کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ بڕياری مه‌سعود بارزانی فه‌وجی سامی زراری گه‌يشته‌ زاخۆ

Thursday, 08/12/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانی
به‌ پيی دواين بروسكه‌ی نهينی مه‌سعود بارزانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی هه‌ريمی كوردستان و پارتی، فه‌وجی سامی زراری سه‌ربه‌ ليوای(5) عادله‌ ڕه‌ش سه‌به‌ر فه‌رمانده‌يی زێره‌ڤانی پارتی ئه‌مرۆ دوا زيره‌ڤانی ئه‌و فه‌وجه‌ گه‌يشته‌ زاخۆ!
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی راگه‌ياندووه‌، كه‌ مه‌سعود بارزانی داوای كردووه‌، ده‌بێ له‌ ماوه‌ی يه‌ك مانگدا ده‌مبێی دانيشتوانی شاری زاخۆ و لايه‌نه‌كانی ئۆپۆزيسۆن، به‌تايبه‌تی ئيسلاميه‌كان بكه‌ن.
تايبه‌تمه‌ندی ئه‌م فه‌وجه‌ی سامی زراری له‌وه‌دايه‌ ته‌واوی فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌ران و زێره‌ڤانی ئه‌و فه‌وجه‌ له‌ پياوكوژه‌كانی شه‌ری ناوخۆن، وه‌ك هێزێكی ئاماده‌ بۆ كرده‌وه‌ سه‌خته‌كان و نهينيه‌كان به‌كار ده‌هينرێن، وا برياره‌ به‌ پێی بروسكه‌كه‌، شه‌وانه‌ ئه‌و فه‌وجه‌ به‌ پێی نه‌خشه‌ و پيلانه‌كانيان كوچه ‌و كولان و گه‌ره‌كه‌كانی زاخۆ ده‌خه‌نه‌ ژێر ره‌حمه‌تی چه‌كه‌كانيانه‌وه‌.
سامی زراری پيش ئه‌وه‌ی بگاته‌ زاخۆ، له‌ په‌يوه‌ندیيه‌كی ئاميری بێ ته‌لدا ئه‌وه‌ی راگه‌ياندووه‌، ليستی 120 كه‌سی سه‌ر به‌ ئيسلاميه‌كانی وه‌رگرتووه‌، تا له‌ نيوه‌ی شه‌ودا ده‌ستگيريان بكات و له‌لای خۆشيان بيانخاته‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ و ته‌مبێ كردنه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە