کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


میدیای ئه‌هلی و ئۆپۆزیسیۆن سانسۆریان خستبووه‌ سه‌ر کوردستانپۆست و یادی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شتیان کرده‌وه‌

Saturday, 04/05/2013, 12:00


ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ به‌روارى 4-5-2013 به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕبوونى سێ ساڵ به‌سه‌ر تيرۆركردنى شه‌هيدى قه‌ڵه‌م سه‌رده‌شت عوسمان له‌ قاوه‌خانه‌ى كه‌لتورى سلێمانى به‌سه‌رپه‌رشتى هه‌ريه‌كه‌ له‌ (كه‌ناڵى كه‌ي ئێن ئێن، سپێده‌، په‌يام، رۆژنامه‌ى هاوڵاتى، ئاوێنه‌، گۆڤارى لڤين، سايتى سبه‌ى) مه‌راسمێك به‌ڕێوه‌ چوو، له‌ سيميناره‌كه‌دا هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى وتاريان هه‌بوو و له‌گه‌ل سه‌رپه‌رشتيارى مه‌راسيمه‌كه‌ باسى ئه‌وه‌يان نه‌کرد كه‌ سه‌رده‌شت عوسمان نوسه‌رى كوردستانپۆست بووه‌. بۆيه‌ له‌ دواى ته‌واو بوونى مه‌راسيمه‌كه‌ نوسه‌رى كوردستانپۆست سه‌باح عه‌لى قاره‌مان به‌ده‌نگێكى به‌رز پێى وتن، به‌داخه‌وه‌ ئێوه‌ كه‌ستان جورئه‌تى ئه‌وه‌تان نه‌كرد بڵێن سه‌رده‌شت عوسمان نووسه‌رى كوردستانپۆسته‌، ئه‌گه‌ر كوردستانپۆست نه‌بووايه‌ كه‌س نه‌ى ده‌زانى سه‌رده‌شت عوسمان نووسه‌ر بووه‌ و هه‌روه‌ك و کاره‌ تيرۆره‌كانى ترى ده‌سه‌ڵات تێده‌په‌ڕى و كه‌س نه‌يده‌زانى. له‌ هه‌مان كاتدا گه‌نجێكى تريش هاوارى كرد به‌داخه‌وه‌ جورئه‌تى ئه‌وه‌تان نیيه‌ بڵێن بنه‌ماڵه‌ى بارزانى سه‌رده‌شتيان تيرۆر كردووه‌.
له‌لايه‌كى تره‌وه‌ خه‌ڵكانێك ده‌يان پرسى ئايا بۆچى كه‌ناڵى ئاسمانى ئێن ئاڕتى له‌ مه‌راسيمه‌كه‌دا ئاماده‌نه‌بووه‌؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە