کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ڕیفۆرم خوازەكان و نەوشیروان دەسەڵاتیان ناچار كرد بەڵێنى جۆراو جۆر بدەن.

Saturday, 16/05/2009, 12:00

1911 بینراوە


بەدرێژاى مێژوو حكومى كورد نەیتوانیوە وێنەكى پۆزەتیڤى یاساو دامەزراوەیى بداتە ناوەوە و دەرەوەى خۆى كە بتوانێت بە بەرامبەرەكەى بڵێت لە سەر بناغەى ئەم دامەزراویانە حكومەتم هەیە یاساى دامەزراوەیى كارى خۆى دەكات بگرە بە پێچەوانەوە تەنها بەڕوكەش حكومەتین وەك هاوردەیەك چەند بنەمایەكى یاسایى و دەستورى و پەرلەمانیمان هێناوە و كردومانەتە دروشمى كارەكانى هەر سێ دەسەڵاتەكە بەڵام ئەگەر وردتر ئیدارەیەكى كوردى لەسەر بچوكترین ئیدارە تا دەگاتە ئەنجومەنى وەزیران وەربگرین لەسەر بنەماى پەیوەندییە كەلتورییەكان كار كراوە زۆر بەكەمى كارى یاسایى و ئیدارى كراوە بە واتایەكى تر پەیوەندیە خێڵەكیەكان و ناوچەییەكان سەراپایى بەڕێوەبردنى داگیركردوە بە تایبەتى دەسەڵاتى دادوەرى كە ترسناكترین حاڵەتە وە ئەگەر بە نمونە وەربگێرێ ئێمە لەم سەرى ڕاستەوە تا ئەوسەرى چەپ دەڵێین گەندەڵى هەیە كەچى زۆر بەكەمى یان هەر نەمان بینى كەسێ بدرێتە دادگا بە تۆمەتى گەندەڵى ئەوانەش كەباس دەكرێت خەڵكى هەژار و بێ پشتیوانى خێڵ و ناوچەن , بۆیە دەتوانین بڵێین ئیدارەى كوردى دەسەڵاتى خۆماڵى لە ئێستەى هەرێمدا هێندە خێڵەكیە هێندە یاسایى نییە كە لێپرسراوان كار بۆ خێڵ و ناوچەى خۆیان دەدەن هێندە بە ئیدارەیەكى گشتگیرییەوە ناتوانن دەسەڵاتى جێ بە جێ كردن پەیڕەو بكەن خۆ ئەگەر ببێت هەر كەسە و كارو ئیدارەو كارى خۆى هەبێت چ پێویستە كێشەى شۆفێر و شەقام و كرێچى و كاسبكاران و ..هتد, بچێتە بەردەم مەكتەبى سیاسى هەر لەم ڕوانگەیەوە ئێستە وا بۆ (19)ساڵ دەچێ نەتوانراوە دەسەڵاتى كوردى كار بكات وە ئەفزەلیەت بدات بەكارە پێویستییە بناغەییەكان و دەسەڵاتەكان توشى جۆرێك لە ئیفلیجى بووە ئەو پێشكەوتنانەى كە باس دەكرێن لە ڕوى بیناسازى و ماستەر پلانەوە تائاستێك خراپ نەبووە بەڵام پیداویستیە بنەڕەتییەكان وەك بەرهەم هێنانى خۆیى لە ڕوى كشت و كاڵى و كەرتى نەوت و سەرچاوە ئاوییەكان و گەشت و گوزارو ..هتد . كە ئەمانە بنەماى ژێرخانى ئابورین تا هەرێمى كوردستان بتوانێت داهاتى هەناردەى زیاتر بێت لە هاوردە وە جگە لەو بڕە پارە كە لە بەغداوە دێت نەتوانراوە كارى تر بكرێت بۆیە دەسەڵاتى كوردى توشى چەق بەستوییەك و سڕ بونێك بو بو لە هەمو ئاستەكاندا هێندەى لە كۆمەڵگایەكى مردو دەچوین هێندە نەمان دەتوانى زیندو بین و بە ئیدارەیى بوون بسەلمێنین لەسەر ئاستى تاكى كوردى , تاكى كوردى بخەینە بەردەم كار كردن و بەرهەم هێنانەوە , ئەمانە وادەكات بچینە سەر قسەیەكى د.فواد مەعسوم كە دەڵێ (ئەگەر بەغداد دوو مانگ پارە نەدات بە هەرێمى كوردستان ناتوانین معاش بدەین) كە تاكە دراوێك پەرە بە جوڵەى دراوى میكانیزمیانەى بازاڕ و داهات بدات ئەو 17%یە كە دێتە هەرێمەوە وە لەوێوە بەهۆى موچە خۆرەوە دەچێتە بازاڕو لەێشەوە دەچێتە گیرفانى دەرەوەى هەرێم كە ترسناكترین حاڵتە بۆ هەموو ئاستەكان كە وا دەكات كۆمەڵگاى كوردى پێویستى بە گۆڕانێكى گشتگیریانەى هەمەلایەنەى هێمنانەى درێژخایەن بكات .... تا ئێرا دەنگێك یان بەرەیەك یان حزبێك یان ڕێكخراوێك نەبووە لە دەرەوەى دەسەڵات بتوانێت دەسەڵات ناچارى ئەم گۆڕانانە بكات یا خۆى ببێتە دەسەڵات و كار بۆ ئەم گۆڕانانە بكات چەند هەوڵێكى نەزۆك و لەرزۆك هەبوو كەچوار حیزبەكەو یەكگرتوو بەتایبەت كردیان بەڵام ئەوانیش لە دوا جاردا نەیانتوانى لە مەفهوم و چەمكى ئۆپۆزسێون بگەن و دۆڕان واتە نەتوانرا تا ئاستێك یاساى مۆدێرنانە بخەنە ناو بەرنامەى وەجێنداى حكومەتەوە بەڵكو ئەدائى جكومەت یان گوتارى حكومەت گوتارێكى خێڵەكیانە و ناوچەیانە بوە ئەو دەنگە كەتا ئێستا توانیویەتى ئەم كارە بە خۆلێبوردییەوە بكات ڕیفۆرم خوازەكان و نەوشیروان بوە كە دەسەڵاتى ناچاركرد چى تر كار بە تەوافقى نێوان حزبەكان و خێڵەكان نەكرێ و بگڕێتەوە بۆ ڕاى تاك و هەڵبژاردن وە هاوڵاتى ئارەزومەندانە دەنگ بدەن لە وێوە پۆست و دەسەڵاتەكان دیارى بكرێت ڕیفۆرم خوازەكان و نەوشیروان كە ئێستا لیستێكى جەماوەرى هەیە چوارچێوەیەكى حزبى و ڕێكخراوەى نییە كە ئەمەش تێكشكانى حزبى تەقلیدى و داهێنانێكى یان جۆرە مۆدیلێكى مۆدێرنانەیە كە دەیەوێت جوانییەكانى ناو دەسەڵات و لێپرسراوى بوون لەوە زیاتر ناشیرین نەبێت گێڕانەوى متمانە و ولائى هاوڵاتى بوون و هاو نیشتمانى بوون كاركردن بگێڕێتەوە بۆ كۆمەڵگا و ڕۆحى مل ملانێ و فرە دەنگى و فرە رەِنگى لەسەر بەرژەوەندییە باڵاو هاوبەشەكان بداتەوە كۆمەڵگا و گۆڕپانى مل ملانێكان بهەژێنێ و ڕۆحى ئۆپۆزیسۆن بوون بهێنێتە ناو فكرى كوردییەوە دەسەڵات ناچار بە هەمو گۆڕانەكان بكات , نەوشیروان و ڕیفۆرم خوازەكان لە ئێستادا توانیویانە دەسەڵات بخەنە بەردەم دنیایەك بەڵێنى گۆڕانەوە كە هەمو ئەم بەڵێنانە بە بەرهەمى ڕیفۆرم خوازەكان و نەوشیروان دەزانرێت. .
بە مێژوى 19ساڵەى تەمەنى دەسەڵاتى هەرێم هێندەى ئەم دوو مانگە پارەكانیان لەناو قاسەو گیرفانیانەوە بە قەد ئێستا نەهاتوەتە بەردەم خەڵكى , 19 ساڵە بە قەدەر ئەم دوو مانگە نەتوانراوە دیموكراسى بن و بگڕێنەوە بۆ ناو خەڵكى كە پێم وا نییە ئەم بەڵێنانە جێ بە جێ ببن , هێندەى ئەم دوو مانگە تێكڵاویان نەبوە لەگەڵ خەڵكیدا بەدیوێكى تردا سەرلەنوێ بەهۆى پارە بەخشین و خۆفرۆشى لە خشتەبردنەوە تاكى كوردى دەخەنەوە بەر بێ متمانەیى بوون بەڵام بەڵێن دان بەجێ بە جێ كردنى پرَۆژەكان لەژێركاریگەرى كارئەكتەرەكانى لیستى گۆڕاندایە , 19 ساڵە هێندەى ئەم دوو مانگە تاكى كوردى هێندە بەجۆش نەبوە بۆ ئەرك و مافەكانى ,كە دەتوانین بڵێین ئەم بەڵێنانە دەبێتە بەشێك لە بەرهەمى كارەكانى ڕیفۆرم خوازەكان و نەوشیروان واتا ئەگەر ئەمان نەبونایە هەرگیز ئەم بەڵێنانە نەدەدرا وە خەڵكى متمانەیەكى تەواویان بە ڕیفۆرم خوازەكان هەیە كە بە سەركەوتویى بچنە ناو دەسەڵات و گۆڕانى گشتگیریانە بكەن لە سەر دەستى پیاوێكى سادەى ڕۆشنبیرى داینەمۆى شۆڕشى نوێى شاخ و شۆڕشى نوێى شارەكان و كار كردن بۆجێ بە جێ كردنى دەر ئەنجامى دروشمە جوانەكان زیندوكردنەوەى پەیوەندییەكانى نێوان هاوڵاتى و دەسەڵات كە 19 ساڵە نامۆ بوون بەیەك , بۆیە وەك سەرەتا ڕیفۆرم خوازەكان و نەوشیروان دەسەڵاتیان ناچار بە بەڵێنى جواروجۆر كردوە , كەواتە لیستى گۆڕان و لیستەكانى دەرەوەى دەسەڵات پێویستییەكى مێژووى وهەنوكەییە. [email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)