کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ کۆمپانیای ده‌ریاوانه‌وه‌ (له‌ سه‌ر قاسم ئاغای کۆیه‌)

Friday, 08/10/2010, 12:00


چه‌ند رۆژێکه‌ له‌ شاشه‌ی کوردستانپۆست هه‌واڵێک بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ که‌ گوایه‌ قاسم ئاغای کۆنه‌ موسته‌شار له‌ رێگای فڕۆکه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تیی هه‌ولیر دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵایه‌ی که‌ ماوه‌یه‌که‌ شه‌قامی کوردستانی گرتۆته‌وه‌ و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان له‌ سه‌ر ناوبراو داوی یاساییان له‌ داداگای به‌رایی کۆیه‌ تۆمارکردووه‌، به‌ره‌وه‌ ولاتی ئیتاڵیا هه‌ڵاتووه‌، لێره‌دا ئه‌وه‌ی که‌ په‌یوه‌ندیی به‌ ئێمه‌وه‌ هه‌بیت وه‌ک کۆمپانیای ده‌ریاوان و به‌ڕیز هه‌ڵمه‌ت محه‌مه‌د قادر که‌ گوایه‌ ئێمه‌ ڤیزه‌مان بۆ وه‌رگرتووه‌ و له‌ رێگای ئێمه‌وه‌ سه‌فه‌ری کردووه‌، بۆ خه‌ڵکی کوردستانی روون ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ کۆمپانیای ئێمه‌ به‌ هیچ شیوه‌یه‌ک ئیشوکاری ڤیزاوه‌رگرتن نییه‌ و به‌ڵکو کۆمپانیای ئێمه‌ تایبه‌ته‌ به‌ بازرگانی گشتیی. هه‌ر که‌س و لایه‌نێکیش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی لابێت که‌ ئێمه‌ ڤیزه‌مان بۆ ناوبراو وه‌رگرتووه‌، ئاماده‌ین له‌به‌ر ده‌م دادگا بووه‌ستین و به‌رگریی له‌ خۆمان بکه‌ین و ئه‌م هه‌واڵه‌ نادروسته‌ به‌ رێگای یاسا به‌ درۆ بخه‌ینه‌وه‌. وه‌ک مافێکی ره‌وای خۆمان و به‌رگریی کردن له‌ هه‌ڵوێستی کوردانه‌ و شۆڕشگێرانه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌مان که‌ لای هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان شاراوه‌ نییه‌، ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌ درۆ ده‌خه‌ینه‌وه‌ و پێویسته‌ هه‌ر سایتێک یان بڵاوکراوه‌یه‌ک به‌ر له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ هه‌واڵانه‌ راستیی و دروستی هه‌واڵه‌که‌ وه‌کو خۆی بڵاوبکاته‌وه‌ و بوختان و قسه‌ی لابه‌لا به‌ که‌س هه‌ڵنه‌به‌ستێ، بۆیه‌ بۆ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان و خانه‌واده‌ی ئه‌م شه‌هیدانه‌ روون ده‌که‌ینه‌وه‌، که‌ له‌ دوور و نزیکه‌وه‌ سه‌فه‌رکردنی قاسم ئاغا په‌یوه‌ندیی به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌ و له‌ که‌سیش قبوڵ ناکه‌ین کوردایه‌تیی به‌ ئێمه‌ بفرۆشێت، چونکه‌ مێژوو شاهیده‌ که‌ ئێمه‌ وه‌ک بنه‌ماڵه‌ ده‌یان شه‌هیدمان به‌ کوردستان به‌خشیوه‌.

کۆمپانیای ده‌ریاوان
**********************
کوردستانپۆست سوپاسی کۆمپانیای ده‌ریاوان ده‌کات بۆ ئه‌و روونکردنه‌وه‌یه‌، هه‌ڵبه‌ته‌ ئێمه‌ ئه‌و هه‌واله‌مان له‌ هه‌ولیره‌وه‌ بۆ هاتووه‌ و گومانیشمان هه‌بوو که‌ راکردن و خۆشاردنه‌وه‌ی قاسم ئاغای کۆیه‌، که‌ ئه‌مه‌ ده‌ستیی پاریی تێدایه‌، ئه‌و روونکردنه‌وه‌یه‌ ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که‌ گومان له‌وه‌ بکه‌ین، قاسم ئاغا هێشتا کوردستانی جێ هێشتبێت، بۆیه‌ دروستکردنی ده‌نگوباسێکی ئاوا و ناوهێنانی ئێوه‌، که‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نیوده‌وله‌تیی هه‌ولێر گه‌یه‌ندرابێته‌ ئیتاڵیا، گومانه‌کانی زیاتر کرد، هه‌رچه‌نده‌ پێشتریش ئێمه‌یان وا ئاگادارکرده‌وه‌ که‌ چۆته‌ فینله‌ندا، یان رۆیشتۆته‌ تورکیا، هه‌موو ئه‌م هه‌واله‌ چه‌واشه‌کارییانه‌ بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕێ و شوێنی قاسم ئاغابووه‌، دیاره‌ ئه‌وه‌ له‌ پشتی ئه‌م چه‌واشه‌کارییانه‌وه‌ بوو، که‌ ده‌زگای پاراستن و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی رێکیان خست، گومانیشمان ده‌بێته‌ یه‌قین که‌ تاوانبارکردن و ناوهێنانی کۆمپانییاکه‌ی ئێوه‌، هه‌ر ئه‌وان ئه‌مه‌یان راگه‌یاندووه‌. ئه‌و سه‌رنجه‌ش، که‌ ئێمه‌ی له‌سه‌ر روونکردنه‌وه‌که‌ی ئیوه‌، هه‌مانه‌، ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئێوه‌ ئه‌و که‌سه‌تان وه‌ک تاوانبارێک ناو نه‌هێناوه‌، ئاسایی بوو ئه‌گه‌ر روونکردنه‌وه‌که‌تان وه‌ک کۆمپانیایه‌ک، فه‌رمیانه‌بووایه‌ و به‌لای سیاسه‌ت و رابردووی بنه‌ماڵه‌ی خاوه‌نی کۆمپانیه‌که‌ نه‌چوونایه‌، ، به‌ڵام کاتێک کۆمپانیاکه‌تان دێت و باس له‌ خه‌باتیی بنه‌ماڵه‌ی خاوه‌ن کۆمپانیاکه‌ ده‌کات، که‌ شه‌‌هیدتان داوه‌ و خه‌باتتا بۆ کوردستان کردووه‌،‌ لیره‌دا ئیمه‌ ناچار ده‌بین، ره‌خنه‌ له‌ شیوازی ناوهێنای قاسم ئاغا بگرین، بڵێین ئه‌ی بۆچی ئێوه‌ وه‌کو هه‌لوێستێکی کوردانه‌ ناوی قاسم ئاغاتان وه‌ک تاوانبارێک ناو نه‌هێناوه‌؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە