کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌خه‌به‌ر به‌ره‌وه‌ ئاغای تاڵه‌بانی له‌ کۆشکی کۆماری دایت نه‌ک له‌ خڕه‌ی ناوزه‌نگ

Sunday, 03/04/2011, 12:00



که‌س نی یه‌ له‌ هه‌موو ژیانی سه‌رکرده‌ و که‌سایه‌تیه‌ سیاسییه‌کانی جیهان دا هێنده‌ی ئاغای تاڵه‌بانی هه‌لپه‌رست و بێ مۆراڵی سیاسی و گه‌مژه‌ ونزم بێت . هیچ شتێکی پێ عه‌یب نییه‌ و له هه‌موو کۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆکانی و چاوپێکه‌وتووه‌کانی خۆی دا له‌گه‌ڵ لایه‌ن و که‌سایه‌تییه‌کانی غه‌یره‌ کوردا هه‌موو جارێک خۆی ده‌کاته‌ گاڵته‌جاری و قه‌شمه‌ری و به‌ دڵی ئه‌و لایه‌ن و که‌سایه‌تی وئه‌و ووڵاتانه‌ قسه‌ ده‌کات و وه‌ک سواڵکه‌رێکی سیاسی ده‌ئاخافتێ و ده‌پاڕێته‌وه‌ لێیان و واده‌زانێت ئێستاش له‌ خڕه‌ی ناوزه‌نگه‌ و هه‌ر خه‌ریکی درۆکردن و خواخوایه‌تی لایه‌نێک لای لێ بکاته‌وه‌ و بیری ده‌چێته‌وه‌ که‌ ئێستا سه‌رۆک کۆمارێکه‌ و له‌ کۆشکی کۆماری دایه ‌ و ده‌بێت کۆمه‌ڵێک ڕه‌فتار وهه‌لوێستی تایبه‌تی بکات به‌ پێی چه‌ند پرۆتۆکۆڵێکی سه‌رۆک کۆماری و جیهانی ، به‌ڵام چونکه‌ له‌ خه‌ویشیدا نه‌بوو هه‌رگیز خۆی له‌سه‌ر کورسی سه‌رۆک کۆماری دا بینێته‌وه‌ ، بۆیه‌ ئێستاش وا ده‌زانێت له‌ شاخ و خڕه‌ی ناوزه‌نگه‌ و هه‌رچی بڵێت که‌س نایبیستێ و که‌س به‌ ئیعتیباری وه‌رناگرێت ، هه‌ربۆیه‌ هه‌ر جاره‌ی شه‌کرێک ده‌شکێنێت وقسه‌ و باسه‌کانی هه‌مووی پێچه‌وانه‌ و دژبه‌یه‌که‌.
کاتێک له‌ به‌ غدا قسه‌ ده‌کات ئه‌وه‌ی کورد و کوردستان بێت به‌ ده‌میدا نایه‌ت و هه‌ر خه‌ریکی خۆ سووکردن و مامه‌ حه‌مه‌یه‌ته‌ بۆ برا عه‌ره‌به‌ چاوڕه‌ش و تورکمانه‌کان ودیاری و پاره‌ ده‌به‌خشێته‌وه‌ به‌سه‌ریاندا و داوای جێگری سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م ده‌کات تا که‌مه‌نه‌ته‌وه‌یه‌کان و شیعه‌ و سونی ڕازی بکات و بڵێن ئاغای تاڵه‌بانی زۆر دڵفراوان و دۆسته‌ ، که‌ نازانێت ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی له‌ گه‌مژه‌یی و نه‌شاره‌زایی یه‌وه‌یه‌ له‌ هونه‌ری ‌به‌ڕێوبردن و حکومه‌تدا ، ئه‌م هه‌ر به‌ ئسلوبی حه‌فتاکان و هه‌شتاکان لێ ی ده‌خوڕێت و وا ده‌زانێت له‌ تووژه‌ڵه‌ و خڕه‌ی ناو زه‌نگه‌ وبه‌ قسه‌ی لووس و درۆ بۆی ده‌چێته‌ سه‌ر.
ئیمڕۆ سوپاس بۆ ئینته‌رنێت و ته‌کنۆلۆجیای نوێ ، که‌ قسه‌ ودرۆ و شه‌کرشکاندنه‌کانی زۆر بڕناکات و زوو زوو که‌شف ده‌بێت و وای لێ هاتووه‌ بووه‌ به‌ قه‌شمه‌ری هه‌موو لایه‌ک.
کاتێکیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ کوردستان وا ده‌زانێت زه‌مانی جود و جوقده‌ و خه‌ریکی خیتابی به‌سه‌ر چووه‌ و ووشه‌و ڕسته‌کانی زۆر سواو و به‌سه‌رچوون و که‌س تاقه‌تی نی یه‌ گوێ یان لێ بگرێت چونکه‌ ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت له‌ مه‌زهه‌بی دا نی یه‌ و هه‌ر خه‌ریکی درۆو ده‌له‌سه‌یه‌.
کاتێکیش ده‌چێته‌ ئێران ، ئه‌وا ده‌م ده‌خاته ‌ناوده‌می مه‌لاکانی ئێرانه‌وه‌ و خۆی به‌ نۆکه‌ری ئه‌وان ده‌زانێت و هه‌زار قسه‌ی ناشرین به‌ ئه‌مه‌ریکا و دوژمنانی ئێران ده‌ڵێت و هه‌روه‌کو زه‌مانی خڕه‌ی ناو زه‌نگ لێی ده‌خوڕێت.
کاتێکیش که‌ ده‌چێت بۆ تورکیا ، ئه‌وه‌ ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تی کورد خه‌ونی شاعیرانه‌ و ده‌چێته‌ زیاره‌تی گۆڕی ئه‌تاتورک و خۆی به‌ دۆستێکی زۆر دڵسۆزی ئه‌وان ده‌زانێت وشوڕشگێڕانی باکور به‌ تێرۆریست ده‌زانێت و چی پێ بکرێت به‌ دڵی ده‌وڵه‌تی فاشی تورک بۆیان ده‌کات...له‌ بیری چووه‌ هه‌ر ئه‌م بوو سه‌ری له‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ده‌دا و باسی ده‌وڵه‌تی کوردی گه‌وره‌ی ده‌کرد و دژی تورکیا قسه‌ی ده‌کرد.
ئه‌وه‌ باسی سوریه‌ و به‌عسی سوری هه‌ر مه‌که‌ و ئه‌م خۆی به‌ دۆست و پیاوی ئه‌وان ده‌زانێت و له‌م کاته‌شدا که‌ خه‌ڵک دژی ئه‌سه‌د ڕاپه‌ڕیوون ، ئه‌م‌ ئاغای تاڵه‌بانی یه‌ پشتگیری ده‌کات و دڵسۆزی خۆی بۆ ئه‌سه‌د دووباره‌ ده‌کاته‌وه‌.
کاتێکیش ده‌گاته‌ ئه‌مه‌ریکا ، ئه‌وا له‌ ئۆبامه‌ دڵسۆز تر خۆی پیشان ده‌دات بۆ ئه‌مه‌ریکا و دژی ئێران و ئه‌و لایه‌ن وگروپانه‌ قسه‌ ده‌کات که‌ ئه‌مه‌ریکا به‌ تێرۆریستیان ده‌زانێت...
ئه‌وه‌ کاتێکیش ده‌چێت بۆ سعوودیه‌ ، ئه‌وا سوونه‌ی ژماره‌ یه‌که‌و عه‌مره‌ ده‌کات وخۆی به‌ دۆستی یه‌که‌میان ده‌زانێت و باسی یه‌کپارچه‌ی خاکی عێراق ده‌کات . ئیتر له‌ بیری ده‌چێته‌وه‌ که ماوه‌یه‌ک له‌خڕه‌ی ناو زه‌نگ دژی ئه‌مان قسه‌ی ده‌کرد و باسی یارمه‌تی سعوودیه‌ی ده‌کرد بۆ ئیسلامیه‌کانی کوردستان و چه‌نده‌ها شه‌ڕی له‌گه‌ڵ کردن .

به‌ڕاستی که‌سێکی وه‌ک ئه‌م ئاغای تاڵه‌بانی یه‌ بڕواناکه‌م له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تی کۆن ونوێ دا بدۆزرێته‌وه‌ که‌ ئاوا بێ مه‌عریفه‌ و سووک و درۆزن و بێ ئابڕوو بێت..
خۆشبه‌ختانه‌ هه‌موو کوردێکی دڵسۆز و ته‌نانه‌ت دۆست و دوژمنه‌کانی خۆشێ باشی ده‌ناسن ، به‌ڵام پرسیاره‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ چۆن ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و ئه‌ندامه‌کانی تریان تا ئێستا ڕازین به‌م که‌سه‌ هه‌زار ڕووه‌ و ساخته‌چی و درۆزنه‌ و چۆن تاقه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌‌ ده‌چنه‌ کۆبوونه‌وه‌کانیه‌وه‌ و گوێێ لێ ڕاده‌گرن ؟

من به‌شبه‌حاڵی خۆم که‌ ئاغای تاڵه‌بانی ده‌بینم و قسه‌ ده‌کات زۆر هه‌ست به‌شه‌رم ده‌که‌م و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک جار خه‌ریکه‌ ده‌ڕشێمه‌وه‌ و به‌ په‌له‌ ئه‌و جێگه‌یه‌ به‌ جێ ده‌یه‌ڵم ....
   


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە