پاڵاوگەى نەوتى سلێمانى بەرەو كوێ..؟
Friday, 12/10/2012, 12:00
ئەو دامەزراوە وكارگە و پرۆژانەى لەسەردەم وكاتى حكومەتى "بەعس" دروسكراون و پێكهێنرابوون،كۆمەڵێك خەڵكى ئەم وڵاتە سەرقاڵى كاركردن وبەرهەمهێنان بوون تێیانداوتاپاش ڕاپەڕینیش ئەوكارگەو دامەزراوانە بەرهەمى بەرچاوجێگەى گرنگیان لەبەرهەم هێنانداهەبوو،ئەوكارگانەش وەك كارگەى (چیمەنتۆ، شەكر، جگەرە، پوختەكردنى توتن، جلوبەرگى ئامادەكراو، رستن وچنین...تا)بەڵام بەداخەوە كاتێك حكومەتى هەرێمى كوردستان كابینە خزمت گوزارى و بەرهەمهێنەرەكانى دامەزراند،هەرزووئەم كار گە بەرهەم هێنەرانە تووشى ئیفلیجى ولەبەریەك هەڵوەشان وهەرزووخۆرى ئەوكارگانە لەزۆربەى شارەكانى كوردستاندا ڕووى لە ئاوابوون كردیان داخران یاخود تووشى وەستان ولێكترازان و فرۆشتن و دابەشكردنى كارمەند و شارەزاكانى كرا بەسەر داموودەزگاكانى تردا و كران بەبارى قورس وگران بەسەر ئەو دامەزراوە و شوێنانەوە و بوونە كارمەندى بەرسێبەر وبێكار....؟؟! وەك دیاریە ئەو بەرهەمانەى لەو كارگانەدا بەرهەم دەهێنران، بەشایەدى زۆرینەى شارەزایان وپسپۆڕانى نێو ئەو بوارە كوالێتى وجۆریان ئەوكاتە وئێستاشى لەسەربێت زۆر لەو بەرهەمە (چینى وكۆرى ومالیزى وتایلاندى وئێرانى وتوركى وسورى و...تا) گەلێك باشتربوون كە لە ئێستادا حكومەت وسەرمایەدار وبازرگانە كوردەكانى هەرێمى كوردستان هاوردەیان دەكەن وساڵانە و ڕۆژانە ملێۆنان دۆلار زەرەر و زیان لەخەڵك و بازاڕ و حكومەت دەدرێت وكەسیش خۆى بەبەرپرس وخاوەنى نازانێت..!! بەڵام ئەگەر نەبێت بەمەدح وسەنا بۆ حكومەتى پێشتر ئەو شتانەى لەكەلوپەل و بەرهەمەمى جۆر بەجۆر هاوردەدەكران سەیربكرێت تائەم سەردەمەش هاوڵاتیانى ئەم دەڤەرە سودوكەڵكى لێوەردەگرن و بەتەمەنترین ولەباشترین كەرەسەكان بەبێ هیچ پاساودانێك بۆ ئەو كەرەسانە كەخەڵك ئاه..بۆ ئەوسەردەمە هەڵدەكێشن..؟!.
پاش ئەوەى حكومەتى ناوەندیش كارگێڕى(ایدار)ى لەدەڤەرەكە كێشایەوە و وئابلۆقە وفشارى ئابوورى زۆرتوندى لەسەر دەڤەرەكە دانا، حكومەت بیرى لەهەندێ پرۆژە كردەوە لەساڵى(1993تا1998)یەكێك لەوپرۆژانە بیر كردنەوەبوولەدامەزراندن ودروسكردنى پاڵاوگەیەك بوو لەشارى سلێمانى ئەوەبوو بەتوانا و شارەزایى كۆمەلێك خەڵك لەو نێوەندەدا ئەو دامەزراوەو پرۆژەیەچووە بوارى جێبەجێ كردنەوەولەماوەیەكى زەمەنى كورتدا ئەم پاڵاوگەیە لەمێژووى شارى سلێمانى قارەماندا دامەزراو لەڕێكەوتى5\12\1997) داتوانى بەرهەمەنەوتیەكانى لە (بەنزین ونەوتى سپى ونەوتى ڕەش وگازوایل و..)بخاتە بازاڕەوەوكاریگەرى تەواو گرنگ لەونێوەندەدا دروست بكات ونرخى سووتەمەنى بەپلەیەكى زۆرباش بهێنێتە خوارەوەولەنێوەندى ئاوەدانكردنەوو قیركردنى ڕێگاوبانەكان و وەگەڕخستنەوەى كارگەكانداكارى گەرى بەرچاوگرنگ وازى بكات ڕەنگە زۆركەسایەتى وشوێن وڕۆژگاروسەردەمەكش شایەتى ئەودەورە گرنگەبن وگەورەترین شانازى وسەرووەرى بێت بۆئەو پاڵاوگەیەوكارمەندەكانى كەلەقەیران ونەبوونى سووتەمەنى وگرفتاربوونى خەڵك بەهۆى كەمى سووتەمەنییەوە دەیان ناڵاندو لەوهەلوومەرجە سەختەدا بارگرانى نەبوونى سووتەمەنیان تۆزێ ئەگەر زۆریش نەبێت لەكۆڵكرایەوەو مێژووش ڕەنگە ئەگەر بەهەڵەدا نەچم ئەوشایەدى یە لەدووتوێى لاپەڕەكانیدا بەسەخاوەت و شانازى یەوە بنووسێتەوە..؟
كاتێك پاڵاوگە دامەزرا بەكەرەسە وپاشماوەى شەڕى ئێران عێراق كە لەسەربازگەو مۆڵگە و شوێنە سەربازیەكاندا كۆدەكرانەوە ولەپاشماوەى كارگەى شەكرى سلێمانى سوود وەردەگیراو كەمترین تێچوون چووە ئەم پرۆژە گرنگەوە و بووە جێگەى شانازى و مێژوویەك بۆشارى سلێمانى و هەر كاتێك نوێنەرێك یاخوود كەسایەتییەك سەردانى شارى سلێمانى وكەسایەتییەكانى بكردایە لەئەوروپا و ئەمریكا و ئاسیاو شوێنەكانى ترەوە سەردانى ئەم پرۆژە هەستیارو گرنگەى دەكردوو بەگرنگى یەوە لەكاتى سەردانەكانیاندا ئەهەمیەت و گرنگى ئەم پرۆژەییەیان دەنرخاندو بووبووەجێگەى شانازى هەمووان ..؟!كەچى لەئێستادا بیر لەوە دەكرێتەوە كەئەم پرۆژە گرنگە بەدەردى كارگەو دامەزراوەكانى دیكە ببرێت وزەوى وجێگەكەى بكرێتە باڵەخانە وئوتێل وریستۆرانت وجێگەى میساج یان بەلاوە گرنگتر و بەئەهەمیەترە وەك لەبەرهەم وپاڵاوگەى نەوت، وەك بە دیار دەكەوێت و ئاشكرایە پاڵاوگەیەكى نەوت لە شارۆچكەى بازیان سەر بە شارى سلێمانى لە لایەن حكومەتى عێراقەوە دامەزرێنرا و دروست كرا و هیوایەكى گرنگ بوو بۆ پەرەپێدانى بوارى ئابوورى لە شارى سلێمانى دا بۆ وەگەرخستنى لاوان و گەنجانى شارەكە و هیوایەك بوو بۆ نەوەى نوێ و ئایندە ، كەچى مەخابن پاش دامەزراندن و ئیش پێكردنى ئەم پاڵاوگەیە هەر زوو درا بە كەرتى تایبەت و دەیان كرێكارى عەرەب لە خوارووى عێراق و هیند و پاكستان و بەنگەلادیش و .... هتد هاوردە كران و لەم پاڵاوگەیەدا جێگیر كران هەر بە بەرچاوى ڕۆڵەكانى ئەم شارەوە ئەم پاڵاوگەیە دادەخرێت و تەماعى گەورە لە زەویەكەى دایە كە هەزاران مەترە بۆ دروستكردنى شوێنى نیشتەجێ بوون ، كە ئەمە مایەى داخێكى زۆر و ناسۆرێكى گەورەیە بۆ خەڵكى ئەم شارە ..... !!! كەدەبووبیر لەدەیان پرۆژەى گرنگ بكرایەتەوەلەم بوارەو بوارەكانى تر بەتایبەت نێوەندى پیشەسازى و كشتووكاڵ و...نەك پرۆژەكان لەنێو ببرێن وبەتاڵە زۆربكرێت وكرێكارى بیانى بەهەزارن هاوردەبكرێت ولاووگەنجان وخاوەن بڕوانەمەكانى ئەم وڵاتە بێكاربكرێن وبەناوى بیمە و یارمەتى (150) هەزاردینارى كاروبارى كۆمەڵایەتیەوە پێ بدرێت وڵاتەكە بكرێتە وڵاتێكى بێبەرهەم وبێ جوڵە ونا چالاك و تەمەڵ خانە كەپێم وایە هەمووخەونەجوانەكان لەكۆتایدا لەم خاكەدا دەنێژێت و زیندە بەچاڵیان دەكەن و هەموومان بەزەرمەندى وباجێكى گرانەوە بەجێ دەهێلێت..؟
بۆیە لە ئێستادا كارگەكان پرۆژەكان ودابوونەریت ومێژووى ئەم خاكەو وێران كردن وسڕینەوەى گەڕەك وشوێنە مێژوویەكان كەهەریەكان بەشێكن لەمێژوومان بەگۆڕستانى باوباپیرانمانەوە لەبەردەم هەڕەشەو لەناو بردن و ئەنفال كردندان وئەم دیاردەیە كەلەئێستادا بەدۆخێكى مەترسیداردا دەگوزەرێت دەكەوێتەژێرپرسیارەوە..؟بۆیە پاراستن وبەرگریكردن لێیان ئەركى ڕوناكبیران ونووسەران ونیشتیمان پەروەران وكۆمەڵانى خەڵك وكەسانى بەویژدانى گەلەكەمانە كەبەگژ ئەم دیاردەنامۆیەدا بچنەوەوبەرگری لێبكەن چونكە مێژوو لەكەس نابوورێت...؟؟!!زۆرجاریش سەركردەكان باس لەدەوڵەتى كوردى ودامەزراندنى دەكەنەوەو گوێمان بەومۆسیقاو ئاوازە خۆشە دەزرنگێننەوەوكەچى هەرخۆیشیان بەخەونى شاعیرانەو خەو خەیاڵ باسى دەكەن وقسەى لەسەردەكەن و لەبێ ئومێدى وبێ هیوایداناخمان پڕدەكەن و بەجێمان دەهێڵن وگاڵتە بەخەونى (واقع) ى میللەتێك دەكەن كەدەریایەك خوێن وهەزاران شەهیدى لەڕۆڵەكانى بەخشیووە..؟!
ئەى لێپرسراوان وسەركردەكانى كورد لەئاست خەونى شاعیروفەیلەسوفى گەورەى كورد (پیرەمێرد)ى مەزن كەزیاتر لە(70)ساڵ بەرلەئێستالە گوێ شەتى بەغداد تەنەبوئى كردووەو بەخیاڵى جوان وپاكى كەزۆربەى خەونەكەى هاتۆتەدى ولەئێستادا حكومەت خەریكى زیندەبەچاڵكردنى بەشێك لەوخەونەیە دەڵێن چى..؟!:
ئەلەكتریك لەبەرانانەوەهەتا گۆیژە تەلى بەسەرشارا ڕاكێشرابووبەبێ پەیژە
لەڕاستى تەختى سلێمانى،چوارپێنج ئەوەندەى مانگ
گڵۆپى نوور دەروو ژوور ڕوناك ئەكاتەوە بانگ
ترێداتى تلسكۆبى سەر عومەر گدرون
لەپێش قوولەى ئیڤڵ بۆى لواوە كشفى شئووون
لەسەرچنارەوە تا تانجەرۆ،لەڕیزى چەم
بوخارى مەكینە رووى ئاسمانى كردووەبەتەم
لە(گوڵپ)ەوە چەمى (خواجایى)هەتا(شنروێ)
بەپێى تەبیعەتى بەگزادە (مۆنتیكارلۆ)ى ئەوێ
بەتاڤگەى سەرى زەڵم بۆچى نەڵێم نیگارە
ئەوەندە بەفیزە،پریشكى كەفى گەوهەربارە
ئەساسى مەركەزى تەیارەخانە لاى خورماڵ
مواێلاتى لەگەڵ ئەوروپا ئەكات ئیكمال
تونێل بەناو گۆیژەو تاریدەرا وەكو تۆرۆس
خەتى شەمەندەفەرى پێ گەییە ناو خاكى ڕووس
دەمارى مەعدەنى ئاڵتوونى شارى عەواڵان
تیجارەتى هەموودنیا،كێش ئەكا بە تاڵان
بۆرى نەوتى سپیمان گەیشتە بەحرى سپى
شكستى خوارد ئەمریكا كەبیرى نەوتى تەپى
لە گۆیژەوە سەركەوە بۆئەزمڕ هەتا قەیوان
بەڕیز ئوتێل و ئەیوانى گەییوەتە كەیوان
ئەمانە من بەخەیاڵ ،یابەخەو كەوائەمدى
هیوام بەخوایە بۆكورد بەڕاستى بێنێتەدى
بەفەیزیتى سابیتە،هەولێر،دیبەگەومەخموور
ڕەواجى دەغڵى پێسەى بلادى خستە فتوور
هەمووتیجارەتى (ئەزمیر)تەنها بە هەنجیرە
ئەوەندە زۆرە، ئەترشێ وفڕێ ى ئەدەن لێرە
خەڵووزى ماوەت،ئەڵماسى مۆمیاى دەورى (خاوێ)
ئەمانە بێنە برەو مەعدەنى ترى ناوێ
سەهۆڵى پیرى موبارەك ،بۆمانتى سەرقەندیل
دەمارى نەوت یەك بگرن ئەبێتە ڕووبارى نیل *
* دیوانى پیرەمێردى نەمر ل،0،82،81،80محەمەد رەسوڵ هاوار، چاپى دووەم ،سلیمانى،چاپخانەى شڤان ساڵى2007
سەرنج
ئەم وتارە لە رۆژنامەى هاوڵاتى لە 2ى 10ى 2012 بڵاو بووەتەوە بە نیوە ناجڵى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست