کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پارتى لە داعش وتوركیا زیاتر پێى خۆشە كۆبانى شكست بهێنێت

Monday, 06/10/2014, 12:00

1795 بینراوە


داعش ئەو مۆتەكەیەیە، كە خەریكە ئەبێتە دیۆزمە و تەواوى جوانیەكانی مرۆڤایەتیی ئەشێوێنیت، ژیان و رەنگە ئاڵ و واڵاكانى وەك ئاڵا و بەرگى رەشیان ناشیرین ئەكات. كارم بەسەر ئەوەوە نىیە چى دەرهەق بەعەرەب و مەزهەبەكانى دیكە دەكات، رۆژى چەندیان لێدەكوژێت، چونكە ئەو دوژمنایەتى و شەرە مەزهەبیە مێژوویەكى هەزاران ساڵەى هەیە. ئەوەى بۆتە خەم و نارەحەتى بۆ هەموو لایەكمان، ئەو رەشەكوژى و كوشت و بڕەیە كە لە هەمبەر رۆڵەكانى گەلى كورد لە رۆژائاوا و باشور ئەنجامى دەدات، بەتایبەت لە رۆژاوا و كۆبانى، كە ئێستا گەورەترین بەرخودان و رووبەروبونەوە لەو دەڤەرە هەیە، پەیەدە و رۆڵە نەبەردەكانى كوردستان بەهەموو شێوەیەك رێگرى لە هێرش و پەلامارى ئەو چەتە و بەكرێگیراوانە دەكەن، چونكە دەزانن زاڵبوونى داعش، واتە زاڵبونى عەرەب، واتە سەپاندنى بیرى پان عەرەبیزم و توانەوەى فەرهەنگ و دیرۆكى كورد لە هزرى شوفێنیزمدا، جگە لە تاوان و كوشتن و تیرۆر و ئەتكردن و سەربڕین و تاڵان و برۆ، كە بەدڵنیایەوە ئەوەى كوردیش نەبێت، ئەوەى تۆزێك هەست و ویژدان و غیرەتى و مەردایەتى تێدابێت، ئەوەى شیرى ناپاكى و خیانەت و نامەردى نەخواردبێت، بەو تاوان و پەلامارانەى داعش دڵتەنگە و ئاوات ئەخوازێت هەرچى زوترە داعش و بەكرێگیراوان لوتیان بشكێت و روو زەردى شەرمەزارى و سەرشۆڕیان بەنسیب بێت، نەک بە تەنها كورد و دۆستەكانى بگرە تەواوى وڵاتانى جیهانیش چاویان لەسەر كۆبانییە و ورەى بەرز وخۆراگرى گەریلاكان و گیانبازیان بەرز دەنرخێنن، بەردەوام لەسەر شاشەى تیڤى و میدیاكانیانەوە بەشانازییەوە باسى ئەو خۆراگریى و بەرخودانەى گیانبازانى كۆبانى دەكەن، زوو زوو راپۆرت و فیلمى دیكۆمینتاریان لەسەر بڵاو دەكەنەوە، بەشى زۆریشى شۆڕشگێران و مرۆڤدۆستان هاوپشت و پشتگیرى و هاوسۆزى خۆیان بۆ كۆبانى و شەرڤانانى دووبارە كرۆدتەوە.
كەچى بەداخەوە وەكو هەموو جارەكانى دیكە، وەكو نەریت و كارى پڕ شورەییان، ئەمجارەش پارتى و زۆڕناژەنەكانى، ئەمجارەش كۆیلە و مەسینەهەڵگرەكانى پارتى و بارزانى، چاویان بەو سەركەوتن و چالاكیانە هەڵنیایەت، ورەى بەرزى كچان و كوڕانى گەریلا نارەحەت و سەغڵەتى كردون، لێیان مەعلومە كە پاشەڕۆژ و ئایندە گەر هێزێك هەبێت لەبەرامبەر دوژمن ناحەزان خۆراگریى بكات و لووتى بشكێنێت ببێتە وەڵامدەرەوەى دوژمنانى كورد، تەنها هەر ئەو قارەمانانەى كۆبانین، كە لەخۆربوردوانە بەبێ گوێدانە هیچ بەرژەوەندى و شتێكى تایبەت بوونەتە قەڵغان و شورا لەئاست دوژمنان. بۆیە تا ئەوان بەرەو پێش بچن، تا ئەوان باوەڕ و متمانەى گەل و میللەت بەدەست بهێنن، زیاتر بچنە ناو دڵ و دەرونى خەڵكەوە، ئەوان بەرەو پاش دەگەڕێنەوە، رووى راستى خیانەتیان هەڵدەماڵرێت، ئەو دەمەش هیچ دوژمنێك وەك نۆكەر و بە كرێگیراو بەپولێكى قەڵب نایان كڕێت، هەر لەبەر ئەوەشە پێچەوانەى هەموو هێز و لایەنێك لەبرى ئەوەى ئەوانیش بە سەركەوتن و تێكشكاندنى دوژمنان و داعش كەیف خۆش بن، پشتگیرى و هاسۆزى خۆیان بۆ رۆڵەكانى كۆبانى دەربڕن، زۆر بێشەرمانە وەك نەریتى چەندین ساڵەیان كەوتونەتە دژایەتى كۆبانى، ئەو بەرخودانە جوامێریەى لەوێ بەڕێوە دەچێت، جارێك هێرش دەكەنە سەر سەركردەكانى، جارێك تۆمەت دەدەنە پاڵ پەیەدە، هەمان زوڕنا و حەپەى دوژمنان دەڵێنەوە، بەتایبەت ماڵپەرەكەى پاراستن و بەكریگیراوەكەى میت، پۆست كوردستان، باس نیوز، ئەوەش كارێكى سروشتى و نەریتێكى رۆژانەى پارتى و بنەماڵەیە، هەمان ئایدۆلۆژیا و فیكرەى ساڵانى حەفتاو چواریانە، كە دەیان وت: (گەر شۆڕشمان پێنەكرێت، ئەوا شۆڕشمان پێ تێك دەدرێت) ئەمەش رێك تەواوكەرى ئەو سیاسەتەیە، چونكە پارتى و حزبە كارتۆنى بەكرێگیراوەكانى دیكەى رۆژائاوا، ئەوانەى لە ئوتێل و تەویلەكانى بنەماڵەدا لەهەولێر لێىكەوتون، ناتوانن هیچ شتێك بۆ رۆژئاوا بكەن، وەك هزرى مەسعود و باوكى هەگبەیان بەتاڵە. خەڵكى رۆژئاواش چاك نیەت و مەرامى پارتى و حزبەكارتۆنیەكانیان دەناسێت، بۆیە ناتوانن چەند كەسێك لە دەورى خۆیان خڕ بكەنەوە، ئەمەش بۆ دوژمنان بەتایبەت توركیا كارێكى ناخۆش و پڕ نیگەرانیە، لەپارتى قبوڵناكات، كە هێزێكى وەكو پەیەدە و سەركردایەتیەكەى ئەوها بەناوبانگ و چالاك ببن، بۆیە وەك هەموو دەم ئەوە لەپارتى دەخوزاێت كە لە ئاست ئەو بزوتنەوە و شۆڕشەدا ژەهرى خۆى برژێت، بەدڵنیایشەوە پارتى بەهەموو شێوەیەك بۆ ناشیرینكردن و شكست هێنانى ئەو شۆڕشە درێغى نەكردوە، بەملیۆنان دۆلارى تەرخان كردوە، بەهەزاران پیلان و فێڵ و تەڵەكەى خستۆتە گەڕ، هەموو شێوازێكى شەڕى تایبەت و تاكیتكى دوژمنانى تاقیكردۆتەوە بۆ هەرەس پێهێنانى ئەو بەرخودانە، بەڵام خۆش بەختانە لە رووزەردى شەرمەزاى زیاتر هیچى دیكەیان بۆنەمایەوە

سڵاو لە كۆبانى...
سڵاو لەبەرخودانى شەرڤانانى ئازادیی...
سڵاو بۆ هەموو هێز و لایەنێك كە پشتگیرى لە شۆڕش و بەرخودانى كۆبانى دەكات.
من دڵنیام كە كۆبانى دەبێتە ناسنامە و قەڵاى بەرخودان وسیمبولى ئازایەتى، بۆ هەتایە شانازى پێوە دەكەین، لەولاشەوە خیانەتكار و ناپاكان و بەچكە بارزانیی و جاشقەڵەمەكان لە نەفرەت و شەرمەزاریى و ریسوایى هیچى دیكە ناچننەوە، رۆژێك دێت لەسەر دەستى كوردانى بوێر و خاوەن هەڵوێست، لەسەر هەموو خیانەت و تاوانەى پارتى و بنەماڵە حەق و حسابیان لەگەڵدا بكرێت، بەچەشنى سەدام و موبارەك و زین العابدین و بەزەلیلى لەقەفەسى تاوان و سەرشۆریدا بیان بینینەوە، بەهیواى ئەو رۆژە.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)