلهدهستی مندا بێت، له‌وان خراپتر به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا بهێنم.
ئه‌ی چار چیه؟ ئه‌گه‌ر هه‌مومان ئاوا خۆپه‌رست و دزێو بین کێ حوکممان بکات؟ کێ دادپه‌روه‌ری بچه‌سپێنێت و پیاده‌ی بکات؟ تۆ بڵێی ئه‌م دزێوی و خۆپه‌رستیه‌ی هه‌موان له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مواندا نه‌بێت؟
ده‌یڤید یوم، وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت. " سه‌رهه‌ڵدانی دادپه‌روه‌ری ته‌نها و ته‌نها قه‌رزارباری خۆپه‌رستی و پێشێلکرنی ئازادیه‌کانه، بهئاوێتهبونی ئه‌و پێویستایانهی مرۆڤ، که‌سروشت بهدهستگرییهوهبۆی ده‌سته‌به‌ر کردوین"
جا ئه‌گه‌ر به‌م لێکدانه‌وه‌یه‌ی ده‌یڤید یوم دادپه‌روه‌ری له‌ڕه‌حمی خۆپه‌رستی و زۆرداری و هه‌ژاری و دزێوی مرۆڤه‌کان بێته ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌کی مرۆڤایه‌تی له‌ناو نه‌چێت و سه‌رده‌مانێك تاوانبار و سه‌رده‌مانێك قوربانی نه‌بین، سه‌رده‌مانێك ساماندار و سه‌رده‌مانێك برسی نه‌بین، سه‌رده‌مانێك ئازاد و سه‌رده‌مانێك زیندانی نه‌بین، پێویستی ههموانهکه له‌پێناو خودی خۆماندا و بۆ نه‌سوتاندنی خۆمان و ته‌ڕ و وشك به‌یه‌که‌وه ڕێبکه‌وین . له‌به‌رژه‌وه‌ندی ههموانهکه ده‌سه‌ڵاتمان کاتی و سه‌روه‌ت و سامانمان به‌پێی به‌هره و کار و ماندبونمان بێت. له‌هه‌مان کاتدا ئه‌وانه‌ی بێبه‌هره‌ن و خوا یان سروشت به که‌م ئه‌قڵ و که‌م هۆش و که‌مئه‌ندامیه‌وه دروستی کردون ژیانێکی مرۆڤانه‌یان بۆ دابین بکرێت و ئه‌وانیش بخرێنه ژێر چه‌تری ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌وه و له‌سیسته‌می جه‌نگه‌ڵ ڕزگار بکرێن.
ده‌یڤید یوم، جان لۆك، ژان ژاك غوسۆ و ...هتد ئه‌م ڕێکه‌وتنه پێشنیار ده‌که‌ن و ناوی ده‌نێن، گرێبه‌ستی کۆمه‌ڵگا (The Social contract). ئه‌و گرێبه‌سته‌ی تۆماس هابس بۆ ڕزگار بون له‌جه‌نگی هه‌موان دژ به‌هه‌موان (bellum omnium contra omnes) پشتگیری ده‌کات. ئه‌و گرێبهستهخۆ لادانهلهو جه‌نگه‌و خۆمان و هاو ڕه‌گه‌زه‌کانمان ڕزگارده‌کات له‌هه‌ل و مه‌رجی پهیوهندیهسروشتیهحهیوانیهکان و جه‌نگه‌ڵ.
ئه‌گه‌ر چی کۆنتراکتی کۆمه‌ڵایه‌تی لهکۆمهڵگایهکهوهبۆ کۆمه‌ڵگایه‌ك جیاوازه. ئه‌گه‌ر چی ڕه‌نگ و شێوازی تایبه‌ت بهکولتور و نه‌ریت و ئاینه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که‌م تا زۆر به‌خۆوه‌گرتووه، به‌ڵام له‌ته‌واوی کۆمه‌ڵگاکاندا له‌لایه‌ن که‌سانی ئهقڵانیهوهدهسپێشکهری به‌ستنی ئه‌و گرێبه‌سته ده‌کرێت. ئهوهئهقڵهئهوه ڕاسیۆیهکهمرۆڤهکان به‌و ئاراسته‌یه‌دا ده‌بات. ئه‌و گرێبه‌سته‌ش له‌نێوان مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌كدا و له‌نێوان گه‌لان و تایه‌فه‌کانی وڵاتێك دا له‌چوارچێوه‌ی یاسادا دێته‌دی. به‌فراوان کردنی ئه‌م مۆدێله‌ش له‌نێوان وڵاتانی جیهاندا به‌هه‌مان ئامراز، واتهیاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان هاتۆته‌دی. ته‌نانه‌ت بنیاتنانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر پایه‌کانی ئه‌م فهلسهفهیهداڕێژراوه.
ئه‌م دوو یاسا نه‌ته‌وه‌یی و نێونهتهوهییانهبههۆی باڵا ده‌ستی کولتوری لایه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌وی تر، کاریگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر یه‌کتری دروست ده‌که‌ن. به‌تایبه‌تی له‌زه‌مانی گلۆبالیزم و بچوکبونه‌وه‌ی دونیا و ڕاگه‌یاندنی دیجیتاڵی ئه‌له‌کترۆنی خێرادا.
ته‌نها خودخوازی و مه‌ترسی له‌بون بهقوربانیه یان مه‌ترسی له دابه‌زینه بۆ خواروی به مرۆڤ بوون Untermensch (1) هه‌وڵ بۆ بهرزبونهوهبۆ سه‌روی به‌مرۆڤ بون bermensch (2)، ناچارمان ده‌کات خۆمان یاساکان دابنێین و خۆشمان بچینهژێر ئه‌و یاسایانه‌وه، به‌بێ جیاوازی.
له‌سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگاکاندا له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موانه، له‌داگیرکه‌ری خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی و گشتی و مافه‌کانی لاواز تر و قۆرخ کردنی ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵیه‌کان واز بهێنرێت و ئه‌و هێز و ده‌سه‌ڵاته بگۆڕدرێتهوهبهرامبهر ئاشتی و ئاسایشت بۆ هه‌موان. له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موانه چاوه‌ڕوانی به‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵات له‌ڕێگای یاسایی و مه‌شروعه‌وه بێت، چاوه‌ڕوانی ده‌سکه‌وت له‌ڕێگای کار و بههرهکانهوهبکرێت.
مارتا نوسباوم، گرنگی کۆنتراکتی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ڕێگای چونه‌ژێر یاساکانه‌وه له‌وه‌دا ده‌بینێت، که‌به‌شێوازی ئیختیاری و له‌ئه‌نجامی وویستی ههمهلایهنهوهبێت ، تاکو ڕیشه‌ی سیسته‌می جه‌نگه‌ڵ به‌سیسته‌مێکی مرۆیی بگۆڕدرێت.
به‌ڵام ئایا بۆچی سه‌رانی هه‌رێمه‌که‌ی ئێمه‌و دوو بنهماڵهدهسهڵاتدارهکه و ده‌وروبه‌ریان نایانه‌وێت بێنهژێر ئه‌و کۆنتراکتهوهو پابه‌ندی بن؟.
بۆچی بهکارداری خۆیان ناخه‌نه ژێر ئه‌و یاسایانهوهکهههندێکی خۆشیان ئیمزایان کردووه؟. که‌له‌واقیعدا پێشێلکردنیهتی و وابهستهنهبونهبهگرێبهستی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه.
هه‌ردو بنهماڵهکهدهیانهوێتیاساکانیان ته‌نها بۆ ڕێخستنی کاروباری لاوازه‌کان و خوار خۆیان بێت و خۆیان هێنده‌ی بۆیان ده‌کرێت به‌هۆی سامان و ده‌سه‌ڵات و نفوزیانهوهسیستهمی حه‌یوانی و جه‌نگه‌ڵ په‌یڕه‌وی بکه‌ن. بۆیهئهمڕۆ جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی سلیمانی و شارۆچکه‌کانی ده‌وروبه‌ری و سهرکوتکتدنهوهو تیرۆری ئازادی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌هه‌ولێر ئه‌و دوبنهماڵهیهو پیاوه‌کانیانی گهیاندۆتهدوڕیانێك که‌هه‌ر ڕێگایه‌ك بگرن ده‌یانگه‌یه‌نێته بنبه‌ست و به‌ئاراسته‌ی له‌ناوبردنی خۆیان و سیستهمهحهیوانیهکهیان دا ده‌چێت. بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی له‌دوا ئه‌نجام دا به‌سیسته‌م و میتۆدی جه‌نگه‌ڵی خۆیان هه‌نگاوی یه‌که‌می سه‌ره‌تای کۆتایی خۆیان ناوه.
(1) ئازادی زیندان کراو- نوسینی ؛ جولیان فان ئاکێر- 1999، لۆڤن، به‌لجیکا، چاپی هۆڵه‌ندی، لاپه‌ڕه‌ی 48.
(2) به‌مانای مجردی ووشهکهواتهوهرگرتنی ڕه‌فتاری ئاژه‌ڵی و جه‌نگه‌ڵ نه‌ك به‌مانای فیزیکی و مهنتاڵی و کۆمه‌ڵایه‌تی نازیه‌کان که‌به‌رامبه‌ر گه‌لانی جوله‌که، عه‌ره‌ب، قه‌ره‌ج، سلاڤی، ئاسیایی و که‌مئه‌ندام به‌کاریان ده‌هێنا.
(3) به‌مانای نیتچیانیزم نه‌ك لایه‌نگرانی ڕیفۆرمی مارتن لۆته‌ر یان نازیه‌کان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست