کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پیشیلكاریەكانی توركیا لاوازی هەستی نەتەوایەتی كورد و سەركردایەتی كورد دەردەبریت

Tuesday, 25/10/2011, 12:00






ئەوەی ئەمرۆ دەولەتی توركی فاشیست پیادەی دەكات لەگۆرەپانی سیاسی ناوخۆی توركیا و دەرەوە و ناوچەكەش لەروی سەربازیشەوە و پشتگیری كردنی ئەم جۆرە پیشیلكاریانە لەلایەن سەركردایەتی كوردەوە لەباشوری كوردستان باشترین بەلگەن سەبارەت بەلاوزای هەستی نەتەوەی و حۆشەویستی حاك و نیشتمان
كی بیستویەتی بەدریژایی میژووی بزوتنەوەی گەلانی جیهان میللەتیك یاخود گەلیك یاحود گروپیك یاحود لایەنیك رۆژیك لەرۆژان لەسەر گۆی ئەم زەویەی جیهاندا پشتگیری و هاوكاری دوژمنانی دژ بەنەتەوە و خاكی نیشتمانی خۆیان كردبیت؟یاخود هاوكاری جۆراوجۆی دوژمنانیان كردبیت و لەئەنجامی ئەم كردەوانەشدا كی خۆشی بەم جۆرە سەركردە و لایەن و گروپانەدا هاتووە؟ گومانی تیدانیە ئەگەر هەركاتیك كەسیك یاخود لایەنیك یاخود سەركردەیەك لەگەل دوژمنانی گەلەكەی خۆیدا ئال و گۆری بازرگانی بكات ئەبیت زۆر زرنگ و زیرەكتربیت لەدوژمنەكەی چونكە ئەگەری ژەهراوی كردنی ئەو میللەتە هەیە لەروی ئەو ئالوگۆرەدا بەپیی ئەوەی دوژمنی ئەو میللەوتەیە هەول ئەدات لەنزیكترین هەل و دەرفەتدا لەهەموو روویكەوە زیانی گەورە بە بەرامبەركەی بگەیەنیتوكەواتە سەركردەی سیاسی و زیرەك و سیاسەتی سەركەوتوو ئەوەیە كەهیچ كاتیك ئەو لەبیر نەكەیت تۆ لەگەل دوژمنیكدا بازرگانی و ئالوگۆر دەكەیت و بەشیوەیەكی ناراستەوخۆ سوودیكی مەزن بەدوژمنەكەت ئەگەیەنیت هەركاتیك ئەو راستیەمان لەپیش چاوی خۆمان دانا ئەوە دەكریت بەپیی ئەو لراستیە مامەلەی لەگەلدا بكەین.
لەهەریمی كوردستانی باشوردا ئەم راستیە یان پشتگوی خراوە یان لەپارسەنگی ئەوەدا ئالوگۆركیی بەرژەوەندی شەخسی بەهەند وەرگیراوە, بەدریژایی تەمەنی حكومەتی هەریمی كوردستان ئالوگۆری بازرگانیمان لەگەل توركیادا بەردەوامە بەلام تائیستاش ئیمە وەك كورد و حكومەتی كوردی نەمانتوانیوە ئەم بازرگانیكردنە وەك كارتیكی فشار بەكار بهینین زانیاریەكان دەیسەلمینن كە سال بەسال داهاتی توركیا لەرووی هەناردەكردنی كالاو بەروبوم و كۆمپانیاكانی بیناسازی و هتد وە زیاتر دەبیت و ئەمەش قازانجیكی مەزنە لەرووی داراییەوە بۆ دەولەتی تورك بەلام بەدەر لەوەی نەمانتوانیوە فشار لەسەر توركیا دروست بكەین بەو هەژاریەی توركیاوە هیشتا توركیا فشار لەسەر هەریم دروست دەكات لەسەر حكومەتی هەریم و لەزۆر رووەوە حكومەتی هەریم لەبەرپرسیارێتیە نەتەوەیی و ئینتما بۆ نیشتمان و خاك بەدوور خستۆتەوە و لەم رووەشەوە سەركەوتنیكی مەزنی بەدەست هیناوە لەبەرامبەریشدا كەلی كورد و حكومەتەكەی گەورەترین زیانی بەركەوتوە لەرووی دارایی و لەروی سیاسیشەوە ئەمە بەراستی واقعیكی تالە و پیویست بەهەلوەستەكردنە لەئاستیا.
دەبوو كرد حكومەتی توركیای ناچاركردبا هەندیك گۆرانكاریی جەوهەری لەسیاسەتەكانیدا بكات بەرامبەر بەنەتەوەی كورد لەچوارچیوەی توركیا و ناوچەكەش بەپیی ئەو ئالوگۆرە بازرگانیە قەبەیەی كە هەردولا ئەنجامی دەدەن سیاسەت پەیوەستە بەبارو دۆخی داراییەوە حەیفە ئیمە بەم شیوەیە ملكەچی ئیرادە و سیاسەتی توركان بین و هەستی نەتەوەی و خۆشەویستیمان بۆنیشتمان و خاكی كوردستان لەئاست گویی دۆلاردا ون بكەین و لەبەرامبەر ئەو هەموو قركردن و قەتل و عامكردنەی دەولەتی تورك لەدژی كورد لەهەرچوارپارچەكەدا و لەناوچەكەدا و لەجیهانیشدا پیادەی دەكات بیدەنگ بین و هیچ نەكەین ناكریت لەئاست بەزیندانی كردن و گۆشەگیریكردن و تیرۆر كردنی كوردان لەزیندانەكانی توركیادا نەك بیدەنگی هەلببژیرین بەلكو دەستخۆشی لیبكەین و هانی بدەین بەشیوەی ناراستەوخۆ لەو سیاسەتانەدا بەردەوامبیت بۆ دەبیت ئیمە سالانە بەهەزاران كورد قەتل دەكرین و لەزیندان دەخرین و سوكایەتی بەبونی كورد وەك نەتەوە و وەك نیشتمان و وەك زمان و كلتوور دەكریت لەلایەن دەولەتی توركەوە و ئەنفالیشی دەكات و كیمیا بارانیشی دەكات بەلام تەنها ورتەیەك لەزاری سربوومان نایەتە دەرەوە .
ئەمەویت لەكۆتاییدا ئەوە بلیم ئەی كوا هەستی نەتەوایەتیمان بەرامبەر ئەو هەموو پیشیلكاری و قەتل و عامەی دەولەتی توركیا ؟ ئەی بۆچی لەپیناو كامە بەرژەوەندیدا وا بیدەنگ دەبین و لەپیناو كام بەرژەوەندیشدا لەئاست كوژرانی 26 سەربازی داگیركەری حاكی كورداندا هەلویست وەردەگرین و ئیدانەی دەكەین؟
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە