له‌نێوان بوختان و موعانات
Wednesday, 18/11/2009, 12:00
ئاوێنه: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دزه‌یان كرد له پلینیۆمه‌وه وتاره‌كه‌ی مام جه‌لال وتارێكی زۆر توند بووه له‌سه‌ر كاك نه‌وشیروان‌و لیستی گۆڕان، به‌ڵام ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی له‌كۆنگره‌وه ده‌رچوو جیاوازییه‌كی زۆری هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و وتاره‌دا، ئایا ئیراده‌ی پلینیۆم زاڵبوو به‌سه‌ر وتاره‌كه‌ی مام جه‌لالدا، یان ئایا بۆ راگه‌یاندنه‌كه‌ی پلینیۆم هیچ ئاماژه‌یه‌كی له‌وتاره‌كه‌ی مام جه‌لالدا تیانه‌بوو. د. فوئاد مه‌عسوم: مام جه‌لال باسی موعاناتی خۆی‌و یه‌كێتی كرد، به‌ڵام راگه‌یاندنه‌كه‌ی پلینیۆم باسی بڕیار‌و هه‌ڵوێستی داهاتووی یه‌كێتی كرد. وتاره‌كه‌ی مام جه‌لال مێژووی موعاناته‌كه بوو، ئه‌و موعاناته به‌درێژایی ئه‌و مێژووه كه‌ڵه‌كه بووه‌و چیتر ته‌حه‌مول نه‌كرا، جا ئه‌و باسی له‌و موعاناته‌ی كرد. ئاوێنه: به‌ڕێزت وه‌ك كه‌سێك له‌سه‌ركرده دیاره‌كانی یه‌كێتی كه له‌گه‌ڵ ئه‌و كاروانه مێژووییه‌دا هاتوویت، ئایا تۆش هاوڕایت له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و شتانه‌دا كه مام جه‌لال له پلینیۆمدا له‌سه‌ر كاك نه‌وشیروان وتوویه‌تی؟ د. فوئاد مه‌عسوم: مام جه‌لال باسی له موعاناتێك كرد كه به‌شی هه‌ره زۆرمان ئه‌و موعاناته‌مان بینیووه ئاوێنه: ئایا ده‌كرێت بڵێین جه‌نابیشت هاوڕایت له‌گه‌ڵ ئه‌و قسانه‌ی مام جه‌لالدا؟ د. فوئاد مه‌عسوم: مام جه‌لال هیچ شتێكی باس نه‌كردووه كه دووربێت له‌واقیع ئاوێنه: ئایا ئه‌م راپۆرته‌ی سكرتێری گشتی، ده‌بێته یه‌كێك له به‌ڵگه‌نامه‌كانی پلینیۆمی یه‌كێتی؟ د. فوئاد مه‌عسوم: جه‌نابی مام جه‌لال باسی موعاناتی كردووه، كه كێشه‌یه‌ك هه‌بووه‌و چۆن په‌ره‌یسه‌ندووه‌و به‌چی گه‌یشتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئه‌ده‌بیاتی حیزبه‌وه‌یه ئه‌و بڕیارانه‌یه كه له پلینیۆمدا دراون‌و ئه‌و وتاره‌یه كه مام جه‌لال تێیدا باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه چۆن ئیش بكه‌ین‌و بارودۆخه سیاسییه‌كه چۆن ده‌چێته‌پێش، چ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، چ له‌سه‌ر ئاستی عێراق. پلینیۆمیش ئه‌و ده‌رفه‌ته بوو كه ئه‌و رێژه زۆره‌ی له كادێرانی تێدا بوو تا ئه‌و قسانه‌ی تێدا بكرێت. پێشه‌کی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه چه‌ند بڕگه‌یه‌کی ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌یه که ئاوێنه له‌گه‌ڵ فۆادی مه‌لا مه‌عسومدا سازی داب‌و، گه‌ر به‌ووردی وبه‌بێ چاویله‌که‌ی ڕه‌ش ووردببینه‌وه لێی، ئه‌وا بۆمان ڕوون ئه‌بێته‌وه که فۆاد مه‌عسوم هیچ شتێکی وای نه‌درکاندوه که‌وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسی لێی بڕوانرێ وحسابی بۆ بکرێ، ئه‌وه‌تا زیاتر له‌چه‌ند جارێ ووشه‌ی موعاناتی به‌کارهێناوه، ئه‌و قسانه‌ی که‌تاڵه‌بانی کردوونی ئه‌م به موعانات ناویان ئه‌بات، ته‌نها بۆ جارێکیش ئه‌و قسانه‌ی تاڵه‌بانی لای ئه‌م وه‌ك تۆمه‌تێکی سیاسی وچه‌مکێکی سیاسی جه‌ختی له‌سه‌ر نه‌کراوه‌ته‌وه. لانی که‌م ئه‌بوو به‌پێی ئه‌و قسه ڕه‌قانه بێ که گوایا تاڵه‌بانی له‌سه‌ر نه‌وشیروان موسته‌فا کردوونی ، ئه‌بوو مه‌لا مه‌عسوم بیوتایه، به‌ڵێ ئه‌وه نه‌وشیروان بوه که بڕیاری له‌سه‌ر کوشتن وتیررۆی چه‌ندین که‌سایه‌تی پارتی کردوه له‌سه‌ره‌تاکانی هه‌شتاکاندا، وه‌یان ئه‌وه نه‌وشیروانه به‌رپرسیاره له‌کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌و گشت ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی تر که‌گوایا تاڵه‌بانی ووتویه‌تی دژی که‌سایه‌تی کاك نه‌وشیروان. که‌چی به‌هیچ جۆرێ ئه‌م قسانه وه‌ك خۆی له‌لایه‌ن فۆادوه پشت ڕاستنه‌کراوه‌ته‌وه‌و، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ، که ئه‌ڵێ ، ئه‌و قسانه‌ی تاڵه‌بانی هه‌مووی موعاناتی که‌ڵه‌که‌بوون. خه‌ڵکی سیاسی ئه‌بێ گه‌لێ ووشیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چه‌مك و زاراوه‌کاندا بکات، تۆ ناتوانێ بڵێی ئه‌وه فۆاد مه‌عسومه قسه‌کانی تاڵه‌بانی پشتڕاستکردۆته‌وه چونکه به‌پێی وه‌ڵامه‌کانی ئه‌وه‌ی لای سه‌ره‌وه بێ، هیچ کات ئه‌و دانی به‌وه‌دا نه‌ناوه که‌تاڵه‌بانی شتی وای ووتوبێ دژی کاك نه‌وشیروان وه‌یان لانی که‌م ئه‌و قسانه ئه‌وانه نین وه‌ك ئه‌وه‌ی میدیاکان باسی لێوه ئه‌که‌ن . بۆیه هه‌روه‌ك چه‌ند موعاناتێ باسیان لێوه کراوه. ئه‌مه‌ش ڕاستیه‌کی مێژووییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌و 40 ساڵه‌دا حه‌تمه‌ن چه‌ند کێشه‌و سه‌رئێشه هه‌بوه له‌نێوان تاڵه‌بانی ونه‌وشیروان موسته‌فا، لێ ئه‌م کێشانه ئه‌وانه نین که تاڵه‌بانی ووتونی دژی ئه‌و. وه‌یان ئه‌وانه نین که فۆاد ته‌نها به موعانات ناوی بردوون. چونکه ئاشکرایه موعانات له‌فه‌رهه‌نگی سیاسی‌دا بوونی نیه، به‌ڵکه موعانات زیاتر پابانده به‌و نه‌خۆشیه ده‌روونیانه‌ی که‌چاره‌سه‌رکردنیان ڕه‌نگه سیاسه‌تی نه‌وێ.
نوشست ، دۆڕاندن، پاشه‌کشه،خیانه‌ت، سیخوڕی،په‌لکێش کردنی دوژمن، جاشایه‌تی، تیررۆکردن(دوژمن وه‌یان هه‌رکه‌سێکی تر)،ئه‌مانه گه‌ر هه‌بن، ئه‌وا به موعانات ناونابرێن ، به‌ڵکه ئه‌مانه هه‌ریه‌ك خۆی له‌خۆیدا قه‌یران وکێشه‌ی سیاسیه، نه‌وه‌ك موعانات. موعانات له‌زمانی کوردی‌دا به‌مانای گرفت دێت، وه‌یان زیاتر گرفتی ده‌روونی ،واته له‌و چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو تاڵه‌بانی گرفتی هه‌بوه له‌گه‌ڵ کاك نه‌وشیروان، وه‌یان به‌پێچه‌وانه‌وه. که‌ئه‌مه‌ش کارێکی گه‌لێ سروشتیه‌و ڕۆژانه هه‌موان له‌بواره‌کانی ژیاندا تووشی ئه‌و جۆره گرفتانه ئه‌بینه‌وه.
بڕوانه چۆن فۆاد خۆی له‌و پرسیارانه‌ی ئاوێنه ئه‌دزێته‌وه‌و نایه‌وێ به‌ڕاستی وه‌ڵامیان بداته‌وه، ئه‌وه‌تا بۆ چه‌ندین جار ووته‌کانی سکرتێری حزبه‌که‌ی به موعاناتێکی سرف له‌قه‌ڵه‌م ئه‌داو بوێری ئه‌وه ناکا بڵێ، به‌ڕاستی نه‌وشیروان موسته‌فا به‌شداره له‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر یه‌کێتی هاتوون. ئاخر کاك نه‌وشیروان ناحه‌قی نیه له‌وه‌ی ئه‌م جۆره زانیاریانه پشتیان پێ نه‌به‌ستێت ووه‌ڵامیان نه‌داته‌وه. ئه‌وه‌تا دێت وداوای داتا‌و زانیاری ته‌واو ئه‌کا، پێی وایه گه‌ر ئه‌و ووتانه‌ی تاڵه‌بانی دۆکیومێنت کرابن وه‌یان له‌یه‌کێ له‌ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کای یه‌کێتیه‌وه بڵاو کرابێتنه‌وه، ئه‌وسا شایه‌نی هه‌ڵوه‌سته کردن وشیکرنه‌وه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌و تانه لێدان وڕه‌خنه‌کردنیانه، پرسیاری ئه‌و لێره‌دا بۆچی ئه‌و جۆره زانیاریانه له‌کوردستانی نوێ وه‌یان پیوکه‌ی میدیا، وه‌یان چاودێره‌وه بڵاونه‌کرانه‌وه؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست