کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ساڵێکی پڕ لە گەندەڵی لە دیوانی چاودێری دارایی

Sunday, 06/11/2011, 12:00




ساڵی ٢٠١١ بووەتە ساڵی هەلوەرینی ڕژێمە گەندەڵەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕاستە بلێسەی ئەم شۆڕشانە بەهۆی سوتانی گەنجێکی دەرچووی زانکۆی تونسی دەستی پێ کرد لە بەر خراپی باروودۆخی ژیانی، بەڵام سەرهەڵدانی ئەم شۆڕشانە لە ئەنجامی تەقینەوەی کانی ڕقی هاووڵاتیانی تر زیاتر ووروژاوە.

ئەوە ی من مەبەستمە باسی بکەم یەکێك لەو هۆکارانە ی کە دەبێتە هۆی ناڕەزایی دەربڕین و کەلەکە بوونی پرسیارو ڕق و کینە لە دلی هاوولاتی ئاسایی و هەست کردن بە بەرپرسیاریەت بەرامبەر بە ووڵات.
بۆئەوەی بنەمای ووڵاتێك بە شێوەیەکی تەندروست بنیادنرابێت دەبێت لە لایەن هاووڵاتیانە وە ئەم دەسەڵاتە دەنگی پێ درابێت، پاشان ئەم نوێنەرانە بۆ بەرژەوەندی ئەم هاووڵاتیانە کارەکانیان ئەنجام بدەن، بەڵام ئەمەی لەم ووڵاتەی ئێمە دەبینرێت پێچەوانەی ئەم یاسایەی سەرەوەیە بەنموونە باسی دیوانی چاودێری دەکەین دووای ئەوەی ساڵێك تێ پەری بە سەر سوێندە یاسا یی یەکەی سەرۆکی ئەم دەزگایە، ئەمیش لە بەر ئەو ڕۆلە گرنگەی لە سەر شانیەتی بەرامبەر پاراستنی بەرژەوەندی ئەم ووڵاتە بەو پێ یەی ڕۆلی ئەم دەزگایە چاودێری و پشکنین و چاوپێ خشاندنەوەیە بۆ دڵنیا بوون لە شێوازەکانی سەرف کرن و پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی سەرمایەی گشتی وە مافەکانی فەرمانبەران و چاککردن و ئەکتیڤ کردنی ڕاپەراندنی کار و کەشف کردنی سەرپێچی یە دارایی یەکانی ئەم ووڵاتە.

ئەم دەزگایە گرنگە ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی ئەم دەزگایە پلەی وەزیری هەیە، لە سەروبەندی دانانی (نەك هەڵبژاردن) لەبەر ئەوەی سەرۆکی ئەم دیوانە دانراوە دڵنیام سەرۆکی هەرێم ئەم وەزیرە ناناسێ چونکە پارتی نیە و لەگەل پارتیش خەباتی نەکردووە هەزاران کەسی پارتی موستەحق ترهەن کە شیاوی ئەم پلەیەن، بەڵام لەبەر ئەوەی لەکەسانی چواردەوری سەرۆك نزیکە دانرا بۆ ئەم پۆستە بەهەرحاڵ، ئەو کات زۆر موزایەدەی ئەوە کرا کە ئەم پیاوە کەسێکە لەبەر سیڤی یەکە ی دانراوە بۆ ئەم پلەیە، بەڵام خۆزگە وابووایە؟

ئەگەر پرسیار بکەین کوا چاڵاکی یەکانی ئەم دەزگایە هەستیارە لە و ڕۆژەی ئەم سەرۆکە نوێ یە دەست بەکاربووە؟

لە وەڵامدا هیچ پڕۆژەیەك نیە کە وەڵام دانەوە بێت بۆ ئەم پرسیارە بەلکو لەوانەیە هەندێك بڵێن کە لە بەردوو ئیدارەیی کار نەکراوە، بەڵام ئەم وەڵامە بە ڕاست لە قەڵەم نادرێت ئەگەر سەیری چاڵاکی یەکانی شاری سلێمانی بکەین لە وێ چەندین کاری باش کراوە سەبارەت بە دەست نیشان کردنی بە هەدەردان و گەندەڵی، بەڵام ئەمانە پرۆژەی سەرۆکی دیوان نیە و کارکردنی کارمەندەکانە.

هۆکاری ئەم سستی یە دەگەرێتەوە بۆ نەشیاوی سەرۆکی دیوان و نەبوونی ئەزموون لە شێوازی بەرێوەبردن بۆ دەزگایەکی وا هەستیار، کەسێك تەنها بیر لە بەرژەوەندی کەسی بکاتەوە بەهۆی پۆستەکەی بێگومان ناتووانێت کارەکانی ڕاپەرێنێت بۆنموونە

باسی گەندەڵی یەکانی ئەم سەرۆکە دەکەین لەو رۆژەی دەست بەکار بووە:

سەرۆکی دیوان کوردی فەیلی یە بە هۆی دەست نیشان کردنی لەلایەن کەسێکی تر لە سەرۆکایەتی هەرێم دانراوە، پارتی نیە، بۆیە پارتی بەرپرس نیە لەوەی کە ئەم دەزگایە چالاك نیە لە بەر ئەوەی زۆربەی کات بەخۆشمەوە دەڵیـم کە حزب لەوانەیە ڕێگە نەدات دەزگایەك کارەکانی وەکوپێویست ڕاپەرێنێت بۆیە ئەمە زۆر لە سەر پارتی دەوەستێت کە ئەم کەسە لەم شوێنە بمێنێت.

ئەم وەزیرە خەڵکی کەنەدایە کوردی نازانێت و لەم هەرێمە نەژیاوە و نەیبینی بوو تاکو کرا بە وەزیر، خانووی لێرە نیە بۆیە لەڕۆژی دەست بەکاربوونی زیاتر لە ٢٠ هەزار دۆلاری وەرگرتووە وەکو دیاری جگە لە کرێ دانی مانگانەی ٣٠٠٠ دۆلار بۆی، ئەم وەزیرە لە هەموو وەزیرەکانی تری دونیا جیا وازە لەبەر ئەوەی وەرگێری ئەوێت ئەگەر قسە لەگەل هاووڵاتیانی ووڵاتەکەی بکات بۆئەم کارە ئاگاداری بڵاو کردەوە کە پێویستیان بە وەرگێڕ هەیە لە ڕۆژنامەکان ئەمە تەنها پڕۆژەی ئەم سەرۆکەیە.هەروەها بەهەدەر بردنی سلفەی ئەم دیوانە ئەویش لەڕێگەی سەرف کرن بۆ خێزانەکەی و دەست نەگرتن بە دارایی حکومەت، سەڕەڕای ئەوەی کە معاشێکی ٨ ملیۆنی دەڕواتە گیرفانی.

بردنی بڕی زیاتر لە ٨٤ ملیۆن دینار بۆ مەسروفات، ئەمەو جگە لە بری ئەو مینحەیەی کە هەیە لە لایەن حکومەت.

بەهەدەر بردنی سامانی گشتی لە ڕێگەی خۆ ئیفاد کردن بۆ بەغداد بۆ پڕۆژەی شەخێی خۆی لەبەر ئەوەی خەریکی بازرگانی کرنە لەرێگەی کەسێك بەناوی (مامەند یابە) هەروەها ئیفاد کردن بۆ کەنەدا کە بڕی ١٦٠٠٠دۆلار خەرج کراوە، ئەگەر بپرسین بۆ چی کەنەدا؟ تەنها لێك دانەوە بۆ ئەم کارە دانانی پارە بووە لە سەر حیسابەکەی لە کەنەدا.

جگە لەم شتانەی کە لەسەرەوە باسمان کرد زۆر شتی تریش هەن کە شایەنی باس کردن نی یە لە م کاتە دا وەکو بەکار هێنانی دارایی حکومەت بۆ مەسروفاتی ناو ماڵەکەی وەکو ئەوەی تەنها حکومەت مولکی ئەوبێت بەتەنها ؟

بۆیە پێشنیار دەکەم لیژنەیەکی تایبەت لە سەرۆکایەتی پەرلەمان پێك بهێنرێت لەلایەن پەرلەمانتارە بەڕێزەکان بۆ بەدووا داچوون و لێکۆلینەوە لە سەر ئەم دەزگایە بۆ دەرکەوتنی ئەم ڕاستیانە وە دیارکرنی گەندەڵیەکانی ئەم دەزگایەی کە کراوەتە ئەمینی مولکی ئەم هەرێمە کەچی سامانی گشتی بەهەدەر ئەدات.

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە