کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ راى گشتى كوردستان...له‌ یه‌كگرتووى ئیسلامیه‌وه

Wednesday, 18/11/2009, 12:00


پاش رێزو وه‌فدارى

ئێمه‌ له‌ره‌وتى گه‌شه‌ (وه‌ك پرۆژه‌یه‌كى میدیایی ریفۆرم خوازانه‌)له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردودا له‌ناو یه‌كگرتووى ئیسلامیه‌وه‌ پرۆژه‌یه‌كى ریفۆرمخوازانه‌مان به‌رێخست، ئه‌و پرۆژه‌ ریفۆرمخوازه‌ ده‌رهاوێشته‌ى بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و ده‌ره‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى 25-7-بوو، هه‌روه‌ها بانگه‌وازێكیش بوو تایه‌كگرتووى ئیسلامى به‌ره‌و به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆن هانبدات - وه‌ك زۆرینه‌ى جه‌ماوه‌رى ئه‌وحیزبه‌ داوایان ده‌كرد -. ئه‌وه‌ى ئێستا لاى هه‌موو لایه‌ك ئاشكرایه‌ وه‌دیهاتنى ئه‌و ئامانجه‌ گشتیه‌یه‌و یه‌كگرتووى ئیسلامى به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆنى هه‌ڵبژاردو به‌ره‌ى حكومه‌تى به‌جێهێشت و ئێستاش وه‌ك چاودێرو هێزێكى فشار له‌سه‌ر ساحه‌ى سیاسى كوردستان له‌ناو به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ ده‌جوڵێته‌وه‌. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى له‌سه‌رئاستى ناوخۆییش به‌ئاگاهتنه‌وه‌یه‌كى ئیجابى رویداو پیاچونه‌وه‌و چاكسازیش - به‌ڕادده‌یه‌كى باش - به‌ڕێخرا، بۆهه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوى عێراقیش رێگاى هه‌ڵبژاردنى ناوخۆیی بۆیه‌كه‌مینجار په‌یڕه‌وكرا، له‌جێگاى ئالیه‌ته‌كانى پێشوو. هه‌ربۆیه‌ وه‌دیهاتنى ئه‌و ئامانجانه‌ وه‌دیهاتنى خواستى ره‌وتى گه‌شه‌و زۆرینه‌ى جه‌ماوه‌رى یه‌كگرتووى ئیسلامى بوو، كه‌ ره‌وته‌كه‌ى ئێمه‌ له‌ شێوه‌ى فشارێكى میدیایدا گوزارشتى لێكرد چونكه‌ وه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه‌ وتومانه ‌"ریفۆرمیش به‌فشارنه‌بێت ناكرێت". ئێستاش له‌ پاش وه‌دیهاتنى ئه‌و ئامانجه‌ ره‌وتى گه‌شه‌ ده‌خوازێت ئامانجه‌كه‌ى فراوانترو زیاتر ئه‌كادیمى وگشتى بكات و بیكاته‌ پرۆژه‌یه‌كى میدیایی ئه‌كادیمى ئه‌هلى ئازاد و گشتى و به‌ستافێكى نوێوه‌ قۆناغى داهاتوو ده‌ستپێبكات ،هه‌ربۆیه‌ له‌مه‌ودوا وه‌ك گروپێكى راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆ كارده‌كات. بۆیه‌ به‌پێویستمان زانى هه‌موو لایه‌ك ئاگاداربكه‌ینه‌وه‌ كه‌ بۆ قۆناغى داهاتوو سایتى گه‌شه‌ ده‌بێته‌(سایتێكى ره‌خنه‌یی سیاسى گشتى)و به‌ ستافێكى نوێوه‌ كاره‌كانى به‌رێوه‌ ده‌بات. به‌پێویستیشى ده‌زانین له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م قۆناغه‌نوێیه‌شدا سوپاسى هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه‌ بكه‌ین كه‌ له‌قۆناغى پێشودا هاوكاریانكردین له‌وه‌دیهاتنى ئامانجه‌گشتیه‌كان و بۆقۆناغى نوێى داهاتووش خوازیارى هه‌موو كۆمه‌ك و هه‌ماهه‌نگیه‌كى خه‌ڵكانى ئه‌كادیمى و پیاوانى خاوه‌ن كارو كۆمپانیا و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ده‌زگاكانى راگه‌یاندنین... ئیتر بۆپێشه‌وه‌ له‌ پێناو خزمه‌تكردن به‌ ئه‌زمونى هه‌رێمى كوردستان و به‌ره‌و پیش بردنى میدیاى ئه‌هلى و ئازاد و چاكسازى سیاسى گشتى..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە