كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان
Wednesday, 06/05/2009, 12:00
1753 بینراوە
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به:
موحه‌مه‌د عه‌بدول دایم، رێكخه‌ری به‌رنامه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نا‌وه‌ڕاست و باشووری ئه‌فه‌ریقیا
ته‌له‌فۆن: ٠٠١٢١٢٤٦٥١٠٠٤
ئیمه‌یل:
[email protected] مه‌ریوان حه‌مه‌سه‌عید، توێژه‌ری به‌رنامه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نا‌وه‌ڕاست و باشووری ئه‌فه‌ریقیا
ته‌له‌فۆن: ٠٠١٢١٢٣٠٠٩٠١٧
ئیمه‌یل:
[email protected] ٥ی ئایاری ٢٠٠٩
به‌رێز نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كورردستان
نوسینگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كورردستان
١٦٣٤ ئای ستریت، شوقه‌ی ٢١٠
واشنتۆن دی سی
له‌رێر فاكسه‌وه: ٢٠٢٦٣٧٢٧٢٣
به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیران بارزانی،
كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان ده‌یه‌وێت سه‌رنجی ئێوه بۆ خراپبوونی بارودۆخی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستاندا رابكێشێت. ژماره‌یه‌كی ترسناك له ده‌عوای سزایی (جنائی) كه هانده‌ری سیاسیان له‌پشته دژی رۆژنامه‌نووسان،كه زۆرینه‌یان سه‌ربه‌خۆن، تۆما‌ركراون و هه‌روه‌ها چه‌ندین پێشێلكاریش له یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی هه‌رێمدا ئه‌نجامدراون. ئه‌و یاسایه نوێیه‌هیچ برگه‌یه‌كی تێدانییه كه ئاماژه به رێگه‌دان به زیندانیكردنی رۆژنامه‌نووسان بدات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هێشتا رۆژنامه‌نووسان زیندانیده‌كرێن.
كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان دڵخۆشه به هه‌ندێ هه‌نگاو كه حكومه‌ته‌كه‌ی ئێوه ناویه‌تی بۆ باشكردنی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستاندا، له‌وانه ده‌ركردنی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له ئه‌یلولی ٢٠٠٨دا. رۆژی ٢٧ی نیسان رۆژنامه‌كانی كوردستان بڕیارێكی قادر حه‌مه جان، به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌رێم له سلێمانی، یان بڵاوكرده‌وه بۆ كێشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌عوایانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه دژی رۆژنامه‌نووسان تۆما‌ركراون له پارزگای سلێمانیدا. كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان پێشوازی له‌و بڕیاره‌ده‌كات و هه‌موو دامه‌زراوه حكومییه‌كان هانده‌دات كه هه‌مان كار بكه‌ن.
رۆژی ٢٩ی نیسان، یه‌كه‌مین دانیشتنی دادگا بۆ دادگاییكردنی، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه، دوو كه‌س، كه تۆمه‌تباركراون به پلاندانان بۆ كوشتنی ئه‌حمه‌د میره، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین، له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌حمه‌د میره به كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا، له میدیاكانی كوردستانه‌وه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٠٨دا، ئێوه په‌یوه‌ندیتان پێوه‌كردبوو بۆ ده‌ربڕینی پشتیوانی بۆ مه‌سه‌له‌كه‌ی. ئێمه پشتگیری جه‌نابتان به‌رزده‌نرخێنین. كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان له نزیكه‌وه موتابه‌عه‌ی دادگاییكردنه‌كه ده‌كات و داواشی له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه كه دڵنیایی بكه‌نه‌وه له‌وه‌ی كه دادگاییكردناكه به دادپه‌روه‌رانه و ئاشكرایی ئه‌نجامده‌درێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌نگاوه ئیجابیانه، زیره‌ك كه‌مال له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دوومی ئه‌مساڵه‌وه رێكخراوه‌كه‌یان ٣١ حاڵه‌تی ده‌عوا تۆما‌ركردنی له دژی رۆژنامه‌نووسان تۆماركردووه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت كه ٢٦ له‌و ده‌عوایانه به‌پێی بڕگه له‌كارخراوه‌كانی یاسای سزادانی عێراقی ساڵی ١٩٦٩ تۆما‌ركراون. به‌ڵام توێژینه‌وه‌كانی كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له ٥٠ ده‌عوا دژی رۆژنامه‌نووسان تۆما‌ركراون.
كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان به‌تایبه‌تی نیگه‌رانه له‌و ده‌عوایه‌ی كه رۆژی ٢٣ی نیسان له‌لایه‌ن چنار سه‌عد، وه‌زیری شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفال، دژی نه‌به‌ز گۆران، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری جیهان، به‌تۆمه‌تی ناوزراندن تۆماركراوه‌و تیایدا داوای یه‌ك ملیار دینار(٨٥٩،٠٠٠ دۆلار) قه‌ره‌بوو ده‌كات. ده‌عواكه پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی گۆڤاره‌كه تۆماركرا كه تیایدا هاتبوو كه وه‌زیر سه‌فه‌رێكی دوو مانگه‌ی بۆ له‌نده‌ن كردووه. نوسینگه‌ی وه‌زیر هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ گۆڤاره‌كه پشتڕاستردبووه‌یه‌وه.
جگه له‌و ده‌عوایه نه‌به‌ز گۆران به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ١٧ ده‌عوای تر له دژی هه‌ن له‌به‌ر نووسینه‌كانی. چوار له‌و ده‌عوایانه له ساڵی ٢٠٠٩دا تۆمه‌ركراون. زۆرینه‌ی ده‌عواكانیش له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حزبی و حكومییه‌وه له‌دژی به‌رزكراونه‌ته‌وه.
داوا له جه‌نابتان ده‌كه‌ین كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت هانبده‌ن كه هه‌موو ئه‌م ده‌عوایانه بكێشننه‌وه كه هانده‌ری سیاسیان له پشته‌و له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان تۆما‌ركراون.
له‌لایه‌كی تره‌وه جێبه‌جیكردنی یاسا نوێیه‌كه‌ی كاری رۆژنامه‌نووسی بێ كێشه‌نه‌بووه. یه‌كێك له خاڵه‌گه‌شه‌كانی یاساكه ئه‌وه‌یه كه باس له سزای زیندانیكردن ناكات بۆ ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه رووبه‌رووی دادگاییكردن ده‌بنه‌وه له‌سه‌ر كاری رۆژنامه‌گه‌ری. به‌ڵام توێژینه‌وه‌كانی كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان چه‌ند حاڵه‌تێكیان ده‌رخستووه كه تیایدا دادوه‌ران یاساكه‌یان پشتگوێخستوه‌و رۆژنامه‌نووسانیان به یاسای سزادانی عێراقی ساڵی ١٩٦٩ تۆمه‌تباركردوه و حوكمداوه.
له ٢٠ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه، ئه‌و رۆژه‌ی یاساكه به‌فه‌رمی خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان ئه‌م پێشێلكارییانه له دژی یاسای كاری رۆژنامه‌ی هه‌رێمی كوردستانی تۆماركردووه:
شوان داوودی، سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی هه‌واڵ كه له كه‌ركوك ده‌رده‌چێت، رۆژی ٤ی تشرینی دووه‌م ی ٢٠٠٨ له‌لایه‌ن دادگایه‌كی شاری سلێمانیه‌وه له‌سه‌ر سێ تۆمه‌تی ناوزڕاندن حوكمدرا، له‌به‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك له‌ساڵی ٢٠٠٤دا له‌سه‌ر كێشه‌كانی ناو دادگای سلێمانی، به زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ به‌پێی یاسای سزادانی ساڵی ١٩٦٩. هه‌ر هه‌مان رۆژ دوای حوكمدانی، شوان ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌كرا. پاش به‌سه‌ربردنی هه‌شت رۆژ له گرتووخانه، دادگای ته‌میز بڕیاره‌كه‌ی دادگای هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
دادگایه‌كی شاری هه‌ولێر رۆژی ٢٤ی تشرینی دووه‌م، دكتۆر‌و رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌ست، عادل حوسه‌ین، به شه‌ش مانگ زیندانیكردن سزادا به‌هۆی پێشیلكردنی بڕگه‌ی داب و نه‌ریتی گشتی له یاسای سزادانی ساڵی ١٩٦٩ له نووسینێدا له‌باره‌ی سێكسی كۆم و ته‌ندروستی كه له نیسانی ٢٠٠٧دا له رۆژنامه‌ی هاوڵاتیدا بڵاوكرابوویه‌وه. پاش به‌سه‌ربردنی نزیكه‌ی دوو هه‌فته له زینداندا دكتۆرعادل به بڕیارێكی لێبوردنی سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی رۆژی ٩ی كانوونی یه‌كه‌م ئازادكرا.
رۆژی ٧ی كانوونی دووه‌م، جاسم موحه‌مه‌د، رۆژنامه‌نووس و به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له زاخۆ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه ده‌ستگیركرا له‌سه‌ر "په‌خشكردن به بێ مۆڵه‌ت" و داوی به‌سه‌ربردنی شه‌ش رۆژ له گرتووخانه به كه‌فاله‌تی ١٠ ملیۆن دینار (٨،٦٥٠ دۆلار) ئازادكرا. جاسم به كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسانی وت كه وێستگه ته‌له‌ڤزیۆنیه تازه ده‌مه‌زرێرنراوه‌كه‌ی یه‌كگرتوو سه‌رگه‌رمی تاقیكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی په‌خشكردن بوون كاتێ هێزه‌كانی ئاسایش هاتبوون و ده‌ستگیریان كردبوو. جاسم به‌پێی ماده‌ی ٢٤٠ی یاسای سزادانی ساڵی ١٩٦٩ له‌به‌ر "موخاله‌فه‌كردنی رێنمایی فه‌رمی" دادگایی ده‌كرێت.
كاوه گه‌رمیانی، رۆژنامه‌نووس له گۆڤاری خه‌ون، به كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسانی وت كه رۆژی ٢٨ی كانوونی دووه‌م له‌سه‌ر دوو ده‌عوای ناوزڕاندن كه هه‌ردووكیان به‌پێی ماده‌ی ٤٣٣ی یاسای سزادانی ١٩٦٩ تۆما‌ركراون، ده‌ستگیركراوه. ده‌عواكان له‌لایه‌ن ده‌زگا حكومییه‌كانی شاری كه‌لار تۆما‌ركراون. پاش به‌سه‌ربردنی پێنج رۆژ له گرتووخانه، كاوه به كه‌فاله‌تی ٥٠٠،٠٠٠ دینار (٤٣٠ دۆلار) ئازادكرا. هێشتا رۆژی دادگاییكردنی دیارینه‌كراوه.
رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌ست، ناسیح عبدالرحیم به كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه رۆژی ١٨ی كانوونی دووه‌م به تۆمه‌تی ناوزڕاندن زیندانیكرا. ئه‌و وتی كه ده‌عواكان له‌لایه‌ن لقی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه و چه‌ندین ئه‌ندامی ئه‌و لقه‌وه تۆما‌ركراون له‌به‌رامبه‌ر ووتارێكی رۆژنامه‌نووسه‌كه‌دا له كه له سایتی كوردستان پۆسته‌وه بڵاوكرابوه‌یه‌وه‌و ره‌خنه‌ی له لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان گرتبوو. هه‌روه‌ها وتی كه دوای به‌سه‌ربردنی رۆژێك له زیندانی به كه‌فاله‌تی ١،٥ ملیۆن دینار (١،٢٩٤ دۆلار) ئازادكرا. ناسیح وتی كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان ٢٧ ده‌عوا له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت دژی تۆاركراوه. ٢٥ی ئایار رۆژی دادگاییكردنی ناسیحه.
سۆران عومه‌ر، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری رێگا،به كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسانی وت كه رۆژی ١٨ی ئازار له سلێمانی ده‌سگیركرا له‌سه‌ر ده‌عوایه‌كی ناوزڕاندن كه له‌لایه‌ن ئافره‌تێكه‌وه (ناوی نه‌هێنرابوو) له دژی تۆماركرابوو. رۆژی دواتر به كه‌فاله‌تی دوو ملیۆن دینار (١،٧١٥ دۆلار) ئازادكرا. هێشتا رۆژی دادگاییكردن دیارینه‌كراوه. له‌ساڵی ٢٠٠٩دا حه‌وت ده‌عوا له دژی گۆڤاره‌كه- هه‌رموویان له‌لایه‌ن كه‌سوكاری به‌رپرسان و ده‌زگا حكومییه‌كانه‌وه- له‌به‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی جیاوا تۆما‌ركراون.
رۆژی ٣١ی ئازار، له‌زگین چوقی، رۆژنامه‌نووس له ئاژانسی هه‌واڵی ئاكانیوز، و سه‌باح ئه‌تروشی، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی ئاژانسه‌كه له دهۆك له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا ئاماده‌بوون بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تۆمه‌تی ناوزڕاندن كه‌له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسه‌وه له دژیان تۆماركرابوو گوایه له‌زگین له هه‌واڵیكدا به ناوی پۆلیسه‌كه‌وه لێداونی بڵاوكردوه‌ته‌وه. هه‌مان رۆژ له‌زگین زیندانیكراو رۆژی دواتر به كه‌فاله‌تی كه‌سێك ئازادكرا. سه‌باح به كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسانی وت كه له‌كاتی ئاماده‌بوونیان له دادگا رۆژی ٣١ی ئازار دادوه‌ره‌كه ره‌تیكرده‌وه كه به یاسای نوێی كاری رۆژنامه‌نووسی تۆمه‌تیان ئاراسته‌بكات و له‌جیاتی ئه‌وه بڕگه‌كانی یاسای سزادانی ساڵی ١٩٦٩ی به‌كارهێنا. به‌وته‌ی سه‌باح له ناوه‌ڕاستی مانگی نیساندا ئه‌فسه‌ره‌كه داعواكه‌ی له دژی رۆژنامه‌نووسه‌كان كشانده‌وه.
ئێمه داوا له جه‌نابتان ئه‌كه‌ین كه ته‌ئكیدبكه‌نه‌وه له‌وه‌ی كه به‌رپرس ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادارن كه نابێت رۆژنامه‌نووس زیندانیبكرێت له‌به‌ر تاوانی په‌یوه‌ندیدار به كاری رۆژنامه‌نووسییه‌وه و هه‌روه‌ها ده‌بێت به‌پێی یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی دادگاییبكرێن، نه‌ك یاسای سزادانی ساڵی ١٩٦٩. ئه‌ركی حكومه‌ته‌كه‌ی ئێوه‌یه كه ته‌ئكید له‌وه بكه‌ته‌وه كه یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی به‌ته‌واوه‌تی جێبه‌جێده‌كرێت.
نابێت به‌رپرس و سیاسه‌تمه‌داره‌كان په‌نابه‌رنه‌به‌ر تۆما‌ركردنی ده‌عوای سزایی (جنائی) له‌به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و بابه‌تگه‌لێك كه به‌دڵیان نییه. ئه‌م شه‌پۆلی ده‌عوا تۆماركردنه دواجار ئامانجه‌كه‌ی ته‌نها بریتی ده‌بێت له‌باربردنی هه‌وڵه‌كانی كوردستان له‌پێناو بوونه نموونه‌یه‌كی چالاكی دیموكراسی. داوا له ئێوه ده‌كه‌ین ها‌نی به‌رپرس ولایه‌نه حكومییه‌كان بده‌ن كه هه‌موو ئه‌و ده‌عوا جنائیانه‌ی كه هانده‌ری سیاسیان له پشته‌و دژی رۆژنامه‌نووسان تۆما‌ركراون بكشێننه‌وه‌و چیتر ده‌ستبه‌رداری ئه‌و كارانه‌ببن.
زۆر سوپاس بۆ بایه‌خدانت به‌م مه‌سه‌له گرنگانه. جاوه‌ڕێی وه‌ڵامی به‌رێزتانین.
دڵسۆزتان
جۆڵ سایمه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار
وێنه‌یه‌كی بۆ:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
عه‌دنان موفتی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
فه‌لاح موسته‌فا به‌كر، به‌رپرسی نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
كه‌ریم سنجاری، وه‌زیری ناوخۆ له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
فاروق جه‌میل سادق، وه‌زیری داد له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
كریستۆفه‌ر هیڵ، باڵوێزی وولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له عێراق
كریستۆفه‌ر پرێنتیس، باڵوێزی به‌ریتانیا له عێراق
لینكن ده‌یڤس، گروپی كۆنگرێسی كوردی-ئه‌مه‌ریكی
جۆ ویڵسن، گروپی كۆنگرێسی كوردی-ئه‌مه‌ریكی
یونامی
به‌شی ئازادی راده‌ربڕین و دیموكراسی له یونسكۆ
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
مه‌رسه‌دی ئازادیه‌كانی رۆژنامه‌نووسان
كۆمیته‌ی جیهانی ئازادییه‌كانی راگه‌یاندن
خانه‌ی ئازادی
رێكخراوی جاودێری مافه‌كانی مرۆڤ
سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ رۆژنامه‌نووسان
فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان
په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاندن
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی
رێكخراوی مادده‌ی ١٩
رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی كه‌نه‌دی بۆ ئازادی راده‌ربڕین
مونته‌دای ئازادی
ئندێكس بۆ سانسۆر
ئنته‌رنه‌شناڵ پێن
یانه‌ی راگه‌یاندنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسانی پیشه‌یی ئه‌مه‌ریكا
دامه‌زراوه‌ی رۆژنامه‌كانی جیهان