کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


خەڵاتى گۆڤارى لڤین بۆ دكتۆرزریان ، باشترین وەڵامە بۆ ئەو فەرمانبەرە ترسنۆكە !!

Saturday, 23/05/2009, 12:00

1151 بینراوە


دكتۆرزریان وەزیرى تەندروستى بەشایەدى هەموو خەڵك و دەزگا ڕاگەیاندنەكان یەكێكە لەوەزیرە هەرە پاك و گرانەكانى ئەم كابینەیە و دیمان ماوەیەك پێش ئێستاش چۆن لەلێدوانێكى دا بۆ ڕۆژنامەى شرق الاوست داواى كرد وەزیر و كاربەدەستانى هەرێمیش وەك بەغدا سەروەت و سامانى خۆیان ئاشكرا بكەن كەلەنێو خەڵكدا وابڵاوبویەوە كەدكتۆرزریان لەسەر ئەم هەڵوێستەى تووشى ڕەخنەى توند بۆتەوە لەلایەن دەسەڵات و ووتوویانە چۆن لێدوانى وا دەدەى ؟ . جگەلەمە مانگى ڕابردوو گۆڤارى لڤین كەگۆڤارێكى دەسەڵات تۆقێنى پڕخوێنەر و واقیع بین و ڕاستگۆ و پڕخوێنەرى ئەمڕۆى كوردستانە و بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەى لەسەر ڕووداوە ڕاستەقینەكانى ئەمڕۆى كوردستانە و دیومانە گۆڤارەكە لەماوەى تەمەنیشدا چ كارەسات و گەندەڵیەكى ئەم دەسەڵاتە و ناحەزان و دوژمنانى كوردى ئاشكرا كردوە و قوربانیشى داوە ، مانگى ڕابردوو گۆڤارى لڤین لەبەخشینى خەڵاتى شەهید سۆرانى مامە حەمە بۆ كارى ڕۆژنامەوانى یەكێك لەخەڵاتەكانى گۆڤارەكە بۆ دكتۆرزریان وەزیرى تەندروستى بوو كەبەخوێندنەوە و شیكارى لڤین دكتۆرزریان یەكێك بووە لەو وەزیر و كاربەدەستانەى كەوا زۆرترین هاوكارى میدیایى ئەهلى و ئازادى كردوە بەوەى كەدەرگاى وەزارەت و فەرمانگەكانى لەسەر پشت بووە و زۆرترین زانیارى و هەوڵ و داتا و ئامارى بەخشیوە پێیان ، ئەوەى بووە مایەیى سەربەرزى زیاترى دكتۆرزریان و كوێرایى داهاتنى سەدان گەندە پیاوى ترسنۆكى ماستاوچى وەك ئەو فەرمانبەرە زەلیلە داخ لەدڵەى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ... بەخشینەوەى خەڵاتەكە بوو لەلایەن دكتۆرزریانەوە بۆ بنەماڵەى شەهید سۆرانى مامە حەمە ؟ بۆیە دەڵێم ئەى فەرمانبەرى كارگوزارى پاسەوانى بەردەرگاى بەرپرسانى حزب ؟ دەزانى كەگۆڤارێك هەیە بەناوى لڤین و ئەوەندە موقەدەس و گەورەیە دێ خەڵات دەبەخشێ بەو وەزیرەى شەرم بەخۆیەیى كەناوى زریانە و مامۆستا و چەتەكانى تۆش دێن هەوڵى تیرۆر كردنى سەرنووسەرى ئەو گۆڤارە دەدەن ؟ بۆ نایەیى شتێك لەسەر ئەمە بنووسى ؟ باشە وادامان نا دكتۆر زریان ترسنۆكە و دزە و گەندەڵە ؟ گەر تۆ ترسنۆك نى و زەرەیەك ویژدان و ئەخلاقى كوردانەت هەیە و ماستاوچى و بەكرێ گیراوى حزب نى بۆ نایەیى بەدەسەڵات بڵێیى كوا بكوژانى سۆرانى مامەحەمە و دوو نووسینیش لەمبارەوە بنووسى ؟ تۆ نووسینەكەت بەئاشكرا دیارە پڕە لەسوكایەتى و تەشهیرى شەخسى ؟ تۆ ئەگەر هاوارى یان سەربازى یان بێ ناوى ترسنۆكى بەبڕواى من هەر شایەنى ئەوەى لەهەولێر گۆڤارى لڤینت پێ دابەش بكەن و بیبەى بۆ لق و مەڵبەند و تەكێ و خانەقا و دیوەخانەكانى حزب ؟ نەوەك بێیى لەمینبەرێكى پیرۆزى وەك كوردستانپۆست تەشهیر بەخەڵك بكەى ، پیاوانى حزبیش تاتۆ دەمڕاست و مامۆستایان بى بەبینینى لڤین و بەخوێندنەوەى هەواڵى بەخشینى خەڵاتى سۆرانى مامە حەمە بەدكتۆر زریان انشااللە سەكتە لێیان دەدا و بەسەر مێزى دۆلار و مەشروب و كوتلەدا دەكەون .
خوێنى بەناحەق ڕژاوى سۆرانى مامە حەمە و نووسین و شیكارى و بەڵگە ڕاستگۆیەكانى لڤین و هاوڵاتى و كوردستانپۆستیش فێریان كردووم هەر هیچ نەبێت لەگەڵ نووسینەكەمدا ئیمێڵەكەى خۆم بخەمەڕوو ئەوەش ئیمێڵەكەمە بۆتۆى ترسنۆك ئەى فەرمانبەرى چاویلكە لەچاوى زەلیل .
  .
[email protected]



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)