کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پەیامێكی بە پەلە لە هاولاتیكەوە بۆ سەروكی حكومەتی هەرێم و پاریزگاری هەولێرو بەریوەبەرایەتی ئاوی هەولێر

Monday, 23/06/2014, 12:00

1383 بینراوە




ئێمە لە وولاتێكدا دەژین كە پێی دەوترێت ئێراق وە لە ناویشیدا هەرێمێك هەیە ناسراوە بە كوردستان . كوردستانێك كە چەندین كەس و خێزان لە پێناویا خۆیان فیدا كرد و زۆرێك لە كەسایەتی و خەلكانی زانا تەمەنیان بە كوتا چوو بەلام ئەوانەی كە رویشتن و رابوردن نەیانتوانی هەناسەیكی ئارام هەلكێشن نەك لە بەر ئەوەی ناوچەیەكی بێئارامە بەلكو هەرێمێكی بێ بەرپرسە . ناوچەیەكی تا بلێی پیروزە وئاوەدانە و سروشتێكی جیهانی جوانی هەیە و خەلكانێكی بە ئەمەك و مەردی لە ناو دەژێت بەلام ئەوەی خەیالاتی ئەم هەرێمەی بەبادی رەشداوە نەزانەكانن ,ئەوانەی نازانن كە كێن و چیان دەوێت و هەنگاوەكانیان بەراوپشتەو رووی راستەقینەیان حەشارداوە . ئەوانەی دەمامكی نادیاریان پۆشیووەو خۆیان بە كەسی تۆدەزانن و بەلام هەر خەرێكی حەزو تامەزرۆیی جەستەیین و ئاگایان لە حال و گوزەرانی تۆی بەدبەخت نییە.

ئەوانەن كە پێیان دەوترێت بەرپرسی....... جا هەر كامەیەكیان بەرپرسی ئاو, كارەبا ,نەفت,دارایی,كار,زەوی,نان, هەر هەموویان تەنیا كار لە سەر پروژەی بە حەزكردنی جەستەیی خۆیانن ونەك تەنیا تۆی هاوولاتی بەلكو ئاگایان لە كەس و كار و جگەرگۆشەكانی خۆشیان نەماوە. لەم هەرێمە بە پیت وبەرەكەتەدا تەنیا سەرقالی كۆكردنەوەی سەروەت وسامان و ئافرەتی جوانن. منێك كە لە پایتەختی هەرێمی كوردستان _پایتەختی گەشتیاری وولاتانی عەرەبی لە گەرەكی 5 حەسارۆك \كەرتی 2هەزاریەكاندا دەژیم بەلام نزیكەی 2 مانگە یەك لیتر ئاومان نیە بۆ خواردنەوەش . سەردانی دائیرەی ئاومان كردووە جوابمان نادەنەوە ,سەردانی پارێزگای هەولێرمان كردووە وەلاممان نادەنەوە وە ئەوەندەی نەبرد كارەبایەكەشمان تێكچوو وە دوای دوو روژ ویستم بەنزین بكریم بۆ ئوتوموبیلەكەم بەلام بینیم كە 503 ئوتۆمۆبێل لە پێشمە , ووتم ئەمە چیە یەكێك لە شوفێرەكان ووتی برام سەیارەكەت پر بەنزین بكە وا داعش هات "منیش ووتم برام داعش كێیە ووتی"ئەوەی یاسای تازەی پێیە و ئاوو كارەباو بەنزین لە سەر خەلك دەبرێت و ناهێلێت خەلك ئیش بكات و مووچە نادات .منیش پێكەنینێك گرتمی ووتم" برای بەرێز ئەگەر ئەوەی تۆ ئەیلێت راست بێت كەواتە هەر ئەبێ ئیستا بچمەوە مالەوە و رابكەم ووتی"بوچی ؟ ووتم ئێ بەخوا داعش ئیستا لە ناو مالەكەی مندایە ,ووتی"چۆن وایە .منیش ووتم" بەخوا بەراستمە ئەوە ماوەی دوو مانگە ئاوی گەرەكەكەمان نایێت وكارەبا روّژی 4 تا 5 جار دەكوژێتەوەو وا بۆ بەنزینیش 504 ەم نەفەرم و دوو مانگیشە مووچەم وەرنەگرتووە ئەی ئەوە داعش نیە ئاوامان پێئەكات" . دوای 7 سەعات وەستان لە ویستگەی بەنزینی شێر لە هەولێر گەرامەوە مالەوە . تا گەرامەوە دونیا تاریك ببوو منیش زۆر هیلاك و ماندوو بووم چونكە لە هەفتەیەدا دوو رۆژ پشووە بۆ ئەوەی ئیسراحەتێك بكەی یان سەردانی كەسێكت بكەیت بەلام لە بەر كێشەی بەنزین و نەنووستن بە دیار بوریە ئاوەكەوە ئیسراحتمان نەماوە ,بۆیە ووتم با سەرخەوێك بشكێنم بەلام دوای 2 كاتژمێر بوو بە دەنگە دەنگ لە گەرەكەكەمان كە هەستامەوە بینیم وا تەواوی دراوسێكان باسی كێشەی ئاو دەكەن ,منیش چوومە لایان و ووتم "ئەم دەنگەدەنگە چییە ؟ ووتیان برام ئەزانی كە ماوەی دوو مانگە ئاومان نایەت ,ووتم"بلێ ! ...ئێ ئینشاللە حكوومەتەكەمان كێشەكەی چارەسەر كردووە؟ ووتیان برام كێشەكە لە ئاوەكەدا نیە بەلكو لە بەرپرسی ئاوەكەیە , منیش ووتم "چۆن ؟ ....ووتیان برام ئاوی ئیفرازەكەمان لە لایەن ئەندازیاری ئاوی ناوچەكەوە كە ناوی(بێستوون) ە براوەو داویەتی بە 200 خانووی بێ مۆلەت دروستكراو وە ئاوی بیرەكەمانیشی فروشتووە بە مەلەوانگەی 5 حەساروك كە بۆ هەر مانگێك بری 1000 $ (هەزار دۆلار) یان لێ وەرئەگرێ.
بۆیە ئێمەش گردبوونەوەیەكمان ئەنجامداوە تا بچێن و شكایەتی لێبكەین ,بەلام یەكێك لە هاوولاتیان ووتی برام من پەیوەندیم بە كەسێكەوە كردووە لە ناو ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و ووتی ئەم ئەندازیارە كەسیكی نزیكی بەریوەبەری ئاوی هەولێرەو بەرژەوندی تریشیان بە یەكەوە هەیە بۆیە كەس جوابتان ناداتەوە وە هەروەها مەلەوانگەكە هی بەرپرسێكە و واتا ئەو ئەندازیارە چەندین بەرپرس و كەسی خاوەن دەسەلاتی لە پشتە و هیچتان پێ ناكرێت . دواتر بە كۆی دەنگی جەماوەر ئەم ناوچەیە بریاردراوە كە ئاوەكەمان بگێرینەوەو قوفلەكەی بشكێنین كە ئەمەش دەبێتە شەری چەند سەد كەسێك لە گەرەكی 5 حەسارۆك و لە وانەیە ئاسەواری خراپی لێ بكەوێتەوە بۆیە لێرەوە دەمەوێت ئەم پەیامە بگاتە پارێزگاری هەولێرو سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و بەرێوەبەری ئاوی هەولێر و تەواوی كەسانی پەیوەندیدار كە بە زووترین كات بگەنە فریای ئەم كیشەیە وچارەسەری بكەن پێش ئەوەی دەیان كەس زامدار بێت لە ئەنجامی كاری خراپانە و نابەرپرسی ئەم ئەندازیارە گەندەلە.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)