کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دکتۆر به‌رهه‌م هه‌رگیز نابێت به‌ سه‌رۆکی حکومه‌ت..

Thursday, 23/07/2009, 12:00


ده‌نگۆی بوونی به‌رهه‌م به‌ سه‌رۆکی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی کوردستان ، ده‌نگۆیه‌که‌ که‌ هیچ بنه‌مایه‌کی راستی نییه‌ ، به‌ مانایه‌کی دیکه‌ له‌ ریککه‌وتنی هه‌ردوو بنه‌ماڵهی مافیا‌ بوونی سه‌رۆکی حکومه‌ت به‌و ناوه‌ نییه‌ ، به‌ڵکو نێچیر وه‌ک پاڵیوراوی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ بۆ سه‌رۆکی حکومه‌ت دانراوه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌ نێو یه‌کێتی پییراگه‌یاندین که‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی بوونی به‌رهه‌م ساڵح به‌ سه‌رۆکی حکومه‌ت ته‌نها بۆ ئیحتواکردنی ئه‌و ناره‌زایه‌تییه‌ له‌ نێو خودی کادیره‌ ماوه‌کانی یه‌کیتی ‌ ،چونکه‌ بوونی ئه‌و هه‌موو ته‌نازولاته‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود جۆرێک له‌ ناره‌زایه‌تی توندی له‌ ریزه‌کانی یه‌کێتی دورستکردووه. دووه‌م هۆکاریش ‌ بۆ ئه‌و پڕۆپاگه‌نده ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‌ بۆ رازیکردنی ئه‌و خه‌ڵکه‌‌ تا ده‌نگ به‌ لیستی کوردستانی و مه‌سعود بده‌ن.
له‌دوایین کۆبوونه‌وه‌ی جه‌لال له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیتی که‌ پێش مانگێک ئه‌نجامدرا ، ناوی سه‌رۆکی حکومه‌تی یه‌کلا کرده‌وه‌ کاتی ووتی: کاک  کۆسره‌ت به‌داخه‌وه‌ که‌ نه‌خۆشه‌ ناتوانێت ببێ به‌ سه‌رۆکی حکومه‌ت و به‌رهه‌میش له‌ به‌غدا پێویستمان پێی هه‌یه‌ و ده‌ستبه‌رداری نابین ،هیچ دوودڵییه‌کی نه‌هێشته‌وه‌  بۆ وه‌رگرتنی یه‌کیکی نیو یه‌کێتی بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت.
به‌ گویره‌ی هه‌واڵه‌ تایبه‌تییه‌کان ، ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی دادێ،‌ ناوی سه‌رۆکی حکومه‌ت و ته‌نانه‌ت ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی هه‌ریه‌که‌ له‌ یه‌کێتی و پارتی ،دیاری ده‌کات..
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئێستا بۆی ئاشکرابووه‌ ، لیستی گۆڕان نیوه‌ی زیاتری له‌ بنکه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌کیتی بردووه‌ ، بۆیه‌ وا هه‌ستده‌کات جه‌لال فێڵی لێکردووه‌.
جێهێڵانی کادیران و بنکه‌ی جه‌ماوه‌ری پارتی بۆ نێو ریزه‌کانی گۆڕان ،ئاهێکی وه‌به‌ر یه‌کێتی و جه‌لال دا هێناوه‌ته‌وه‌ ، ئێستا ده‌توانێت بڵیت: که‌ له‌لای ئێوه‌ش خه‌ڵک چۆته‌ نێو ریزه‌کانی گۆڕان.
دوو رۆژی دیکه‌ یا له‌ ناوه‌راستی هه‌فته‌ی دادێ که‌ ده‌رئه‌نجامی ده‌نگدان ده‌رده‌که‌وێت ، وه‌ڵامی گه‌وره‌ترین پرسیار ده‌درێته‌وه‌ ، کاتی مه‌سعود ده‌نگیکی که‌متر له‌ لیستی کوردستانی ده‌هێنێت .پرسیاره‌ گه‌وره‌که‌ش بریتیه‌: ‌ ئایا ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ ستراتیژییه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا‌ به‌رده‌وام ده‌بێت یا هه‌لده‌وه‌شێته‌وه؟.پرسیاریکه‌ کۆمه‌لی وه‌ڵام و سیناریۆی جیاجیای لێدیته‌ کایه‌وه‌ ،به‌لام له‌ هه‌موو حاڵه‌ته‌کان به‌رهه‌م نابێته‌ سه‌رۆکی حکومه‌ت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە