کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


عه‌لی قه‌رداغی لە نێوان قور ئان و ئیمان و كوردبوون...

Saturday, 24/11/2012, 12:00






ئه‌مرۆ ئه‌و پرۆفیسۆره‌ كورده‌ له‌ غه‌زه‌وه‌ وتارێكی خوتبه‌ی هه‌ینی خوێنده‌وه‌ كارێكی باشی كرد كه‌ داكۆكی له‌ گه‌لێكی زوڵم لێكراو كردوه‌... ...، من قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نیه‌ به‌ڵام پرسیارم هه‌یه‌ ئاخۆ د. عه‌لی قه‌رداغی قورئان ناخوێنێته‌وه‌؟ یان ته‌نیا ئه‌و به‌شه‌ ئه‌خوێنێته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی دارن به‌ عه‌ره‌ب؟ زۆرم پێ سه‌یره‌ ئه‌م زانا كورده‌ كاتێك به‌عه‌گاله‌وه‌ ده‌ر ئه‌كه‌وێت و قسه‌له‌سه‌ر كێشه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ ئه‌كات و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆشی ، رۆژانه‌ رووبه‌رووی قركرد ئه‌بنه‌وه‌؟ هه‌ندێك جار به‌ ناوی ئه‌نفال!!! هه‌ندێك جاریش به‌ بروو بیانوی دۆستی ئیسرائیل ! هه‌ندێك جاریش به‌هه‌وه‌س ، به‌ڵام ئه‌م زانایه‌ شه‌رمنانه‌، تا ئێسا به‌ راشكاویه‌وه‌ فتوایه‌كی ده‌رنه‌كردوه‌" ، له‌ دوای به‌ناو ! به‌هاری عه‌ره‌بی ئاغاكه‌ی دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی (شێخ عه‌لامه‌ یوسف قره‌زاوی) چه‌ندین فتوای ده‌ركرد و زیاتر له‌ 100 هه‌زار مرۆڤی عه‌ره‌بی به‌كوشتدا و چه‌ند ده‌وڵه‌تێك روخان! دنیاش نه‌بووه‌ شامی شه‌ریف و محه‌مه‌د مورسی له‌ میسری هه‌مان شته‌كانی پێشوو ئه‌كاته‌وه‌ به‌شێوازێكی دیكه‌ هه‌روه‌ها هتد.. به‌ڵام رۆژێك نه‌مان بینی ئه‌وشه‌رانه‌ دژی كورد حه‌رام بكه‌ن و مافه‌كانی كورد بده‌ن، مه‌گه‌ر ئێوه‌ قورئانی پیرۆز ناخوێنه‌وه‌؟ خوێنی مسوڵمان هه‌ریه‌كه‌ له‌ غه‌زه‌ برژێت یان له‌ حه‌له‌ب و قامیشلۆ و وان و مهابات و كه‌ركوك و دوزخورماتوو؟ مه‌گه‌ر قورئان جیاكاری ئه‌كات؟ یان ئێوه‌ قورئان به‌ ئاراسته‌ی خواستی خۆتان به‌كار ده‌هێنن و راستیه‌كان و ده‌قه‌ قورئانیه‌كان ئێوه‌ هه‌ڵ ناسورێنن ، ره‌نگه‌ ئه‌وه‌ راستیه‌كه‌ بێت...
كاك دكتۆر من وه‌ك كوردێك زۆر بێهیوام له‌كاتێك تۆ گشت تواناكانت له‌خزمه‌تكردنی ئابوری عه‌ره‌ب سه‌رفكرد و گه‌له‌كه‌یشت هه‌ر بێ مافن و هیچ كه‌سیش تا ئیشی خۆی پێ نه‌بێ قور ئان و ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌كانی به‌بیر دانایه‌! !.، من ئه‌مرۆ تێگه‌یشتم تۆ له‌ كوردبوونا دورتریت له‌ چاوه‌روانی و پێویستیه‌كانی گه‌له‌كه‌ت ! له‌ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌كانیش ئه‌وه‌ی تۆ ئاراسته‌ ئه‌كات ئه‌وه‌ ئایه‌ته‌ كانی قور ئان و حیكمه‌ته‌كانی نیه‌، ئه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و سیاسیه‌كانی قه‌ته‌ر و شێخ و میره‌ كۆیله‌كانی ئه‌مریكایه‌...، به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ش كۆیلایه‌تی كۆیله‌ییه‌ و ده‌روێشه‌كانیشت له‌ كوردستان رۆژانه‌ به‌ داروبه‌ردی ئه‌م ووڵاته‌ ئه‌رشێنه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی بتوانن ته‌نانه‌ت تاكه‌ سودی خۆیان له‌رووی ستراتیجیه‌وه‌ی بۆ ئه‌م گه‌له‌ بژمێرن، ئه‌وه‌ نه‌بێت جنێو فرۆشی خوا په‌رستنیان تێكه‌هه‌ڵاو كردوه‌ .. ئه‌گه‌ر بروا بكه‌ی من پێموایه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سانێكی هه‌بن ئیمانیان لاوازبێت پێموایه‌ تۆ و یوسف قه‌رزاوی پاشانیش عوله‌ماكانی دیكه‌ له‌ پێشی پێشه‌وه‌ن، ئێوه‌ن قورئان و حیكمه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی قورئانیتان فه‌رامۆشكردوه‌.....، ئێوه‌ ئه‌وه‌ ئه‌كه‌ن.... بەداخەوە بۆ زانایانى كورد كە هەموو ژیانیان لە پێناو ئیسلام دانا كەچى نەیانتوانى خزمەتێكى بچووك بەگەلەكەیان بكەن سەر ئەنجامیش نەیاتوانى ئەركێكى ئاینى گرن جێ بەجێ بكەن، من وەك كوردێك هەقمە لێتان نیگەران بم، رەنگە دواى رامانێك تۆ ش هەر ئەو قسەیەم بكەیت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە