خۆپیشاندانه‌کانی کۆلیژی ئه‌ندازه له زانکۆی سلاحه‌ددین په‌ره ئه‌سێنێت و شه‌ڕ له نێوان حزب و سه‌رۆکایه‌تی زانکۆ ڕویدا
Monday, 01/12/2014, 12:00
پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی زانکۆی سلاحه‌دین که‌شفی کرد که چه‌ند مامۆستایه‌ک به‌ناوی کۆلیژی ئه‌ندازیاری و به مۆری کۆلیژ بۆڕی بۆ کۆمپانیاکان فه‌حس ئه‌که‌ن و ئیمزای ئه‌که‌ن به‌ڵام به بیانووی ئه‌وه‌ی که ئامێری فه‌حسه‌که موڵکی خۆیانه و به دزی و نایاسایی له‌ناو تاقیگه‌ی کۆلیژیان شاردۆته‌وه د.نه‌ژاد و د.محمد تاهر و د.ادیس حمه 80% ی پاره‌که بۆخۆیان ئه‌به‌ن و ته‌نها 10%ی ده‌ده‌نه کۆلیژو 10% بۆ زانکۆ، چونکه پاره‌که ئه‌وه‌نده زۆره، ساڵی پار هه‌ریه‌ک له د.نژاد و د.محمد تاهیر یه‌که‌ی 20 ده‌فته‌ریان وه‌رگرتووه و د.ادریسیش دوو ده‌فته‌ری ده‌لالی وه‌رگرتووه. ئه‌مه‌ش وای کردووه که مامۆستایانی به‌شی میکانیک ئاگایان له قوتابیه‌کان نه‌مێنێت ، سه‌رۆکی زانکۆ داوای کرد که کۆلیژی ئه‌ندازه‌ی پێویسته ئه‌و ئامێرانه به زووترین کات ببه‌نه ده‌ره‌وه. گروپی گه‌نده‌ڵان (د.نژاد و د.محمد تاهیر و دهلالهکهیان د.ادریس حه‌مه) یه‌که‌مجار ئاسایی وه‌ریان گرت و ئامێره‌که‌یان برد بۆ کۆلیژی ته‌کنیکی بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ ده‌ست به‌و کاره بکه‌نه‌وه. له کۆلیژی ته‌کنیکی د.ستار ده‌لالیان بوو. به‌ڵام دوای مانگێک که د.که‌وسه‌ر گه‌ڵالی سه‌رۆک زانکۆی ته‌کنیکی پێی زانی ، زۆر تووڕه بوو چونکه خۆیان ئه‌م ئامێره‌یان هه‌بوو، بۆیه د.ستاری ده‌رکرد و ئێستا داوای کردووه به زووترین کات ئه‌و ئامێرانه له کۆلیژ ببردرێنه ده‌ره‌وه. بۆیه پلانێکیان دانا به‌یارمه‌تی ناوچه‌ی زانکۆ که له‌مه‌ودوا ئه‌وانیش به‌شی خۆیان له پاره‌که وه‌ربگرن، پلانه‌که ئه‌وه‌یه د.ادریس بکردرێته سه‌رۆکی به‌شی میکانیک و به فه‌رمی داوای هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ئامێر بکه‌ن. د.احمد دزه‌یی ئه‌م پلانه‌ی ده‌زانی بۆیه سه‌رۆکی به‌شی میکانیکی گۆڕی و د.سورکێو عبدالوهاب ئه‌تروشی دانا. بۆیه حزب ده‌ستی به تێکدانی پرۆسه‌ی خوێندن کرد و بریاری داوه له‌سه‌ر ئه‌م ئامێره ده‌وامی زانکۆی سلاحه‌دین رابگرێت. هه‌ر ئه‌مڕۆ لێپرسراوی پارتی له کۆلیژی ئه‌ندازیاری د.ابراهیم باقی به‌یانی زوو نامه‌یه‌کی بۆ مامۆستایانی کۆلیژی ئه‌ندازیاری ناردبوو که حزب داوایان لێده‌کات ده‌وام رابگرن و بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و د.ادریس حمه به‌یانی زوو کلیلی هۆڵه‌کانی خوێندنی له د.نژاد وه‌رگرتبوو و هه‌مووی داخسبوو و کاغه‌زی له‌سه‌ر دیواره‌کان هه‌ڵواسیبوو که ده‌وام نیه و قوتابیان پێویسته بڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌کان. ئه‌وه‌بوو ئه‌مڕۆ ده‌وام له به‌شی میکانیک وه‌ستاو خۆپیشاندان ده‌ستی پێ‌کرد بۆ هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ئامێرانه. بۆ گهورههکردنی خۆپیشاندانه‌کان، لێپرسراوی پارتی له کۆلیژی ئه‌ندازیاری داوای کردووه به‌یانی مامۆستا‌و قوتابیانی پارت له به‌شی کاره‌باش ده‌وام نه‌که‌ن و به‌شی ته‌لارسازیش بێنه سه‌رسه‌قام به بیانووی ئه‌وه‌ی بۆچی به‌شی ته‌لارسازی له زانکۆ ئه‌هلیه‌کان هه‌یه. ته‌له‌فزیۆنی رووداویش روماڵی خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌کرد. لێپرسراوی ناوچه‌ی زانکۆ به سه‌رۆکی زانکۆی سلاحهددینی وتووه که خۆی به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ر رووداوێکی نه‌خوازراو هه‌ڵئه‌گرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست