کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لێدوانه‌کانی ئەردۆگان هی که‌سانی فاشیسته‌..

Sunday, 05/09/2010, 12:00


دواى كێشمە كێشمێكى زۆر پارتەكەى ئەردۆگان توانى چەند بڕگەیەكى دەستورى بنەڕەتى هەموار بكات بەزۆرینەى دەنگى ئەندامانى پارتەكەى لەپەرلەمان قسەى خۆى بباتە سەر چاوەڕوانى ڕاى جەماوەر دەكات بەڵام پێناچێت ئەمجارەیان وەكو پەرلەمان قسەكەى سەربكەوێت و چاوەڕوان دەكرێت ڕووبەڕووى گەورەترین شكست ببێتەوە دەنگى پێویست نەهێنێت بۆ ئەوەى ئەم ماددە هەمواركراوانە پەسەند بكرێن لەبارەى شكست هێنانى هەوڵەكەى ئەردۆگان شارەوانى گەورەى ئامەد عوسمان بایدەمیر ڕۆژى شەممە لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسى هەواڵنێرى فوران نیوز ووتى چاوەڕوان دەكەین سەدى شەستى بایكۆتى بكەن لەبەشێكى ترى لێدوانەكەیدا بایدەمیر ڕایگەیاند كەئەم گۆڕانكاریەى دەستوور هیچ فائیدەیەكى بۆ كورد تیانیە ژمارەى ئەندامانى دادگاى دەستوورى بنگەهى لە(11)ئەندامەوە كرد بە(17)ئەندام بایدەمیر ووتى دەتەپە بەیەكگرتنى(11)دەنگان داخرا هەتا ئەم زاگۆنە ڕاستنەكرێتەوە بەمشێوەیە بەردەوام بێت بەدەپەش كەمن ئەندامى ئەوم بەیەكگرتنى(17)دەنگ دادەخرێت بایدەمیر بایكۆتى دەستوورى بۆ كورد وەكو هەلێكى زێڕین لێكدایەوە و ڕایگەیاند بایكۆت لەشارى ئامەد و سێرت و جولەمێرگ لەنێوان(60% بۆ 70%)دەبێت دەبێت حكومەتیش ئەوە بزانێت كەكێشەى كورد بەڕێگەى دیالۆگ چارەسەر دەبێت،

بۆزان تەكین یەكێك لەبەرپرسە باڵاكانى پەكەكە لەپەیامێكدا بۆ كوردستانیانى دیاربەكر داواى كرد لەكاتى هاتنی دا بۆ دیاربەكر ئەردۆگان شەرمەزار بكرێت،

ڕۆژى شەممە پارتى ئاشتى و دیموكراتى لەسەر زارى ێلاح الدین دەمیرتاشەوە وەڵامى قسەكانى ئەردۆگانى دایەوە كەلەدیاربەكر كردبوونى دەمیر بەزمانێكى توند وەڵامى ناوبراوى دایەوە و ووتى پڕوپوچترین لێدوان هى بەرپرسانى توركە بەڵام لێدوانەكەى ئەردۆگان لەدیاربەكر لەهى هەموویان هیچ و پوچتربوو،

وەكو پێشبینى دەكرا كۆبونەوەكەى ڕۆژى یەكشەممەى دیاربەكر كەلەلایەن بەدەپەوە ڕێكخرابوو بۆ بایكۆتكردنى ڕیفراندۆم سەدان هەزار كەس تیایدا بەشداربوون،

هەر پەیوەست بەچارەسەرى كێشەى كورد و بەستنى كۆنفرانسى نەتەوەیى لەشارى هەولێر ئەحمد تورك بەیاوەرى وەفدێك گەیشتە شارى سلێمانى و لەگەڵ تاڵابانى كۆبویەوە بەگوێرەى ئاژانسەكانى هەواڵ باس لەئاگربەستى پەكەكە و كۆنفرانسى نەتەوەیى كراوە،

لەگەڵ هەموو ئەم گۆڕانكاریانەدا كۆما جڤاكێن كوردستان(KCK)پێشتر لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند كە:

سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆما جڤاکین کوردستان که‌جه‌که‌ له‌ لێدوانێکدا سه‌رنج ڕاده‌کێشێته‌ سه‌ر به‌رده‌وام بوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان له‌ باکووری کوردستان و ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌ ده‌وڵه‌تی تورک بریاری بێچالاکی که‌جه‌که‌ی هه‌ڵه‌ هه‌ڵسه‌نگاندووه‌.

که‌جه‌که‌ ده‌وله‌تی تورک پیداگیری له‌ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان وشیار ده‌کاته‌وه‌ و رایگه‌یاند که‌ ئه‌گه‌ر ئۆپراسیونه‌کان به‌رده‌وام بێت، ئه‌و کات، قۆناغی بێچالاکی، ده‌که‌وێته‌ دۆغێکی دژواره‌وه‌.
سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری که‌جه‌که به‌بیری دێنێته‌وه‌ که‌ ئه‌وان له‌ 13ی ئاگۆستدا تا 20 سیپته‌مبر، بڕیاری بێچالاکییان ڕاگه‌یاندووه‌. که‌جه‌که‌ ئه‌و بریاره‌ وه‌ک شانسێکی گرینگ بۆ ئاشتی ناودێر ده‌کات و ئاوها باس له‌و بڕیاره‌ ده‌کات:
له‌ ماوه‌ی ده‌ ڕۆژی قۆناغی بێچالاکیدا، حکومه‌ت و سه‌رۆک وه‌زیری تورک به ‌دروستی هه‌ڵسوکه‌تیان له‌گه‌ڵ ئه‌و قۆناغه‌دا نه‌کردووه‌.
که‌جه‌که‌ به‌ هۆی به‌رده‌وام بوونی ئۆپه‌راسۆنه‌کان، ده‌وڵه‌تی تورکی وشیار کرده‌وه‌ و به‌و شێوه‌یه‌ ده‌نوسێت:
هه‌موو هیزه‌کانمان، به ‌به‌رپرسیارییه‌تییه‌وه‌ پێویستی بریاره‌که‌ی که‌جه‌که‌ به‌جێ دێنن. هێزه‌کانی ده‌وله‌تی تورک وه‌کوو قۆناخه‌کانی ئاگربه‌سه‌کانی ڕابردوو، به‌ ئۆپراسیون زه‌مینه‌ی قۆنا‌غی شه‌ر خۆش ده‌که‌ن. ئه‌و ئۆپراسیوانانه‌ به‌ڕێکه‌وت نین، به‌ڵکو پیلان بۆداڕیژراون.
به‌ته‌کنیکی پێشکه‌وتوو و شوێنی گه‌ریلاکان ده‌ستنیشان ده‌که‌ن و به‌ چه‌کی قورس به‌ ئامانجی له‌ناوبردنیان هێرشیان ده‌به‌نه‌ سه‌ر. هێزه‌کانی گه‌ریلامان له‌ پێگه‌ی خۆپاراستندان، ئه‌وه‌ش وه‌ک ده‌رفه‌تێک ده‌بینن بۆ هێرشکردنه‌ سه‌ریان. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش ته‌نها به ‌واتای ئاماده‌ کردنی زه‌مینه‌یه‌ بۆ شه‌ڕ.
سه‌رۆکایه‌تی که‌جه‌که‌ به‌بیری دینێته‌وه‌ که‌ به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان له‌ ‌ناوچه‌کانی ئه‌ردیش و شه‌مزینان، 6 گه‌ریلای ئه‌وان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. سه‌باره‌ت به‌و مژاره‌ که‌جه‌که‌ ئاوها ده‌نوسێت: هێزه‌کانی تورک له‌ شه‌مزینان له‌ زه‌وی و ئاسمانه‌وه‌ ته‌کنیکی پێشکه‌وتووی به‌کار هێنا و بوو به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 4 گه‌ریلا که‌ 2 یان خه‌ڵکی باشووری کوردستانن.
ده‌بێت گه‌له‌که‌مان له‌ باشووری کوردستان زیاتر خاوه‌نداری له‌ ته‌رمی شه‌هیده‌کانیان بکه‌ن.
که‌جه‌که‌ له‌ به‌شێکی دیکه‌ی لێدوانه‌که‌یدا سه‌باره‌ت به‌ داخستنی رۆژنامه‌ی ئازادیا وه‌لات ده‌لێت: له‌ قۆناغێکی وه‌هادا، رۆژنامه‌ی ئازادیا وه‌لات داده‌خرێت. ئۆپراسیونه‌کانی قڕکردنی سیاسی بێپسانه‌وه‌ به‌رده‌وامن‌. ئامانج له‌و هێرشانه‌، تێکدانی پێڤاژۆی بێ چالاکییه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌رته‌شی تورک بریاره‌که‌مان هه‌لپه‌رستانه‌ و ناجوامێرانه‌ هه‌ڵسه‌نگێنێت، ئه‌وکات به‌ڕێوه‌ بردنی پێڤاژۆی بێ چالاکی دژوار ده‌بێت. حکومه‌تی ئاکه‌په‌ و ده‌وله‌تی تورک بڕیاره‌که‌ی ئێمه‌یان هه‌ڵه‌ هه‌ڵسه‌نگاندووه‌.
سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری که‌جه‌که‌، سه‌رنجیشی ڕاکێشایه‌ سه‌ر گفتوگۆکانی وه‌ک، ده‌وله‌ت له‌ گه‌ڵ ئۆجالاندا چاوپیکه‌وتن ئه‌نجام ده‌دات. که‌جه‌که‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت، به ‌ناوی ده‌وله‌ته‌وه‌ هه‌ندێک لایه‌نی ئه‌رکدار، به‌ ئاگاداری حکومه‌تی ئاکه‌په‌، گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولا ئۆجالان ئه‌نجام داوه‌.
که‌جه‌که‌ ڕایگه‌یاند:
حکومه‌تی ئاکه‌په‌ و ئه‌ردۆغان، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی لایه‌نگرانی پارته‌ نه‌ژادپه‌رسته‌کان به‌ده‌ست بخات، ئه‌و ڕاستیه‌ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ و له‌به‌رامبه‌ر مێژوو دا ده‌که‌وێته‌ دۆخی درۆکردن.
سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی که‌جه‌که‌، ئه‌و هۆکارانه‌ی ئاشکرا کرد که‌ کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی بڕیاری بێچالاکی دانه‌وه‌ و ڕاده‌گه‌یه‌نێت:
یه‌ک له‌و هۆکارانه‌ گفتوگۆی هه‌ندێک لایه‌نی ده‌وڵه‌ت بووه‌ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵا ئۆجالان دا .
که‌جه‌که‌، وه‌ڵامێکی ئاوها ده‌داته‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ی که‌ له‌ تورکیا گوفت‌وگۆ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لاندا ده‌که‌ن:
وه‌ک ڕای گشتی ده‌زانێت، ئێمه‌ وه‌ک بزووتنه‌وه‌ی ئازادی کوردستان، له‌ 13ی ته‌باخه‌وه‌ تا 20ی ئه‌یلول بڕیاری بێ چالاکیمان ڕاگه‌یاند:
ئێمه‌ هۆکاری ڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌که‌شمان له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی دا ئاشکرا کرد، یه‌کیک له‌و هۆکارانه‌ش دیالۆگی هه‌ندێک لایه‌نی ئه‌رکداری ده‌وله‌ت به‌ ئاگاداری حکومه‌ت له‌گه‌ڵ رێبه‌رمان دا بوو. رێبه‌رمان هه‌م له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و دیالۆگه‌ی لهگه‌ڵی دا ده‌کرێت و هه‌میش له‌ سه‌ر بانه‌گه‌وازی زۆرێک له‌ رێکخراوه‌کانی کۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی و که‌سایه‌تیه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی بواریکی تر بۆ ئاشتی بڕه‌خسینێت، په‌یامێکی گه‌یانده‌ ئێمه‌. بزووتنه‌وه‌که‌یشمان ئه‌و په‌یامه‌ی هه‌ڵسه‌نگاند. له‌م نێوه‌نده‌‌یشدا مانگی ڕه‌مه‌زان داهات و له‌لای جیهانی ئیسلام مانگێکی پیرۆزه‌، بزووتنه‌وه‌که‌مان پیرۆزی ڕه‌مازانی ڕه‌چاو کرد و بڕیاری بێ چالاکی سه‌ربازی ڕاگه‌یاند.
که‌جه‌که‌ سه‌باره‌ت به‌ بریاره‌که‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنیکی به‌و شێوه‌یه‌ ده‌کات: موخاته‌بی سه‌ره‌کی بڕیاره‌که‌مان حکومه‌تی ئاکه‌په‌یه‌ و ئه‌ردۆغانی سه‌رۆک وه‌زیره‌.
سه‌رۆک وه‌زیری تورک ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، هه‌م وڵامی ئه‌رێنی رێبه‌ریه‌تمان و هه‌م سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری نه‌دایه‌وه‌. بێ ڕێزانه‌ ده‌دوێت، ئه‌ردۆغان گفت‌وگۆی هه‌ندێک لایه‌نی ده‌وله‌تی تورک له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی کورد، وه‌ک؛ درۆ له ‌به‌رامبه‌ر پێڤاژۆیی ڕفراندۆم به‌ ناو ده‌کات. گه‌له‌که‌مان و ڕایگشتیش ده‌زانێت، بزووتنه‌وه‌که‌مان و ڕێبه‌رایه‌تیمان هه‌میشه‌ ڕاستی وتووه‌ و له‌و چوارچێوه‌ی ئه‌خلاقدا ده‌جووڵێته‌وه‌. لیدوانێک که‌ سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری که‌جه‌که‌ موراد کارایلان داویه‌تی، به ‌شێوه‌یه‌کی ڕاست گوزاره‌ی له‌ پێڤاژۆیه‌کی سروشتی کردوه‌ .به‌ڵام حکومه‌تی ئاکه‌په‌ و سه‌رۆک وه‌زیره‌که‌ی، ته‌نها بیر له‌ به‌ده‌ست خستنی ده‌نگه‌کانی لایه‌نگرانی مه‌هه‌په‌ ده‌کاته‌وه‌، ئه‌و ڕاستییه‌ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ و به‌و شێوه‌یه‌ش له‌به‌رامبه‌ر مێژوودا که‌وتۆته‌ نێو درۆکارییه‌کی گه‌وره‌وه‌.
سه‌رۆکایه‌تی که‌جه‌که‌، سه‌رنجیش ڕاده‌کێشێته‌ پێچه‌وانه‌ کردنه‌وه‌ و گێره‌شێوێنی له‌ پێڤاژۆکه‌دا و ڕایگه‌یاند: ڕه‌وشه‌که‌ ده‌ری ده‌خات، که‌ حکومه‌تی ئاکه‌په‌ له‌ به‌رامبه‌ر بابه‌تی پرسی کورد دا چه‌ند دووڕوو و به‌رژه‌وه‌ندپه‌رستانه‌ هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات.
ده‌بێت باش بزانرێت، سیاسه‌ت به‌ ئامانجی به‌ده‌ست خستنی ده‌نگ و هه‌ڵخله‌تاندنی گه‌لی کورد هیچ ئامانجێکی به‌دوادا نایه‌ت.
که‌جه‌که‌، ده‌ستنیشانی ده‌کات، ئه‌گه‌ر له‌ پێڤاژۆکه‌ دا حساب بۆ به‌ده‌ستخستنی ده‌نگ بکرێت، ئه‌وا ئه‌وه‌ی ده‌قه‌ۆمێت حکومه‌تی ئاکه‌په‌ لێی به‌رپرسیاره‌، ده‌بێت له‌ بیر نه‌کرێت، ئێمه‌ له‌ سه‌رده‌مێک داین که‌ له‌ هه‌موو کاتێک زیاتر به‌هێز ترین و ده‌توانین چالاکی به‌رفروان ئه‌نجام بده‌ین .
گوێبیستی بانگه‌وازیه‌کان بووین، بۆ ئه‌وه‌ی شانسێکی تر‌ بده‌ینه‌ ئاشتی، بڕیاری بێ چالاکی سه‌ربازیمان دا، ئێمه‌ بیرمان له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لانی تورکیا کردوه‌ و به‌رپرسیارانه‌ بانه‌گه‌واز و داخوازیه‌کانمان به‌ جێ هێنان. به‌وه‌ش ویستامان که‌شێکی دیموکراتی و ئاشتیانه‌ بۆ پێڤاژۆی ڕفراندۆم بئافڕێنین، به‌ڵام وێرای هه‌موو نیه‌ت باشیمان، سه‌رۆک وه‌زیر ته‌نها بیر له‌ به‌ده‌ستخستنی ده‌نگ ده‌کات و به‌ لێدوانی سوکایه‌تی ئامێز، پێڤاژۆکه‌ ده‌خاته‌ دژواریه‌وه.
له‌ کۆتایی دا، سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ر به‌رێوه‌به‌ری که‌جه‌که‌، بانگی له‌ گه‌لی کورد کرد، به‌ ڕێنوێنی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموکراتی، گوڕ به‌ تێکۆشان بده‌ن و وه‌ڵام و په‌یامی پێویست بده‌نه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان.....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە