پۆڵا سه‌عید ده‌ڵێ: زه‌رده‌شت و سۆرانی مامه حه‌مه ده‌سه‌ڵات نه‌یکوشتوون
Monday, 10/05/2010, 12:00
ماوه‌یه‌کی زۆربوو پۆڵاسه‌عید، له هیچ جێگه‌یه‌که‌وه دیار نه‌مابوو . من وام ده‌زانی که‌وتۆته ناو بیره‌وه، که‌چی ئه‌مڕۆ دیم له یه‌کێک له سایته‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه باس له کوشتنی ڕۆژنامه‌نووسان ده‌کات. ووتم ئاها پۆڵاش بۆ تیرۆرکردنی شه‌هید (سه‌رده‌شت عوسمان).
نه‌یتوانی بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێت، که‌چی هه‌ڵه‌بووم پۆڵا ڕاشکاوانه که‌وتۆته به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئه‌و ده‌یه‌وێت بڵێت ، ده‌سه‌ڵات په‌پوله‌یه و کوشتنی ڕۆژنامه‌نووسان هه‌مووی گاڵته جاڕییه و دروستکراوه. پۆڵا چونکه به‌ده‌ستی خۆی، خۆی کوشت، ئیستا نرخێکی نه‌ماوه و که‌س به په‌ڕۆی پیسیش هه‌ڵی ناگرێته‌وه، ده‌یه‌وێت خۆی بخاته‌وه ناو ناوان، بۆیه ده‌یه‌وێت ئه‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانه وه‌ک خۆی سووک بکات. ئه‌و ده‌ڵێ ته‌نها شاعیرێک که کوژرابێت شه‌هید (به‌کر عه‌لی) بوو ئه‌ویش پارێزگاری سلێمانی واته سالار عه‌زیز کوشتویه‌تی.
ئیستا سالار گۆڕانه و خوای ئۆپۆسیسیۆنه، ئیتر سه‌باحی عه‌لی قاره‌مان، ناسیح عه‌بدولره‌حیم، نه‌به‌ز گۆران و چه‌ندی تر، که هیچیان نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسیش نیین، هه‌ر هه‌موویان بۆ گاڵته و شۆخی بووه که ده‌فڕێنران و دارکاریکراون و سوکایه‌تییان پێکراوه، یان دراونه‌ته دادگا. ئه‌و ده‌ڵێ سۆران و زه‌رده‌شت وشێخ ستار ده‌سه‌لات نه‌یکوشتون، ده‌ڵێت که‌سێک نه‌یتوانی بۆمان بسه‌لمێنی، ئه‌مانه ده‌سه‌ڵات کوشتونی؟ ئه‌وه‌نییه خه‌ڵکانێکی زۆر له‌سه‌ر ئه‌وپیشه‌یه ده‌ژین خه‌ڵک ده‌کوژن و پاره په‌یداده‌که‌ن.
سه‌یره پۆڵای شاعیر و ڕۆماننووس ئاوا له پڕێکدا خۆی سوک و ڕیسوا کرد؟
ده‌شێ پۆڵا داوای لێکرابێت ئه‌گه‌ر شتێک نه‌نووسێ کاک حیکمه‌تی مه‌لا، موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی ده‌بڕێ، جارێکی تر بانگی ناکاته‌وه و له‌گه‌ڵ خۆیدا نایگێڕێت، ئاخر پۆڵای ناشاعیر، تۆ چۆن ده‌زانی که ده‌سه‌ڵات له‌پشتی ئه‌م هه‌موو تاوانه‌وه نییه؟
تۆیه‌ک ئه‌گه‌ر تۆزێک هوشیاریت هه‌بوایه، وه‌ک زوو زووش باسی موراڵ ده‌که‌یت، ئه‌گه‌ر تۆزێک که‌رامه‌ت و شه‌هامه‌ت و موراڵت هه‌بوایه، به‌ئه‌رشیفی نوسینه‌کانتا بچویتایه‌ته‌وه، ئاوا مافت به‌خۆت نه‌ده‌دا ئه‌و شه‌کره بشکێنی و به‌رگری له‌ده‌سه‌لات بکه‌یت، ره‌نگه له وه‌ڵامدا بڵێیت من هه‌موو ئه‌وانه‌ی نووسیومن، هه‌ڵه‌بوون، له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێم تۆ خۆشت وه‌ک مرۆڤێکی کورد هه‌ڵه بوویت و به‌هه‌ڵه دروست بوویت، تۆ دۆڕاوی. منیش له یه‌ک شت‌دا هه‌ڵه‌بووم ده‌مگووت ئه‌م پۆڵایه جارێکی تر هه‌موو شت بکات نانوسێت، چونکه نووسین باجی ده‌وێت، نووسین ڕاستگۆییه، نووسین ویژدانه، به‌لام تۆ خاوه‌نی ئه‌و شتانه نیت، غه‌در ده‌که‌یت ده‌نووسی، ده‌ته‌وێت ئێمه‌ی گه‌نج جارێکی تر گوێ له تۆی درۆزن، ترسنۆک، جاسوس و سیخووڕ بگرین؟ نه‌خێر عه‌زیزم، تۆ سه‌هویت، تۆیه‌ک که هاتیته‌وه له‌گه‌ڵ سوکترین مرۆڤ (مه‌لاحیکمه‌ت) دانیشتی، ئه‌و مه‌لایه‌ی به‌زۆر ژنی حیمایه‌ی زه‌وتکرد، پشتی له‌هاوڕێکانی کرد و خاوه‌نی گفتی خۆی نه‌بوو، کاتێک ووتی
(من بچمه ناو هینه‌وه، جارێکی تر ناچمه ناو یه‌کێتیه‌وه)، تۆش ئیستا وه‌ک ئه‌و وایت. جاران ده‌مانگووت حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن، زۆری ووت، که‌چی کاتێک ته‌سلیم بوو دۆڕا و نووسینه‌کانی له‌گه‌ڵ خۆیدا که‌وتنه ئاوده‌ستی مزگه‌وته‌کانه‌وه، ئه‌و له شه‌رمدا بێده‌نگ بوو، لێ تۆ چونکه شه‌رمت نییه، وا جارجاره جوقه‌ت دێت و به‌شان و باڵی شه‌هیداندا هه‌ڵده‌ده‌یت.
پێشمه‌رگه له شاخ جوان بوو، کاتێک به چه‌که‌که‌یه‌وه خۆی ته‌سلیم به رژێم ده‌کرده‌وه، ده‌چوو ناوی چه‌ندین که‌سی ده‌دا به حکومه‌ت و له سێداره‌یان ده‌دان، تۆش دروست ئاوا، که له کوردستانپۆسته‌وه چوویته باوه‌شی یه‌کێتیی، مه‌لا به‌ختیار وه‌ک بووکه سه‌ماکه‌ره هه‌ڵیده‌په‌ڕاندیت، له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یگێڕایت. له کوردستانی نوێشدا، ناوی چوار پێنج که‌ست نووسی، گوایه ئه‌مانه سه‌ر به‌کوردستانپۆستن و یارمه‌تیی و پاره‌ی پێده‌ده‌ن، لێره‌وه ده‌ڵێم، تۆش هیچ جیاوازییه‌کت له‌گه‌ڵ جاشێک و جاسۆسێکدا نییه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ئه‌وان به چه‌که‌وه ته‌سلیم ده‌بوونه‌وه، تۆش به‌قه‌ڵه‌مه شڕه‌که‌ته‌وه ته‌سلیم بوویته‌وه. حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن وه‌ک نووسه‌ر مرد، ئیتر که‌س گوێی لێناگرێ، چونکه نه‌مان دی بنوسێت، به‌تایبه‌تیی حه‌مه سه‌عید وه‌رگری خه‌ڵاتی ئاراس بوو، ئه‌و خه‌ڵاته وه‌ک خه‌ڵاتی بله و خه‌لاته‌کانی تر وایه. ئه‌و مرد، که‌چی تۆ نامری و ده‌ته‌وێ پێمان بڵێیت منیش قسه‌م هه‌یه، چ شه‌رمه‌زاریه پۆڵا بۆ تۆیه‌ک سه‌ری زمان و بنی زمانت فه‌لسه‌فه و هایدیگه‌ر بوو، هه‌نوکه جارجار له‌سوکترین ڕۆژنامه‌وه جووکه‌ت دێت و ده‌نووسی.
من وه‌ک گه‌نجێکی ئه‌م نیشتمانه کڵۆڵه به‌زه‌ییم پیاتدا دێته‌وه. من تۆم دی چه‌نده مه‌لولانه له‌خانه‌قین دانیشتبووی به‌پرچێکی درێژه‌وه سه‌رت لارکردبۆوه، گوێت بۆ درۆکانی مه‌لا حیکمه‌ت ده‌گرت، چه‌نده گوناح بوویت، چونکه خۆت ده‌تزانی چیتکردووه. پاشان بۆ کاک که‌مالت نووسیوه، که ڕێگه‌ی داوه سوکایه‌تیت پێبکه‌ن به نووسین، تا ئیستا ئه‌م پۆڵا سه‌عیده له‌وه نه‌گه‌یشتووه، که ئه‌وه خۆی بوو سوکایه‌تی به‌خۆی کرد، نه‌ک ئه‌و به‌ڕێزه، چونکه کورد جوان ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر (مریشک خۆی خۆڵ نه‌کات به‌سه‌ری خۆیدا، که‌س پیادا ناکات) تۆ ده‌ڵێی: کاک که‌مال، گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ده‌کرێ چۆن و بۆمان بسه‌لمێنی، کێ دیوێتی؟ بۆ له سویده‌وه به‌فڕۆکه له به‌کره‌جۆ دانه‌به‌زیی؟ بۆچی له رێگای سوریاوه به‌ناو تیرۆریسته‌کانی ده‌وروبه‌ری موسڵ و پارتیی و یه‌کیتییدا گه‌ڕایه‌وه؟ ئینجا هه‌رکه‌سێک وه‌ک تۆ یاغنیش نه‌بێ و له سوریاوه بیه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه ده‌بێت ڤیزه وه‌ربگرێت، رۆیشتن و هاتنه‌وه‌که‌ی ده‌بێت مۆری سوریی له په‌ساپۆرته‌که‌ی بدرێت، که ده‌چیته سه‌ر سنوری عیراقیش له‌وێش مۆر ده‌کرێت، له هاتنه‌وه‌شدا هه‌ر ئاوا، واته هه‌ر که‌سێک سه‌فه‌ر بکات له په‌ساپۆرته‌که‌ی ئه‌و هه‌موو مۆرانه‌ی لێده‌درێت. باشه ئه‌گه‌ر کاک که‌مال په‌ساپۆرته‌که‌ی به خاوێنی پیشاندایت، ئایا له شه‌رماندا، تف له چاره‌ی خۆت ناکه‌یت؟ (پێشنیاری من ئه‌وه که کاک که‌مال ته‌واویی لاپه‌ڕه‌کانی په‌ساپۆرته‌که‌ی کۆپی بکات و بڵاوی بکاته‌وه).
من وه‌ک گه‌نجێکی ئه‌م ووڵاته، ده‌زانم که تۆ جاسوسیت به‌سه‌ر کوردستانپۆسته‌وه کرد ، ئه‌وان گومانیان زۆر لێت هه‌بوو، بۆیه به‌درۆ که‌وتیته بووختانکردن، تۆ ده‌بوو واز له نووسین بێنی و پیشه‌یه‌کی تر له ده‌زگای دژه تیرۆر و زانیاریی بدۆزیته‌وه، تۆ به‌هه‌ڵه بوویته نووسه‌ر و قه‌ڵه‌مت به‌ده‌سته‌وه گرتووه، به‌ڵکو ده‌بوو، پلایست به‌ده‌سته‌وه بوایه و له ده‌زگایه‌کی سیخوڕی وه‌ک پاراستن و ئاسایش و زانیاری نینۆکی خه‌ڵکی هه‌ڵبکێشایه، چونکه نووسین موڕاڵه ڕاسته زۆرکه‌س ده‌نووسێ و وه‌ک تۆ گوێ به موڕاڵ نادات، درۆکردنیش بێموڕاڵییه، ده‌بوو تۆ بۆ ڕزگارکردنی خۆت و نووسینه‌کانت خۆت بکوشتایه و مێژوویه‌کت بۆ نووسینه‌کانی رابردووت تۆمار بکردایه. یادی به‌خێر باوکم بۆی ده‌گێڕاینه‌وه، که پیاوێکی هیچ له بارانه‌بوو له‌گوندێکدا ده‌بێت، ئه‌و هه‌میشه ویستوێتی بۆ خه‌ڵکی ئاوایی بسه‌لمێنێ، که شتی له‌باردایه و جه‌ربه‌زه‌یه، به‌ڵام که‌س بڕوای پێناکات، تاڕۆژێک ئاشی ئاوایی ده‌دزن، کابراش ئه‌م هه‌واڵه خه‌نی ده‌کات، به‌خێرایی ده‌چێ شانی خۆی ئارداویی ده‌کات و ده‌چێته به‌رده‌می خه‌ڵکه‌که، ئه‌وان هه‌ر سه‌یریشی ناکه‌ن.
ده‌شێ ئه‌ویش وه‌ک تۆ بێت، یان تۆ له‌و بچێت، چه‌نده شه‌رمه بۆ تۆ له‌م کاته‌دا که ده‌سه‌ڵات له به‌رده‌م کۆمه‌ڵێک پرسیاردا ڕاگیراوه، تۆی هیچ له بارا نه‌بووش ده‌نووسی و ئاوا ده‌نوسی، گوایه سه‌رده‌شت عوسمان ده‌سه‌ڵات لێی بێبه‌رییه، ئه‌گه‌ر من له‌جێی تۆ بومایه خۆم ده‌کوشت و وازم له‌و ڕیسواییه ده‌هێنا.
ئه‌م بێموراڵییه‌ی، که تۆ نووسیوته له چ به‌رهه‌مێکی هایدیگه‌ری مامۆستاتدا خوێندوته‌وه؟ ئه‌وه عه‌قڵ و لێکدانه‌وه‌ی هایدیگه‌ر بوو یان مه‌لاحیکمه‌ت؟
خۆ مه‌لا حیکمه‌ت هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌تر بوو له تۆی تازه هه‌راجکراو
ئازاد فه‌یه‌ق محه‌مه‌د
کوردستانپۆست سانسۆری هه‌ندێ بڕگه‌ی کرد، به ده‌ستکارییه‌کی باشه‌وه ئه‌م نووسینه ئه‌وه‌ی لیده‌رچوو، داوکارین له‌و نووسه‌ره به‌ڕێزه، لێمان ببوورێت و که‌مێکیش خۆی هێوربکاته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست